راگه‌یاندنی (خەلافه‌ت) و كاردانه‌وه‌كانی

ئه‌م‭ ‬كتێبه‌‭ ‬بڵاونه‌كراوه‌یه‌،‭ ‬به‌‭ ‬پاشخانێكی‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌ند‭ ‬به‌‭ ‬زانیاری‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬​ئاینی‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬كار‭ ‬و‭ ‬چالاكیی‭ ‬ڕه‌وته‌‭ ‬ئیسلامییه‌‭ ‬مه‌ده‌نی‭ ‬و‭ ‬جیهادییه‌كان،‭ ‬له‌‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬ئایینی،‭ ‬جاڕدانی‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬كاردانه‌وه‌ی‭ ‬دامه‌زراوه‌‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوه‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان،‭ ‬ڕه‌گوڕیشه‌ی‭ ‬گرووپه‌‭ ‬توندوتیژه‌كانی‭ ‬وه‌كو‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬هاوشێوه‌كانی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ق‭ ‬و‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬فیكری‭ ‬سیاسیی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬كۆن‭ ‬و‭ ‬نوێ،‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬داعش‭ ‬له‌‭ ‬دژی‭ ‬كوردستان،‭ ‬هه‌ڵوێستی‭ ‬حزب‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوه‌‭ ‬ئیسلامییه‌‭ ‬ڕه‌سمییه‌كانی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬توندوتیژی،‭ ‬جیاوازی‭ ‬و‭ ‬لێكچوونی‭ ‬ڕه‌وته‌‭ ‬توندڕه‌و‭ ‬و‭ ‬میانڕه‌وه‌كان،‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬ئایینی،‭ ‬ده‌كۆڵێته‌وه‌‭.‬

 

بیرۆكه‌ی‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬دامه‌زراوه‌ی‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬یاخود‭ (‬ئیمامه‌ت‭) ‬وه‌ك‭ ‬ڕه‌مزی‭ ‬یه‌كێتیی‭ ‬موسڵمان‭ ‬و‭ ‬جێبه‌جێكاری‭ ‬بنه‌مای‭ ‬حاكمیه‌تی‭ ‬شه‌رع،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬سه‌رهه‌ڵدانی‭ ‬داعش‭ ‬په‌یدا‭ ‬نه‌بووه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬هه‌ر‭ ‬پاش‭ ‬ڕووخانی‭ ‬خەلافه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1923‭ ‬گرووپ‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراو‭ ‬و‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان‭ ‬كاریان‭ ‬بۆ‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬جا‭ ‬چ‭ ‬به‌و‭ ‬ناوه‌وه‌‭ ‬بێ‭ ‬یان‭ ‬به‌‭ ‬ناوێكی‭ ‬تره‌وه‌،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬له‌و‭ ‬ڕووه‌وه‌‭ ‬پێیان‭ ‬وابووه‌‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬به‌شێكی‭ ‬دانه‌بڕاوه‌‭ ‬له‌‭ ‬په‌یامی‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ناتوانرێ‭ ‬ئه‌حكامه‌كانی‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬بكرێن‭ ‬و‭ ‬بپارێزرێ‭. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬حزبێك‭ ‬به‌ناوی‭ ‬حزبی‭ ‬ته‌حریر‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬خەلافه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬به‌‭ ‬ئامانجی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬خۆی‭ ‬داناوه‌‭. ‬ئیخوان‭ ‬موسلیمینیش‭ ‬وه‌ك‭ ‬دایكی‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬حزب‭ ‬و‭ ‬ڕه‌وته‌‭ ‬ئیسلامییه‌‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬و‭ ‬گه‌وره‌ترینیان،‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬خەلافه‌تی‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬ئامانجه‌‭ ‬ستراتیژییه‌كانی‭ ‬خۆی‭ ‬داناوه‌،‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاكانی‭ ‬دامه‌زرانیدا،‭ ‬ئه‌گه‌رچی‭ ‬پاشتر‭ ‬زۆر‭ ‬خۆی‭ ‬به‌و‭ ‬ناو‭ ‬و‭ ‬فۆرمه‌‭ ‬مێژووییه‌وه‌‭ ‬نابه‌ستێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬زیاتر‭ ‬جه‌وهه‌ر‭ ‬و‭ ‬مه‌رجه‌عیه‌تی‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‭ ‬به‌لاوه‌‭ ‬گرنگه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئیسلامی‭ ‬بێ،‭ ‬ئیتر‭ ‬ده‌شێ‭ ‬ناوی‭ ‬كۆماری‭ ‬یان‭ ‬هه‌ر‭ ‬ناوێكی‭ ‬تر‭ ‬بێ‭.‬

