نامه‌ جوانه‌كانی حه‌سه‌ن گه‌رمیانی

​چه‌ند سه‌رنجێكی ڕه‌خنه‌ئامێز

له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌ی‭ ‬دواییدا،‭ ‬له‌‭ ‬زه‌رفێكی‭ ‬ته‌واو‭ ‬پێچراودا،‭ ‬ئه‌و‭ (‬9‭) ‬نامه‌‭ ‬ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌ی‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانیم‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كێتیی‭ ‬نووسه‌رانی‭ ‬كورد‭ ‬لقی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬گه‌یشت،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتی‭ (‬نه‌رویجه‌وه‌‭) ‬بۆی‭ ‬ناردبووم،‭ ‬ئه‌و‭ (‬9‭) ‬نامه‌یه‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌رنجێكی‭ ‬خێران‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬چه‌ند‭ ‬قه‌سیده‌یه‌كی‭ ‬درێژی‭ ‬من‭.‬

به‌ڕاستی‭ ‬سه‌رم‭ ‬سوڕما‭ ‬هونه‌رمه‌ندێك‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬به‌‭ ‬سه‌لیقه‌وه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬قه‌سیده‌‭ ‬درێژانه‌‭ ‬بخوێنێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بیروڕا‭ ‬و‭ ‬سه‌رنجی‭ ‬خۆیشی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬بنووسێ‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌نده‌رانه‌وه‌‭ ‬بۆم‭ ‬بنێرێته‌وه‌‭ ‬هه‌ولێر‭! ‬ده‌بێ‭ ‬هه‌ڵوێستی‭ ‬من‭ ‬چی‭ ‬بێت‭ ‬كه‌‭ ‬كاك‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬هاوڕێی‭ ‬دێڕینمه‌‭ ‬و‭ ‬منیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زووه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ئێستاشی‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬بێت‭ ‬به‌‭ ‬ده‌نگ‭ ‬و‭ ‬ئاواز‭ ‬و‭ ‬گۆرانییه‌كانی‭ ‬سه‌رسام‭ ‬بوومه‌‭.‬

بۆیە‭ ‬به‌‭ ‬باشم‭ ‬زانی‭ ‬ئه‌و‭ (‬9‭) ‬نامه‌‭ ‬ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌فته‌نامه‌ی‭ (‬باس‭) ‬بڵاو‭ ‬بكه‌مه‌وه‌،‭ ‬نه‌ك‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬تایبه‌تن‭ ‬به‌‭ ‬من،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬تایبه‌تیشه‌‭ ‬به‌‭ ‬شیعری‭ ‬نوێی‭ ‬ئه‌مڕۆمان‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬پێویستم‭ ‬زانی‭ ‬بیانخه‌مه‌‭ ‬به‌رچاوی‭ ‬خوێنه‌رانی‭ ‬ئازیز،‭ ‬هه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬ڕوونكردنه‌وه‌ی‭ ‬زیاتر،‭ ‬هه‌موو‭ ‬نامه‌یه‌ك‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی‭ ‬ناونیشانی‭ ‬قه‌سیده‌كه‌ی‭ ‬نووسیوه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬ڕای‭ ‬خۆی‭ ‬ڕوون‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌‭.‬

خه‌ریكه‌‭ ‬ده‌مه‌ته‌قێكانمان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كاكی‭ ‬زامدارا‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬كۆتایی‭ ‬بڕوات

‭(‬ئه‌نیماموندی‭ - ‬فه‌رید‭ ‬زامدار‭- ‬زستانی‭ ‬2000‭ ‬دیمه‌شق

1‭/‬1‭/‬2005‭ - ‬سلێمانی‭)‬

 

جیابوونه‌وه‌یه‌كی‭ ‬تره‌‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كانی‭ ‬تری‭ ‬شیعر،‭ ‬ده‌قێكی‭ ‬هێرشبه‌ره‌

مرۆڤێكی‭ ‬پڕ‭ ‬زه‌خیره‌،‭ ‬كه‌‭ ‬حه‌ز‭ ‬ناكات‭ ‬مرۆڤی‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬زه‌مینه‌‭ ‬پڕ‭ ‬تاوانه‌‭ ‬بێت،‭ ‬ئیتر‭ ‬چی‭ ‬بكات‭ ‬وا‭ ‬دروست‭ ‬بووه‌،‭ ‬نه‌ستی‭ ‬حه‌زی‭ ‬به‌‭ ‬بوونێكی‭ ‬ڕۆحانییه‌،‭ ‬هه‌رده‌م‭ ‬له‌‭ ‬فڕیندایه‌‭.‬

ته‌نیا‭ ‬خه‌یاڵه‌‭ ‬بێ‭ ‬گه‌رده‌‭ ‬ڕۆحییه‌كه‌یه‌تی‭ ‬خۆشیی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌به‌خشێت،‭ ‬كه‌‭ ‬دنیای‭ ‬ئه‌سیری‭ ‬به‌جێ‭ ‬دێڵێت‭ ‬و‭ ‬جارێكی‭ ‬تر‭ ‬ده‌بێته‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬خۆی‭.‬

