عوسمانلی هات

گه‌ردنی‭ ‬باواجی‭ ‬ڕه‌زی‭ ‬پێوه‌

نارنج‭ ‬و‭ ‬تورنج‭ ‬خوو‭ ‬ده‌گرن‭ ‬پێوه‌

شمشاڵی‭ ‬خه‌زان‭ ‬به‌‭ ‬ده‌م‭ ‬پایزه‌وه‌

ئاوازی‭ ‬هه‌ڵوه‌رین،‭ ‬وا‭ ‬به‌‭ ‬ڕێوه‌

كێ‭ ‬له‌‭ ‬بیریه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬كه‌نگێوه‌‭ ‬گوڵی‭ ‬كۆسارانم‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬به‌رماڵ‭ ‬به‌جێهێشتووه‌‭ ‬و‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكانیش‭ ‬له‌‭ ‬خه‌ستانه‌‭ ‬كه‌وتووه‌؟‭ ‬ئه‌وه‌تا‭ ‬هاته‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬چاوی‭ ‬به‌ستراوه‌وه‌‭ ‬هاته‌وه‌،‭ ‬گوڵی‭ ‬كۆساران‭  ‬له‌سه‌ر‭ ‬دووگرد‭ ‬هه‌ستایه‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬گۆد‭ ‬بووبوو،‭ ‬پێی‭ ‬عه‌ردی‭ ‬نه‌ده‌گرت،‭ ‬بابم‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

سبه‌ی‭ ‬دووه‌ی‭ ‬چاوی‭ ‬ده‌كه‌ینه‌وه‌،‭ ‬دختۆر‭ ‬گۆتی‭: ‬ڕووناكایی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭.‬

هه‌موو‭ ‬به‌‭ ‬ده‌نگێك‭ ‬ده‌ڵێن‭:‬

خودایه‌،‭ ‬دختۆر‭ ‬درۆ‭ ‬نه‌كات‭.‬

گوڵی‭ ‬كۆساران‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

دختۆر‭ ‬هه‌نبانه‌ی‭ ‬درۆیه‌،‭ ‬كه‌نگی‭ ‬ڕاستی‭ ‬گۆتییه‌؟‭ ‬به‌‭ ‬منیشی‭ ‬نه‌گۆ،‭ ‬سه‌رئێشه‌كه‌ت‭ ‬چا‭ ‬ده‌بێت‭! ‬ڕۆژ‭ ‬به‌‭ ‬ڕۆژ‭ ‬خراپتره‌‭.‬

تا‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬چاوی‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬شه‌و‭ ‬و‭ ‬ڕۆژ‭ ‬له‌‭ ‬خودا‭ ‬ده‌پاڕامه‌وه‌،‭ ‬بینینی‭ ‬بۆ‭ ‬بگه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬چاو‭ ‬هه‌موومان‭ ‬بناسێته‌وه‌،‭ ‬قسه‌یه‌كی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژانه‌ی‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكانم‭  ‬له‌بیره‌‭:‬

خودایه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬داوام‭ ‬لێت‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬جاحێڵم‭ ‬بكه‌یته‌وه‌،‭ ‬نه‌تكرد،‭ ‬ده‌زانم‭ ‬جاحێڵی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ردی‭ ‬ته‌ڕوار‭ ‬ئاوه‌‭ ‬و‭ ‬ئاو‭ ‬چوو،‭ ‬به‌‭ ‬كه‌س‭ ‬ناگه‌ڕێته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌‭ ‬قسه‌م‭ ‬بكه‌‭ ‬و‭ ‬چاوه‌كانم‭ ‬بده‌وه‌،‭ ‬ئاخر‭ ‬دنیا‭ ‬بێ‭ ‬چاو‭ ‬كه‌ی‭ ‬دنیایه‌،‭ ‬خۆ‭ ‬قیامه‌تیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وهایه‌‭.‬

هه‌قایه‌تبێژ‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

حاجی،‭ ‬شوكرانه‌بژێر‭ ‬به‌،‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتی‭ ‬خودا‭ ‬ڕه‌زا‭ ‬به‌،‭ ‬بپاڕێوه‌‭ ‬خودا‭ ‬ساردتر‭ ‬نه‌دا‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬مژێكی‭ ‬توند‭ ‬له‌‭ ‬جغاره‌‭ ‬ده‌دا‭ ‬و‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

ره‌زا،‭ ‬له‌‭ ‬كوێربوون‭ ‬ساردتر‭ ‬مردن‭ ‬نییه‌؟‭! ‬من‭ ‬له‌‭ ‬مردن‭ ‬باكم‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌رگه‌ی‭ ‬كوێری‭ ‬ناگرم،‭ ‬تۆ‭ ‬كوێریت‭ ‬نه‌دیتییه‌‭.‬

گوڵی‭ ‬كۆساران‭ ‬پێیه‌كی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬دووگرده‌‭ ‬و‭ ‬پێیه‌كی‭ ‬له‌‭ ‬كن‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان،‭ ‬ورته‌ورت‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬چی‭ ‬تێناگه‌م،‭ ‬دایكم‭ ‬ده‌ڵێته‌‭ ‬مه‌ریه‌م‭:‬

بینایی‭ ‬بڕژێ،‭ ‬زه‌حمه‌ته‌‭ ‬بگه‌ڕێته‌وه‌

به‌و‭ ‬قسه‌یه‌‭ ‬ڕقم‭ ‬له‌‭ ‬دایكم‭ ‬ده‌بێته‌وه‌،‭ ‬دێته‌‭ ‬سه‌رم،‭ ‬بڵێم‭ ‬قسه‌ی‭ ‬باش‭ ‬نازانی‭ ‬خراپ‭ ‬مه‌كه‌،‭ ‬مه‌ریه‌م‭ ‬به‌‭ ‬دڵی‭ ‬من‭ ‬قسه‌‭ ‬ده‌كات‭:‬

وا‭ ‬مه‌ڵێ،‭ ‬كه‌س‭ ‬له‌‭ ‬كاری‭ ‬خودا‭ ‬و‭ ‬دختۆر‭ ‬نازانێ،‭ ‬كێ‭ ‬ناڵێ‭ ‬دوو‭ ‬چاوی‭  ‬تیژ‭ ‬تیژ‭ ‬له‌‭ ‬چاوی‭ ‬گورگ‭ ‬تیژتری‭ ‬بۆ‭ ‬ناگه‌ڕێته‌وه‌‭! ‬خودا‭ ‬به‌‭ ‬زارتدا‭ ‬بڕوانێ‭ ‬مه‌ریه‌م،‭ ‬به‌‭ ‬زاریدا‭ ‬ڕوانی؟‭! ‬له‌‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬ده‌هاتمه‌وه‌،‭ ‬له‌و‭ ‬به‌ره‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬دووره‌وه‌،ده‌بینم‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬له‌‭ ‬بن‭ ‬دیواری‭ ‬ماڵی‭ ‬مه‌ریه‌م‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نێ‭ ‬پیاسه‌ده‌كات،‭ ‬نزیكتر‭ ‬بوومه‌وه‌،‭ ‬چاویلكه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬چاوه‌،‭ ‬غارمدایێ‭:‬