واته‌‭ ‬سۆز‭ ‬و‭ ‬كۆده‌نگییه‌كی‭ ‬گشتی‭ ‬بۆ‭ ‬زیندووكردنه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬دامه‌زراوه‌یه‌،‭ ‬یان‭ ‬لانیكه‌م‭ ‬ده‌سه‌ڵاتێكی‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬مه‌رجه‌عی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬هه‌بووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كرێ‭ ‬پاشتر‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‭ ‬وڵاته‌‭ ‬جیاوازه‌كان‭ ‬به‌شێوه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌كان‭ ‬یه‌ك‭ ‬بگرن‭ ‬یان‭ ‬له‌‭ ‬چوارچێوه‌ی‭ ‬ڕێكخراوێكدا‭ ‬كۆ‭ ‬ببنه‌وه‌‭. ‬ئامانج‭ ‬له‌‭ ‬دروستبوونی‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬بزاڤه‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان‭ ‬به‌دیهێنانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئامانجه‌‭ ‬بووه‌،‭ ‬كه‌به‌لایانه‌وه‌‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬گوناهێكی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬زه‌برێكی‭ ‬گه‌وره‌یه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬پێگه‌ی‭ ‬موسڵمانان‭. ‬

به‌ڵام‭ ‬ئه‌گه‌رچی‭ ‬لێره‌‭ ‬و‭ ‬له‌وێ‭ ‬ئیماره‌ت‭ ‬یان‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ڕاگه‌یه‌نراوه‌،‭ ‬هیچ‭ ‬حزب‭ ‬و‭ ‬گرووپێك‭ ‬شتێكی‭ ‬به‌ناوی‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬یان‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬ڕانه‌گه‌یاندووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌و‭ ‬ڕووه‌وه‌‭ ‬بێ‭ ‬كه‌‭ ‬به‌پێی‭ ‬فیقهی‭ ‬باڵاده‌ستی‭ ‬ئه‌هلی‭ ‬سوننه‌‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬مه‌رج‭ ‬و‭ ‬تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬له‌وانه‌‭ ‬ده‌بێ‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬قوره‌یشی‭ ‬بێ،‭ ‬ده‌بێ‭ ‬هی‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬موسڵمانان‭ ‬بێ‭ ‬و‭ ‬نابێ‭ ‬دوو‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬كاتدا‭ ‬هه‌بن،‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌‭ ‬ده‌بێ‭ ‬ڕا‭ ‬و‭ ‬كۆده‌نگیی‭ ‬هه‌مووانی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬بێ،‭ ‬لانیكه‌م‭ ‬نوێنه‌رانیان‭ ‬له‌‭ ‬زانا‭ ‬و‭ ‬سه‌رگه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬ده‌مڕاسته‌كانیان،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌ده‌بیاتی‭ ‬فیقهیی‭ ‬ئیسلامیی‭ ‬كۆندا‭ ‬به‌‭ (‬ئه‌هلی‭ ‬حه‌ل‭ ‬و‭ ‬عه‌قد‭) ‬ناو‭ ‬براون‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌ی‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ڕاگه‌یه‌نراو‭ ‬و‭ ‬به‌یعه‌تی‭ ‬پێدرا‭ ‬ئیتر‭ ‬ده‌بێ‭ ‬هه‌مووان‭ ‬گوێڕایه‌ڵی‭ ‬بن‭ ‬و‭ ‬چی‭ ‬حزب‭ ‬و‭ ‬گرووپ‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراو‭ ‬پێشتر‭ ‬به‌مه‌به‌ستی‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌‭ ‬ئیسلامییه‌كه‌‭ ‬دروست‭ ‬بوون،‭ ‬له‌وه‌به‌دوا‭ ‬شه‌رعیه‌تی‭ ‬دینییان‭ ‬نامێنێ‭ ‬و‭ ‬خۆیان‭ ‬هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بێنه‌‭ ‬ژێر‭ ‬ڕكێفی‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬و‭ ‬فه‌رمانبه‌رداری‭ ‬بن،‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬كه‌س‭ ‬و‭ ‬گرووپێك‭ ‬مل‭ ‬نه‌دات‭ ‬و‭ ‬یاخی‭ ‬ببێ،‭ ‬یان‭ ‬خەلافه‌تێكی‭ ‬تر‭ ‬ڕابگه‌یه‌نێ‭ ‬خوێنی‭ ‬حه‌ڵاڵ‭ ‬ده‌بێ‭. ‬ئه‌مانه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬ده‌قی‭ ‬حه‌دیس‭ ‬یان‭ ‬حوكمی‭ ‬فیقهییان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬له‌وانه‌‭ ‬حه‌دیسی‭ ‬‭"‬ومَن‭ ‬بایع‭ ‬إمامًا‭ ‬فأعطاه‭ ‬صفقة‌‭ ‬یده‭ ‬وثمرة‌‭ ‬قلبه‭: ‬فلیطعه‭ ‬إن‭ ‬استطاع،‭ ‬فإن‭ ‬جا‌و‭ ‬يخر‭ ‬ینازعه‭: ‬فاضربوا‭ ‬عنق‭ ‬الاخر‭"‬‭. ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬خەلافه‌تنامه‌كه‌ی‭ ‬داعشیشدا‭ ‬كراوه‌ته‌‭ ‬بناغه‌‭.‬

