نه‌وه‌ی یه‌که‌می ئه‌نته‌رناسیۆنال - جیهاد

له‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬سه‌ره‌تاکانه‌وه‌‭ ‬ئه‌وان‭ ‬تەنیا‭ ‬اسیانببوون‭. ‬سێ‭ ‬موجاهید‭ ‬که‌‭ ‬ده‌یانویست‭ ‬خه‌ونی‭ ‬بیناکردنه‌وه‌ی‭ ‬اپاکس‭ ‬ئیسلامیکاب‭ ‬وه‌ربگێڕنه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬واقیعێکی‭ ‬کۆنکرێتی‭: ‬عه‌بدوڵا‭ ‬عه‌زامی‭ ‬فه‌له‌ستینی‭ ‬که‌‭ ‬ماڵئاوایی‭ ‬له‌‭ ‬فه‌له‌ستین‭ ‬کردبوو،‭ ‬ئوسامه‌‭ ‬بن‭ ‬لادنی‭ ‬سعودی‭ ‬که‌‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رمایه‌یه‌کی‭ ‬گه‌وره‌وه‌‭ ‬ڕێگای‭ ‬اموغامه‌ره‌یه‌کیب‭ ‬ترسناکی‭ ‬گرتبووه‌‭ ‬به‌ر،‭ ‬ئه‌یمه‌ن‭ ‬زه‌واهیریی‭ ‬میسری‭ ‬که‌‭ ‬به‌‭ ‬تێکشکێنراوی‭ ‬له‌‭ ‬زیندان‭ ‬هاتووه‌ته‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تۆمه‌تی‭ ‬اناپاکیب‭ ‬له‌‭ ‬هاوڕێکانی‭ ‬خراوه‌ته‌‭ ‬پاڵ‭ ‬و‭ ‬ئیسلامییه‌کان‭ ‬باس‭ ‬له‌وه‌‭ ‬ده‌که‌ن‭ ‬که‌‭ ‬له‌ژێر‭ ‬ئه‌شکه‌نجه‌دا‭ ‬نهێنییه‌کانی‭ ‬اته‌نزیمیب‭ ‬درکاندووه‌‭!‬

له‌‭ ‬ساته‌وه‌ختی‭ ‬جیهادی‭ ‬ئه‌فغانیدا،‭ ‬ئه‌م‭ ‬سێ‭ ‬ئه‌کته‌ره‌ی‭ ‬که‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌که‌یان‭ ‬له‌نێو‭ ‬مێژوویه‌کی‭ ‬جیاوازدا‭ ‬دروست‭ ‬بوون،‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ک‭ ‬ده‌گه‌ن‭ ‬و‭ ‬پێکه‌وه‌‭ ‬دێڕه‌‭ ‬سه‌ره‌تاییه‌کانی‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬بیناکردنی‭ ‬نه‌وه‌ی‭ ‬یه‌که‌می‭ ‬ائه‌نته‌رناسیۆنال‭ -‬جیهادب‭ ‬ده‌نووسن‭. ‬ژان‭ ‬پیه‌ر‭ ‬فیلیۆ،‭ ‬له‌‭ ‬کتێبی‭ ‬اهه‌ر‭ ‬نۆ‭ ‬ژیانه‌که‌ی‭ ‬ئه‌لقاعیدهبدا،‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرۆژه‌یه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬دابڕان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬چوارده‌‭ ‬سه‌ده‌‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬ئیسلامدا‭ ‬پێناسه‌‭ ‬ده‌کات‭. ‬من‭ ‬پێموایه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬به‌وریایه‌وه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌م‭ ‬تێزه‌دا‭ ‬مامه‌ڵه‌‭ ‬بکه‌ین،‭ ‬چونکه‌‭ ‬ڕاسته‌‭ ‬ئایدۆلۆژیای‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬ائه‌نته‌رناسیۆنال‭-‬جیهادب‭ ‬به‌‭ ‬دیوێکدا‭ ‬دابڕانه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬چوارده‌‭ ‬سه‌ده‌‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬شارستانیه‌تی‭ ‬ئیسلامیدا؛‭ ‬به‌و‭ ‬مانایه‌ی‭ ‬که‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئایدۆلۆژیایه‌دا‭ ‬هیچ‭ ‬جێگایه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬فه‌لسه‌فه‌،‭ ‬زانسته‌‭ ‬کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،‭ ‬هونه‌ره‌‭ ‬جوانه‌کان،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬فیقهییه‌‭ ‬گه‌وره‌کان،‭..‬،‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ڕاسته‌‭ ‬که‌‭ ‬ڕه‌گوڕیشه‌کانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئایدۆلۆژیایه‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬خودی‭ ‬ئه‌م‭ ‬مێژووه‌دایه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬به‌شه‌کانی‭ ‬پێشووتردا،‭ ‬به‌وردی‭ ‬و‭ ‬به‌درێژی‭ ‬باسمان‭ ‬کردووه‌‭. ‬بۆیه‌‭ ‬من‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌ی‭ ‬ژان‭ ‬پیه‌ر‭ ‬فیلیوه‌،‭ ‬پێموایه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرۆژه‌یه‌‭ ‬تەنیا‭ ‬له‌‭ ‬ئاستێکدا‭ ‬دابڕانه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬چه‌ندین‭ ‬ئاستی‭ ‬دیکه‌دا‭ ‬دۆخێکه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌رده‌وامیی‭ ‬مێژوویه‌کی‭ ‬دورودرێژ،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬چاپی‭ ‬نوێدا‭.‬

