ده‌نگی منداڵه‌كه‌ت كپ مه‌كه‌

وتاره‌كه‌م‭ ‬به‌م‭ ‬به‌سه‌رهاته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كه‌م‭:‬

قوتابیی‭ ‬ناوه‌ندی‭ ‬بووم،‭ ‬له‌‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬دواناوه‌ندیی‭ ‬موسه‌ڵای‭ ‬شاری‭ ‬كه‌ركووك‭. ‬مامۆستای‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬پێی‭ ‬گوتم‭:‬

‭- ‬دواى‭ ‬ئه‌م‭ ‬وانه‌یه‌‭ ‬بڕۆ‭ ‬بۆ‭ ‬ژووری‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ر‭.‬

رۆیشتم‭ ‬بۆ‭ ‬ژووری‭ ‬به‌ڕیۆه‌به‌ر‭- ‬مامۆستا‭ ‬بورهان‭ ‬ساڵحى،‭ ‬توركمان‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬ڕووخسار‭ ‬گرژ‭ ‬و‭ ‬مۆن‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬جدی‭ ‬بوو،‭ ‬پێكه‌نین‭ ‬و‭ ‬خه‌نده‌ی‭ ‬نه‌ده‌زانی‭.‬

گوتی‭: ‬دانیشه‌‭.‬

یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬بوو‭ ‬قسه‌م‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬بكات،‭ ‬گوتی‭:‬

‭- ‬پێشبڕكێیه‌كی‭ ‬گوتاربێژیی‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬ناوه‌ندییه‌كان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬شاری‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬ساز‭ ‬ده‌كرێت،‭ ‬ئێمه‌یش‭ ‬تۆمان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬پێشبڕكێیه‌‭ ‬هه‌ڵبژاردووه‌‭.‬

من‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌‭ ‬ئه‌زموونی‭ ‬وتارنووسینم‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬له‌‭ ‬هیچ‭ ‬بۆنه‌یه‌كیشدا‭ ‬وتارم‭  ‬نه‌خوێندبووه‌وه‌‭.‬

‭- ‬بۆچی‭ ‬من؟‭ ‬من‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬نه‌‭ ‬وتارم‭ ‬نووسیوه‌،‭ ‬نه‌‭ ‬ئه‌زموونی‭ ‬وتاربێژیشم‭ ‬هه‌یه‌‭.‬

به‌ڕێوه‌به‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ڕووخساره‌‭ ‬مۆنه‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬كردم،‭ ‬دواى‭ ‬تۆزێك‭ ‬تێڕامان‭ ‬خه‌نده‌یه‌كی‭ ‬كرد،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬بوو‭ ‬خه‌نده‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬لێویه‌وه‌‭ ‬ببینم،‭ ‬پاشان‭ ‬قوتابییه‌كان‭ ‬گوتیان‭: ‬تۆ‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬كه‌سی‭ ‬خه‌نده‌ت‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬لێوی‭ ‬بورهان‭ ‬ساڵحییه‌وه‌‭ ‬بینیبێت‭. ‬ئیدی‭ ‬منیش‭ ‬به‌‭ ‬دراماتورگییه‌كی‭ ‬تایبه‌ته‌وه‌‭ ‬لاسایی‭ ‬خه‌نده‌كه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬دیمه‌نه‌كه‌م‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭.‬

‭-  ‬له‌به‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬تۆ‭ ‬ئه‌كته‌ریت‭. ‬ئاگامان‭ ‬لێیه‌‭ ‬له‌‭ ‬نمایشه‌كانی‭ ‬چالاكیی‭ ‬قوتابخانه‌كان‭ ‬به‌شداری‭ ‬ده‌كه‌یت،‭ ‬مامۆستاكان‭ ‬باست‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ده‌توانیت‭ ‬له‌پێش‭ ‬خه‌ڵكێكی‭ ‬زۆردا‭ ‬نمایش‭ ‬بكه‌یت‭.‬

‭- ‬ڕاسته‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬ئه‌كته‌ر،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬من‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬پۆلدا‭ ‬نه‌بێت‭ ‬وتارم‭ ‬نه‌نووسیوه‌،‭ ‬له‌پێش‭ ‬خه‌ڵكدا‭ ‬وتارم‭ ‬نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌‭.‬

له‌‭ ‬ژووری‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ر‭ ‬هاتمه‌‭ ‬ده‌رێ‭. ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬بیرم‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌و‭ ‬پرۆژه‌‭ ‬ناوازه‌یه‌‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭.‬

