دره‌نگ تێ ده‌گه‌ین

1‭ - ‬ئه‌رێ‭ ‬عه‌بادی‭ ‬چی‭ ‬كرد؟‭ ‬كابینه‌یه‌كی‭ ‬نوێ‭ ‬و‭ ‬كاریگه‌ری‭ ‬ڕاگه‌یاند،‭ ‬یان‭ ‬ته‌نیا‭ ‬بۆ‭ ‬خۆده‌ربازكردن‭ ‬له‌‭ ‬ته‌ڵه‌ی‭ ‬سه‌در‭ ‬و‭ ‬شه‌قام‭ ‬به‌‭ ‬په‌له‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬ناوێكی‭ ‬له‌ژێر‭ ‬تایتڵی‭ ‬ته‌كنوكرات‭ ‬كانید‭ ‬كرد؟‭ ‬ئایا‭ ‬وه‌زیری‭ ‬ته‌كنۆكراتی‭ ‬به‌ڕێز‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬لایه‌ن‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬له‌ناو‭ ‬وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‭ ‬لێپێچینه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌ڕێوبه‌رێكی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬حزبی‭ ‬ده‌عوه‌،‭ ‬یان‭ ‬فه‌رمانبه‌رێك‭ ‬له‌‭ ‬پرسگه‌كه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌ندام‭ ‬و‭ ‬لایه‌نگری‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬یاسایه‌‭ ‬ده‌ربكات؟‭ ‬یان‭ ‬ئه‌م‭ ‬كابینه‌یه‌‭ ‬هاوشێوه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كابینه‌‭ ‬وه‌زارییانه‌ی‭ ‬سه‌دامه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌‭ ‬ناو‭ ‬وه‌زیر‭ ‬هه‌بووه‌؟‭ ‬له‌مه‌ودواش‭ ‬هه‌موو‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌كان‭ ‬لای‭ ‬عه‌بادی‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬قابیله‌‭ ‬وه‌زیرێ‭ ‬به‌‭ ‬ئیمێڵ‭ ‬دانراو‭ ‬بتوانێت‭ ‬له‌‭ ‬قسه‌ی‭ ‬سه‌رۆك‭ ‬وه‌زیران‭ ‬ده‌ربچێت‭! ‬ئایا‭ ‬له‌م‭ ‬سیسته‌مه‌‭ ‬حكومڕانییه‌ی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬شیعه‌دا،‭ ‬گۆڕانكاریی‭ ‬بنه‌چه‌یی‭ ‬له‌‭ ‬عێراقدا‭ ‬ده‌كرێت؟‭ ‬

عه‌بدولباری‭ ‬عه‌توان‭ ‬له‌‭ ‬كتێبه‌‭ ‬به‌ناوبانگه‌كه‌یدا‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ده‌نووسێت‭: ‬هاوپه‌یمانه‌‭ ‬نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‭ ‬له‌دوای‭ ‬فشارێكی‭ ‬زۆر‭ ‬مالكییان‭ ‬گۆڕی‭ ‬و‭ ‬عه‌بادییان‭ ‬دانا،‭ ‬تا‭ ‬له‌‭ ‬ڕێی‭ ‬ئه‌م‭ ‬گۆڕانكارییه‌وه‌‭ ‬هاوكێشه‌ی‭ ‬سیاسی‭ ‬له‌ناو‭ ‬عێراقدا‭ ‬بگۆڕن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌ڵه‌كه‌‭ ‬له‌وێدا‭ ‬تۆخ‭ ‬ده‌بێته‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬گۆڕینی‭ ‬كه‌سه‌كان‭ ‬هاوكێشه‌كان‭ ‬ناگۆڕێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬عه‌قڵیه‌تێكی‭ ‬تاییفی‭ ‬جڵه‌وی‭ ‬حكومڕانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬قبووڵ‭ ‬ناكات​،‭ ‬عه‌بادیش‭ ‬هه‌مان‭ ‬ئاواز‭ ‬دووباره‌‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭. ‬ئه‌م‭ ‬ڕسته‌یه‌ی‭ ‬عه‌توان‭ ‬پڕاوپڕ‭ ‬مانای‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌پێكێت‭. ‬شیعه‌كان‭ ‬وه‌ك‭ ‬یه‌ك‭ ‬بیرده‌كه‌نه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬یه‌ك‭ ‬حوكم‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬یه‌ك‭ ‬بڕیار‭ ‬ده‌ده‌ن‭. ‬عه‌بادی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌موچاو‭ ‬له‌‭ ‬مالیكی‭ ‬ناچێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬بیركردنه‌وه‌دا‭ ‬هیچ‭ ‬جیاوازییه‌كی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌ودا‭ ‬نییه‌‭. ‬ئه‌وان‭ ‬یه‌ك‭ ‬ڕسته‌‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌ویش‭: ‬تەنیا‭ ‬من‭ ‬هه‌م‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تاییفه‌كانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬پاشكۆن‭. ‬سبه‌ی‭ ‬عه‌بادییش‭ ‬بڕوات‭ ‬هه‌ركه‌سێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬له‌‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬شیعه‌‭ ‬بێته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬حوكم،‭ ‬هه‌مان‭ ‬وانه‌‭ ‬دووباره‌‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬كێشه‌كه‌‭ ‬عه‌قڵییه‌ته‌كه‌یه‌‭ ‬نه‌ك‭ ‬كه‌سه‌كه‌‭.‬‌

