له‌ دۆزه‌خی تكریته‌وه‌ بۆ جه‌هه‌ننه‌می جه‌له‌ولا

كاتێك‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬مه‌یدانی‭ ‬مه‌شق‭ ‬ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌،‭ ‬بینیم‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وتی‭ ‬عه‌ریف‭ ‬فه‌سیله‌كان‭ ‬به‌ته‌واوی‭ ‬گۆڕاوه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ڕووی‭ ‬خۆشه‌وه‌‭ ‬ڕیزیان‭ ‬كردین،‭ ‬عه‌ریف‭ ‬جه‌دوع‭ ‬به‌‭ ‬برا‭ ‬بانگی‭ ‬ده‌كردین،‭ ‬یه‌س‭ ‬یه‌م‭ ‬و‭ ‬غاردانیان‭ ‬پێ‭ ‬نه‌كردین،‭ ‬فه‌سیل‭ ‬فه‌سیل‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆمان‭ ‬دانیشتین،‭ ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬گۆڕه‌پانی‭ ‬مه‌شق،‭ ‬له‌ناو‭ ‬گۆڕه‌پانێكی‭ ‬ته‌لبه‌ندكراودا،‭ ‬سه‌ربازه‌‭ ‬دیله‌كانی‭ ‬ئێران‭ ‬دیار‭ ‬بوون،‭ ‬هه‌موویان‭ ‬یه‌ك‭ ‬جۆر‭ ‬جلوبه‌رگی‭ ‬حه‌ڵواییان‭ ‬له‌به‌ردابوو،‭ ‬ڕۆژی‭ ‬دوو‭ ‬جار‭ ‬ده‌یانهێنانه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬پشتیان‭ ‬له‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬بوو‭.‬

نزیكه‌ی‭ ‬سه‌عاتێك‭ ‬له‌‭ ‬مه‌یدانه‌كه‌‭ ‬دانیشتین،‭ ‬عه‌ریف‭ ‬جه‌دوع‭ ‬گوتی‭:‬

‭- ‬ئێستا‭ ‬ده‌توانن‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬تكریت‭ ‬دابه‌زن،‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬خۆرئاوابوون‭ ‬ڕوویان‭ ‬له‌‭ ‬بابولنیزام‭ ‬كرد،‭ ‬له‌وێ‭ ‬كۆسته‌ر‭ ‬ڕاوه‌ستابوون‭ ‬و‭ ‬سه‌ربازه‌كانیان‭ ‬به‌‭ ‬ڕوبعه‌‭ ‬دینارێك‭ ‬ده‌گه‌یانده‌‭ ‬ناو‭ ‬تكریت،‭ ‬سه‌ربه‌ست‭ ‬ترۆمبێله‌‭ ‬به‌رازیلیه‌كه‌ی‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ده‌رگا‭ ‬ڕاگرتبوو،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬وریای‭ ‬برای‭ ‬سوار‭ ‬بووین‭ ‬و‭ ‬چووینه‌‭ ‬تكریت‭.‬

یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬بوو‭ ‬تكریت‭ ‬ببینم،‭ ‬وام‭ ‬ده‌زانی‭ ‬وه‌كو‭ ‬به‌غدایه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬شارێكی‭ ‬زۆر‭ ‬گوندانی‭ ‬و‭ ‬ناڕێك‭ ‬بوو،‭ ‬تاكه‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬جاده‌ی‭ ‬درێژی‭ ‬تێدابوو،‭ ‬ناوبه‌ناو‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬ترۆمبێلی‭ ‬مرسیدسی‭ ‬جام‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬تیژی‭ ‬تێ‭ ‬ده‌په‌ڕین،‭ ‬ده‌یانگوت‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬ده‌چنه‌‭ ‬گوندی‭ ‬عۆجه‌،‭ ‬له‌‭ ‬چێشتخانه‌یه‌ك‭ ‬برنج‭ ‬و‭ ‬فاسۆلیامان‭ ‬خوارد،‭ ‬سه‌ربه‌ست‭ ‬تڕۆمبێله‌كه‌ی‭ ‬برده‌‭ ‬لای‭ ‬فیته‌رێك‭ ‬كه‌‭ ‬كوردی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬بوو،‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