‭- ‬باپیره‌‭.‬

‭+ ‬ئه‌وه‌‭ ‬تۆی‭ ‬باوكه‌كه‌ی‭ ‬باوكم‭.‬

‭- ‬چاوت‭ ‬ده‌بینێ؟

‭+ ‬ده‌بینێ،‭ ‬جوان‭ ‬ده‌تبینم،‭ ‬وه‌ره‌‭ ‬ماچ‭.‬

ئۆخه‌یش،‭ ‬بینایی‭ ‬بۆ‭ ‬چاوی‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌،‭ ‬دڵی‭ ‬خۆشه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌ڵی،‭ ‬له‌‭ ‬نوێ‭ ‬له‌دایك‭ ‬بووه‌ته‌وه‌،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬جێ‭ ‬دانانیشێ،‭ ‬هه‌دانادات،‭ ‬دێته‌‭ ‬به‌رباران‭ ‬و‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬عه‌رد‭ ‬و‭ ‬ئاسمان‭ ‬ده‌كات،‭ ‬له‌بن‭ ‬چاویلكه‌وه‌‭ ‬ده‌بینم،‭ ‬تی‭ ‬چاوێكی‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬گوڵی‭ ‬كۆسارانه‌،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬نایه‌وێ‭ ‬چاو‭ ‬بترووكێنێ،‭ ‬نایه‌وێ‭ ‬بۆ‭ ‬چركه‌یه‌كیش‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬بینینی‭ ‬دنیا‭ ‬بێبه‌ری‭ ‬بكات،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬تینووی‭ ‬بینینه‌،‭ ‬ده‌ڵێی‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬نابینایی‭ ‬ژیاوه‌،‭ ‬هه‌ست‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬چاوه‌كانی‭ ‬به‌شی‭ ‬دیتنی‭ ‬دنیا‭ ‬ناكه‌ن،‭ ‬دنیای‭ ‬به‌‭ ‬پڕاوپڕی‭ ‬خستۆته‌‭ ‬ناو‭ ‬چاویه‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌ماشاكردن‭ ‬تێر‭ ‬نابێت،‭ ‬نیگا‭ ‬له‌‭ ‬شتی‭ ‬وا‭ ‬ده‌بڕێ،‭ ‬به‌‭ ‬لای‭ ‬منه‌وه‌‭ ‬هی‭ ‬ته‌ماشاكردن‭ ‬نیه‌،‭ ‬ئاخر‭  ‬چۆنیه‌تی‭ ‬پێڵاو‭ ‬داكه‌ندن،‭ ‬چۆنیه‌تیی‭ ‬ته‌سبێح‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سته‌وه‌گرتن،‭ ‬چۆنیه‌تیی‭ ‬كه‌پوو‭ ‬سڕین،‭ ‬چۆنیه‌تیی‭ ‬ته‌وقه‌كردن،‭ ‬كه‌ی‭ ‬هی‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬چاوی‭ ‬تێ‭ ‬بڕی‭! ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬هیچی‭ ‬نه‌ده‌بوارد،‭ ‬هه‌مووی‭ ‬ده‌دیت،‭ ‬چاوی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬دووكه‌ڵی‭ ‬جغاره‌ش‭ ‬هه‌ڵنه‌ده‌گرت،‭ ‬به‌ردی‭ ‬پیرۆزیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬لێگه‌ڕێ،‭ ‬وه‌ك‭ ‬بڵێی‭  ‬دولبه‌ره‌‭ ‬وچاوی‭ ‬لێ‭ ‬داده‌گرێ‭! ‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬دوایوه‌ی‭ ‬بینایی‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬گرت،‭ ‬سه‌ربرده‌ی‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ربرده‌‭ ‬گرێ‭ ‬ده‌دایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌قایه‌ته‌كانی‭ ‬هه‌قایه‌تبێژی‭ ‬درێژتر‭ ‬ده‌كرده‌وه‌،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ربرده‌كانی‭ ‬ده‌گه‌یانده‌وه‌‭ ‬باپیری،‭ ‬هێند‭ ‬سه‌رسام‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬باپیری،‭ ‬من‭ ‬هێنده‌‭ ‬به‌‭ ‬وی‭ ‬سه‌رسام‭ ‬نه‌بووم،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬شانازیی‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركێشیه‌كانی‭ ‬باپیریه‌وه‌‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬سۆفیگه‌ریی‭ ‬بابیشی‭ ‬به‌رز‭ ‬ڕاده‌گرت،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬كه‌متر‭ ‬سۆفیگه‌رێتی‭ ‬بابی‭ ‬تێدا‭ ‬ده‌بینرا،‭  ‬پتر‭ ‬سه‌ركێشیی‭ ‬باپیری‭ ‬پێوه‌‭ ‬دیار‭ ‬بوو،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ته‌واو‭ ‬چووبۆوه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬باپیری،‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬ئازایه‌تی‭ ‬و‭ ‬جوامێریی‭ ‬باپیری‭ ‬ده‌گێڕایه‌وه‌،‭ ‬باشه‌‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬بۆچی‭ ‬منی‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬باپیریه‌وه‌‭ ‬نه‌كرد؟‭! ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬هێند‭ ‬جوان‭ ‬سه‌رهاتی‭ ‬مه‌حموودی‭ ‬باپیری‭ ‬ده‌گێڕایه‌وه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬هه‌ینێ‭ ‬له‌‭ ‬زاری‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬تۆمارم‭ ‬كردبا،‭ ‬ئێستا‭ ‬چیرۆكێكی‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكانتان‭ ‬ده‌خوێنده‌وه‌،‭ ‬حه‌یف‭! ‬من‭ ‬منداڵ‭ ‬بووم‭ ‬و‭ ‬كه‌سێكیش‭ ‬نه‌بوو‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬بنووسێته‌وه‌‭! ‬ئێستا‭ ‬چۆنی‭  ‬داڕێژمه‌وه‌،‭ ‬چۆنی‭ ‬بگێڕمه‌وه‌‭ ‬تامی‭ ‬زاری‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬نادا‭:‬

كاتێ‭ ‬ده‌تگوت،‭ ‬كوێخا‭ ‬مه‌حموود،‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬بووكه‌كانی‭ ‬ده‌چه‌مینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬پێ‭ ‬بخاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬پشتیان،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌سپ‭ ‬داده‌نه‌ویه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ئاماژه‌ی‭ ‬گوێیه‌كانی‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬سواری‭ ‬سواران‭ ‬سوار‭ ‬به‌،‭ ‬كاتێ‭ ‬ناوی‭ ‬وی‭ ‬ده‌هات،‭ ‬جووتیار‭ ‬خولیای‭ ‬یاخیگه‌رێتی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ری‭ ‬ده‌گه‌ڕا‭ ‬و‭ ‬جه‌ندرمه‌‭ ‬به‌رێده‌كه‌وتن،‭  ‬مه‌حموود‭ ‬ده‌ڵێته‌‭ ‬براكه‌ی‭:‬

من‭ ‬ئاماده‌‭ ‬نیم،‭ ‬لاقه‌‭ ‬مه‌ڕێك،‭ ‬دنكه‌‭ ‬گه‌نمێك‭ ‬بده‌مه‌‭ ‬عوسمانلی

‭ ‬عه‌لیی‭ ‬برای‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

خۆت‭ ‬به‌‭ ‬فه‌تاره‌ت‭ ‬ده‌ده‌ی،‭ ‬خودا‭ ‬سێ‭ ‬چوار‭ ‬گوندی‭ ‬پێبه‌خشیوی،‭ ‬له‌‭ ‬خۆتی‭ ‬تێكمه‌ده‌

ده‌ڵێ‭:‬

نانی‭ ‬نامه‌ردی‭ ‬له‌‭ ‬قوڕگم‭ ‬ناچێته‌‭ ‬خوارێ،‭  ‬ئێره‌ش‭ ‬بێ‭ ‬خوێن‭ ‬جێناهێلم‭ ‬

براكه‌ی‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

شه‌ڕ‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬عوسمانلی‭ ‬گه‌مه‌ی‭ ‬منداڵان‭ ‬نییه‌‭.‬

ده‌ڵێ‭:‬

ده‌زانم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬بێ‭ ‬خوێن‭ ‬ناڕۆم‭.‬

عوسمانلی‭ ‬دێ‭ ‬و‭ ‬مه‌حموود‭ ‬ده‌شكێ،‭ ‬براكه‌ی‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬گوند،‭ ‬گوندی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬تاپۆ‭ ‬ده‌كرێ،‭ ‬مه‌حموود‭ ‬به‌‭ ‬قوونه‌‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬ده‌ڕوا،‭ ‬ده‌ڕوا،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌ڕوا،‭ ‬تا‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬باواجی‭ ‬گیر‭ ‬نابێ،‭ ‬كوێخا‭ ‬مه‌حموودی‭ ‬باز‭ ‬له‌وێ‭ ‬ده‌نیشێته‌وه‌،‭ ‬له‌وێ‭ ‬داده‌كوتێ،‭ ‬ده‌ستی‭ ‬عوسمانلی‭ ‬نایگاتێ،‭ ‬ده‌مێنێته‌وه‌،‭ ‬ڕه‌زوباخێك‭ ‬به‌‭ ‬یه‌خه‌ی‭ ‬باواجیه‌وه‌‭ ‬ده‌كات،‭ ‬هیچ‭ ‬چیایه‌ك‭ ‬ڕه‌ز‭ ‬و‭ ‬باخی‭ ‬وای‭ ‬به‌‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬نه‌دیوه‌،‭ ‬دواتر‭ ‬نازانم‭ ‬چ‭ ‬ئاغایه‌ك‭ ‬له‌وێشی‭ ‬هه‌ڵده‌فرێنێ،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬تا‭ ‬ئێستاش‭ ‬به‌‭ ‬سینگی‭ ‬باواجیه‌وه‌،‭ ‬جێی‭ ‬كۆنه‌‭ ‬ڕه‌زێك‭ ‬ماوه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئه‌وێ‭ ‬به‌‭ ‬ڕه‌زه‌كه‌ی‭ (‬كوێخا‭ ‬مه‌حموود‭) ‬ناوی‭ ‬دێنن‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

باپیرم‭ ‬خۆی‭ ‬گه‌یانده‌‭ ‬هه‌مزاغای‭ ‬مه‌نگوڕیش‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

باپیرم،‭ ‬شمشاڵی‭ ‬به‌‭ ‬بژی‭ ‬ئه‌سپه‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬گرێی‭ ‬ده‌دا،‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬شه‌ڕه‌كان‭ ‬شمشاڵی‭ ‬ده‌ژه‌ند،‭ ‬چ‭ ‬شمشاڵێ،‭ ‬مینكه‌ی‭ ‬شمشاڵژه‌ن‭ ‬له‌‭ ‬چاوه‌‭ ‬وی‭ ‬تازه‌‭ ‬شاگرده‌‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

باپیرم‭ ‬چووبۆوه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شاسواری‭ ‬باپیری‭ ‬خۆی،‭ ‬ده‌گێڕنه‌وه‌‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬پیاوێكی‭ ‬ئازا‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سی‭ ‬دانه‌نواندووه‌‭.‬

چه‌تۆ‭ ‬سه‌رناس‭ ‬لێیپرسی‭:‬

ئه‌رێ‭ ‬تیره‌ی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬پیاوه‌‭ ‬ئازایه‌ی‭ ‬تێدا‭ ‬هه‌ڵكه‌وتبێت،‭ ‬به‌‭ ‬من‭ ‬ناڵێی‭  ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬دنیا‭ ‬پان‭ ‬و‭ ‬به‌رینه‌‭ ‬بۆچی‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬لاته‌‭ ‬عه‌ردێك،‭ ‬بنه‌‭ ‬دارێك،‭ ‬قوونكه‌‭ ‬جغاره‌یه‌ك‭ ‬نین؟‭!‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ئاهێكی‭ ‬قووڵی‭ ‬هه‌ڵكێشا،‭ ‬ئاهێك‭ ‬بۆنسۆی‭ ‬حه‌فت‭ ‬پشتی‭ ‬لێوه‌هات‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

سه‌رناس،‭ ‬تۆ‭ ‬سه‌رناسی‭ ‬سه‌رچیخ‭ ‬مه‌چۆ،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئازایانه‌ی‭ ‬فرت‭ ‬و‭ ‬فێل‭ ‬نازانن‭ ‬و‭ ‬پاكن،‭ ‬زۆر‭ ‬جار‭ ‬ده‌ست‭ ‬له‌‭ ‬گونان‭ ‬ده‌مێننه‌وه‌،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬وا‭ ‬ماینه‌وه‌‭.‬

سه‌رناس‭ ‬گوتی‭:‬

تۆ‭ ‬ڕاست‭ ‬ده‌كه‌یت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬من‭ ‬گومانم‭ ‬له‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئازایه‌تییه‌ی‭ ‬كوێخا‭ ‬مه‌حموود‭ ‬هه‌یه‌‭...‬

دێته‌وه‌‭ ‬بیرم،‭ ‬له‌‭ ‬دیمه‌نی‭ ‬ده‌م‭ ‬و‭ ‬لێو‭ ‬و‭ ‬جیڕكردنه‌وه‌ی‭ ‬ددانی‭ ‬دێته‌وه‌‭ ‬بیرم‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬زۆر‭ ‬ڕقی‭ ‬له‌‭ ‬تورك‭ ‬ده‌بۆوه‌،‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬ناوه‌كه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬تڕك‭ ‬گۆده‌كرد،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬گۆكردنیش‭ ‬ددانی‭ ‬چیڕده‌كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬نیشانه‌ی‭ ‬ڕقلێبوونه‌وه‌‭ ‬بوو،‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