ئه‌مه‌‭ ‬لانیكه‌م‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئه‌ده‌بیاته‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬كتێبه‌‭ ‬فیقهیه‌كان‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬پێی‭ ‬ده‌وترێ‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬شه‌رعی‭ ‬و‭ ‬ئه‌حكامی‭ ‬ئیمامه‌تدا‭ ‬باس‭ ‬كراوه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬دیاره‌‭ ‬سیستمێكی‭ ‬شمولیی‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌‭ ‬و‭ ‬ئیمامه‌ت‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬دامه‌زراوه‌یه‌ك‭ ‬بێ،‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سی‭ ‬خه‌لیفه‌دا‭ ‬حه‌سر‭ ‬ده‌كا‭ ‬كه‌‭ ‬پاش‭ ‬به‌یعه‌ت‭ ‬پێدانی‭ ‬گوێڕایه‌ڵی‭ ‬واجبه‌‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬جۆره‌‭ ‬فره‌حزبی‭ ‬و‭ ‬به‌رهه‌ڵستییه‌ك‭ ‬نادرێ‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬نوزه‌ی‭ ‬ژیانی‭ ‬تێدا‭ ‬بمێنێ،‭ ‬یان‭ ‬شێت‭ ‬نه‌بێ،‭ ‬یان‭ ‬كوفری‭ ‬ئاشكرا‭ (‬الكفر‭ ‬البواح‭)‬ی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌رنه‌كه‌وێ،‭ ‬ناگۆڕدرێ‭.‬

داعش‭ ‬ئه‌م‭ ‬خه‌ونه‌‭ ‬مێژووییه‌‭ ‬گرووپه‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان‭ ‬و‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬زانا‭ ‬ئایینییه‌كان‭ ‬و‭ ‬خه‌یاڵگه‌ی‭ ‬دینیی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ساده‌ی‭ ‬موسڵمانی‭ ‬قۆسته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬به‌بێ‭ ‬له‌به‌رچاوگرتنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌رجه‌‭ ‬كلاسیكییانه‌یش‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬و‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬دانراون،‭ ‬به‌‭ ‬سوودوه‌رگرتن‭ ‬له‌و‭ ‬سه‌ركه‌وتنانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬عێراق‭ ‬به‌ده‌ستی‭ ‬هێنان،‭ ‬یه‌كلایه‌نه‌‭ ‬خەلافه‌تی‭ ‬ڕاگه‌یاند‭ ‬و‭ ‬ئه‌بوبه‌كر‭ ‬به‌غدادی‭ (‬به‌‭ ‬پێوه‌لكاندنی‭ ‬پاشگری‭ ‬قوره‌یشی‭-‬یه‌وه‌‭) ‬كرده‌‭ ‬خه‌لیفه‌ی‭ ‬موسڵمانانی‭ ‬دنیا‭ ‬و‭ ‬كردی‭ ‬به‌‭ ‬واجبی‭ ‬دینیی‭ ‬هه‌مووان‭ ‬كه‌‭ ‬به‌یعه‌تی‭ ‬بده‌نێ‭ ‬و‭ ‬ببنه‌‭ ‬پشتیوانی‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی،‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬كافر‭ ‬و‭ ‬یاخی‭ ‬حسێبن‭ ‬و‭ ‬خوێنیان‭ ‬حه‌ڵاڵی‭ ‬خه‌لیفه‌یه‌‭!‬

