مه‌ترسیی عه‌ره‌بی شیعه‌ بۆ كوردى عێراق له‌ مێژوودا

ئه‌گه‌رچی‭ (‬شیعه‌كان‭) ‬كۆمه‌ڵێكی‭ ‬ئایینین‭ ‬و‭ ‬یه‌كێكن‭ ‬له‌‭ ‬ئایینزا‭ ‬گه‌وره‌كانی‭ ‬ئایینی‭ ‬ئیسلام،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬هه‌ورازو‭ ‬نشێویشیان‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬بڕیوه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌‭ ‬درێژایی‭ ‬مێژووی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عێراق‭ ‬له‌نێوان‭ ‬ساڵانی‭ (‬1920‭-‬2003‭)‬دا‭ ‬له‌‭ ‬په‌راوێزی‭ ‬ڕووداوه‌‭ ‬سیاسییه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌‭ ‬و‭ ‬مێژووه‌كه‌یدا‭ ‬بوون‭. ‬

واته‌‭ ‬له‌‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬كابینه‌ی‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬عێراق‭ ‬له‌‭ (‬10ی‭ ‬تشرینی‭ ‬یه‌كه‌می1920ز‭)‬دا‭ ‬له‌لایه‌ن‭ (‬عه‌بدولڕه‌حمان‭ ‬ئه‌لنه‌قیب‭) ‬و‭ ‬له‌ژێر‭ ‬چاودێریی‭ ‬ئینگلیزه‌كان،‭ ‬تا‭ ‬ڕووخانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬سه‌دام‭ ‬حوسێن‭ ‬له‌‭ (‬9ی‭ ‬نیسانی2003‭)‬دا،‭ ‬له‌‭ ‬په‌راوێزی‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬سیاسیدا‭ ‬بوون‭. ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬ئه‌وان‭ ‬په‌یڕه‌وانی‭ ‬ئایینزاییه‌كی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬ئایینی‭ ‬ئیسلام‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬قورساییه‌كی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬دانیشتوان‭ ‬و‭ ‬پێگه‌ی‭ ‬نیشته‌جێبوونیشیان‭ ‬له‌‭ ‬عێراقدا‭ ‬هه‌بووه‌‭. ‬واتا‭ ‬یه‌كێك‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭ ‬دیارترین‭ ‬پێكهاته‌كانی‭ ‬عێراق،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬به‌‭ ‬ئێستاش‭ ‬ده‌گات،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬سوننه‌كاندا‭ ‬وه‌ك‭ (‬دوو‭) ‬پێكهاته‌ی‭ ‬دانیشتوان‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬سیاسی‭ ‬سه‌یر‭ ‬كراون،‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌وه‌ی‭ (‬دوو‭) ‬پێكهاته‌ی‭ ‬دانیشتوان‭ ‬و‭ ‬سیاسی‭ ‬بن،‭ ‬پێكهاته‌یه‌كى‭ ‬ئایینی‭ ‬بوون‭.‬

