كورد له‌نێو گێژاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێدا

بێ‭ ‬گومان‭ ‬باری‭ ‬سیاسیی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬به‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬گۆڕانكاریی‭ ‬گه‌وره‌دا‭ ‬تێ‭ ‬ده‌په‌ڕێت،‭ ‬ئه‌و‭ ‬بنه‌ما‭ ‬سیاسییانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابوردوودا‭ ‬خۆی‭ ‬سه‌پاندبوو‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ناوچه‌كه‌دا‭ ‬كۆتایی‭ ‬هات،‭ ‬كاتی‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاستی‭ ‬نوێ‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬سه‌ركۆماری‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ (‬جۆرج‭ ‬ده‌بلیو‭ ‬بۆش‭) ‬ڕاگه‌یاندرا،‭ (‬كۆندالیزا‭ ‬ڕایس‭)‬ی‭ ‬ڕاوێژكاری‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئه‌وكات‭ ‬گوتی‭: ‬ائیمه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬نیو‭ ‬سه‌ده‌‭ ‬پشتگیریمان‭ ‬له‌‭ ‬ڕژێمه‌‭ ‬دكتاتۆره‌كان‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬ئامانجی‭ ‬پاراستنی‭ ‬هێمنی‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌دا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬دواییدا‭ ‬نه‌‭ ‬میلله‌ته‌كان‭ ‬تامی‭ ‬ئازادییان‭ ‬چێشت‭ ‬و‭ ‬نه‌‭ ‬ئارامیشمان‭ ‬به‌دی‭ ‬هێناب‭. ‬ئیتر‭ ‬هه‌موومان‭ ‬ده‌زانین‭ ‬پاشان‭ ‬له‌‭ ‬شۆڕشه‌كانی‭ ‬به‌ناو‭ ‬به‌هاری‭ ‬عه‌ره‌بیدا‭ ‬چی‭ ‬ڕووی‭ ‬دا‭. ‬هه‌ر‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هه‌مان‭ ‬بیرۆكه‌‭ (‬ئوباما‭) ‬سه‌رۆكی‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬بوونی‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رۆك،‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬ڕای‭ ‬گه‌یاند‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬ناتوانێت‭ ‬چیتر‭ ‬ببێت‭ ‬به‌‭ ‬پۆلیسی‭ ‬جیهان،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬په‌یامێك‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬هاوپه‌یمانه‌كانی‭ ‬و‭ ‬به‌تایبه‌تیش‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست،‭ ‬به‌‭ ‬مانای‭ ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬یارمه‌تی‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیتان‭ ‬لێ‭ ‬ئه‌كات،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ته‌نیا‭ ‬خۆبه‌هێزكردن‭ ‬و‭ ‬چاكسازی‭ ‬و‭ ‬خۆڕێكخستن‭ ‬چاره‌نووستان‭ ‬زامن‭ ‬ئه‌كات،‭ ‬نه‌ك‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭. ‬

ئه‌م‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬خۆكشاندنه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬بنه‌ماكانی‭ ‬ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭  ‬تیۆری‭ (‬ریالیزمی‭ ‬نوێ‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ (‬كینیت‭ ‬والتز‭) ‬داڕێژراوه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬كتێبه‌كه‌ی‭ (‬تیۆری‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی‭) ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1979‭ ‬شی‭ ‬كراوه‌ته‌وه‌،‭ ‬وه‌كو‭ ‬وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬تیۆری‭ ‬به‌ناوبانگی‭ (‬ریالیزمی‭ ‬كلاسیكی‭) ‬كه‌‭ ‬له‌لایه‌ن‭ (‬هانز‭ ‬مۆرگنتاو‭) ‬داڕێژرابوو،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانی‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬ساردی‭ ‬نێوان‭ ‬بلۆكی‭ ‬سۆسیالیستی‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوا‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رۆكایه‌تیی‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬كاری‭ ‬پێ‭ ‬ئه‌كرا‭. ‬به‌كورتی‭ (‬تیۆری‭ ‬ڕیالیزمی‭ ‬نوێ‭) ‬ئه‌ڵێت‭: ‬اهۆی‭ ‬ململانێی‭ ‬سیاسیی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی‭ ‬ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌رهه‌ڵدانی‭ ‬حاڵه‌تێكی‭ ‬ئه‌ناركیزمی‭ (‬فه‌وزا‭) ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تیدا،‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬نه‌بوونی‭  ‬هێزێك‭ ‬یا‭ ‬ده‌سه‌ڵاتێكی‭ ‬باڵا‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ڵسێت‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬ڕێكخستنی‭ ‬ئه‌م‭ ‬په‌یوه‌ندییانه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌وڵه‌تێك‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬خۆی‭ ‬ناچاره‌‭ ‬خۆی‭ ‬پڕچه‌ك‭ ‬و‭ ‬به‌هێز‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬هاوپه‌یمانێتیی‭ ‬نوێ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچه‌یی‭ ‬بهێنێته‌‭ ‬كایه‌وه‌‭. ‬به‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬داهاتنی‭ ‬نامه‌ركه‌زییه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬ڕژێمی‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌كانی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی‭ ‬وا‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وڵه‌تان‭ ‬ئه‌كات‭ ‬ته‌نیا‭ ‬پشت‭ ‬به‌‭ ‬خۆیان‭ ‬ببه‌ستن‭ ‬و‭ ‬خۆیان‭ ‬به‌هێز‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬زلهێزێكی‭ ‬وه‌كو‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬نه‌كه‌ن‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنیان،‭ ‬نه‌‭ ‬له‌‭ ‬مه‌ترسییه‌كانی‭ ‬ده‌ره‌كی‭ ‬و‭ ‬نه‌‭ ‬ناوخۆیی‭.‬