خەلافه‌تنامه‌ی‭ ‬داعش

به‌‭ ‬گرنگی‭ ‬ده‌بینم‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‭ ‬مێژوویی‭ ‬پوخته‌یه‌كی‭ ‬ناوه‌ڕۆكی‭ ‬به‌یاننامه‌ی‭ ‬ڕاگه‌یاندنی‭ (‬خەلافه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭) ‬كه‌‭ ‬داعش‭ ‬له‌‭ ‬29‭/‬6‭/‬2014‭ ‬به‌ناونیشانی‭: ‬ئه‌مه‌‭ ‬به‌ڵێنی‭ ‬خودایه‌‭ ‬‭(‬هذا‭ ‬وعد‭ ‬الله‭)‬‭ ‬جاڕی‭ ‬دا،‭ ‬بخه‌مه‌‭ ‬ڕوو‭ ‬كه‌‭ ‬گوته‌بێژی‭ ‬ڕێكخراوه‌كه‌‭ (‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬ئه‌لعه‌دنانی‭ ‬ئه‌لشامی‭) ‬خوێندیه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬هاوكات‭ ‬دید‭ ‬و‭ ‬تێڕوانینی‭ ‬داعش‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌كه‌‭ ‬و‭ ‬شێوازی‭ ‬مامه‌ڵه‌كردنی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬غه‌یری‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬تاك‭ ‬تاكه‌ی‭ ‬موسڵمانان‭ ‬و‭ ‬گرووپه‌‭ ‬ئیسلامی‭ ‬و‭ ‬نائیسلامییه‌كانی‭ ‬تری‭ ‬ده‌وروبه‌ری‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬ڕوو‭:‬

به‌یاننامه‌كه‌‭ ‬به‌هه‌مان‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئه‌ده‌بیاته‌‭ ‬ئایینییه‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێده‌كا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رچاوه‌‭ ‬ئایینی‭-‬ئیسلامییه‌كاندا‭ ‬باوه‌‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬به‌ڵێنی‭ ‬خوا‭ ‬بۆ‭ ‬بڕواداران‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬و‭ ‬گه‌یشتنه‌‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ (‬واته‌‭ ‬ته‌مكین‭) ‬تا‭ ‬سته‌م‭ ‬و‭ ‬نادادپه‌روه‌ری‭ ‬له‌‭ ‬زه‌ویدا‭ ‬نه‌مێنێ‭ ‬و‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬چاكه‌‭ ‬و‭ ‬دڵنیایی‭ ‬بچه‌سپن،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬به‌وه‌ی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ناچار‭ ‬بكرێن‭ ‬به‌و‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬بجووڵێنه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬شه‌رع‭ ‬دایناوه‌‭ ‬و‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیی‭ ‬دنیا‭ ‬و‭ ‬ئاخیره‌تیانی‭ ‬تێدایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬به‌بێ‭ ‬جێبه‌جێكردنی‭ ‬فه‌رمانی‭ ‬خوا‭ ‬و‭ ‬به‌رقه‌راركردنی‭ ‬دینه‌كه‌ی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬حاكمكردنی‭ ‬شه‌رعه‌كه‌ی‭ ‬نایه‌ته‌‭ ‬دی،‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌وه‌یش‭ ‬ده‌بنه‌‭ ‬سه‌رداری‭ ‬دنیا‭ ‬و‭ ‬سه‌روه‌ری‭ ‬و‭ ‬عیززه‌ت‭ ‬په‌یدا‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌یش‭ ‬پشتئه‌ستوور‭ ‬به‌‭ ‬كۆمه‌ڵێ‭ ‬ئایه‌تی‭ ‬به‌ناوبانگ‭ ‬له‌و‭ ‬ڕووه‌وه‌‭ (‬ال‭ ‬عمران‭ ‬110،‭ ‬139‭/ ‬النور‭ ‬55‭/ ‬المنافقون‭ ‬8‭/ ‬الشوری‭ ‬39‭/ ‬محمد‭ ‬11‭/ ‬الانفال‭ ‬26‭ ‬و‭.‬هتد