له‌‭ ‬به‌هه‌شتێش‭ ‬نامه‌وێ‭ ‬بكه‌ومه‌‭ ‬كۆڵانێ‭ ‬،‭ ‬ترك‭ ‬و‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬عه‌جه‌می‭ ‬لێبێ،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬ترك‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬نازانم‭ ‬نه‌‭ ‬خه‌ره‌فابوو،‭ ‬نه‌‭ ‬پێشتریش‭ ‬هه‌ر‭ ‬وابووه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌ڕه‌ت‭ ‬ده‌یگوته‌وه‌‭:‬

ئه‌گه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬به‌هه‌شتێ‭ ‬ترك‭ ‬و‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬عه‌جه‌م‭ ‬ببینم،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬نوێژ‭ ‬و‭ ‬ڕۆژیه‌كانم‭ ‬په‌شیمان‭ ‬ده‌بمه‌وه‌‭.‬

هه‌قایه‌تبێژ‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

خۆت‭ ‬گوناهبار‭ ‬مه‌كه‌،‭ ‬پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت‭ ‬عه‌ره‌به‌

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ده‌ڵێ‭:‬

من‭ ‬گومانم‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬پێغه‌مبه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌چه‌‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬بێت،‭ ‬خۆ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬نه‌وه‌ی‭ ‬برایم‭ ‬بێت،‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬نییه‌‭.‬

هه‌قایه‌تبێژ‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌سته‌غفیرولا‭ ‬ئه‌سته‌غفیرولا‭ ‬كۆتایی‭ ‬به‌‭ ‬مشتومڕه‌كه‌‭ ‬ده‌هێنا‭ ‬و‭ ‬قسه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬لایه‌كی‭ ‬دیدا‭ ‬ده‌برد،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ده‌یگێڕایه‌وه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬تورك‭ ‬و‭ ‬سه‌ربرده‌ی‭ ‬مامێكی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌گێڕایه‌وه‌‭-‬ناوێكی‭ ‬وه‌ك‭ ‬میره‌ی‭ ‬ده‌هێنا‭- ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌فه‌ربه‌رلك‭ ‬به‌ر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬تورك‭ ‬ده‌كه‌وێ‭ ‬و‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬شه‌ش‭ ‬كه‌سی‭ ‬دی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستبه‌ستراوی‭ ‬هه‌ڵی‭ ‬ده‌ده‌نه‌‭ ‬عه‌ره‌بستانێ،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

دڵنیام‭ ‬به‌‭ ‬فرت‭ ‬و‭ ‬فێڵ‭ ‬ده‌ستگیر‭ ‬كراوه‌،‭ ‬ده‌نا‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوه‌‭ ‬له‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬نه‌بوو‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬تركه‌وه‌‭ ‬بدا‭.‬

سه‌ربرده‌ی‭ ‬هه‌ڵاتنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوه‌ی‭ ‬ده‌گێڕایه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬عه‌ره‌بستانێ،‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬خوار‭ ‬به‌غدایێ،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬دوو‭ ‬سێ‭ ‬كه‌س‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬عوسمانلی‭ ‬هه‌ڵدێن‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ناو‭ ‬عاره‌باندا‭ ‬ڕووه‌‭ ‬و‭ ‬ئێره‌‭ ‬ڕووه‌و‭ ‬وڵات‭ ‬ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ڕێی،‭ ‬له‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬جێیێ،‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬ده‌وریان‭ ‬ده‌ده‌ن‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵی‭ ‬كوشتنیان‭ ‬ده‌ده‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬گوته‌نی‭: ‬