له‌لایه‌كه‌وه‌‭ ‬مه‌ستی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بووم‭ ‬كه‌‭ ‬چۆن‭ ‬له‌‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬دواناوه‌ندیی‭ ‬موسه‌ڵا،‭ ‬كه‌‭ ‬قوتابیی‭ ‬كوردی‭ ‬كه‌م‭ ‬تێدابوو،‭ ‬منیان‭ ‬بۆ‭ ‬پێشبڕكێی‭ ‬وتاربێژی،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بیش،‭ ‬هه‌ڵبژاردووه‌‭! ‬له‌لایه‌كی‭ ‬دیكه‌وه‌‭ ‬نیگه‌ران‭ ‬بووم،‭ ‬ترس‭ ‬و‭ ‬شه‌رم‭ ‬و‭ ‬گومان‭ ‬و‭ ‬دڵه‌ڕاوكێ‭ ‬ده‌ستی‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌وكم‭ ‬نابوو،‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬باوه‌ڕم‭ ‬نه‌ده‌كرد‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئه‌ركه‌‭ ‬دژواره‌م‭ ‬پێ‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬بكرێت‭.‬

مامۆستای‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬كه‌‭ ‬ناوی‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬مه‌حمود‭ ‬ئه‌بو‭ ‬حه‌میده‌‭ ‬بوو،‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬فه‌له‌ستین‭ ‬بوو،‭ ‬ئه‌م‭ ‬مامۆستایه‌‭ ‬هۆگرم‭ ‬بوو،‭ ‬هانی‭ ‬ده‌دام‭ ‬بۆ‭ ‬داهێنانی‭ ‬پتر،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬شانۆدا،‭ ‬پێی‭ ‬گوتم‭: ‬ئه‌مشه‌و‭ ‬وتارێك‭ ‬بنووسه‌‭ ‬و‭ ‬سبه‌ینێ‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬ده‌كه‌م‭.‬

هه‌روا‭ ‬به‌‭ ‬ئاسانی‭! ‬وتارێك‭ ‬بنووسه‌‭!‬

ئه‌و‭ ‬ئێواره‌یه‌‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بیرم‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭: ‬چی‭ ‬بنووسم؟

له‌‭ ‬كۆتاییدا‭ ‬بیرم‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬چوو‭: ‬باشه‌‭ ‬بۆچی‭ ‬مامۆستاكه‌م‭ ‬وڵاتی‭ ‬خۆی‭ ‬به‌جێ‭ ‬هێشتووه‌؟‭ ‬بۆچی‭ ‬ئاواره‌یه‌؟‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬فه‌له‌ستین‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬كاره‌ساتی‭ ‬ده‌ربه‌ده‌ربوونی‭ ‬مرۆڤێكه‌وه‌‭ ‬چۆن‭ ‬باس‭ ‬بكه‌م؟‭ ‬مرۆڤێك‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬سووچێكی‭ ‬ئه‌م‭ ‬جیهانه‌دا‭ ‬خزمه‌ت‭ ‬ده‌كات،‭ ‬هاوسۆزی‭ ‬و‭ ‬خۆشه‌ویستی‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سانی‭ ‬ده‌وروبه‌ر‭ ‬پیشان‭ ‬ده‌دات،‭ ‬به‌لایه‌وه‌‭ ‬گرینگ‭ ‬نییه‌‭ ‬كێ‭ ‬عه‌ره‌به‌،‭ ‬كێ‭ ‬كورده‌،‭ ‬كێ‭ ‬توركمانه‌،‭ ‬كێ‭ ‬موسڵمانه‌‭ ‬و‭ ‬كێ‭ ‬دیانه‌‭!‬

بۆ‭ ‬نیوه‌شه‌و‭ ‬وتاره‌كه‌م‭ ‬ته‌واو‭ ‬كرد،‭ ‬باسی‭ ‬فه‌له‌ستینییه‌‭ ‬ئاواره‌كان،‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬مرۆڤی‭ ‬ده‌به‌رده‌ر‭ ‬له‌‭ ‬وڵات،‭ ‬سته‌م‭ ‬و‭ ‬ناڕه‌وایی‭. ‬ئه‌مانه‌م‭ ‬هه‌موو‭ ‬به‌‭ ‬شێوازێكی‭ ‬زۆر‭ ‬ساكار‭ ‬و‭ ‬ساده‌‭ ‬نووسین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬بیرمه‌‭ ‬كه‌‭ ‬زۆرم‭ ‬نووسی‭. ‬ئه‌و‭ ‬شه‌وه‌‭ ‬نیو‭ ‬ده‌فته‌رم‭ ‬پڕ‭ ‬كرده‌وه‌‭.‬

بۆ‭ ‬سبه‌ینێ‭ ‬مامۆستا‭ ‬وتاره‌كه‌ی‭ ‬ده‌خوێنده‌وه‌،‭ ‬منیش‭ ‬دڵنیا‭ ‬نه‌بووم‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬دڵی‭ ‬ده‌بێت‭. ‬

‭-‬بابه‌تێكی‭ ‬جوانت‭ ‬هه‌ڵبژاردووه‌‭.‬

‭- ‬به‌‭ ‬دڵته‌؟

‭- ‬كه‌‭ ‬دواناوه‌ندیت‭ ‬ته‌واو‭ ‬كرد،‭ ‬ده‌ته‌وێت‭ ‬چی‭ ‬بخوێنیت؟

‭- ‬شانۆ‭.‬

‭- ‬به‌‭ ‬ڕای‭ ‬من‭ ‬له‌‭ ‬ئاداب‭ ‬ئه‌ده‌بیاتی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬بخوێنه‌،‭ ‬یان‭ ‬بڕۆ‭ ‬بۆ‭ ‬شه‌ریعه‌‭.‬

‭- ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬ته‌نیا‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬شانۆ‭ ‬بخوێنم‭.‬

مامۆستا‭ ‬به‌‭ ‬وتاره‌كه‌مدا‭ ‬چووه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كورتی‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬شوێنیش‭ ‬سووكه‌‭ ‬ده‌ستكارییه‌كی‭ ‬كرد‭.‬

‭ ‬له‌نێو‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬قوتابییانی‭ ‬به‌شداری‭ ‬پێبشڕكێیه‌كه‌دا‭ ‬ته‌نیا‭ ‬من‭ ‬كورد‭ ‬بووم،‭ ‬به‌‭ ‬مه‌رجێك‭ ‬نوێنه‌ری‭ ‬دواناوه‌ندییه‌ك‭ ‬بووم‭ ‬قوتابیی‭ ‬كورد‭ ‬تێیدا‭ ‬كه‌مینه‌‭ ‬بوون،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پێشبڕكێكه‌دا‭ ‬خه‌ڵاتم‭ ‬وه‌ده‌ست‭ ‬هێنا‭ ‬خۆم‭ ‬باوه‌ڕم‭ ‬نه‌ده‌كرد‭.‬

ئه‌م‭ ‬ئه‌زموونه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬قوتابییه‌كانم‭ ‬باس‭ ‬كرد،‭ ‬چونكه‌‭ ‬پێم‭ ‬وایه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬له‌م‭ ‬بواره‌دا‭ ‬كێشه‌مان‭ ‬هه‌یه‌‭.‬

پسپۆڕێكی‭ ‬جیهانی‭ ‬ده‌ڵێت‭: ‬سه‌تا‭ ‬بیستی‭ ‬زانیارییه‌كانت‭ ‬له‌‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬له‌یه‌كترگه‌یشتندا‭ ‬ڕۆڵ‭ ‬ده‌بینن،‭ ‬سه‌تا‭ ‬هه‌شتاكه‌ی‭ ‬پێوه‌نده‌‭ ‬به‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬چۆن‭ ‬گوزاره‌‭ ‬له‌‭ ‬خۆت‭ ‬ده‌كه‌یت‭ ‬و‭ ‬چۆن‭ ‬په‌یامه‌كانت‭ ‬ده‌گه‌یه‌نیت‭.‬

بۆیه‌‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬فێری‭ ‬بێده‌نگی‭ ‬مه‌كه‌،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬گوێگرتندا‭ ‬نه‌بێت‭.‬

منداڵه‌كه‌ت‭ ‬فێری‭ ‬ئاخاوتن‭ ‬و‭ ‬قسه‌كردن‭ ‬بكه‌،‭ ‬با‭ ‬به‌‭ ‬ئازادی‭ ‬گوزاره‌‭ ‬له‌‭ ‬خۆی‭ ‬بكات،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬و‭ ‬له‌پێش‭ ‬خه‌ڵكدا‭.‬