له‌‭ ‬به‌یاننامه‌كه‌دا‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬كاتی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬هاتووه‌‭ ‬ئوممه‌تی‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬له‌‭ ‬خه‌و‭ ‬ڕاپه‌ڕێ‭ ‬و‭ ‬پۆشاكی‭ ‬ڕیسوایی‭ ‬و‭ ‬سه‌رشۆڕی‭ ‬فڕێ‭ ‬بدا،‭. ‬ئه‌وه‌تا‭ ‬ئاڵای‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئاڵای‭ ‬ته‌وحید‭ ‬له‌‭ ‬حه‌له‌به‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دیاله‌‭ ‬ده‌شه‌كێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬دوژمنانی‭ ‬تێك‭ ‬شكاون،‭ ‬حه‌دده‌كان‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬ده‌كرێن،‭ ‬خاچه‌كان‭ ‬شكێنران‭ ‬و‭ ‬گۆڕه‌كان‭ ‬وێران‭ ‬كران‭ ‬و‭ ‬دیله‌كان‭ ‬به‌زه‌بری‭ ‬شیر‭ ‬ئازاد‭ ‬كران‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬له‌‭ ‬سایه‌ی‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا‭ ‬له‌‭ ‬ماڵ‭ ‬و‭ ‬گیانیان‭ ‬ئه‌مێنن،‭ ‬والی‭ ‬و‭ ‬قازی‭ ‬دانران‭ ‬و‭ ‬جیزیه‌‭ ‬سه‌پێنرا‭ ‬و‭ ‬ماڵی‭ ‬‭(‬فیئ‭)‬‭ ‬و‭ ‬خه‌راج‭ ‬و‭ ‬زه‌كات‭ ‬كۆكرانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬دادگه‌‭ ‬بۆ‭ ‬چاره‌سه‌ری‭ ‬ناكۆكییه‌كان‭ ‬دامه‌زران،‭ ‬مونكه‌ره‌كان‭ ‬لا‭ ‬بران‭ .. ‬تەنیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬شت‭ ‬ماوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬واجبێكی‭ ‬كیفائییه‌‭ ‬و‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬گوناهباره‌،‭ ‬واجبێكی‭ ‬له‌بیركراوه‌‭ ‬و‭ ‬له‌وكاته‌وه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬واجبه‌‭ ‬له‌ناوبراوه‌‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬تامی‭ ‬عیزه‌تی‭ ‬نه‌كردووه‌،‭ ‬خه‌ونێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬قووڵایی‭ ‬هه‌موو‭ ‬موسڵمانێك‭ ‬و‭ ‬ئومێدێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬دڵی‭ ‬هه‌موو‭ ‬موجاهیدێكی‭ ‬یه‌كتاپه‌رستدا،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬خەلافه‌ته‌،‭. ‬كه‌‭ ‬هیچ‭ ‬ناكۆكی‭ ‬له‌ناو‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬و‭ ‬ئیماماندا‭ ‬نییه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬واجبیی‭ ‬ئه‌وه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬شوورای‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬تاوتوێی‭ ‬ئه‌و‭ ‬بابه‌ته‌ی‭ ‬كرد‭ ‬پاش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬سوپاس‭ ‬بۆ‭ ‬خوا‭ ‬هه‌موو‭ ‬پێویستییه‌كانی‭ ‬خەلافه‌تی‭ ‬تیایه‌‭ ‬و‭ ‬موسڵمانان‭ ‬به‌‭ ‬دانه‌مه‌زراندنی‭ ‬گوناهبار‭ ‬ده‌بن،‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامی،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌هلی‭ ‬حه‌ل‭ ‬و‭ ‬عه‌قدی‭ ‬ناوی‭ ‬له‌‭ ‬پیاوماقوڵان‭ ‬و‭ ‬سه‌ركرده‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌میره‌كان‭ ‬و‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬شوورا‭ ‬بڕیاریان‭ ‬دا‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬ڕابگه‌یه‌نن‭ ‬و‭ ‬خه‌لیفه‌یه‌ك‭ ‬دابنێن‭ ‬و‭ ‬به‌یعه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬شێخی‭ ‬موجاهید‭ (.. ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵێ‭ ‬سیفه‌تی‭ ‬سه‌راسیمه‌ی‭ ‬تر‭) ‬ئیبراهیم‭ ‬بن‭ ‬عه‌واد‭ ‬بن‭ ‬ئیبراهیم‭ ‬ئه‌لبه‌دری‭ ‬ئه‌لقوره‌یشی‭ ‬هاشمی‭ ‬نه‌سه‌ب‭ ‬بده‌ن،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬به‌یعه‌ته‌كه‌ی‭ ‬قبووڵ‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬ئیمام‭ ‬و‭ ‬خه‌لیفه‌ی‭ ‬موسڵمانان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شوێنێك،‭ ‬به‌وه‌یش‭ ‬ناوی‭ (‬عێراق‭ ‬و‭ ‬شام‭) ‬له‌‭ ‬ناوی‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌كه‌‭ ‬هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌مڕۆوه‌‭ ‬ده‌بێته‌‭ (‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭).‬