دووباره‌‭ ‬شێتانه‌،‭ ‬مه‌ستانه‌،‭ ‬ویژدانانه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬وێزه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬سه‌روبن‭ ‬و‭ ‬ناوه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬خه‌لفییه‌ت‭.‬

به‌دوای‭ ‬ڕه‌وایه‌كدا‭ ‬ده‌گه‌ڕێت‭ ‬كه‌‭ ‬لێوانلێو‭ ‬ڕه‌وا‭ ‬بێت،‭ ‬چه‌ند‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬ده‌دات‭ ‬ده‌ستی‭ ‬ناكه‌وێت‭. ‬هێرشه‌كه‌ی‭ ‬هێند‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬ڕه‌وایه‌‭ ‬كه‌م‭ ‬هێز‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬بتوانێت‭ ‬شیی‭ ‬بكاته‌وه‌،‭ ‬پێم‭ ‬خۆشه‌‭ ‬گه‌ر‭ ‬ڕازی‭ ‬بێت‭ ‬منیش‭ ‬هاوشانی‭ ‬بم‭.‬

ماندووبوونت‭ ‬پشوودانته‌

له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وپه‌ڕی‭ ‬خۆشه‌ویستیم

براتان‭ - ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی

10‭/‬4‭/‬2014‭ - ‬نه‌رویج

‭.............‬

 

دوو‭ ‬جار‭ ‬خه‌ڵه‌تاوین

ئه‌م‭ ‬گه‌ردوونه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬كه‌ونه‌،‭ ‬له‌‭ ‬دروستبوونییه‌وه‌‭ ‬چڕترین‭ ‬چڕ‭ ‬بووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌قییه‌وه‌‭ ‬فراوانترین‭ ‬فراوان‭ ‬ده‌رچوو‭.. ‬بۆ‭ ‬چه‌ند‭ ‬ملیار‭ ‬ساڵی‭ ‬دیكه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬فراوانیدایه‌‭...‬دوو‭ ‬جار‭ (‬خه‌ڵه‌تاوین‭)‬،‭ ‬یه‌كه‌م‭: ‬وا‭ ‬ده‌زانین‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬ده‌بێت‭ ‬به‌‭ ‬كردار‭ ‬بێ‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬كرداریش‭ ‬بیگه‌ینێ‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مه‌یان‭ ‬مه‌حاڵه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ته‌مه‌ن‭ ‬سنوورداره‌‭ ‬و‭ ‬كۆنترۆڵ‭ ‬كراوه‌‭! (‬خه‌یاڵ‭) ‬به‌‭ ‬خه‌یاڵ‭ ‬هه‌موویان‭ ‬ته‌ی‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬ڕێی‭ ‬تێ‭ ‬ده‌چێت،‭ ‬ئه‌مه‌شیان‭ ‬ناگه‌یه‌نینه‌‭ ‬كۆتایی‭. ‬

دووهه‌میان‭: ‬چه‌ند‭ ‬ملیار‭ ‬ساڵی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬مرۆڤ‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬خه‌ڵه‌تاندایه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬چڕبوونه‌وه‌كه‌‭ ‬هێدی‭ ‬هێدی‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێده‌كاته‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ده‌بێته‌وه‌‭ ‬گه‌ردیله‌كه‌ی‭ ‬دروستبوون،‭ ‬دیسانه‌وه‌‭ ‬ته‌قینه‌وه‌‭.. ‬ئه‌وكات‭ ‬خوڵقێنراوی‭ ‬دیكه‌‭ ‬په‌یدا‭ ‬ده‌بێت‭ ‬جیا‭ ‬له‌‭ ‬مرۆڤ،‭ ‬ناوێكی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬ده‌بێت‭... ‬دوور‭ ‬نییه‌‭ ‬زۆر‭ ‬زیره‌كتر‭ ‬و‭ ‬زاناتر‭ ‬نه‌بن،‭ ‬یا‭ ‬دوور‭ ‬نییه‌‭ ‬زۆر‭ ‬گه‌مژه‌تر‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬ئاگاتر‭ ‬له‌‭ ‬ئێمه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬نه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬بڕیار‭ ‬ده‌ده‌ین‭ ‬بیانناسین،‭ ‬نه‌‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬ده‌زانن‭ ‬ئێمه‌‭ ‬چی‭ ‬بووین‭!‬

هیچ‭ + ‬هیچ‭ = ‬هیچ

واته‌‭ ‬فراوانبوونی‭ ‬ئێستامان‭ ‬و‭ ‬چڕبوونه‌وه‌ی‭ ‬داهاتوو،‭ ‬جارێكی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬ته‌قینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬فراوانبوون‭ ‬و‭ ‬چڕبوونه‌وه‌‭... ‬ئیتر‭ ‬خه‌می‭ ‬چیمانه‌،‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬به‌شێكین‭ ‬له‌م‭ ‬نهێنییه‌‭ ‬سه‌یر‭ ‬و‭ ‬سه‌مه‌ره‌یه‌‭ ‬و‭ ‬له‌م‭ ‬ڕووداوه‌‭.‬

ئه‌و‭ ‬نیو‭ ‬كاته‌ش‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌مانه‌‭ ‬زۆر‭ ‬زۆریشه‌‭!‬

