كه‌تیره‌كه‌ی عێراق

1‭. ‬درۆكردن‭ ‬تەنیا‭ ‬سیفه‌تی‭ ‬خه‌ڵكه‌‭ ‬ئاسایی‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كان‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬سیفه‌تی‭ ‬سه‌ره‌كیی‭ ‬سیاسه‌تكردنه‌‭. (‬جاك‭ ‬دریدا‭) ‬له‌‭ ‬كتێبه‌‭ ‬به‌ناوبانگه‌كه‌ی‭ (‬مێژووی‭ ‬درۆ‭)‬دا‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬به‌‭ ‬تێزێكی‭ (‬هانا‭ ‬ئارنێت‭) ‬ده‌دا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬درۆكردنه‌وه‌یه‌،‭ ‬له‌‭ ‬لای‭ ‬ئارنێت‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬كێڵگه‌یه‌كی‭ ‬به‌پیتی‭ ‬درۆكردنه‌‭ ‬و‭ ‬له‌و‭ ‬كێڵه‌گه‌یه‌دا‭ ‬درۆ‭ ‬زوو‭ ‬سه‌وز‭ ‬ده‌بێت‭ ‬و‭ ‬زووش‭ ‬پێ‭ ‬ده‌گات‭. ‬ئارنێت‭ ‬ده‌نووسێت‭: ‬اده‌كرێت‭ ‬بڵێین‭ ‬ڕووكردنه‌‭ ‬درۆكردن‭ ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬هۆكاره‌‭ ‬ڕێپێدراو‭ ‬و‭ ‬پێویسته‌كان،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬نا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬سیاسه‌تدا‭ ‬كار‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬هۆكاره‌‭ ‬زۆر‭ ‬پێویسته‌كان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارنب‭. ‬ئه‌م‭ ‬تێڕوانینه‌ی‭ ‬ئارنێت‭ ‬یه‌ك‭ ‬ڕسته‌‭ ‬ڕوونتر‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬و‭ ‬ڕاستگۆیی‭ ‬دوو‭ ‬شتی‭ ‬زۆر‭ ‬جیاوازن‭. ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬به‌ساده‌یی‭ ‬له‌‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬ده‌گه‌ن‭ ‬وا‭ ‬ده‌زانن‭ ‬قسه‌ی‭ ‬پیاوه‌كانی‭ ‬حوكم‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬ڕوون‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬پێچ‭ ‬و‭ ‬په‌نایه‌‭. ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬سیاسه‌تكردن‭ ‬به‌‭ ‬كێڵگه‌ی‭ ‬پڕ‭ ‬به‌پیتی‭ ‬به‌رهه‌مهێنانی‭ ‬به‌ڵێن‭ ‬ده‌زانن‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬جه‌وهه‌ری‭ ‬ماناكانی‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬نه‌گه‌یشتوون‭. ‬پیاوه‌كانی‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬پیاوه‌‭ ‬به‌ویقاره‌كانی‭ ‬به‌رهه‌مهێنه‌ری‭ ‬به‌ڵێنی‭ ‬ڕه‌نگاوڕه‌نگن،‭ ‬پیاوه‌‭ ‬قات‭ ‬له‌به‌ره‌كانی‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬پیاوه‌‭ ‬دڵسۆزه‌كانن‭ ‬بۆ‭ ‬بێئومێدكردنی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئایینده‌یه‌ك‭. ‬پیاوه‌كانی‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬له‌پشت‭ ‬مایكه‌كانه‌وه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬قسه‌یه‌ك‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬هه‌موو‭ ‬به‌ڵێنێكی‭ ‬په‌مه‌یی‭ ‬ده‌ده‌ن،‭ ‬هه‌موویان‭ ‬به‌هه‌شتێك‭ ‬له‌‭ ‬وشه‌‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬هاووڵاتییانیش‭ ‬چه‌پڵه‌ی‭ ‬قایمیان‭ ‬بۆ‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ده‌ن،‭ ‬چونكه‌‭ ‬به‌شێكی‭ ‬زۆر‭ ‬پێیان‭ ‬وایه‌‭ ‬قسه‌ی‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬قسه‌ی‭ ‬ده‌روونه‌‭ ‬ڕاست‭ ‬و‭ ‬ڕه‌وانه‌كانه‌،‭ ‬بێ‭ ‬ئاگا‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬ئه‌وان‭ ‬هه‌موو‭ ‬وشه‌یه‌كیان‭ ‬تۆوێكی‭ ‬درۆ‭ ‬و‭ ‬ناڕاستیی‭ ‬تێدایه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ڕێی‭ ‬گوێی‭ ‬هاووڵاتییانی‭ ‬به‌ڕێزه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬خاكی‭ ‬وڵاتدا‭ ‬ده‌یوه‌شێنن‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬كادره‌كانی‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬ئاوی‭ ‬باشی‭ ‬ده‌ده‌ن‭ ‬تا‭ ‬به‌باشی‭ ‬پێ‭ ‬بگات‭. ‬سه‌یر‭ ‬نییه‌‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬سبه‌ی‭ ‬باوه‌شی‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬موحیبه‌ت‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كتر‭ ‬بكه‌نه‌وه‌‭.‬سه‌یر‭ ‬نییه‌‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬یه‌كدى‭ ‬توند‭ ‬بن‭ ‬و‭ ‬سبه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬لۆكه‌‭ ‬قسه‌‭ ‬بكه‌ن‭. ‬سه‌یر‭ ‬نییه‌‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬ئاماده‌‭ ‬نه‌بن‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬دانیشن‭ ‬و‭ ‬سبه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬مێزێك‭ ‬میوه‌‭ ‬و‭ ‬چه‌ره‌س‭ ‬بخۆن‭. ‬ئه‌وان‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬ڕقیان‭ ‬له‌‭ ‬ڕوخساری‭ ‬یه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬سبه‌ی‭ ‬كه‌یفیان‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬دێت‭. ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬دژی‭ ‬هه‌نگاوه‌كانی‭ ‬یه‌كن‭ ‬و‭ ‬سبه‌ی‭ ‬پشتگیریی‭ ‬هه‌نگاوه‌كانی‭ ‬یه‌ك‭ ‬ده‌كه‌ن‭. ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬تووشی‭ ‬شۆك‭ ‬ده‌بن‭ ‬و‭ ‬سه‌ریان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌نگاوی‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬ده‌سوڕمێت‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ن‭ ‬له‌‭ ‬ماناكانی‭ ‬سیاسه‌تكردن‭ ‬نه‌گه‌یشتوون‭.‬

2‭. ‬عه‌لی‭ ‬وه‌ردی‭ ‬له‌‭ ‬یاداشته‌كانیدا‭ ‬ده‌نووسێت‭: ‬اگه‌لێك‭ ‬دۆزرایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مه‌لیكێكی‭ ‬بۆ‭ ‬دیاری‭ ‬كرا،‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌له‌ش‭ ‬گه‌لی‭ ‬عێراق‭ ‬بوو‭. ‬عێراق‭ ‬وڵاتی‭ ‬به‌‭ ‬درۆ‭ ‬دروستكراو‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ساخته‌‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬نراوه‌‭. ‬له‌‭ ‬عێراقی‭ ‬خۆشه‌ویست‭ ‬مانایه‌ك‭ ‬نییه‌‭ ‬بۆ‭ ‬پێكه‌وه‌ژیان،‭ ‬هیچ‭ ‬كه‌سێك‭ ‬له‌م‭ ‬وڵاته‌دا‭ ‬نییه‌‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬عێراقی‭ ‬بزانێت،‭ ‬هه‌ر‭ ‬تاكێك‭ ‬له‌م‭ ‬وڵاته‌دا‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مه‌زهه‌ب‭ ‬و‭ ‬ئایینێكه‌وه‌‭ ‬گرێ‭ ‬داوه‌‭ ‬نه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬وڵاتێكه‌وه‌‭. ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬عێراقی‭ ‬هێشتووه‌ته‌وه‌‭ ‬زه‌برێكه‌‭ ‬و‭ ‬به‌س‭. ‬وڵاتێك‭ ‬كورد‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬میوان‭ ‬بزانێت‭ ‬و‭ ‬سوننه‌‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬غه‌درلێكراو‭ ‬و‭ ‬شیعه‌‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬ساحێب‭ ‬ماڵ‭ ‬و‭ ‬توركمان‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬خاك‭. ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬مێژووی‭ ‬حوكمڕانی‭ ‬عێراق‭ ‬بكه‌ین‭ ‬بەتایبەت‭ ‬له‌دوای‭ ‬بوون‭ ‬به‌‭ ‬كۆماری،‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬ڕسته‌ی‭ ‬برایه‌تی‭ ‬و‭ ‬پێكه‌وه‌ژیان‭ ‬و‭ ‬هاوخاكی‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬سه‌ركرده‌كان‭ ‬به‌رز‭ ‬كراوه‌ته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬له‌و‭ ‬سه‌ره‌وه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬دروشمانه‌‭ ‬بێجگه‌‭ ‬له‌‭ ‬درۆیه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬هیچی‭ ‬تری‭ ‬لێ‭ ‬سه‌وز‭ ‬نه‌بووه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬خاكی‭ ‬عێراق،‭ ‬خاكی‭ ‬یه‌ك‭ ‬پارچه‌ی‭ ‬ئاره‌زوومه‌ندانه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬خاكی‭ ‬ئاوێنه‌ی‭ ‬شكاوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئایین‭ ‬و‭ ‬مه‌زهه‌بێك‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬ڕاست‭ ‬ده‌زانێتب‭. ‬ساڵ‭ ‬بڕی‭ ‬كرد‭ ‬تا‭ ‬2003و‭ ‬كه‌وتنی‭ ‬سه‌دام‭ ‬وه‌ك‭ ‬دیكتاتۆرێك‭ ‬كه‌‭ ‬مێژووی‭ ‬عێراقی‭ ‬خوێناوی‭ ‬كرد،‭ ‬سه‌ركرده‌كانی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬توركمان‭ ‬له‌‭ ‬به‌غدا‭ ‬دروشمی‭ ‬یه‌كڕیزی‭ ‬و‭ ‬هاوهه‌ڵوێستییان‭ ‬به‌رز‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬هه‌موو‭ ‬پێیان‭ ‬ده‌وتین‭ ‬ئێمه‌‭ ‬یه‌كپارچه‌یی‭ ‬خاكی‭ ‬عێراق‭ ‬ده‌پارێزین،‭ ‬به‌ڵێ‭ ‬فره‌ڕه‌نگ‭ ‬و‭ ‬ئایین‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌ین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬یه‌ك‭ ‬هه‌ڵوێستین‭ ‬بۆ‭ ‬مانه‌وه‌مان‭ ‬له‌م‭ ‬عێراقه‌‭. ‬قسه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬با‭ ‬ڕۆیشتن‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬به‌‭ ‬كه‌تیره‌یه‌ك‭ ‬به‌ستراوه‌‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬و‌‭ ‬زۆر‭ ‬له‌وه‌‭ ‬ساخته‌تره‌‭ ‬به‌رگه‌ی‭ ‬چه‌ند‭ ‬هاوینێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬بگرێت‭. ‬