جا‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭: ‬ئاگه‌داری‭ ‬موسڵمانان‭ ‬ده‌كه‌ین‭: ‬به‌‭ ‬ڕاگه‌یاندنی‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬ئیتر‭ ‬بووه‌ته‌‭ ‬واجب‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هه‌موو‭ ‬موسڵمانان‭ ‬به‌یعه‌ت‭ ‬بده‌نه‌‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬شه‌رعیه‌تی‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئیماره‌ت‭ ‬و‭ ‬جه‌ماعه‌ت‭ ‬و‭ ‬ویلایات‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوه‌كان‭ ‬هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌‭. ‬جا‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬به‌و‭ ‬قسه‌یه‌ی‭ (‬ئیمام‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬بن‭ ‬حه‌نبه‌ل‭) ‬ده‌كا‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭: (‬هه‌ركه‌س‭ ‬به‌‭ ‬شمشێر‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬موسڵماناندا‭ ‬زاڵ‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬بووه‌‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬ئه‌میری‭ ‬ئیماندارانی‭ ‬لێ‭ ‬نرا،‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سێك‭ ‬دروست‭ ‬نییه‌‭ ‬باوه‌ڕی‭ ‬به‌خوا‭ ‬هه‌بێ‭ ‬و‭ ‬شه‌و‭ ‬بكاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ئیمامی‭ ‬نه‌بینێ،‭ ‬جا‭ ‬پیاوخراپ‭ ‬بێ‭ ‬یان‭ ‬پیاوچاك‭)..‬

به‌یاننامه‌كه‌‭ ‬مژده‌ی‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬ده‌داته‌‭ ‬چه‌كدار‭ ‬و‭ ‬هه‌وادارانی‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬قوربانیدان‭ ‬و‭ ‬گوێڕایه‌ڵی‭ ‬و‭ ‬یه‌كڕیزی‭ ‬و‭ ‬گوێنه‌دان‭ ‬به‌‭ ‬تۆمه‌ته‌كانیان‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كا‭ ‬و‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭: "‬هه‌ركه‌س‭ ‬ویستی‭ ‬ڕیزه‌كه‌تان‭ ‬تێك‭ ‬بدا‭ ‬به‌‭ ‬فیشه‌ك‭ ‬سه‌ری‭ ‬شی‭ ‬بكه‌نه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مێشكی‭ ‬بپژێنن‭". ‬پوخته‌ی‭ ‬به‌یاننامه‌كه‌‭ ‬​ته‌واو‭. ‬

 

1‭ - ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننای‭ ‬دامه‌زرێنه‌ر‭ ‬و‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬ڕابه‌ری‭ ‬گشتیی‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمان‭ (‬ئیخوان‭ ‬موسلیمین‭) ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭ ". ‬ئیخوان‭ ‬موسلیمین‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬خەلافه‌ت‭ ‬و‭ ‬كاركردن‭ ‬بۆ‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رووی‭ ‬مه‌نهه‌جه‌كانیانه‌وه‌‭ ‬داده‌نێن‭.". ‬بڕوانه‌‭: ‬مجموعه‌‭ ‬ڕسائل‭ ‬الامام‭ ‬الشهید‭ ‬حسن‭ ‬البنا،‭ ‬به‌شی‭ ‬دووه‌م،‭ ‬چاپ‭ ‬نه‌هزه‌ت،‭ ‬لا71‭.‬