ده‌گوترێت،‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬ده‌‭ ‬ترسناكترین‭ ‬ئه‌رك‭ ‬له‌پێش‭ ‬مرۆڤدا‭ ‬وتاربێژییه‌،‭ ‬ئه‌مه‌یش‭ ‬واته‌‭ ‬قسه‌كردن‭ ‬له‌پێش‭ ‬خه‌ڵكیدا‭.‬

دوو‭ ‬ساڵه‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬وانه‌بێژ‭ ‬له‌‭ ‬زانكۆی‭ ‬ئیشكدا،‭ ‬وانه‌ی‭ ‬هونه‌ری‭ ‬ئاخاوتن‭ ‬له‌پێش‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬بۆ‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ده‌ڵێمه‌وه‌،‭ ‬ده‌زانم‭ ‬سه‌ره‌تا‭ ‬قوتابییه‌كان‭ ‬ئه‌م‭ ‬وانه‌یه‌‭ ‬به‌هه‌ند‭ ‬وه‌رناگرن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پاشتر‭ ‬بۆیان‭ ‬ده‌رده‌كه‌وێت‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬بابه‌ته‌‭ ‬زۆر‭ ‬گرینگه‌‭ ‬بۆیان‭.‬

سیناریۆ‭:‬

له‌‭ ‬میانه‌ی‭ ‬تاقیكردنه‌وه‌ی‭ ‬پراكتیكی‭ ‬وتاربێژی‭ ‬و‭ ‬هونه‌رى‭ ‬ئاخاوتن‭ ‬بۆ‭ ‬خه‌ڵك،‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬كچه‌‭ ‬قوتابییه‌كان‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬تێوریی‭ ‬نمره‌ی‭ ‬ته‌واوی‭ ‬هێنابوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬نمایشه‌‭ ‬كرده‌ییه‌كه‌‭ ‬ده‌ترسا‭.‬

‭- ‬مامۆستا‭ ‬نابێت‭ ‬من‭ ‬وتار‭ ‬نه‌خوێنمه‌وه‌‭.‬

‭- ‬نه‌خێر‭.‬

‭- ‬به‌ڕاستی‭ ‬ناوێرم،‭ ‬ده‌ترسێم،‭ ‬ئه‌زموونی‭ ‬له‌م‭ ‬جۆره‌م‭ ‬نییه‌‭.‬

‭- ‬باشه‌،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬ده‌رفه‌ته‌،‭ ‬له‌‭ ‬ئێستاوه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئه‌زموونه‌ت‭ ‬ده‌سته‌به‌ر‭ ‬ده‌كه‌یت‭.‬

‭- ‬باشه‌‭ ‬ئه‌ی‭ ‬ناكرێت‭ ‬وتاره‌كه‌م‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌پێش‭ ‬تۆدا‭ ‬بخوێنمه‌وه‌؟‭ ‬هاوكات‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬كورسییه‌كان‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬خه‌ڵكیان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬دانیشتبن‭.‬

‭- ‬هههههههه‭.‬

‭- ‬مامۆستا‭ ‬تۆ‭ ‬نازانیت‭ ‬ترس‭ ‬و‭ ‬شه‌رم‭ ‬و‭ ‬شڵه‌ژان‭ ‬چییه‌؟‭.‬

منیش‭ ‬به‌سه‌رهاته‌كه‌ی‭ ‬خۆمم‭ ‬بۆ‭ ‬گێڕایه‌وه‌‭.‬

لاوه‌كانمان،‭ ‬قوتابییه‌كانمان‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌بن‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركرده‌‭ ‬و‭ ‬سیاسه‌ته‌وانی‭ ‬لێهاتوو،‭ ‬به‌‭ ‬كارمه‌ندی‭ ‬كارا،‭ ‬به‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬پرۆژه‌‭ ‬و‭ ‬بزنیسمان‭ ‬و‭ ‬بزنێسومان،‭ ‬به‌‭ ‬كارگێڕ‭ ‬و‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ر‭ ‬و‭ ‬بۆسی‭ ‬كاریزماتیك،‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هونه‌ر‭ ‬و‭ ‬ته‌كنیكه‌كانی‭ ‬گوتاربێژی‭ ‬و‭ ‬هونه‌رى‭ ‬ئاخاوتن‭ ‬و‭ ‬گوێگرتنی‭ ‬كارا‭  ‬بكه‌ن‭. ‬