حه‌له‌ب و كاره‌ساتی خوێناوی

ا14‭ ‬كه‌س‭ ‬بوونه‌‭ ‬قوربانیی‭ ‬بۆردومانی‭ ‬ئۆپۆزسیۆن‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭... ‬له‌‭ ‬حه‌له‌بب،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬قسه‌ی‭ ‬په‌یامنێری‭ ‬به‌شی‭ ‬عه‌ره‌بییه‌‭ ‬له‌‭ (‬بی‭ ‬بی‭ ‬سی‭)‬،‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌رایی‭ ‬ڕاپۆرتێك‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاره‌ساته‌ی‭ ‬له‌‭ ‬حه‌له‌بدا‭ ‬به‌رپایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭  ‬كاره‌ساته‌كانی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬سووریا‭ ‬گه‌وره‌تره‌‭. ‬ئه‌م‭ ‬به‌رایی‭ ‬ڕاپۆرته‌،‭ ‬گه‌لێ‭ ‬لایه‌نی‭ ‬نێو‭ ‬ئۆپۆزسیۆنی‭ ‬په‌ست‭ ‬كرد،‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌ی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬داوایان‭ ‬كرد،‭ ‬ئیدی‭ ‬كه‌ناڵی‭ (‬بی‭ ‬بی‭ ‬سی‭) ‬بایكۆت‭ ‬بكرێت‭. ‬

هه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬به‌راییه‌‭ ‬ڕاپۆرته‌‭ ‬ئاشكرای‭ ‬ده‌كات،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌مووان‭ ‬یه‌كیان‭ ‬گرت،‭ ‬كه‌‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬به‌و‭ ‬خه‌ڵكه‌‭ ‬سڤیله‌ی‭ ‬له‌‭ ‬نێویدا‭ ‬ماوه‌ته‌وه‌،‭ ‬ژێره‌و‭ ‬ژوور‭ ‬بكه‌ن‭. ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬ڕاپۆرته‌ش‭ ‬ڕوونی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬هێشتا‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌س‭ ‬هه‌ن‭ ‬ئاشنا‭ ‬نین‭ ‬به‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬میدیا‭ ‬بایه‌خی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌دات‭. ‬وێڕای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬شۆڕش‭ ‬بواری‭ ‬داوه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬چالاكوانان‭ ‬ببنه‌‭ ‬ڕۆژنامه‌نووس،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬چ‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسێكه‌‭ ‬كه‌‭ ‬نازانێ‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬بخاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬چی؟

ئه‌مه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬لای‭ ‬ئێمه‌وه‌‭ ‬سه‌یر‭ ‬نییه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬گه‌لێ‭ ‬ڕۆژنامه‌نووس،‭ ‬نازانن‭ ‬یان‭ ‬به‌و‭ ‬ڕێسا‭ ‬ڕۆژنامه‌وانییه‌‭ ‬ناوداره‌‭ ‬ئاشنا‭ ‬نین،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭: ‬ائه‌گه‌ر‭ ‬گوتت‭ ‬سه‌گ‭ ‬گازی‭ ‬له‌‭ ‬پیاوێك‭ ‬گرتووهب‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬هه‌واڵێكی‭ ‬ڕۆژنامه‌وانی‭ ‬نییه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬تۆ‭ ‬باسی‭ ‬شتێكی‭ ‬تازه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌یرت‭ ‬نه‌كردووه‌،‭ ‬سه‌گ‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ده‌گرن‭. ‬خۆ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬بڵێی‭: ‬اپیاوێك‭ ‬گازی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌گێك‭ ‬گرتووه‌ب،‭ ‬ئه‌مه‌یان‭ ‬هه‌واڵی‭ ‬ڕۆژنامه‌وانییه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬سه‌یره‌‭ ‬كه‌‭ ‬پیاوێك‭ ‬گاز‭ ‬له‌‭ ‬سه‌گێك‭ ‬بگرێت‭. ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬حه‌له‌بیش،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬بڵێی‭ ‬ڕژێم‭ ‬حه‌له‌بی‭ ‬بۆردومان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬سڤیلی‭ ‬كوشتووه‌،‭ ‬ئه‌مه‌یان‭ ‬هه‌واڵێكی‭ ‬تازه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئاشكرایه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ڕژێم‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬و‭ ‬غه‌یری‭ ‬حه‌له‌بیش‭ ‬بۆردومان‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ده‌كوژێت‭. ‬ئه‌مه‌یان‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬ڕۆژنامه‌وانییه‌وه‌‭ ‬سه‌یر‭ ‬و‭ ‬سه‌رنجڕاكێش‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬سه‌یر‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئۆپۆزسیۆن‭ ‬شوێنێكی‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬دانیشتووان‭ ‬بۆردومان‭ ‬بكات‭. ‬ئه‌و‭ ‬شوێنه‌ش‭ ‬سه‌ربازی‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬به‌ڵكوو‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬سڤیلی‭ ‬تێدابێت‭.‬