چی‭ ‬وا‭ ‬ده‌کات‭ ‬که‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬سێ‭ ‬ئه‌کته‌ره‌،‭ ‬له‌‭ ‬ساته‌وه‌ختێکی‭ ‬مێژوویی‭ ‬وادا‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ک‭ ‬بگه‌ن‭ ‬و‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬ئه‌نته‌رناسیۆنال‭ - ‬جیهاد‭ ‬پێکه‌وه‌‭ ‬کۆیان‭ ‬بکاته‌وه‌؟‭ ‬چۆن‭ ‬ئه‌م‭ ‬سێ‭ ‬ئه‌کته‌ره‌‭ ‬توانیان‭ ‬بزووتنه‌وه‌یه‌کی‭ ‬ئه‌نته‌رناسیۆنالی‭ ‬وا‭ ‬دروست‭ ‬بکه‌ن‭ ‬که‌‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ک‭ ‬کاتدا‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬هه‌ره‌سی‭ ‬یه‌کێتیی‭ ‬سۆڤێت‭ ‬بزانێت‭ ‬و‭ ‬وڵاته‌‭ ‬یه‌کگرتووه‌کانی‭ ‬ئه‌مه‌ریکاش‭ ‬خه‌ڵتانی‭ ‬خوێن‭ ‬بکات؟‭ ‬بۆ‭ ‬وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرسیارانه‌،‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬مێژووی‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌کێك‭ ‬له‌م‭ ‬سێ‭ ‬ئه‌کته‌ره‌،‭ ‬فه‌رمانێکه‌‭ ‬که‌‭ ‬ناکرێت‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬نه‌کرێت؛‭ ‬چونکه‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئه‌م‭ ‬مێژووه‌‭ ‬جیاوازانه‌دا،‭ ‬که‌سایه‌تییه‌کان‭ ‬وه‌ك‭ ‬ستراکتۆر‭ ‬ده‌ق‭ ‬ده‌گرن،‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئه‌م‭ ‬مێژووه‌‭ ‬جیاوازانه‌دا،‭ ‬پرۆژه‌کان‭ ‬چه‌که‌ره‌‭ ‬ده‌که‌ن‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئه‌م‭ ‬مێژووه‌‭ ‬جیاوازانه‌شدا،‭ ‬خاڵه‌‭ ‬هاوبه‌شه‌کان‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ک‭ ‬ده‌گه‌ن‭ ‬و‭ ‬پێکه‌وه‌‭ ‬کۆ‭ ‬ده‌بنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مێژوویه‌کی‭ ‬هاوبه‌ش‭ ‬دروست‭ ‬ده‌که‌ن‭.‬