2‭ - ‬گه‌ریده‌ی‭ ‬به‌ناوبانگ‭ ‬ڕیچ‭ ‬له‌‭ ‬گه‌شتنامه‌كه‌یدا‭ ‬قسه‌ی‭ ‬كوردێك‭ ‬ده‌گێڕێته‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬گوتوویه‌تی‭: (‬ركابه‌ری‭ ‬نێوان‭ ‬میره‌كانمان‭ ‬وا‭ ‬ده‌كات‭ ‬خۆیان‭ ‬خۆیان‭ ‬له‌ناو‭ ‬به‌رن،‭ ‬ئه‌گینا‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬دووبه‌ره‌كی‭ ‬و‭ ‬ناكۆكی‭ ‬نه‌بێت‭ ‬نه‌‭ ‬ئێرانی‭ ‬و‭ ‬نه‌‭ ‬تورك‭ ‬ناتوانن‭ ‬به‌سه‌رماندا‭ ‬زاڵ‭ ‬بن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌ڕاستی‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬دره‌نگ‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ین‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬كێشه‌كانه‌‭). ‬گوترا‭ ‬عێراق‭ ‬وڵاتێك‭ ‬نییه‌‭ ‬شینی‭ ‬دروستكردنه‌وه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬گوتیان‭ ‬چۆن‭ ‬وا‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ئێمه‌‭ ‬به‌شێكین‭ ‬له‌‭ ‬عێراق‭. ‬گوترا‭ ‬عه‌بادی‭ ‬و‭ ‬مالیكی‭ ‬و‭ ‬شه‌هرستانی‭ ‬و‭ ‬عه‌لاوی‭ ‬و‭ ‬جه‌عفه‌ری‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌‭ ‬ناو‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬ناچن،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬هه‌موویان‭ ‬یه‌ك‭ ‬ئاڕاسته‌ی‭ ‬كاركردنیان‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬گوتیان‭ ‬ئه‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬بیركردنه‌وانه‌‭ ‬هه‌ڵه‌ن،‭ ‬چونكه‌‭ ‬هه‌ریه‌كه‌یان‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ئه‌جێندایه‌كی‭ ‬سیاسیی‭ ‬جیاوازن‭. ‬گوترا‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬بدین‭ ‬ناوماڵی‭ ‬كوردی‭ ‬یه‌ك‭ ‬بخه‌ین،‭ ‬ناكرێت‭ ‬ململانێكانمان‭ ‬درێژه‌‭ ‬بكێشن،‭ ‬تا‭ ‬وای‭ ‬لێ‭ ‬بێت‭ ‬بێ‭ ‬باك‭ ‬بین‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كتر‭. ‬گوتیان‭ ‬كێشه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬به‌م‭ ‬شپرزه‌یی‭ ‬و‭ ‬فره‌ماڵی‭ ‬و‭ ‬فره‌كوێخاییه‌وه‌‭ ‬جوانین‭. ‬ده‌‭ ‬با‭ ‬دیمه‌نه‌كه‌‭ ‬ببینین،‭ ‬عه‌بادی‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬سات‭ ‬هه‌مووانی‭ ‬خسته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬كورسیی‭ ‬ئیحتیات‭ ‬و‭ ‬ئینجا‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬هاتین‭ ‬باسی‭ ‬یه‌كڕیزیمان‭ ‬كرد‭. ‬كه‌واته‌‭ ‬كێشه‌كه‌‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬دره‌نگ‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ین‭.‬

3‭ - ‬با‭ ‬ئه‌م‭ ‬به‌سه‌رهاته‌ی‭ ‬جه‌حا‭ ‬ڕۆمی‭ ‬كه‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬نوكته‌‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌رهاته‌،‭ ‬بگێڕینه‌وه‌‭: ‬ده‌ڵێت‭ ‬ڕۆژێكیان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كوڕه‌كه‌ی‭ ‬ده‌چن‭ ‬بۆ‭ ‬بازاڕ،‭ ‬كوڕه‌كه‌ی‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬پشتی‭ ‬كه‌ره‌كه‌‭ ‬و‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬پیاده‌‭ ‬ده‌ڕوات،‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬توانجی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ده‌ن‭ ‬و‭ ‬ده‌ڵێن‭: ‬ته‌ماشاكه‌‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬پێ‭ ‬ده‌ڕوات‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌‭ ‬منداڵه‌كه‌ی‭ ‬خستووه‌ته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬پشتی‭ ‬كه‌ره‌كه‌ی‭. ‬ناچار‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌چێته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬پشتی‭ ