سه‌لامڵغ و حه‌رامڵغی توركمان له‌ هه‌ولێردا

هه‌ولێر‭ ‬له‌‭ ‬كۆنه‌وه‌‭ ‬شاری‭ ‬پێكه‌وه‌ژیان‭ ‬بووه‌،‭ ‬له‌‭ ‬نێوان‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئایینی‭ ‬جیاجیا‭ ‬وه‌ك‭ ‬كورد،‭ ‬توركمان،‭ ‬مه‌سیحی،‭ ‬یه‌هوودی‭ ‬و‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬نه‌ته‌وه‌ی‭ ‬عه‌ره‌بیش‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬ژیاون‭. ‬توركمانه‌كان‭ ‬به‌زۆری‭ ‬له‌‭ ‬قه‌ڵای‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬ژیاون‭ ‬و‭ ‬كورده‌كانیش‭ ‬له‌‭ ‬گوند‭ ‬و‭ ‬شوێنه‌كانی‭ ‬نزیك‭ ‬ئه‌م‭ ‬شاره‌‭ ‬و‭ ‬مه‌سیحییه‌كانیش‭ ‬له‌‭ ‬شارۆچكه‌ی‭ ‬عه‌نكاوه‌دا‭ ‬ده‌ژیان،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬یه‌هودییه‌كان‭ ‬هه‌م‭ ‬له‌‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬و‭ ‬هه‌م‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬ته‌عجیل‭ ‬ده‌ژیان‭. ‬هه‌ر‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئایینێك،‭ ‬زمان‭ ‬و‭ ‬كولتووری‭ ‬خۆیان‭ ‬تا‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬پاراستووه‌‭.‬

توركمانه‌كانی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬زۆریان‭ ‬كه‌سانی‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌ند‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬زه‌ویوزاریی‭ ‬كشتوكاڵییان‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬شاردا‭ ‬هه‌بوو‭ ‬و‭ ‬خۆیشیان‭ ‬له‌‭ ‬شاردا‭ ‬ده‌ژیان‭. ‬

ئه‌م‭ ‬كه‌سایه‌تییانه‌‭ ‬مزگه‌وتیان‭ ‬دروست‭ ‬كردبوو‭ ‬و‭ ‬دیوه‌خانه‌یان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬له‌وانه‌‭ ‬عه‌بدوڵا‭ ‬ئاغا‭ ‬یاقووب‭ ‬باوكی‭ ‬یاقووب‭ ‬ئاغای‭ ‬یاقووبی،‭ ‬ئه‌سعه‌د‭ ‬ئه‌فه‌ندی‭ ‬ئه‌سعه‌دی،‭ ‬عه‌لی‭ ‬پاشای‭ ‬دۆغره‌مه‌چی،‭ ‬حاجی‭ ‬عه‌بدولقادر‭ ‬سه‌عید‭ ‬چه‌له‌بی‭ ‬ده‌باغ‭ ‬و‭ ‬بنه‌ماڵه‌ی‭ ‬ئال‭ ‬كوچك‭ ‬موڵلا‭. ‬

یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬هێما‭ ‬به‌رچاوه‌كان‭ ‬كه‌‭ ‬ڕه‌سه‌نایه‌تی‭ ‬و‭ ‬كولتووری‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئه‌م‭ ‬شاره‌‭ ‬دووپات‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌رگای‭ ‬ماڵه‌كانیان‭ ‬دوو‭ ‬بازنه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬لێدانی‭ ‬ده‌رگا‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬یه‌كیان‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌نگی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بوو،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬لێدانی‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ماڵ‭ ‬ده‌یزانی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌رگا‭ ‬ده‌دا‭ ‬پیاوه‌،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬پیاو‭ ‬ده‌چوو‭ ‬ده‌رگای‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كرده‌وه‌،‭ ‬ئه‌وی‭ ‬تریشیان‭ ‬بازنه‌یه‌كی‭ ‬بچووك‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌نگێكی‭ ‬باریك‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌رخۆی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌رده‌چوو‭ ‬و‭ ‬به‌م‭ ‬جۆره‌یش‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ماڵ‭ ‬ده‌یزانی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌رگا‭ ‬ده‌دا‭ ‬ئافره‌ته‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ئافره‌ت‭ ‬ده‌چوو‭ ‬ده‌رگای‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭.‬