​عه‌بدوڵا‭ ‬عه‌زام

ساڵی‭ ‬1941‭ ‬له‌‭ ‬گوندێك‭ ‬به‌ناوی‭ ‬‮«‬سیلة‭ ‬الحارثیة‌‮»‬،‭ ‬نزیك‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬جنینی‭ ‬فه‌له‌ستینی،‭ ‬له‌دایک‭ ‬بووه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬تەنیا‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬7‭ ‬ساڵ‭ ‬بوو،‭ ‬کاتێك‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسرائیل،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1948دا،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬خاکی‭ ‬فه‌له‌ستین‭ ‬ڕاده‌گه‌یه‌نرێت‭ ‬و‭ ‬هه‌زاران‭ ‬هه‌زار‭ ‬فه‌له‌ستینیش‭ ‬ناچار‭ ‬ده‌کرێن‭ ‬به‌وه‌ی‭ ‬که‌‭ ‬ڕێگای‭ ‬مه‌نفا‭ ‬بگرنه‌‭ ‬به‌ر‭ ‬و‭ ‬زێدی‭ ‬باوباپیرانیان‭ ‬به‌جێبێڵن‭. ‬هه‌ر‭ ‬له‌م‭ ‬قۆناغه‌دا‭ ‬که‌‭ ‬سه‌ره‌تاکانی‭ ‬بناغه‌ی‭ ‬که‌سایه‌تیی‭ ‬عه‌زام،‭ ‬وه‌ك‭ ‬مرۆڤێکی‭ ‬کۆمه‌ڵایه‌تی،‭ ‬دروست‭ ‬ده‌بن،‭ ‬سێ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬چواری‭ ‬خاکی‭ ‬فه‌له‌ستین‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ئیسرائیله‌وه‌‭ ‬کۆنترۆڵ‭ ‬ده‌کرێت‭. ‬ئه‌وه‌شی‭ ‬ده‌مێنێته‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬برا‭ ‬له‌نێوان‭ ‬میسر‭ (‬غه‌ززه‌‭) ‬و‭ ‬ئوردندا‭ ‬ازه‌ففه‌ی‭ ‬غه‌ربیب‭ ‬هه‌ژموونی‭ ‬به‌سه‌ردا‭ ‬ده‌کرێت‭.‬

له‌‭ ‬هه‌لومه‌رێکی‭ ‬ئاڵۆز‭ ‬و‭ ‬سه‌ختی‭ ‬وادایه‌‭ ‬که‌‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمانی‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننا‭ ‬دێن‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬به‌ره‌کانی‭ ‬جه‌نگدا،‭ ‬جیهادی‭ ‬پیرۆز‭ ‬دژ‭ ‬به‌‭ ‬سه‌هۆنیزم‭ ‬ڕاده‌گه‌یه‌نن‭ ‬و‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسرائیل‭ ‬وه‌ك‭ ‬دوژمنی‭ ‬یه‌که‌می‭ ‬ئوممه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ده‌ستنیشان‭ ‬ده‌که‌ن‭. ‬سه‌ره‌ڕای‭ ‬ئاماده‌بوونی‭ ‬به‌هێزی‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمان‭ ‬له‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬به‌ره‌کاندا‭ ‬و‭ ‬ڕاگه‌یاندنی‭ ‬جیهاد،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌مجاره‌،‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌ی‭ ‬جه‌نگی‭ ‬به‌در‭ ‬و‭ ‬خه‌نده‌قه‌وه‌،‭ ‬خوا‭ ‬به‌شداری‭ ‬ناکات‭ ‬و‭ ‬فریشته‌کانیشی‭ ‬نانێرێت‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬له‌‭ ‬موسڵمانان‭ ‬و‭ ‬له‌ده‌ره‌نجامدا،‭ ‬جوله‌که‌کان‭ ‬جه‌نگه‌که‌‭ ‬ده‌به‌نه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬به‌ره‌کاندا‭ ‬برایان‭ ‬و‭ ‬هاوپه‌یمانه‌کانیان‭ ‬ده‌شکێنن‭! ‬