مایه‌ی‭ ‬سه‌رنجه‌‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌مووان‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬بۆردومان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬ئۆپۆزسیۆن‭ ‬ده‌فری‭ ‬غاز‭ ‬به‌كار‭ ‬ده‌هێنێ،‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬چه‌كی‭ ‬تۆپخانه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ماوه‌‭ ‬دوو‭ ‬ساڵ‭ ‬زیاتره‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬چه‌كه‌‭ ‬به‌كار‭ ‬ده‌هێنێت،‭ ‬ڕژێمیش‭ ‬به‌رمیلی‭ ‬ته‌قه‌مه‌نی‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬شوێنانی‭ ‬سڤیل‭ ‬و‭ ‬نه‌خۆشخانه‌‭ ‬و‭ ‬مزگه‌وتدا‭ ‬ده‌بارێنێ‭. ‬

بالكێش‭ ‬لێره‌دا‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬بابه‌تی‭ ‬ئاگربه‌سته‌كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬بۆ‭ ‬دیمه‌شق‭ ‬و‭ ‬لازقیه‌‭ ‬باس‭ ‬ده‌كرێت،‭ ‬كه‌چی‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬پتر‭ ‬له‌‭ ‬هه‌فته‌یه‌كه‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئاگری‭ ‬جه‌نگدا‭ ‬ده‌ژی،‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌س‭ ‬به‌ئاشكرا‭ ‬ناڕه‌زاییه‌ك‭ ‬ده‌رببڕێ‭. ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬هه‌ڵوێستێكی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی‭ ‬یان‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬هه‌بێت‭. ‬ئه‌و‭ ‬شاره‌‭ ‬له‌به‌رده‌م‭ ‬كاره‌ساتێكی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬مرۆییدایه‌،‭ ‬نه‌مازه‌‭ ‬كه‌‭ ‬لایه‌نانی‭ ‬شه‌ڕكه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌‭ ‬نه‌خۆشخانه‌كان‭ ‬ده‌كه‌نه‌‭ ‬ئامانج‭. ‬ڕژێم‭ ‬هێرشی‭ ‬كرده‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬نه‌خۆشخانه‌ی‭ ‬قودس،‭ ‬گوتیشی‭ ‬كه‌‭ ‬ئۆپۆزسیۆن‭ ‬هێرشی‭ ‬كردووه‌ته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬نه‌خۆشخانه‌ی‭ (‬مه‌رجه‌‭). ‬به‌ر‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬ئۆپۆزسیۆن‭ ‬هێرشی‭ ‬كرده‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬شێخ‭ ‬مه‌قسوود‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬تۆپخانه‌ی‭ ‬ده‌فری‭ ‬غاز‭ ‬دانیشتووانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌ی‭ ‬كوتایه‌وه‌،‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬حیساب‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بكات‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬شوێنه‌‭ ‬شوێنێكی‭ ‬سڤیلنشینه‌‭ ‬و‭ ‬دانیشتووانه‌كه‌ی‭ ‬به‌زۆری‭ ‬كوردن،‭ ‬به‌‭ ‬به‌هانه‌ی‭ ‬بڕینی‭ ‬ڕێی‭ ‬كاستیلۆ‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬هێزه‌كانی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬باكووری‭ ‬حه‌له‌بدا،‭ ‬به‌و‭ ‬واتایه‌ش‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬باكووره‌وه‌‭ ‬ڕێی‭ ‬ئۆپۆزسیۆنی‭ ‬بڕیوه‌‭.‬

ماوه‌‭ ‬بگوترێ،‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬كاره‌ساتی‭ ‬خوێن‭ ‬به‌رۆكی‭ ‬گرتووه‌،‭ ‬واش‭ ‬دیاره‌‭ ‬ویژدانی‭ ‬هه‌مووان‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬نووستووه‌‭. ‬سنگی‭ ‬كۆمه‌ڵگای‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی‭ ‬و‭ ‬هه‌رێمیش‭ ‬هیچ‭ ‬به‌زه‌ییه‌كی‭ ‬تێدا‭ ‬نییه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌ش‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌ڵاڵه‌كردنی‭ ‬ده‌رهاویشته‌ی‭ ‬نوێ‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێڕه‌وی‭ ‬دانوستانی‭ ‬ژنێڤ،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬بۆردومانه‌كه‌ی‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬ئۆپۆزسیۆن‭ ‬لێی‭ ‬كشایه‌وه‌‭. ‬پرسیاریش‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬كه‌ی‭ ‬ویژدانه‌كان‭ ‬به‌خه‌به‌ر‭ ‬دێن؟‭ ‬ترس‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬دانیشتووانی‭ ‬حه‌له‌ب‭ ‬شاره‌كه‌‭ ‬چۆڵ‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬قه‌ڵا​كه‌شی‭ ‬خاپوور‭ ‬بكرێت،‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬ویژدانه‌یلی‭ ‬مردوو،‭ ‬له‌‭ ‬خه‌و‭ ‬ڕابن‭!‬