ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌نێو چه‌كدارانی داعشدا 10

هه‌ر‭ ‬كێ‭ ‬فه‌رمانی‭ ‬كوشتنی‭ ‬ده‌رچووایه‌‭ ‬ده‌كوژرا‭ ‬و‭ ‬كه‌لوپه‌له‌كانی‭ ‬به‌‭ ‬غه‌نیمه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬چه‌كداره‌كاندا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬ده‌كرا

 

مانگی‭ ‬ئاداری‭ ‬ساڵی‭ ‬2013‭ ‬وه‌ك‭ ‬په‌یامنێری‭ ‬كه‌ناڵی‭ (‬ئه‌لجه‌زیره‌‭)‬،‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاپۆرتێك‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‭ ‬به‌ره‌ی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬چووبوومه‌‭ ‬كه‌ركووك،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌لی‭ ‬ناوێك‭ (‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ڕژێمی‭ ‬سه‌دامدا‭ ‬ئه‌فسه‌ر‭ ‬بووه‌‭ ‬به‌‭ ‬پله‌ی‭ ‬عه‌قید‭ ‬و‭ ‬ئێستاش‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌كی‭ ‬باشی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هێزه‌‭ ‬كوردییه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شاره‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬حزبه‌‭ ‬‌كوردییه‌‭ ‬‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‭)‬،‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬ڕه‌وشی‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬زۆر‭ ‬قسه‌‭ ‬و‭ ‬باسمان‭ ‬كرد‭. ‬

 

ئێمه‌یان‭ ‬برده‌‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتیان‭ ‬ته‌حقیقه‌‭. ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هه‌موو‭ ‬هه‌نگاوێكیشدا‭ ‬ترپه‌ی‭ ‬دڵم‭ ‬زیادی‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬وه‌خت‭ ‬بوو‭ ‬دڵم‭ ‬له‌نێو‭ ‬په‌راسووه‌كانمه‌وه‌‭ ‬ده‌رده‌په‌ڕییه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬بینیم‭ ‬كۆمه‌ڵیك‭ ‬چه‌كدار‭ ‬دانیشتوون،‭ ‬ئێمه‌شیان‭ ‬به‌‭ ‬چاوكراوه‌یی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زه‌ویه‌كه‌‭ ‬دانیشاند،‭ ‬بینیم‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ڕه‌عد‭ ‬هات،‭ ‬هه‌موو‭ ‬چه‌كداره‌كان‭ ‬شڵه‌ژابوون،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌سام‭ ‬و‭ ‬پیاوكوژ‭ ‬بوو،‭ ‬گوتی‭ ‬كوا‭ ‬ئه‌یاد؟‭ ‬گوتیان‭ ‬هێناومانه‌‭ ‬حه‌جی‭. ‬

گوتی‭ ‬ئه‌یاد‭ ‬تۆ‭ ‬گوتت‭ ‬كه‌‭ ‬ماڵی‭ ‬هه‌موو‭ ‬جاسووسه‌كانم‭ ‬پێ‭ ‬ده‌ڵێیت،‭ ‬بینیم‭ ‬ئه‌یاد‭ ‬به‌‭ ‬چاوبه‌سراوه‌یی‭ ‬داندراوه‌‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬به‌ڵێ‭. ‬ئه‌بو‭ ‬ڕه‌عدیش‭ ‬گوتی‭ ‬یه‌لڵا‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئێستا‭ ‬با‭ ‬بڕۆین‭ (‬ئه‌یاد‭ ‬كه‌سێك‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬تۆمه‌تی‭ ‬جاسووسیكردن‭ ‬ده‌ستگیر‭ ‬كرابوو،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬جاره‌ش‭ ‬بینیمانه‌وه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬دوای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬به‌ده‌سته‌وه‌‭ ‬دا،‭ ‬ئه‌یادیشیان‭ ‬كوشت‭)‬،‭ ‬چه‌كدارێك‭ ‬پێی‭ ‬گوت‭ ‬ئه‌ی‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ (‬جه‌زیره‌‭)‬؟‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ (‬جه‌زیره‌‭) ‬چی؟‭ ‬چه‌كداره‌كه‌‭ ‬گوتی‭ ‬هێناومانن‭ ‬بو‭ ‬ته‌حقیق،‭ ‬ئینجا‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ڕه‌عد‭ ‬تووڕه‌‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬بینی‭ ‬داندراوین‭ ‬و‭ ‬گوێمان‭ ‬له‌م‭ ‬قسانه‌‭ ‬بوو‭ (‬له‌‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬جار‭ ‬هه‌ستم‭ ‬ئه‌كرد‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌قه‌ستی‭ ‬وا‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ئاگاداری‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬شت‭ ‬بین،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬دوایی‭ ‬بڵاوی‭ ‬بكه‌ینه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬چه‌كی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬مه‌زنی‭ ‬داعش،‭ ‬تۆقاندنه‌‭).‬