گه‌ڕانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬مێژووى‭ ‬په‌راوێزخستنى‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬عێراق،‭ ‬تا‭ ‬ساڵى‭ (‬2003‭) ‬هۆكارى‭ ‬خۆى‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬به‌وه‌ى‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌پاڵ‭ ‬به‌شێكی‭ ‬كورده‌كان‭ ‬پشتیوانی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ ‬له‌‭ ‬دژى‭ ‬ئینگلیزه‌كان‭ ‬كرد‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نگی‭ ‬جیهانی‭ ‬یه‌كه‌مدا‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ڕی‭ (‬شوعیبه‌‭)‬ی‭ ‬ئه‌وپه‌ڕی‭ ‬باشووری‭ ‬عێراق،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ (‬15ی‭ ‬نیسانی1915‭)‬دا‭ ‬له‌به‌رامبه‌ر‭ ‬هێزه‌كانی‭ ‬ئینگلیز‭ ‬وه‌ستان‭ ‬و‭ ‬دواتر‭ ‬تێكشكان‭. ‬ئه‌مه‌و‭ ‬له‌نێوان‭ ‬ساڵانی‭ (‬1914‭-‬1917‭) ‬دژایه‌تییه‌كی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬هێزه‌كانی‭ ‬سوپای‭ ‬به‌ریتانیان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬ولایه‌تی‭ (‬به‌سره‌‭ ‬و‭ ‬به‌غداد‭) ‬كرد‭. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬به‌هۆی‭ ‬به‌ره‌نگاری‭ ‬ئه‌وانیشه‌وه‌‭ ‬داگیركردنی‭ ‬شاری‭ (‬به‌غداد‭) ‬بۆ‭ (‬11ی‭ ‬ئازاری1917‭) ‬دواكه‌وت‭. ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ئه‌وه‌یان‭ ‬به‌‭ ‬بیر‭ ‬ئینگلیزه‌كاندا،‭ ‬هێنا‭ ‬له‌‭ ‬ڕووداوه‌‭ ‬سیاسییه‌كانی‭ ‬عێراقدا‭ ‬ته‌ریكیان‭ ‬بكه‌ن‭. ‬له‌كاتێكدا‭ ‬سه‌راپای‭ ‬ویلایه‌تی‭ ‬مووسڵی‭ ‬سوننه‌نشین‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬ساڵ‭ ‬و‭ ‬نیوێك‭ ‬داگیر‭ ‬كرا‭. ‬به‌مه‌ش‭ ‬ئه‌و‭ ‬ململانێیه‌ی‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬بۆ‭ ‬ئینگلیزه‌كان‭ ‬وای‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬درێژایی‭ ‬ساڵانی‭ (‬1920‭-‬1958‭) ‬سه‌رده‌می‭ ‬ڕژێمی‭ ‬پادشایه‌تی‭ ‬ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬جار‭ ‬كابینه‌ی‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬ئایینزای‭ ‬شیعه‌‭ ‬ڕه‌وا‭ ‬ببینن،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌ویش‭ (‬ساڵح‭ ‬جه‌بر‭) ‬بوو‭. ‬له‌و‭ ‬كابینه‌یه‌شدا‭ ‬هیچیان‭ ‬پێ‭ ‬نه‌كرا‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬نه‌كرا‭.‬

له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬پێكهاته‌‭ ‬و‭ ‬قورسایی‭ ‬و‭ ‬گرنگییه‌شه‌وه‌‭ ‬به‌ریتانییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬داگیركردنی‭ ‬هه‌ر‭ (‬سێ‭) ‬ویلایه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ (‬به‌غدا‭ ‬و‭ ‬مووسڵ‭ ‬و‭ ‬به‌سره‌‭) ‬بیریان‭ ‬له‌وه‌‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئاینده‌ی‭ ‬سیاسی‭ ‬ئه‌و‭ (‬سێ‭) ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وڵه‌تێكی‭ ‬نوێدا‭ ‬به‌‭ (‬سوننییه‌كان‭) ‬بسپێرن،‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬ئاست‭ ‬ژماره‌ى‭ ‬دانیشتوان‭ ‬و‭ ‬ڕووپێوی‭ ‬خاكی‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬كه‌مینه‌‭ ‬بوون‭. ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬سه‌رۆكایه‌تیی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬كابینه‌ی‭ ‬حكوومه‌تیان‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌كی‭ ‬سوننه‌ی‭ ‬شاری‭ (‬به‌غداد‭) ‬سپارد،‭ ‬كه‌‭ ‬ناوی‭ (‬عه‌بدولڕه‌حمان‭ ‬ئه‌لنه‌قیب‭) ‬بوو‭. ‬دواتر‭ ‬پایه‌ی‭ ‬پادشایه‌تیان‭ ‬به‌‭ ‬بنه‌ماڵه‌ی‭ (‬فه‌یسه‌ڵی‭ ‬كوری‭ ‬حوسێن‭)‬ی‭ ‬سوننی‭ ‬حیجازی‭ ‬سپارد،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌ماڵه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬سوننی‭ ‬بوو‭! ‬كاتێكیش‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬1968‭) ‬گه‌یشتنه‌‭ ‬ده‌سه‌ڵات،‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شێوازێك‭ ‬له‌‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬دراو‭ ‬و‭ ‬ڕووبه‌ڕووی‭ ‬هه‌ڕه‌شه‌ی‭ ‬گرتن‭ ‬و‭ ‬ئه‌شكه‌نجه‌دان‭ ‬و‭ ‬سزادان‭ ‬و‭ ‬ئاواره‌كردن‭ ‬بوونه‌وه‌‭. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬پێیان‭ ‬كرا‭ ‬له‌‭ ‬دژی‭ ‬پێشه‌وا‭ ‬و‭ ‬سه‌ركرده‌‭ ‬و‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬پیاده‌یان‭ ‬كرد،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬كوشتنی‭ ‬پێشه‌وای‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬شیعه‌‭ (‬محەمەد‭ ‬باقر‭ ‬ئه‌لسه‌در‭) ‬و‭ ‬خوشكه‌كه‌ی‭ (‬بنتولهودا‭)‬،‭ ‬تا‭ ‬ئاواره‌بوونی‭ (‬محەمەد‭ ‬باقر‭ ‬ئه‌لحه‌كیم‭) ‬و‭ ‬ته‌واوی‭ ‬خانه‌واده‌كه‌ی‭ ‬و‭ ‬سه‌دان‭ ‬كه‌سایه‌تیی‭ ‬تر،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬كاتێك‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬2003‭) ‬كۆتایی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سه‌ڵاتیان‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬مه‌ترسى‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬نه‌ما،‭ ‬له‌برى‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬كار‭ ‬به‌سیاسه‌تى‭ ‬لێبورده‌یی‭ ‬و‭ ‬چه‌سپاندنى‭ ‬برایه‌تى‭ ‬هه‌موو‭ ‬پێكهاته‌كانى‭ ‬عێراق‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵه‌ى‭ ‬سوننه‌‭ ‬و‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬دووباره‌‭ ‬نه‌كه‌نه‌وه‌،‭ ‬كاریان‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬سیاسه‌تى‭ ‬پێشووى‭ ‬ئه‌وان‭ ‬كرد‭. ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌مى‭ ‬ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان‭ (‬د‭.‬ئیبراهیم‭ ‬جه‌عفه‌ری،‭ ‬د‭. ‬نوری‭ ‬مالیكی،‭ ‬د‭. ‬حه‌یده‌ر‭ ‬عه‌بادى‭)‬دا‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬پێناو‭ ‬مانه‌وه‌شیان‭ ‬له‌‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬دووباره‌‭ ‬نه‌بوونه‌وه‌ی‭ ‬سه‌رده‌مى‭ ‬په‌راوێزخستن‭ ‬و‭ ‬نه‌هامه‌تیان‭. ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌به‌سته‌ش‭ ‬ململانێ‭ ‬و‭ ‬دژایه‌تیى‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌و‭ ‬هێزانه‌‭ ‬كردووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬كۆسپى‭ ‬سه‌ر‭ ‬ڕێگه‌یان‭ ‬ده‌زانن‭. ‬یه‌كێكیش‭ ‬له‌و‭ ‬هێزانه‌‭ (‬كورد‭) ‬بووه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬له‌‭ ‬بۆچوونى‭ ‬ئه‌واندا‭ ‬له‌لایه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬هۆكارى‭ ‬دابه‌شبوونى‭ ‬عێراقى‭ ‬ده‌زانن،‭ ‬له‌لایه‌كى‭ ‬دیكه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬زیادبوونى‭ ‬ژماره‌‭ ‬و‭ ‬هێزى‭ ‬سوننه‌كانى‭ ‬ده‌زانن،‭ ‬چونكه‌‭ ‬زۆرینه‌ى‭ ‬كورده‌كانى‭ ‬عێراق‭ ‬سوننه‌ن‭. ‬ئه‌مه‌و‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ى‭ (‬13‭) ‬ساڵ‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارێتیان‭ ‬له‌‭ ‬عێراقی‭ ‬دوای‭ ‬سه‌دامدا،‭ ‬ئه‌وه‌یان‭ ‬سه‌لماندووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬به‌شێكی‭ ‬مافه‌كانی‭ ‬كوردا‭ ‬نین‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬به‌‭ ‬كۆسپى‭ ‬به‌رده‌م‭ ‬سیاسه‌ته‌كانیان‭ ‬ده‌زانن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌مان‭ ‬هێمنتر‭ ‬و‭ ‬ئارامتر‭ ‬له‌‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬و‭ ‬نه‌رمتر‭ ‬له‌‭ ‬سوننه‌كان‭ ‬ڕووبه‌ڕووی‭ ‬كورد‭ ‬بوونه‌وه‌‭. ‬به‌وه‌ی‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌‭ ‬كه‌مه‌دا،‭ ‬به‌‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬و‭ ‬چه‌ك‭ ‬نا،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ڵسپاردنی‭ ‬داواكاری‭ ‬كورد‭ ‬ڕووبه‌ڕوویان‭ ‬بوونه‌وه‌‭. ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌دا‭ ‬ماده‌ی‭ (‬140‭)‬ی‭ ‬ده‌ستووری‭ ‬هه‌میشه‌یی‭ ‬عێراقیان‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی‭ ‬وه‌ستاند‭ ‬و‭ ‬یاساكانی‭ ‬نه‌وت‭ ‬و‭ ‬گاز‭ ‬و‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬و‭ ‬بودجه‌شیان‭ ‬خسته‌‭ ‬نێو‭ ‬گێژاوی‭ ‬سیاسییه‌وه‌‭. ‬سه‌ربارى‭ ‬ئه‌و‭ ‬پێشلێكاریانه‌ش،‭ ‬بودجه‌‭ ‬و‭ ‬مووچه‌ى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستانیان‭ ‬بڕى‭. ‬هه‌ربۆیه‌‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬وه‌ك‭ ‬سوننه‌‭ ‬و‭ ‬به‌عسییه‌كان،‭ ‬مه‌ترسین‭ ‬بۆ‭ ‬ساڵانی‭ ‬ئاینده‌ى‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬ده‌خوازن‭ ‬هه‌مان‭ ‬سه‌رده‌مى‭ ‬سه‌ركوتكارى‭ ‬ڕابردوو‭ ‬دووباره‌‭ ‬بكه‌نه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬هه‌ردووكیان‭ ‬ئه‌ندامى‭ ‬یه‌ك‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬و‭ ‬ناوى‭ ‬یه‌ك‭ ‬هه‌ناون،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كورد‭ ‬پێویسته‌‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌وه‌ى‭ ‬خۆیان‭ ‬بگرن‭ ‬و‭ ‬ببنه‌‭ ‬هێزى‭ ‬فشار‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬عێراقییه‌كانه‌وه‌،‭ ‬خۆیان‭ ‬له‌و‭ ‬هێزه‌‭ ‬نوێیه‌ى‭ ‬عێراق‭ ‬به‌‭ ‬دوور‭ ‬بگرن‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌‭ ‬گشتپرسیی‭ ‬كورد‭ ‬ده‌بێت‭ ‬بۆ‭ ‬جیابوونه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬ده‌ربازبوون‭ ‬له‌‭ ‬ده‌سه‌ڵاتى‭ ‬سوننه‌‭ ‬و‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬و‭ ‬دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی‭ ‬هه‌ڵه‌‭ ‬و‭ ‬نه‌هامه‌تییه‌كانى‭ ‬ڕابردوو‭.‬

سه‌رچاوه‌كانى‭ ‬ئه‌م‭ ‬باسه‌‭:‬

1‭. ‬عبدالرزاق‭ ‬الحسني‭: ‬تاریخ‭ ‬العراق‭ ‬السیاسي‭.‬

2‭. ‬بول‭ ‬بریمر‭: ‬مذكراتي