پێپه‌تی‭ ‬زه‌فه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬شاسواری‭ ‬سێیه‌م،‭ ‬نابات‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬حه‌زی‭ ‬ده‌كرد‭ ‬به‌و‭ ‬مامه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬بڵێ‭ ‬شاسواری‭ ‬سێیه‌م،‭ ‬دیاره‌‭ ‬شاسواری‭ ‬دووه‌م‭ ‬باپیری‭ ‬بووه‌،‭ ‬دێته‌وه‌،‭ ‬شاسواری‭ ‬سێیه‌م‭ ‬نازانم‭ ‬دوای‭ ‬چه‌ند‭ ‬مانگ‭ ‬و‭ ‬ساڵ‭ ‬دێته‌وه‌،‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬دیمه‌نی‭ ‬شاسواری‭ ‬سێیه‌می‭ ‬نیشان‭ ‬ده‌دایه‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬قسه‌كانی‭ ‬ده‌گێڕایه‌وه‌،‭ ‬من‭ ‬وام‭ ‬هه‌ست‭ ‬ده‌كرد‭ ‬له‌‭ ‬ته‌نیشت‭ ‬پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬نا‭ ‬له‌‭ ‬پێش‭ ‬شاسوار‭ ‬دانیشتووم،‭ ‬ئه‌وه‌تا‭ ‬پیاوێكی‭ ‬كه‌ڵه‌گه‌تی‭ ‬له‌ڕولاواز،‭ ‬هێنده‌ی‭ ‬دارتێلێك‭ ‬گۆشتی‭ ‬پێوه‌‭ ‬ماوه‌،‭ ‬په‌نجه‌كانی‭ ‬ڕێك‭ ‬ده‌ڵێی‭ ‬قه‌یناغن،‭ ‬ڕوومه‌تی‭ ‬ده‌ڵێی‭ ‬په‌لكه‌‭ ‬گندۆره‌ی‭ ‬به‌ر‭ ‬هه‌تاوه‌،‭ ‬سه‌ر‭ ‬و‭ ‬ڕیشی‭ ‬ده‌ڵێی‭ ‬سواره‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬په‌ڕیوی‭ ‬له‌‭ ‬په‌رێز‭ ‬به‌جێماوه‌،‭ ‬چاوه‌كانی‭ ‬كه‌وتوونه‌ته‌‭ ‬چاڵی‭ ‬تاریكه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬دیتنه‌وه‌‭ ‬پێویستت‭ ‬به‌‭  ‬ئه‌له‌تریكه‌،‭ ‬كاتێ‭ ‬دێته‌‭ ‬گۆ‭ ‬ده‌نگی‭ ‬شێرێكی‭ ‬برینداری‭ ‬ده‌نگ‭ ‬نووساوه‌‭: ‬

ئه‌گه‌ر‭ ‬خودای‭ ‬ترك‭ ‬و‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬خودای‭ ‬منیش‭ ‬بێت،‭ ‬ناچارم‭ ‬بیگۆڕم‭.‬

هه‌قایه‌تبێژ‭ ‬گوتی‭:‬

حاجی‭ ‬مامت‭ ‬قسه‌ی‭ ‬وای‭ ‬نه‌كردووه‌،‭ ‬بۆی‭ ‬هه‌ڵمه‌به‌سته‌‭ ‬و‭ ‬تووشی‭ ‬دۆزه‌خی‭ ‬مه‌كه‌‭.‬

پیری‭ ‬سوارچاكان‭ ‬گۆپاڵه‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬عه‌رد‭ ‬دا‭:‬

ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌ی‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬تۆ‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌و‭ ‬وڵاته‌‭ ‬نه‌بووی،‭ ‬به‌و‭ ‬گوێیانه‌ی‭ ‬خۆم‭ ‬ئه‌و‭ ‬قسانه‌م‭ ‬له‌‭ ‬شاسواری‭ ‬سێیه‌مه‌وه‌‭ ‬بیست،‭ ‬تۆ‭ ‬شه‌رم‭ ‬ناكه‌یت‭ ‬ده‌ته‌وی‭ ‬من‭ ‬به‌‭ ‬درۆزن‭ ‬ده‌ربێنی،‭ ‬تۆ‭ ‬ئه‌وده‌مانێ‭ ‬له‌‭ ‬لای‭ ‬سلێمانی‭ ‬بوویت،‭ ‬تۆ‭ ‬له‌‭ ‬بن‭ ‬كاریگه‌ری‭ ‬شێخ‭ ‬مه‌حموودی،‭ ‬ناوێرم‭ ‬قسه‌یه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬ترك‭ ‬و‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬خوانه‌ناس‭ ‬بڵێم،‭  ‬قسه‌م‭ ‬ده‌بڕی‭.‬