‭- ‬ده‌‭ ‬ساڵه‌‭ ‬ماڵم‭ ‬لێره‌یه‌‭ ‬و‭ ‬ئیشم‭ ‬زۆر‭ ‬باشه‌،‭ ‬هه‌رچی‭ ‬ده‌كه‌ی‭ ‬بیكه‌‭ ‬به‌س‭ ‬باسی‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬مه‌كه‌‭.‬

هه‌روه‌ها‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

‭- ‬زۆربه‌ی‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬چێشتخانه‌‭ ‬و‭ ‬فیته‌ر‭ ‬و‭ ‬وه‌ستای‭ ‬خانووبه‌ره‌كان‭ ‬لێره‌‭ ‬كوردی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬و‭ ‬سلێمانین،‭ ‬ئیشمان‭ ‬بێ‭ ‬فرت‭ ‬و‭ ‬فێڵه‌‭.‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬سه‌ربه‌ست،‭ ‬پیاسه‌یه‌كمان‭ ‬به‌ناو‭ ‬بازاڕدا‭ ‬كرد،‭ ‬چ‭ ‬شوێنێكی‭ ‬وا‭ ‬شارستانیم‭ ‬به‌رچاو‭ ‬نه‌كه‌وت،‭ ‬له‌‭ ‬چایخانه‌یه‌ك‭ ‬دانیشتین،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬سه‌ربازه‌‭ ‬كورده‌كان‭ ‬هاتنه‌‭ ‬ئه‌وێ‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬عه‌گال‭ ‬به‌سه‌ر،‭ ‬له‌بن‭ ‬سمێڵانه‌وه‌‭ ‬ته‌ماشایان‭ ‬ده‌كردین‭.‬

هه‌ندێك‭ ‬كه‌لوپه‌ل‭ ‬و‭ ‬پێداویستیمان‭ ‬كڕی‭ ‬و‭ ‬به‌ره‌به‌ری‭ ‬مه‌غریب‭ ‬گه‌ڕاینه‌وه‌،‭ ‬له‌به‌رده‌می‭ ‬قاوشه‌كاندا،‭ ‬هه‌ر‭ ‬سه‌ربازه‌‭ ‬و‭ ‬به‌تانیه‌كی‭ ‬ڕاخست‭ ‬و‭ ‬پاڵمان‭ ‬دایه‌وه‌،‭ ‬هه‌ستم‭ ‬كرد‭ ‬سه‌ربازه‌كان‭ ‬به‌شه‌رمێكه‌وه‌‭ ‬قسه‌م‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬باوه‌ڕیان‭ ‬نه‌ده‌كرد‭ ‬منێك‭ ‬كه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وان‭ ‬سه‌ربازی‭ ‬جووت‭ ‬سایدم،‭ ‬كه‌چی‭ ‬چووم‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬فه‌رمانده‌‭ ‬قسه‌م‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئاگره‌‭ ‬گه‌وره‌یه‌م‭ ‬كوژانده‌وه‌،‭ ‬من‭ ‬له‌‭ ‬دڵه‌وه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌ردبارانكردنه‌م‭ ‬پێ‭ ‬خۆش‭ ‬بوو‭ ‬به‌ڵام‭ ‬وه‌ك‭ ‬من‭ ‬به‌عسم‭ ‬ده‌ناسی‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌نجانه‌‭ ‬نه‌یان‭ ‬ده‌ناسی،‭ ‬به‌عسێك‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌زاران‭ ‬كوردی‭ ‬ئه‌نفال‭ ‬كرد،‭ ‬ده‌یتوانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌د‭ ‬سه‌ربازه‌ش‭ ‬سواری‭ ‬لۆریان‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬بیابانی‭ ‬عه‌رعه‌ر‭ ‬بیان‭ ‬شارێته‌وه‌،‭ ‬هه‌رده‌م‭ ‬گوته‌كه‌ی‭ (‬باستر‭ ‬ناك‭)‬م‭ ‬بیر‭ ‬ده‌هاته‌وه‌‭ (‬پێویسته‌‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬هه‌را‭ ‬و‭ ‬هۆریادا،‭ ‬به‌هیمنی‭ ‬بیر‭ ‬بكه‌ینه‌وه‌‭).‬سبه‌ینێ،‭ ‬كه‌‭ ‬ڕوومان‭ ‬له‌‭ ‬مه‌یدانی‭ ‬نماییش‭ ‬كرد،‭ ‬سه‌ربازه‌كان‭ ‬زۆر‭ ‬هێمن‭ ‬بوون،‭ ‬عه‌ریف‭ ‬فه‌سیله‌كانیش‭ ‬زۆر‭ ‬ئاسایی‭ ‬ده‌جووڵانه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ڕۆژان‭ ‬مه‌شق‭ ‬و‭ ‬غاردانێمان‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬هه‌ر‭ ‬عه‌ریفه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬فه‌سیله‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬ڕاگه‌یاند‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬سه‌ربازه‌‭ ‬و‭ ‬بچێت‭ ‬یاتاغ‭ ‬و‭ ‬كه‌لوپه‌لی‭ ‬خۆی‭ ‬بپێچێته‌وه‌و‭ ‬لێره‌‭ ‬ئاماده‌‭ ‬بێت،‭ ‬ئه‌و‭ ‬بڕیاره‌‭ ‬له‌ناكاوه‌‭ ‬هه‌مووانی‭ ‬شڵه‌ژاند،‭ ‬زۆربه‌یان‭ ‬وا‭ ‬بیریان‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌ی‭ ‬ڕۆژی‭ ‬پێشتر‭ ‬سه‌ربازگه‌یان‭ ‬به‌ردباران‭ ‬كرد،‭ ‬بۆی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬سواری‭ ‬لۆریانمان‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬سزایه‌كی‭ ‬گه‌وره‌مان‭ ‬بده‌ن‭.‬

هه‌نده‌ی‭ ‬نه‌برد،‭ ‬هه‌ر‭ ‬سه‌ربازه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی‭ ‬ئاماده‌‭ ‬بوو،‭ ‬عه‌ریف‭ ‬جه‌دوع‭ ‬سه‌یرێكی‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

‭- ‬گه‌رده‌نم‭ ‬ئازاد‭ ‬كه‌ن،‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬به‌جێمان‭ ‬دێڵن‭.‬

گوتم‭:‬

‭- ‬بۆ‭ ‬كوێمان‭ ‬ده‌به‌ن؟

گوتی‭:‬

‭- ‬به‌خوا‭ ‬منیش‭ ‬نازانم،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌نده‌م‭ ‬بیستووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬نه‌قڵ‭ ‬ده‌بن‭.‬

ئه‌مه‌‭ ‬خورپه‌یه‌كی‭ ‬خسته‌‭ ‬دڵمه‌وه‌،‭ ‬وام‭ ‬لێكدایه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬جه‌دوع‭ ‬ده‌زانێت‭ ‬بۆ‭ ‬كوێمان‭ ‬ده‌به‌ن‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پێمان‭ ‬ناڵێت،‭ ‬گوێم‭ ‬له‌‭ ‬كوڕه‌‭ ‬قۆڵ‭ ‬كوتراوه‌كه‌‭ ‬بوو‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

ــ‭ ‬هه‌ر‭ ‬لێره‌‭ ‬بچینه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬گولله‌بارانیشم‭ ‬بكه‌ن‭ ‬له‌ناو‭ ‬كۆسته‌ر‭ ‬خۆم‭ ‬فڕێ‭ ‬ده‌ده‌م‭.‬

هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ربازه‌كان‭ ‬گوتیان‭: ‬سئێمه‌ش‭ ‬هه‌ر‭ ‬وا‭ ‬ده‌كه‌ینز‭.‬

سه‌ربه‌ست‭ ‬به‌چرپه‌‭ ‬پێی‭ ‬گوتم‭:‬

‭- ‬باشه‌‭ ‬چ‭ ‬له‌‭ ‬تڕۆمبێله‌كه‌م‭ ‬بكه‌م‭.‬

به‌‭ ‬عه‌ریف‭ ‬جه‌دوعم‭ ‬گوت‭:‬

‭- ‬ئێمه‌‭ ‬ترۆمبێلی‭ ‬خۆمان‭ ‬لایه‌،‭ ‬چی‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌ین؟

جه‌دوع‭ ‬چووه‌‭ ‬لای‭ ‬نه‌قیبه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬گوت‭ ‬كه‌‭ ‬شتێكی‭ ‬ئه‌وها‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬سه‌رباز‭ ‬ترۆمبێلی‭ ‬خۆیان‭ ‬هێناوه‌،‭ ‬نه‌قیبه‌كه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬لامان‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

‭- ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬ترۆمبێلی‭ ‬خۆیان‭ ‬لایه‌،‭ ‬با‭ ‬به‌دوای‭ ‬كه‌ژاوه‌ی‭ ‬كۆسته‌ره‌كاندا‭ ‬بڕۆن‭.‬