ئێستا‭ ‬ئه‌و‭ ‬هاوپه‌یمانیه‌تییه‌‭ ‬تازانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬بنه‌ماكانیان‭ ‬ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬تیۆری‭ ‬ڕیالیزمی‭ ‬نوێ،‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬وه‌كو‭ ‬سعودیه‌‭ ‬كه‌‭ ‬نزیكترین‭ ‬دۆستی‭ ‬ئه‌مه‌ریكایه‌‭ ‬بۆ‭ ‬به‌ره‌نگاریكردنی‭ ‬مه‌ترسییه‌كانی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬ئه‌دات‭ ‬هاوپه‌یمانییه‌كی‭ ‬ئیقلیمی‭ (‬هه‌واداری‭ ‬ڕۆژئاوا‭) ‬پێكبهێنێت،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬ناڕاسته‌وخۆ‭ ‬ئیسرائیلیش‭ ‬بگرێته‌وه‌،‭ (‬هه‌ماهه‌نگیی‭ ‬سه‌ربازی‭ ‬و‭ ‬هه‌واڵگریی‭ ‬تاكتیكی‭ ‬سعودی‭- ‬ئیسرائیلی‭) ‬بووه‌ته‌‭ ‬نهێنییه‌كی‭ ‬ئاشكرا،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬ئێستا‭ ‬كه‌‭ ‬سعودیه‌‭ ‬پاش‭ ‬چل‭ ‬و‭ ‬نۆ‭ ‬ساڵ‭ ‬دوورگه‌ی‭ ‬تیرانی‭ ‬له‌‭ ‬میسر‭ ‬وه‌رگرته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬سنووری‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬وڵات‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬لكێندراونه‌ته‌وه‌‭. ‬

لێره‌دا‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬خواستی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئه‌و‭ ‬گێژاوه‌‭ ‬سیاسییه‌دا‭ ‬كه‌‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬خۆكشاندنه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌دا‭ ‬هاتووه‌ته‌‭ ‬كایه‌وه‌،‭ ‬وا‭ ‬ده‌سه‌لمێنێت‭ ‬كه‌‭ ‬ناكرێت‭ ‬كورد‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬به‌‭ ‬ئاواته‌‭ ‬گه‌وره‌كه‌ی،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬پشت‭ ‬به‌‭ ‬دۆستایه‌تیی‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬ببه‌ستێت،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬نه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕابوردوودا‭ ‬و‭ ‬نه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئێستادا‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردییه‌وه‌‭ ‬ئاماده‌‭ ‬نه‌بووه‌‭ ‬هه‌ڵوێست‭ ‬ده‌رببڕێ،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬یه‌كپارچه‌یی‭ ‬عێراقی‭ ‬له‌به‌رچاو‭ ‬گرتووه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتیشدا‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬پراگماتییه‌‭ ‬و‭ ‬دژ‭ ‬به‌‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردی‭ ‬ناوه‌ستێته‌وه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬خواستی‭ ‬خۆیشی‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وت‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬گۆڕانكاری‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬خاك‭ ‬ئه‌كات،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬كه‌‭ ‬ئێستا‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬مه‌سه‌له‌‭ ‬ڕه‌واكه‌ی‭ ‬گه‌یشتووه‌ته‌‭ ‬پێگه‌یه‌كی‭ ‬به‌رز‭ ‬له‌نێو‭ ‬هۆش‭ ‬و‭ ‬تێگه‌یشتنی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جیهان‭ ‬و‭ ‬به‌تایبه‌تی‭  ‬وڵاتانی‭ ‬ڕۆژئاوا‭. ‬

بۆیه‌‭ ‬كورد‭ ‬له‌م‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬هه‌ستیاره‌‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕانكارییه‌دا‭ ‬پێویسته‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی‭ ‬دیار‭ ‬بكات‭ ‬له‌نێوان‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌ره‌‭ ‬یاخود‭ ‬ڕیزبوونه‌‭ ‬نوێیانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭ ‬سه‌ریان‭ ‬هه‌ڵداوه‌‭ ‬و‭ ‬ببێته‌‭ ‬فاكته‌رێكی‭ ‬كاریگه‌ر،‭ ‬چونكه‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬هه‌موو‭ ‬دیارده‌كان‭ ‬وا‭ ‬پیشان‭ ‬ئه‌ده‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬چاره‌نووسی‭ ‬كورد‭ ‬دیار‭ ‬ئه‌كات‭ ‬بوونی‭ ‬هه‌ماهه‌نگی‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬تێگه‌یشتن‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیی‭ ‬هاوبه‌شه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬ده‌وڵه‌تانی‭ ‬ئیقلیمی،‭ ‬نه‌ك‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دوور‭. ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتیشدا‭ ‬هه‌ڵویستی‭ ‬یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬به‌م‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬به‌رانه‌‭ ‬پێش‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬پێویستی‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كڕیزیی‭ ‬ناوه‌وه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬بڕیارێكی‭ ‬یه‌كگرتووی‭ ‬نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬هیچ‭ ‬نه‌بێت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستاندا‭.‬