ئه‌م‭ ‬گه‌ردوونه‌‭ ‬به‌‭ ‬قه‌ده‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬له‌‭ ‬بۆشایی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬بۆشایی‭ ‬ده‌زانین‭! ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتدا‭ ‬پڕ‭ ‬و‭ ‬چڕه‌،‭ ‬جا‭ ‬چی‭ ‬بكه‌ین‭ ‬چاكه‌؟‭!‬

كه‌واته‌‭ ‬بۆ‭ ‬خۆمان‭ ‬ئازادین،‭ ‬گوناهی‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬تیا‭ ‬نییه‌‭ ‬چۆن‭ ‬بیر‭ ‬بكه‌ینه‌وه‌‭.‬

ئیتر‭ ‬ئاوایه‌‭ ‬دونیا‭.‬

براتان‭ - ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی

13‭/‬4‭/‬2014‭ - ‬نه‌رویج

‭.............‬

 

به‌رده‌وامین‭ ‬له‌‭ ‬ده‌مه‌ته‌قێی‭ ‬كاكی‭ ‬زامدار

‭(‬دوایین‭ ‬ئێواره‌خوان‭)‬

‭ ‬فه‌رید‭ ‬زامدار

‭(‬1‭) ‬له‌‭ ‬ماڵه‌‭ ‬دزراوه‌كانی‭ ‬شه‌یتان‭ (‬ئه‌هریمه‌ن‭ ‬شیاوتر‭ ‬بوو‭)‬

چه‌ند‭ ‬پێیه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬خوارتر‭ ‬و

چه‌ند‭ ‬چركه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رووتر

چاره‌ت‭ ‬نییه‌‭ (‬لێره‌‭ ‬كاتت‭ ‬ده‌ستنیشان‭ ‬كردووه‌‭) ‬بێ‭ ‬ئاگا‭ ‬بین‭ ‬یا‭ ‬به‌ئاگا،‭ ‬بڕوات‭ ‬به‌‭ ‬كات‭ ‬هه‌بێت‭ ‬یا‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬هیچ‭ ‬چاره‌یه‌كت‭ ‬نییه‌‭ ‬ده‌بێ‭ ‬كات‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بڕوات،‭ (‬كات‭ ‬بڕوا‭ ‬به‌‭ ‬بوونی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌كات‭).‬

‭(‬2‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬12‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌‭ ‬پیره‌كانی‭ ‬زه‌مه‌ندا‭ ‬ــ‭ ‬چاره‌ت‭ ‬نییه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬پابه‌ندی‭ ‬به‌‭ ‬كاته‌وه‌‭.‬

‭(‬3‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬17‭ ‬ــ‭ ‬هه‌ر‭ ‬ڕۆژ‭ ‬و‭ ‬شه‌وێكم‭ ‬

كه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ده‌چێت

به‌‭ ‬هێمنی‭ ‬بۆ‭ ‬زه‌مه‌نێكی‭ ‬تری‭ ‬زیندوو

هه‌ڵدێم‭ ‬و

مێژووێكی‭ ‬كۆن‭ ‬سه‌رم‭ ‬داده‌خات

دووباره‌،‭ ‬زه‌مه‌ن،‭ ‬كات،

شوێن‭ ‬ده‌رخستن

تا‭ ‬بڕوایان‭ ‬پێبكه‌ین

هزر‭ ‬و‭ ‬زمان‭ ‬و‭ ‬په‌نجه‌كانت

‭(‬واژۆیان‭) ‬كردووه‌

به‌ناچاری‭ ‬ده‌بێ‭ ‬خۆت‭ ‬بده‌ی‭ ‬

به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كاته‌وه‌

‭(‬4‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬18‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬دووه‌م،‭ ‬دیسانه‌وه‌‭ ‬كات

‭(‬5‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬19‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬حه‌وته‌م‭ ‬و‭ ‬شازده‌م،‭ ‬ئه‌ها‭ ‬چۆن‭ ‬دان‭ ‬به‌‭ ‬كاته‌كاندا‭ ‬ده‌نێی‭.‬

‭(‬6‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬20‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬سێیه‌م،‭ ‬هه‌ر‭ ‬باسی‭ ‬كات‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

‭(‬7‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬21‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬سێزده‌م‭ ‬كات‭ ‬ده‌ڕوات‭ ‬و‭ ‬كات‭ ‬دێت

‭(‬8‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬23‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬حه‌وته‌م‭ ‬و‭ ‬یازده‌م‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬باسی‭ ‬كات‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

‭(‬9‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬24‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬10و11و12و13‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬باسی‭ ‬كات‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

‭(‬10‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬25‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬13‭ ‬له‌‭ ‬كات‭ ‬ڕزگارت‭ ‬نابێت‭.‬

‭(‬11‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬27‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬11‭ ‬كاته‌كانیش‭ ‬ده‌گۆڕێن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬سووڕانه‌وه‌یه‌كدا‭ ‬هه‌ر‭ ‬كاتن‭.‬

‭(‬12‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬28‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬10‭ ‬كات‭ ‬كاته‌‭.‬

‭(‬13‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬30‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬7‭ ‬باسی‭ ‬كات‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

‭(‬14‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬31‭ ‬ــ‭ ‬دێڕی‭ ‬4و5و6‭ ‬هه‌مووی‭ ‬باسی‭ ‬كات‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

رێگایه‌كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬خۆتی‭ ‬تیا‭ ‬تێپه‌ڕ‭ ‬ده‌كه‌یت

داڕشتنێكی‭ ‬نایاب،‭ ‬سه‌رلێشێوانێكی‭ ‬سه‌یر

نووسیوته‌‭ ‬لای‭ ‬من‭ ‬كاتێك‭ ‬نییه‌‭ ‬ناوی‭ ‬كات‭ ‬بێت،‭ ‬كه‌چی‭ ‬له‌‭ ‬تێكستی‭ ‬دوایین‭ ‬ئێواره‌خوان،‭ ‬هه‌ر‭ ‬جارێ‭ ‬دوایین‭ ‬ئێواره‌خوان‭ ‬خۆی‭ ‬كاته‌‭!‬

جگه‌‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬له‌ناو‭ ‬ده‌قه‌‭ ‬شیعرییه‌كه‌تا‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاوه‌‭ ‬تا‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬بنه‌تا،‭ ‬نزیكه‌ی‭ ‬24‭ ‬جار‭ ‬باسی‭ ‬كاتت‭ ‬كردووه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕابردوو‭ ‬و‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬دواڕۆژیش‭. ‬من‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌و‭ ‬بۆچوونه‌تدا‭ ‬نیم،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬وه‌ك‭ ‬ڕه‌وانبێژیی‭ ‬شیعر‭ ‬ئا،‭ ‬به‌ڵێ‭ ‬له‌گه‌ڵتام‭. ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬به‌هه‌ڵه‌شدا‭ ‬چووبم‭.‬

ئه‌وه‌ی‭ ‬تۆ‭ ‬بیری‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كه‌یته‌وه‌،‭ ‬من‭ ‬ناگه‌مه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئاسته‌‭ ‬به‌رفراوانه‌ت‭ ‬كه‌‭ ‬جیایه‌‭ ‬له‌‭ ‬بیركردنه‌وه‌ی‭ ‬ئێمه‌مانان‭.‬

دوا‭ ‬وته‌م‭ ‬هزرت‭ ‬فراوانتر‭ ‬بێت

منیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬ده‌ره‌قه‌ت‭ ‬هاتووم‭ ‬برا‭ ‬ئازیزه‌كه‌م

براتان‭ - ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی

13‭/‬4‭/‬2014‭ - ‬نه‌رویج

‭.............‬

 

كۆتایی‭ ‬ده‌مه‌ته‌قێیكانمان‭ ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬سه‌ره‌تایه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كاكی‭ ‬زامدارا

‭(‬مردنی‭ ‬ئه‌نداوه‌یی‭- ‬فه‌رید‭ ‬زامدار‭)‬

په‌نجه‌‭ ‬شێته‌كانی‭ ‬شه‌یتان‭ (‬ئه‌هریمه‌ن‭ ‬شیاوتر‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬شه‌یتان‭)‬

‭(‬1‭) ‬فه‌ریبا‭ ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬31‭ ‬ــ‭ ‬39

كه‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ئه‌م‭ ‬هزرانه‌‭ ‬بیت‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬سارێژبوونی‭ ‬زامه‌كانت‭ ‬مه‌كه‌‭! ‬زامداری‭ ‬برام‭.‬

‭(‬2‭) ‬ئاوێنه‌كانی‭ ‬ئارسیس‭ ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬40‭ ‬ــ‭ ‬49

له‌پاڵ‭ ‬ئه‌فسانه‌‭ ‬گریكه‌كانه‌وه‌

ته‌قه‌ی‭ ‬باراناوی‭ ‬به‌‭ ‬لێزمه‌‭ ‬دابارینی‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬ناشرینه‌كانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬كۆمه‌ڵگایه‌،‭ ‬تا‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬پوخت‭ ‬بیانشۆینه‌وه‌‭ ‬هه‌ی‭ ‬بلیمه‌ت‭.‬

‭(‬3‭) ‬سووڕانه‌وه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ڕووی‭ ‬سنووره‌كانی‭ ‬هه‌بوون‭.‬

لاپه‌ڕه‌‭ ‬50‭ ‬ــ‭ ‬54‭ .. ‬كاكی‭ ‬خۆم‭ ‬به‌‭ ‬سارته‌ر‭ ‬بڵێ‭ ‬فریام‭ ‬كه‌وه‌‭!‬

ئه‌ویش‭ ‬سووڕانه‌وه‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌پێچێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵدێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬كۆمه‌ڵگای‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬نه‌ىدیوه‌‭ ‬و‭ ‬نه‌یناسیوه‌،‭ ‬تا‭ ‬بزانێت‭ ‬چ‭ ‬سووتانێك،‭ ‬چ‭ ‬خۆخواردنه‌وه‌یه‌ك،‭ ‬چ‭ ‬داڕشتنێك‭ ‬له‌م‭ ‬پووكانه‌وه‌یه‌‭ ‬په‌یدا‭ ‬بووه‌‭.‬

‭(‬4‭) ‬قه‌بره‌كانی‭ ‬ئاو‭ (‬گۆڕه‌كانی‭ ‬ئاو‭ ‬شیاوتر‭ ‬بوو‭) ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬55ــ61

فه‌وتام‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌قه‌‭ ‬شیعرییه‌وه‌‭. ‬ئه‌ی‭ ‬گڕكانه‌‭ ‬خامۆشه‌كه‌‭ ‬یاخوا‭ ‬جارێ‭ ‬نه‌ته‌قیته‌وه‌‭!‬

‭(‬5‭)‬ جه‌ژنی‭ ‬مردن،‭ ‬لاپه‌ڕه‌‭ ‬62‭ ‬ــ‭ ‬68‭. ‬ئێستاش‭ ‬به‌دوای‭ ‬خۆمدا‭ ‬ده‌گه‌ڕێم‭ ‬تا‭ ‬خۆم‭ ‬بدۆزمه‌وه‌،‭ ‬هێشتا‭ ‬نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه‌،‭ ‬چ‭ ‬جای‭ ‬به‌دوای‭ ‬تۆدا‭ ‬بگه‌ڕێم،‭ ‬تۆ‭ ‬زۆر‭ ‬بڤه‌ی‭!‬

مه‌گه‌ر‭ ‬نه‌ست‭ (‬لاشعور‭) ‬ئه‌ویش‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬په‌ی‭ ‬به‌‭ ‬شیته‌ڵكردنی‭ ‬ئه‌م‭ ‬بابه‌ته‌‭ ‬شیعرانه‌‭ ‬به‌رێت‭. ‬فه‌رید‭ ‬زامدار‭ ‬به‌‭ ‬ڕواڵه‌ت‭ ‬هێمن‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬ده‌نگه‌‭ ‬له‌‭ ‬داڕشتندا،‭ ‬داپڵۆسه‌رێكی‭ ‬باراناویت،‭ ‬ده‌گرمێنیت،‭ ‬چه‌خماخه‌‭ ‬وه‌شێنیت،‭ ‬تاریكی‭ ‬ڕووناك‭ ‬ده‌كه‌یته‌وه‌،‭ ‬بێ‭ ‬ئاگا‭ ‬وه‌ئاگا‭ ‬دێنیت‭. ‬شیعره‌كانت‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كه‌یان‭ ‬تابلۆیه‌كی‭ ‬سوریالییه‌‭ ‬له‌‭ ‬سوریالی‭ ‬سوریالیتر‭.. ‬تابلۆكانیشت‭ ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬له‌م‭ ‬دواییه‌دا‭ ‬بڕێكم‭ ‬دیتن،‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كه‌یان‭ ‬مه‌به‌ستێكی‭ ‬شیعراویی‭ ‬سوریالی‭ ‬و‭ ‬زامداریی‭ ‬له‌پشته‌وه‌‭ ‬بوو‭.‬

بوونی‭ ‬خۆت‭ ‬له‌‭ ‬مردندا‭ ‬ده‌بینیت،‭ ‬كه‌‭ ‬نه‌‭ ‬بوونت‭ ‬لا‭ ‬مه‌به‌سته‌‭ ‬نه‌‭ ‬مردن‭!.‬

كه‌‭ ‬سه‌یری‭ ‬ئاسمان‭ ‬ده‌كه‌یت‭ ‬بۆشاییه‌كی‭ ‬بێ‭ ‬كۆتایی

ئه‌و‭ ‬گالیسكانه‌ی‭ ‬تیای‭ ‬ده‌بینی،‭ ‬نایبینی‭ ‬

ئه‌وانیش‭ ‬لای‭ ‬تۆ‭ ‬هه‌ر‭ ‬بۆشایین،‭ ‬كه‌واتا‭ ‬هه‌موو‭ ‬بینراو‭ ‬و‭ ‬نه‌بینراوه‌كان‭ ‬هیچن‭ ‬هیچ‭.. ‬كه‌واته‌‭ ‬له‌‭ ‬هیچه‌وه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬هیچ،‭ ‬ئه‌ی‭ ‬ئیتر‭ ‬ئه‌م‭ ‬دروستبوونه‌وه‌‭ ‬بۆ؟‭! ‬

ئێستا‭ ‬ده‌شێ‭ ‬پێت‭ ‬بڵێم،‭ (‬تۆ‭ ‬زامدارێكی‭ ‬كه‌ونیت‭)‬،‭ ‬كه‌واته‌‭ ‬هه‌یت‭ ‬و‭ ‬به‌رده‌وامیت‭ ‬و‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬به‌‭ ‬برا‭ ‬ئازیزه‌كه‌م‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬به‌‭.‬

براتان‭- ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی

14‭/‬4‭/‬2014‭ ‬

‭.............‬

 

پیلانێكی‭ ‬شیعری

‭( ‬تەنیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬كه‌س‭ ‬ده‌توانێ‭ ‬تێم‭ ‬بگات‭ ‬

ئه‌ویش‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬تێم‭ ‬ناگات‭)‬

‭( ‬گه‌ردوون‭ ‬له‌‭ ‬پیلانێكی‭ ‬شیعریدا‭) ... ‬فه‌رید‭ ‬زامدار

 

ئه‌مه‌‭ ‬پیلان‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬فه‌رته‌نه‌یه‌كی‭ ‬گه‌ردوونییه‌

فه‌نتازیایه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬سه‌یره‌

بۆیه‌‭ ‬هیچ‭ ‬جۆره‌‭ ‬پرسیارێكت‭ ‬لێ‭ ‬ناكه‌م

به‌نیازی‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬وه‌ڵام‭ ‬نیم‭ ‬لێت

بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌ستكاریت‭ ‬نه‌كه‌م

به‌‭ ‬جوانییه‌‭ ‬شاراوه‌كانی‭ ‬خۆت‭ ‬بمێنیته‌وه‌

كه‌‭ ‬ناته‌وێت‭ ‬بمێنیته‌وه‌‭.‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وپه‌ڕی‭ ‬سه‌رسامیم

براتان‭- ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی

14‭/‬4‭/‬2014

‭...................‬

 

ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی‭ ‬تر‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬زامداردا

شیعر

گه‌ردوون‭ ‬له‌‭ ‬پیلانێكی‭ ‬شیعریدا

فه‌رید‭ ‬زامدار‭ ‬

وا‭ ‬بیرده‌كه‌ینه‌وه‌‭ ‬تۆ‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬كه‌س‭ ‬ده‌گه‌ی‭ ‬و‭ ‬خۆت‭ ‬به‌‭ ‬كاڵا‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گه‌ردوونیشت‭ ‬كردووه‌‭ ‬به‌‭ ‬به‌ردێكی‭ ‬هێلكه‌یی‭ ‬و‭ ‬له‌ناو‭ (‬به‌رده‌‭ ‬قووچه‌قانێیه‌كدا‭ ‬ناوه‌‭) ‬و‭ ‬بای‭ ‬ده‌ده‌یت‭ ‬و‭ ‬بای‭ ‬ده‌ده‌ی،‭ ‬هاكا‭ ‬فنگه‌ی‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬تووڕت‭ ‬هه‌ڵدا‭.‬

كه‌چی‭ ‬حه‌زیش‭ ‬ناكه‌ی‭ ‬كه‌س‭ ‬تێت‭ ‬بگات،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌ته‌وێت‭ (‬ئێستا‭ ‬بیگریێنین،‭ ‬نه‌ك‭ ‬پاشه‌ڕۆژ‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌ره‌تایه‌‭ ‬لای‭ ‬تۆ،‭ ‬بۆت‭ ‬بگریت‭).‬

هه‌رچه‌نده‌‭ ‬سه‌ره‌تا‭ ‬و‭ ‬ناوه‌ند‭ ‬و‭ ‬دواڕۆژ‭ ‬لای‭ ‬تۆ‭ ‬گه‌ڕۆكی‭ ‬گه‌ردوونی‭ ‬بوونی‭ ‬نییه‌؟‭!. ‬چونكه‌‭ ‬چه‌ندین‭ ‬سه‌ده‌یه‌‭ ‬تۆ‭ ‬له‌دایك‭ ‬بوویت،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬له‌دایك‭ ‬بوویته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌بیته‌وه‌‭.‬

منیش‭ ‬كاكی‭ ‬زامدار،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬سه‌رشێته‌م‭ ‬كه‌‭ ‬نامه‌وێ‭ ‬نه‌‭ ‬له‌‭ ‬تۆ،‭ ‬نه‌‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ردوون،‭ ‬نه‌‭ ‬له‌‭ ‬خۆم‭ ‬بگه‌م،‭ ‬چونكه‌‭ ‬هێشتا‭ ‬خۆم‭ ‬به‌دوای‭ ‬بوونی‭ ‬خۆمدا‭ ‬وێڵم‭ ‬و‭ ‬ده‌گه‌ڕێم‭ ‬و‭ ‬ده‌گه‌ڕێم،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬با‭ ‬به‌‭ ‬گاڵته‌جاڕی‭ ‬یا‭ ‬ناگاڵته‌جاڕی‭ ‬ئه‌م‭ ‬په‌نده‌ت‭ ‬نه‌گوتووه‌‭!. ‬

‭.............‬

 

ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی‭ ‬تر

‭(‬ده‌ریاچه‌ی‭ ‬ئاگر‭- ‬فه‌رید‭ ‬زامدار‭)‬

كه‌‭ ‬تۆ‭ ‬هیچێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬بیت،‭ ‬واته‌‭ ‬شتێكی‭ ‬دیكه‌یت،‭ ‬واته‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌ی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬وه‌ك‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬ڕه‌فتار‭ ‬ده‌كه‌یت،‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ڕواڵه‌ت‭ ‬ده‌یبینین‭! ‬به‌ڵام‭ ‬به‌قووڵی‭ ‬تێت‭ ‬بڕوانین‭ (‬نووسینه‌كانت‭ ‬وه‌ڵامێكی‭ ‬كپ‭ ‬و‭ ‬بێده‌نگمان‭ ‬ده‌داته‌وه‌‭).‬

تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬بڵێم‭ ‬فه‌رید‭ ‬زامدارمان‭ ‬كردووه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئاژاوه‌چییه‌كی‭ ‬گه‌ردوونی،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬گه‌ردوونه‌‭ ‬وای‭ ‬مه‌به‌سته‌‭! ‬

كه‌واته‌‭ ‬خه‌یاڵه‌‭ ‬بێ‭ ‬مه‌ودایه‌كه‌ی‭ ‬كاكی‭ ‬زامدار‭ ‬له‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ئازاتره‌‭ ‬و‭ ‬ڕاستگۆتره‌‭ ‬و‭ ‬بێباكتره‌‭. ‬بڕۆ‭ ‬براكه‌م‭ ‬بڕۆ‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬دۆزینه‌وه‌ی‭ ‬خۆت‭ ‬به‌‭.. ‬ئای‭ ‬كه‌‭ ‬نایدۆزیته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬نایدۆزینه‌وه‌‭!‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وپه‌ڕی‭ ‬دڵسۆزی

براتان‭ - ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی‭ ‬

22‭/‬4‭/‬2014‭ - ‬نه‌رویج

‭.............‬

 

ده‌مه‌ته‌قێكانمان‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌رده‌وامه‌‭ ‬كاكی‭ ‬زامدار

‭(‬ئوكتافیا‭ ‬پێكه‌‭ ‬خوداییه‌كانی‭ ‬لاته‌ریكی‭)  ‬فه‌رید‭ ‬زامدار

عه‌ممان‭ - ‬2010‭/‬2011

ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬كه‌س‭ ‬ده‌توانی‭ ‬تێم‭ ‬بگات،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬تێم‭ ‬ناگات‭. ‬كه‌س‭ ‬له‌‭ ‬كه‌س‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ناگات،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬ڕواڵه‌تێكی‭ ‬كه‌م‭ ‬نه‌بێت‭. ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌ش‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬ده‌دات‭ ‬له‌‭ ‬خۆی‭ ‬بگات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬خه‌ڵكیش‭ ‬بگات‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ناوێكه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ناوبانگ‭ ‬ده‌نووسرێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬كۆی‭ ‬گشتی‭ ‬هێشتا‭ ‬له‌‭ ‬تاكه‌كه‌سی‭ ‬ناودار‭ ‬ناگات،‭ ‬تاكه‌كه‌سی‭ ‬ناوداریش‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬هه‌وڵدانایه‌‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌یشتن‭. ‬كه‌واته‌‭ ‬نیو‭ ‬سه‌عاته‌كه‌ی‭ ‬به‌ڕێزیشتان‭ ‬هه‌ر‭ ‬هیچ‭. ‬هیچیش‭ ‬شته‌،‭ ‬شته‌كانیش‭ ‬هیچن‭. ‬ئه‌ی‭ ‬چاره‌؟‭ ‬كه‌واته‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬وابووه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬واش‭ ‬ده‌بێت‭.  ‬بیده‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬خواوه‌ندی‭ ‬جوانی‭.‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وپه‌ڕی‭ ‬نه‌زانییم‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬به‌م‭ ‬كه‌ون‭ ‬و‭ ‬گه‌ردوونه‌

براتان‭ - ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی‭ ‬

23‭/‬4‭/‬2014‭ - ‬نه‌رویج

له‌نێوان‭ ‬دوو‭ ‬دولبه‌ردا

برا‭ ‬و‭ ‬هاوڕێ‭ ‬كاك‭ ‬زامدار،‭ ‬به‌‭ ‬هیوای‭ ‬ئه‌وه‌م‭ ‬زامه‌كانت‭ ‬ساڕێژ‭ ‬بن‭. ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌ی‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬ناو‭ ‬بیری‭ ‬فێربوون،‭ ‬بیری‭ ‬زانست،‭ ‬هه‌رده‌م‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬زامدار‭ ‬ده‌زانێ‭ ‬و‭ ‬ده‌گه‌ڕێ‭ ‬و‭ ‬ده‌گه‌ڕێت‭ ‬به‌‭ ‬دوای‭ ‬ده‌رمانێكدا‭ ‬تیماری‭ ‬زامه‌كانی‭ ‬بكات،‭ ‬چنگكه‌وتنی‭ ‬گه‌لێك‭ ‬قورسه‌،‭ ‬ناچار‭ ‬زانسته‌‭ ‬تایبه‌تییه‌كه‌ی‭ ‬ده‌گۆڕێت‭ ‬بۆ‭ ‬فێربوونی‭ ‬زانستێكی‭ ‬دیكه‌،‭ ‬واته‌‭ (‬له‌‭ ‬مه‌عریفه‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬مه‌عریفه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌وه‌‭) ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬وایه‌‭ ‬دكتۆره‌‭ ‬تایبه‌تییه‌كه‌ت‭ ‬بگۆڕی‭ ‬له‌‭ ‬دكتۆرێكه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دكتۆرێكی‭ ‬دیكه‌‭. ‬به‌كورتی‭ ‬و‭ ‬به‌كوردی‭ ‬من‭ ‬ڕه‌خنه‌گر‭ ‬نیم‭ ‬و‭ ‬ناشمه‌وێت‭ ‬ڕه‌خنه‌گر‭ ‬بم،‭ ‬ده‌توانم‭ ‬بڵێم‭ ‬ڕوونكردنه‌وه‌،‭ ‬یا‭ ‬بۆت‭ ‬ڕوون‭ ‬ده‌كه‌مه‌وه‌‭ ‬یا‭ ‬بۆم‭ ‬ڕوون‭ ‬ده‌كه‌یه‌وه‌،‭ ‬یا‭ ‬هه‌ردوولامان‭ ‬به‌‭ ‬لێخی‭ ‬واته‌‭ (‬شێلو‭) ‬ده‌مێنینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬ئاو‭ ‬ڕۆشنكه‌رێ‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬كانیاوه‌‭ ‬لێخه‌كان‭ ‬ده‌یانبینین،‭ ‬جۆره‌‭ ‬مێرووێكن‭ ‬یا‭ ‬جۆره‌‭ ‬په‌پووله‌یه‌كن‭ ‬ئاوی‭ ( ‬لێڵ،‭ ‬لێخن،‭ ‬شێلو‭) ‬ڕۆشن‭ ‬ده‌كه‌نه‌وه‌‭.‬

ئه‌نجا‭ ‬تۆی‭ ‬ئازیز‭ ‬ناهه‌قیشت‭ ‬ناگرم،‭ ‬له‌نێوان‭ ‬دنیای‭ ‬زانست‭ ‬واته‌‭ ‬عه‌لمانی‭ ‬و‭ ‬ڕۆحانی،‭ ‬میتافیزیكیی‭ ‬خۆت‭ ‬پڕ‭ ‬زه‌خیره‌‭ ‬كردووه‌،‭ ‬لایه‌نی‭ ‬ده‌روونیت‭ ‬سه‌رسام‭ ‬ماوه‌‭!‬

له‌نێوان‭ (‬مه‌ژگ،‭ ‬ده‌ماغ،‭ ‬عه‌قڵ‭) ‬و‭ (‬گیان‭ ‬واته‌‭ ‬ڕۆح‭)‬

هه‌ردوولایان‭ ‬جۆلانه‌ت‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬ئه‌نجامیش‭ ‬یا‭ ‬له‌‭ ‬هۆش‭ ‬چوونه‌،‭ ‬یا‭ ‬دابه‌زینه‌‭ ‬له‌‭ ‬جۆلانه‌كه‌‭. (‬له‌نێوان‭ ‬دوو‭ ‬دولبه‌ردای‭ ‬و‭ ‬حه‌یرانی‭ ‬دوو‭ ‬دڵ‭ ‬ماوی‭).‬

گوێ‭ ‬مه‌ده‌رێ‭ ‬ئه‌م‭ ‬كه‌ونه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬سروشته‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬ته‌بیعه‌ته‌‭ ‬سه‌یره‌،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬له‌‭ ‬دروستكردن‭ ‬و‭ ‬داڕمان‭ ‬و‭ ‬له‌ناوبردن‭ ‬دایه‌،‭ ‬خووڕه‌وشتی‭ ‬وایه‌‭!. (‬خووڕه‌وشتیش‭ ‬ده‌رمانی‭ ‬نییه‌‭)‬

ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬شت‭ ‬به‌جێ‭ ‬دێڵی‭ ‬بۆ‭ ‬خۆت‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌مووان،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬ته‌نیا‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬سه‌رئێشه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬هیچی‭ ‬تر‭.‬

كاكی‭ ‬خۆم‭ ‬ئێستا‭ ‬سه‌رت‭ ‬نایه‌شێت‭ ‬بۆ‭ ‬په‌تی‭ ‬پێوه‌‭ ‬ده‌ئاڵێنیت؟‭ ‬بمبووره‌،‭ ‬ژیان‭ ‬به‌وه‌‭ ‬خۆشه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئاره‌زووی‭ ‬خۆت‭ ‬بیت،‭ ‬به‌ڕێزتان‭ ‬ئه‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬دونیایه‌تان‭ ‬لا‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬په‌سه‌نده‌‭ ‬و‭ ‬هێز‭ ‬نییه‌‭ ‬ڕێگر‭ ‬بێت‭! ‬هه‌رچی‭ ‬شت‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬له‌م‭ ‬كه‌ونه‌‭ ‬كه‌‭ ‬مرۆڤ‭ ‬بتوانێ‭ ‬كۆنترۆڵی‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬ده‌ره‌قه‌تت‭ ‬بێت‭ ‬له‌‭ ‬سنوورداریی‭ ‬خۆیا‭ ‬ده‌توانێ،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬شت‭ ‬كه‌‭ ‬ناتوانێ‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬بیركردنه‌وه‌یه‌‭ ‬تا‭ ‬له‌‭ ‬ژیاندای،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پاش‭ ‬مه‌رگ‭ ‬قسه‌‭ ‬نامێنێت‭. ‬

به‌هیوای‭ ‬دیدار‭ ‬و‭ ‬ده‌مه‌ته‌قێی‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬پڕ‭ ‬زه‌خیره‌‭ ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬بواره‌كانی‭ ‬زانستی‭ (‬مه‌عریفی‭)‬،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬كاك‭ ‬فه‌رید‭ ‬زامداری‭ ‬ئازیزه‌‭.‬

براتان‭- ‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی‭ ‬

9‭/‬12‭/‬2014‭ - ‬نه‌رویج