كه‌وته‌‭ ‬لێدانی‭ ‬چه‌كداره‌كانی‭ ‬ده‌وروپشتی،‭ ‬هه‌رچی‭ ‬هات‭ ‬به‌ده‌ستیدا‭ ‬تێی‭ ‬ئه‌گرتن،‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كێك‭ ‬به‌‭ ‬لایه‌كدا‭ ‬ڕایان‭ ‬ئه‌كرد،‭ ‬به‌‭ ‬جۆرێك‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ئێمه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ڕه‌عد‭ ‬ماوینه‌وه‌،‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬نه‌مانوێرا‭ ‬فزه‌یه‌ك‭ ‬بكه‌ین‭ ‬و‭ ‬سه‌رمان‭ ‬داخست،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬نه‌زانێت‭ ‬كه‌‭ ‬بینیومانه‌‭. ‬هاواری‭ ‬كرد‭ ‬بیانبه‌نه‌‭ ‬سه‌ره‌وه‌،‭ ‬گوتیان‭ ‬حه‌جی‭ ‬سه‌ره‌وه‌‭ ‬هه‌مووی‭ ‬وێران‭ ‬بووه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬قه‌یناكه‌‭ ‬بیانه‌به‌نه‌‭ ‬سه‌ره‌وه‌‭ ‬به‌شكم‭ ‬نه‌جاتمان‭ ‬بێت‭ ‬لێیان‭. ‬منیش‭ ‬پاش‭ ‬ئه‌م‭ ‬قسه‌یه‌‭ ‬زانیم‭ ‬كه‌‭ ‬چاره‌نووسی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬له‌ژێر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬ئه‌ودا‭ ‬نییه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬كاره‌‭ ‬شوكرانه‌ی‭ ‬ده‌ویست،‭ ‬ئه‌گینا‭ ‬هه‌ر‭ ‬زوو‭ ‬نه‌جاتی‭ ‬ئه‌داین؟