ئینجا‭ ‬كه‌‭ ‬میوان‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬ژووره‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌لامڵغ‭ ‬پێشوازیی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كرا،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬پیاو‭ ‬بوایه‌‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬دیوه‌خانی‭ ‬پیاوان‭ ‬و‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئافره‌تیش‭ ‬بوایه‌‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬شوێنی‭ ‬ئافره‌تان‭ ‬كه‌‭ ‬پێی‭ ‬ده‌گوترا‭ ‬حه‌رامڵغ،‭ ‬ائه‌م‭ ‬دوو‭ ‬وشه‌یه‌،‭ ‬تا‭ ‬ئێستایش‭ ‬له‌‭ ‬قاقانی‭ ‬یاخود‭ ‬قۆچانی‭ ‬كۆنی‭ ‬عوسمانی‭ ‬به‌م‭ ‬زاراوانه‌‭ ‬چه‌سپاون‭. ‬له‌‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌كانی‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سێ‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬سه‌ره‌كی‭ ‬پێك‭ ‬هاتبوو،‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬تۆپخانه‌،‭ ‬ناوی‭ ‬ئه‌و‭ ‬تۆپه‌ی‭ ‬هه‌ڵگرتبوو‭ ‬كه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬داده‌نرا‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬مانگی‭ ‬ڕه‌مه‌زان‭ ‬ئێواران‭ ‬بۆ‭ ‬ڕۆژوو‭ ‬شكاندن‭ ‬ده‌ته‌قێنرا،‭ ‬ئه‌م‭ ‬تۆپه‌ش‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬كه‌سێك‭ ‬به‌كار‭ ‬ده‌هێنرا‭ ‬ناوی‭ ‬فه‌تاح‭ ‬بوو،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬سه‌رای‭ ‬كه‌‭ ‬له‌م‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌دا‭ ‬زۆر‭ ‬داموده‌زگای‭ ‬میریی‭ ‬لێ‭ ‬بوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ناوی‭ ‬نرابوو‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬سه‌رای،‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬ته‌كێیش‭ ‬ناوی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ته‌كێیه‌ی‭ ‬هه‌ڵگرتبوو‭ ‬كه‌‭ ‬له‌م‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌دا‭ ‬هه‌بوو‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ته‌كێی‭ ‬حاجی‭ ‬مه‌لا‭ ‬خدر‭ ‬ناوی‭ ‬ده‌هات،‭ ‬ئیتر‭ ‬ده‌رگای‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬نۆبه‌تچی‭ ‬اپاسه‌وانبی‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬به‌یانییان‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬بانگی‭ ‬به‌یانی‭ ‬ده‌كرایه‌وه‌،‭ ‬خه‌ڵكه‌كه‌‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬مزگه‌وتی‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬مزگه‌وته‌كانی‭ ‬خواره‌وه‌ی‭ ‬قه‌ڵا،‭ ‬ئینجا‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬دابه‌زینی،‭ ‬ده‌بوایه‌‭ ‬بچێته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌ده‌نی‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬و‭ ‬ڕووی‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬قه‌برستانی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬چراغ‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬فاتیحه‌ی‭ ‬ده‌خوێند،‭ ‬پاش‭ ‬نوێژی‭ ‬به‌یانی،‭ ‬ده‌هاته‌‭ ‬چایخانه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬چایخانه‌كانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬شاره‌‭ ‬و‭ ‬له‌وێدا‭ ‬نانی‭ ‬به‌یانیی‭ ‬ده‌خوارد‭. ‬پاشان‭ ‬ده‌چوو‭ ‬دووكانه‌كه‌ی‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ئێواره‌‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬كاسبی‭ ‬ده‌بوو،‭ ‬ئێوارانیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬بانگی‭ ‬ئێواره‌‭ ‬ده‌رگای‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬داده‌خرا‭. ‬

قه‌ڵای‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌رگایه‌ی‭ ‬هه‌بوو‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬ده‌بووه‌‭ ‬دوو‭ ‬ده‌رگا،‭ ‬یه‌كیان‭ ‬پێ‭ ‬ده‌گوترا‭ (‬ئه‌روادله‌ر‭ ‬یۆقشی‭) ‬واته‌‭ ‬ده‌رگای‭ ‬ئافره‌تان،‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌رگایه‌‭ ‬تەنیا‭ ‬ئافره‌ت‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬گۆڕستان‭ ‬یاخود‭ ‬حه‌مام‭ ‬یاخود‭ ‬بازاڕ،‭ ‬ده‌بوو‭ ‬به‌‭ ‬ده‌رگایه‌‭ ‬بچێته‌‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬بكه‌وێته‌وه‌‭. ‬ده‌رگایه‌كی‭ ‬تر‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬نزیك‭ ‬پارێزگای‭ ‬ئێسته‌،‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬موته‌سه‌ریفی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬ائه‌حمه‌د‭ ‬عوسمان‭ ‬ئه‌فه‌ندی‭ ‬ئال‭ ‬كچك‭ ‬موڵلاب‭ ‬كرایه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌م‭ ‬ده‌رگایه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬موته‌سه‌رفییه‌‭ ‬ده‌چوو،‭ ‬پاشان‭ ‬كچك‭ ‬قاپی‭ ‬یاخود‭ ‬اعالی‭ ‬پاشا‭ ‬قاپسیب‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬عالی‭ ‬پاشا‭ ‬كرایه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬شاری‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬بازاڕی‭ ‬سورچییانی‭ ‬ئێسته‌‭. ‬