كۆمه‌ڵ‭ ‬كۆمه‌ڵ،‭ ‬سواری‭ ‬كۆسته‌رانیان‭ ‬كردین،‭ ‬سه‌ربه‌ست‭ ‬و‭ ‬وریای‭ ‬برای‭ ‬و‭ ‬من،‭ ‬به‌‭ ‬دوای‭ ‬كه‌ژاوه‌كه‌‭ ‬كه‌وتین،‭ ‬سه‌ربه‌ست‭ ‬شاره‌زای‭ ‬ڕێگایه‌كه‌‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

‭- ‬وا‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬به‌غدا‭ ‬ده‌ڕۆین‭.‬

به‌ناو‭ ‬به‌غدادا‭ ‬تێپه‌رین،‭ ‬دنیایه‌ك‭ ‬یادگاریم‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬به‌رچاو،‭ ‬كه‌ژاوه‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌غدا‭ ‬ده‌رچوو،‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ربه‌ستم‭ ‬گوت‭:‬

‭- ‬ئه‌و‭ ‬ڕێگایه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬كوی‭ ‬ده‌روات؟

گوتی‭:‬

ــ‭ ‬به‌‭ ‬مه‌زه‌نده‌ی‭ ‬من‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬یه‌عقووبه‌‭ ‬ده‌چێت‭.‬

ماوه‌یه‌كی‭ ‬باش‭ ‬ڕێگامان‭ ‬بڕی،‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬چێشتخانه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬كه‌ژاوه‌كه‌‭ ‬ڕاوه‌ستا،‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬سه‌ربازه‌كان‭ ‬زۆریان‭ ‬برسی‭ ‬بوو،‭ ‬من‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬وادا،‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرێك‭ ‬نانم‭ ‬پێ‭ ‬ناخورێت،‭ ‬یه‌ك‭ ‬دوو‭ ‬چایه‌ی‭ ‬به‌ڕه‌نگم‭ ‬خوارده‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬شاگردێكم‭ ‬گوت‭:‬

‭- ‬چه‌ندی‭ ‬ماوه‌‭ ‬بگه‌ینه‌‭ ‬به‌عقووبه‌؟

گوتی‭:‬

‭- ‬نیو‭ ‬سه‌عاتی‭ ‬دیكه‌‭.‬

دوای‭ ‬ماوه‌یه‌ك،‭ ‬كه‌ژاوه‌كه‌‭ ‬ملی‭ ‬ڕێگای‭ ‬گرته‌‭ ‬به‌ر،‭ ‬به‌عقووبه‌‭ ‬سه‌رتاپای‭ ‬دارخورما‭ ‬و‭ ‬پرته‌قاڵ‭ ‬و‭ ‬مزره‌مه‌نی‭ ‬بوو،‭ ‬وه‌ك‭ ‬شارێكی‭ ‬خاوێن‭ ‬ده‌هاته‌‭ ‬به‌رچاو،‭ ‬له‌‭ ‬به‌عقووبه‌‭ ‬ده‌رچووین‭ ‬و‭ ‬به‌ناو‭ ‬دۆڵێكی‭ ‬ڕووته‌ندا‭ ‬ڕۆیشتین،‭ ‬ئه‌مبه‌ر‭ ‬و‭ ‬ئه‌وبه‌ر‭ ‬هه‌مووی‭ ‬گردۆڵكه‌‭ ‬و‭ ‬زوورگی‭ ‬ڕووته‌ن‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬داروبار‭ ‬بوون،‭ ‬له‌‭ ‬شوێنێك‭ ‬نووسرابوو‭ (‬رێگای‭ ‬ئیمام‭ ‬وه‌یس‭)‬،‭ ‬له‌وێ‭ ‬كه‌ژاوه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬ڕاستدا‭ ‬پێچی‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬به‌رده‌م‭ ‬سه‌ربازگه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬ڕاوه‌ستا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پێشه‌وه‌ی‭ ‬نووسرابوو‭( ‬مركز‭ ‬تدریب‭ ‬جلولا‌و‭)‬،‭ ‬له‌‭ ‬دڵی‭ ‬خۆمدا‭ ‬گوتم‭:‬

‭- ‬له‌‭ ‬دۆزه‌خی‭ ‬تكریته‌وه‌،‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزه‌خی‭ ‬جه‌له‌ولا‭.‬