ده‌مه‌‭ ‬و‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬بوو،‭ ‬ئینجا‭ ‬نۆره‌ی‭ ‬گه‌رما‭ ‬بوو‭ ‬هه‌راسانمان‭ ‬بكات،‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬پاسه‌وانه‌كه‌مان‭ (‬ئه‌بو‭ ‬حوزه‌یفه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌بو‭ ‬یاسین‭ ‬كه‌‭ ‬شه‌وی‭ ‬پێشتر‭ ‬له‌‭ ‬بۆردوومانه‌كه‌دا‭ ‬بریندار‭ ‬بووبوون‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌،‭ ‬بینیم‭ ‬ده‌موچاویان‭ ‬به‌‭ ‬له‌فاف‭ ‬پێچراوه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬به‌ته‌واوی‭ ‬ده‌موچاوی‭ ‬هه‌ردووكیانم‭ ‬بینی،‭ ‬هاتنه‌‭ ‬لامان‭ ‬و‭ ‬سه‌لامیان‭ ‬لێ‭ ‬كردین،‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وتیان‭ ‬نه‌رمتر‭ ‬بوو‭ ‬له‌گه‌ڵمان،‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬ئه‌بو‭ ‬یاسین‭ ‬كه‌‭ ‬پێشتر‭ ‬زۆر‭ ‬توند‭ ‬بوو،‭ ‬بینیم‭ ‬دوو‭ ‬گه‌نجن‭ ‬ته‌مه‌نیان‭ ‬30‭ ‬ساڵ‭ ‬زیاتر‭ ‬نه‌ده‌بوو،‭ ‬زۆر‭ ‬ته‌له‌فۆنیان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬یه‌كی‭ ‬چه‌ند‭ ‬مۆبالێكیان‭ ‬پێ‭ ‬بوو،‭ ‬هه‌ندێكیان‭ ‬نه‌یانده‌زانی‭ ‬به‌كاری‭ ‬بێنن‭. ‬ئه‌بو‭ ‬حوزه‌یفه‌‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬غه‌نیمه‌ن‭ ‬و‭ ‬دابه‌شی‭ ‬ده‌كه‌ین‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬براكانماندا،‭ ‬واته‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬كێ‭ ‬فه‌رمانی‭ ‬كوشتنی‭ ‬ده‌رچووایه‌‭ ‬ده‌كوژرا‭ ‬و‭ ‬كه‌لوپه‌له‌كانی‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬چه‌كداره‌كاندا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬ده‌كرا‭. ‬

ئه‌بو‭ ‬حوزه‌یفه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬یاسینی‭ ‬گوت‭ ‬ده‌زانی‭ ‬چی‭ ‬ڕووی‭ ‬داوه‌؟‭ ‬گوتی‭ ‬چی؟‭ ‬گوتی‭ ‬نازانیت‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ڕه‌عد‭ ‬ئه‌م‭ ‬به‌یانییه‌‭ ‬چی‭ ‬كردووه‌؟‭ ‬ئه‌بو‭ ‬یاسین‭ ‬گوتی‭ ‬كوڕه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬خۆش‭ ‬بێت‭ (‬ئه‌بو‭ ‬یاسین‭ ‬له‌‭ ‬توندڕه‌وه‌كان‭ ‬بوو‭)‬،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬حوزه‌یفه‌ش‭ ‬گوتی‭ ‬براكه‌م‭ ‬به‌و‭ ‬شێوه‌یه‌ش‭ ‬نا،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬یاسین‭ ‬گوتی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬حه‌قمان‭ ‬نییه‌‭. ‬پاشان‭ ‬هه‌ردووكیان‭ ‬كۆتاییان‭ ‬به‌‭ ‬مه‌وزوعه‌كه‌‭ ‬هێنا‭. ‬ڕاستییه‌كه‌ش‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬به‌ندكراوه‌كانی‭ ‬ناو‭ ‬به‌ندیخانه‌كه‌ی‭ ‬ساف‭ ‬كردبوو‭!‬

له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬ته‌له‌فۆنكردن‭ ‬بوون،‭ ‬گوتم‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌بدوڵا‭ ‬ده‌بێ‭ ‬كارێك‭ ‬بكه‌ین‭ ‬ئه‌گینا‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬لێره‌‭ ‬بمێنینه‌وه‌‭ ‬قه‌سف‭ ‬ده‌مانكوژێت‭. ‬

به‌تایبه‌ت‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كابرایه‌‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬خسته‌‭ ‬قاتی‭ ‬سه‌ره‌وه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬مووشه‌كێك‭ ‬بهاتایه‌‭ ‬له‌سه‌ره‌وه‌ی‭ ‬ده‌دا‭ ‬و‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬ده‌كوشت‭! ‬خۆم‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬نه‌خۆش‭ ‬و‭ ‬بووراوه‌،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌بدوڵا‭ ‬بانگی‭ ‬كردن‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌یوب‭ ‬حاڵی‭ ‬زۆر‭ ‬خراپه‌،‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬بانگی‭ ‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌دیان‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬به‌رپرسی‭ ‬پاسه‌وانه‌كان‭ ‬بوو،‭ ‬گوتیان‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬چۆنه‌‭ ‬حاڵی‭ ‬خراپه‌؟‭ ‬منیش‭ ‬له‌‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬حاڵم‭ ‬خراپ‭ ‬بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬نه‌ك‭ ‬به‌و‭ ‬جۆره‌‭. ‬

خۆم‭ ‬كێشه‌یه‌كی‭ ‬سه‌مامێكی‭ ‬دڵم‭ ‬هه‌بوو‭ ‬و‭ ‬ته‌نگه‌نه‌فه‌س‭ ‬بووم،‭ ‬خۆم‭ ‬ته‌واو‭ ‬شل‭ ‬كرد،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬ته‌له‌فۆنی‭ ‬كرد‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ڕه‌عد‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كوڕه‌ی‭ (‬جه‌زیره‌‭) ‬حاڵی‭ ‬زۆر‭ ‬خراپه‌،‭ ‬بیبه‌ین‭ ‬بۆ‭ ‬خه‌سته‌خانه‌؟‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬ڕازی‭ ‬بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پاش‭ ‬چه‌له‌حانه‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌د،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌ندیخانه‌ی‭ ‬ئه‌بو‭ ‬غرێب‭ ‬ڕزگار‭ ‬كرابوو‭. ‬

ئه‌بو‭ ‬عه‌بدوڵا‭ ‬به‌‭ ‬باوه‌ش‭ ‬بردمیه‌‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬منیان‭ ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌یه‌كی‭ ‬قه‌مه‌ره‌ی‭ ‬هۆندای‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتیان‭ ‬نابێت‭ ‬سه‌رت‭ ‬به‌رز‭ ‬بكه‌یته‌وه‌،‭ ‬پاش‭ ‬نزیكه‌ی‭ ‬چاره‌كێك‭ ‬سووڕانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌یته‌ره‌‭ ‬به‌دوای‭ ‬سه‌یته‌ره‌،‭ ‬گوتم‭ ‬زۆر‭ ‬گه‌رمه‌،‭ ‬گوتیان‭ ‬ناتوانین‭ ‬ته‌برید‭ ‬ئیش‭ ‬پێ‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬سه‌ریع‭ ‬بین‭ ‬نه‌وه‌ك‭ ‬ته‌یاره‌‭ ‬لێمان‭ ‬بدات‭. ‬

به‌‭ ‬كه‌له‌پچه‌كراوه‌یی‭ ‬بردرامه‌‭ ‬خه‌سته‌خانه‌،‭ ‬دكتۆره‌كان‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬كوڕی‭ ‬گه‌نج‭ ‬بوون،‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬وان‭ ‬نه‌بوون،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌‭ ‬خۆبه‌خشی‭ ‬هاتبوون‭ ‬ده‌وامیان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬كانیولایه‌كیان‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستمدا‭ ‬و‭ ‬ئاویان‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌ڵواسیم‭ ‬و‭ ‬ده‌رزییه‌كیان‭ ‬هێنا‭ ‬كردیان‭ ‬به‌ناو‭ ‬كانیولاكه‌دا،‭ ‬له‌‭ ‬دڵی‭ ‬خۆمدا‭ ‬گوتم‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌رزییه‌‭ ‬نه‌مكوژێت‭! ‬گوێم‭ ‬لێ‭ ‬بوو‭ ‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬گوتی‭ ‬بوه‌سته‌‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬ده‌رزیی‭ ‬چییه‌؟‭ ‬دكتۆره‌كه‌‭ ‬گوتی‭ ‬هی‭ ‬ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ناسه‌ی‭ ‬ئه‌كاته‌وه‌‭. ‬گوتم‭ ‬دكتۆر‭ ‬من‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬سه‌مامی‭ ‬ئیكلیلیمه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬چی؟‭ ‬گوتم‭ ‬ئیكلیلی‭! ‬تێ‭ ‬نه‌گه‌یشت‭. ‬

ئیتر‭ ‬تۆزێك‭ ‬ترسه‌كه‌م‭ ‬ڕه‌وایه‌وه‌،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌ی‭ ‬دكتۆر‭ ‬برینه‌كه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬نادووریته‌وه‌؟‭ ‬سه‌یری‭ ‬برینه‌كه‌می‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬برینه‌‭ ‬وشك‭ ‬بووه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تازه‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬ناگرێته‌وه‌‭. ‬نزیكه‌ی‭ ‬سه‌عاتێك‭ ‬ماینه‌وه‌،‭ ‬منیش‭ ‬دوای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬بۆم‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬دكتۆر‭ ‬نه‌بن،‭ ‬چونكه‌‭ ‬نه‌یانزانی‭ ‬سه‌مامی‭ ‬ئیكلیلی‭ ‬چییه‌،‭ ‬گوتم‭ ‬نه‌بادا‭ ‬عیلاجێكی‭ ‬هه‌ڵه‌م‭ ‬بده‌نێ‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ڵه‌‭ ‬بمكوژن،‭ ‬خێرا‭ ‬له‌‭ ‬ترسا‭ ‬خۆم‭ ‬قیت‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتم‭ ‬ته‌ندروستیم‭ ‬باشه‌‭ ‬و‭ ‬بمبه‌نه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬لای‭ ‬براده‌ره‌كانم‭ .‬

له‌‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌دا‭ ‬گوتیان‭ ‬ده‌چین‭ ‬یه‌كجاری‭ ‬نانی‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬دێنین‭ ‬بۆ‭ ‬برایان‭. ‬ته‌له‌فۆنیان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتیان‭ ‬بیهێنه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬بینیم‭ ‬له‌‭ ‬جێگه‌یه‌كدا‭ ‬ڕاوه‌ستان‭ ‬و‭ ‬چوونه‌‭ ‬لای‭ ‬یه‌كێكی‭ ‬ڕیشدار‭ ‬كه‌‭ ‬له‌ودیوی‭ ‬په‌نجه‌ره‌یه‌كدا‭ ‬ڕاوه‌ستابوو،‭ ‬گوتی‭ ‬هاتووین‭ ‬بۆ‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬حیسه‌كه‌مان،‭ ‬پێی‭ ‬گوتن‭ ‬ئێوه‌‭ ‬جه‌ماعه‌تی‭ ‬كێن؟‭ ‬ئه‌بو‭ ‬یاسین‭ ‬گوتی‭ ‬سجن،‭ ‬كابراش‭ ‬گوتی‭ ‬بڵێ‭ ‬جه‌ماعه‌تی‭ ‬ئه‌بو‭ ‬داوود،‭ ‬ئێوه‌‭ ‬42​‭ ‬كه‌سن،‭ ‬بوه‌سته‌‭ ‬ئێستا‭ ‬بۆتان‭ ‬دێنم،‭ ‬منیش‭ ‬گوتم‭ ‬ئه‌بوو‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬زۆر‭ ‬گه‌رمه‌‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬ئه‌ته‌قم،‭ ‬گوتی‭ ‬دابه‌زه‌‭ ‬به‌س‭ ‬سه‌یر‭ ‬مه‌كه‌‭. ‬منیش‭ ‬سه‌یرم‭ ‬كرد‭ ‬شتێكی‭ ‬عه‌جایه‌بم‭ ‬بینی‭! ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬چێشتلێنان‭ ‬و‭ ‬هێنان‭ ‬و‭ ‬پێچانه‌وه‌ی‭ ‬خواردنه‌كه‌‭ ‬بوون،‭ ‬به‌نگلادیشی‭ ‬بوون‭. ‬گوتم‭ ‬ئه‌بو‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬چی‭ ‬ئه‌كه‌ن‭ ‬لێره‌؟‭ ‬گوتی‭: ‬ئووهووو‭ ‬ده‌یان‭ ‬قه‌ومی‭ ‬له‌م‭ ‬شێوه‌یه‌مان‭ ‬لایه‌‭. ‬