له‌ناو‭ ‬قه‌ڵا‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬مزگه‌وت‭ ‬دروست‭ ‬كراوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬پێی‭ ‬ده‌گوترێ‭ ‬مزگه‌وتی‭ ‬گه‌وره‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬مزگه‌وته‌‭ ‬هه‌م‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬هه‌م‭ ‬مزگه‌وت‭ ‬كه‌‭ ‬زۆرانێك‭ ‬له‌‭ ‬زانایانی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬زانایانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬شاره‌‭ ‬ده‌رچووی‭ ‬ئه‌م‭ ‬قوتابخانه‌یه‌ن،‭ ‬ده‌گوترێ‭ ‬ئه‌م‭ ‬مزگه‌وته‌‭ ‬په‌رستگه‌یه‌كی‭ ‬یه‌هوودییه‌كان‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬كراوه‌‭ ‬به‌‭ ‬كڵێسا‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬عومه‌ری‭ ‬كوڕی‭ ‬خه‌تاب‭ ‬كراوه‌ته‌‭ ‬مزگه‌وت‭. ‬مزگه‌وت‭ ‬و‭ ‬دیوه‌خانه‌ی‭ ‬حیكمه‌ت‭ ‬ئاغای‭ ‬ئه‌سعه‌دی‭ ‬باوكی‭ ‬عه‌بدولوه‌هاب‭ ‬ئاغای‭ ‬ئه‌سعه‌دی‭ ‬كه‌‭ ‬گیانی‭ ‬پاكی‭ ‬باوك‭ ‬و‭ ‬باپیرانیان‭ ‬عه‌بدی‭ ‬ئاغا‭ ‬و‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬ئاغا‭ ‬و‭ ‬ئه‌سعه‌د‭ ‬ئاغا،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌نیشت‭ ‬ئه‌م‭ ‬مزگه‌وته‌‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕستانێكی‭ ‬بچووك‭ ‬نێژراون‭.‬

هه‌روه‌ها‭ ‬له‌وێدا‭ ‬مزگه‌وتی‭ ‬حاجی‭ ‬مه‌لا‭ ‬ساڵح‭ ‬یه‌جان‭ ‬و‭ ‬مزگه‌وتی‭ ‬مه‌لا‭ ‬ئیبراهیم‭ ‬دۆغره‌مه‌چی‭ ‬و‭ ‬ته‌كیەی‭ ‬حاجی‭ ‬مه‌لا‭ ‬خدر‭ ‬ناسراو‭ ‬به‌‭ ‬حه‌جی‭ ‬به‌بایان‭ ‬حه‌جی‭ ‬مولڵا،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬ته‌كیەی‭ ‬شێخ‭ ‬شه‌ریف‭ ‬زاده‌ی‭ ‬لێیه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌ك‭ ‬ئه‌مانه‌ش‭ ‬چه‌ند‭ ‬مه‌زارگه‌یه‌كیشی‭ ‬لێیه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬مه‌زارگه‌ی‭ ‬ئیبراهیم‭ ‬گه‌یلانی،‭ ‬مه‌زارگه‌ی‭ ‬شێخ‭ ‬عه‌بدولعه‌زیز‭ ‬جۆمه‌رد‭ ‬قه‌ساب،‭ ‬مه‌زارگه‌ی‭ ‬حه‌بیبی‭ ‬نه‌جار‭ ‬و‭ ‬جۆمه‌رد‭ ‬قه‌ساب،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬مزگه‌وت‭ ‬و‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬مه‌لا‭ ‬ڕه‌سووڵ‭ ‬ئه‌فه‌ندیی‭ ‬لێیه‌‭ ‬كه‌‭ ‬شوێنه‌كه‌ی‭ ‬كرا‭ ‬به‌‭ ‬عه‌مباری‭ ‬ئاو‭.‬