له‌وه‌ش‭ ‬تراژیدیتر،‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمان‭ ‬به‌‭ ‬گه‌رمی‭ ‬و‭ ‬سه‌رسه‌ختانه‌‭ ‬پشتیوانی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬شانشینی‭ ‬ئوردن‭ ‬ده‌که‌ن‭ ‬و‭ ‬چه‌پڵه‌‭ ‬بۆ‭ ‬لکاندنی‭ ‬به‌شێك‭ ‬له‌‭ ‬خاکی‭ ‬فه‌له‌ستین‭ (‬زیفه‌ی‭ ‬غه‌ربی‭) ‬به‌‭ ‬ئوردنه‌وه‌‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ده‌ن‭. ‬له‌ڕێگای‭ ‬ئه‌م‭ ‬پشتیوانییه‌‭ ‬بێ‭ ‬قه‌ید‭ ‬و‭ ‬شه‌رته‌وه‌،‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمان‭ ‬و‭ ‬کۆشکی‭ ‬پاشایه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬ئوردندا‭ ‬جۆرێك‭ ‬له‌‭ ‬هاوپه‌یمانیی‭ ‬نافه‌رمی‭ ‬له‌نێوانیاندا‭ ‬دروست‭ ‬ده‌بێت؛‭ ‬هاوپه‌یمانییه‌ك‭ ‬که‌‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمان‭ ‬له‌‭ ‬داپڵۆسین‭ ‬و‭ ‬زیندان‭ ‬و‭ ‬سێدارا‭ ‬و‭ ‬ڕاونان‭ ‬ده‌پارێزێت،‭ ‬له‌سه‌رده‌مێکدا‭ ‬که‌‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬بۆنی‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمانی‭ ‬لێبهاتایه‌‭ ‬له‌به‌رده‌م‭ ‬گریمانه‌ی‭ ‬له‌ناچووندا‭ ‬بوو،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬وه‌ك‭ ‬میسری‭ ‬پاش‭ ‬شۆڕشدا‭. ‬

 

1.‭ ‬ژان‭ ‬پیه‌ر‭ ‬فیلیو،‭ ‬پرۆفیسۆری‭ ‬تایبه‌تمه‌ند‭ ‬له‌‭ ‬ئیسلامیزمدا،‭ ‬که‌‭ ‬یه‌کێکه‌‭ ‬له‌‭ ‬عه‌ره‌بیزانه‌‭ ‬فه‌ره‌نسیه‌کان،‭ ‬له‌‭ ‬کتێبێکی‭ ‬ناوازه‌دا‭ ‬به‌ناوی‭ ‬هه‌ر‭ ‬نۆ‭ ‬ژیانه‌که‌ی‭ ‬ئه‌لقاعیده‌،‭ ‬به‌وردی‭ ‬گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬مێژووه‌‭. ‬زانیاریه‌کانی‭ ‬نێو‭ ‬ئه‌م‭ ‬کتێبه‌،‭ ‬سه‌رچاوه‌یه‌کی‭ ‬گرنگن،‭ ‬چونکه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬میتۆده‌‭ ‬زانستییه‌ی‭ ‬که‌‭ ‬فیلیو‭ ‬به‌کاریده‌هێنت،‭ ‬گه‌ره‌نتییه‌کی‭ ‬به‌هێزه‌‭ ‬بۆ‭ ‬بێلایه‌نکردنی‭ ‬داتا‭ ‬و‭ ‬زانیاریه‌کان‭.‬

Jean-Pierre Filieu‭, ‬Les Neuf Vies d‌Al-Qaida‭, ‬Fayard‭, ‬Paris‭, ‬2009‭.‬

2.‭-‬‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬به‌شه‌کانی‭ ‬پێشوتری‭ ‬ئه‌م‭ ‬کتێبه‌‭ ‬کارئاسانی‭ ‬بۆ‭ ‬تێگه‌شتن‭ ‬له‌م‭ ‬بۆچونه‌ی‭ ‬من‭ ‬ده‌کات،‭ ‬چونکه‌‭ ‬لێره‌دا‭ ‬ناتوانم‭ ‬له‌وه‌زیاتر‭ ‬بڕۆم‭ ‬و‭ ‬ئه‌رگیومۆنته‌کانم‭ ‬بخه‌مه‌ڕوو‭.‬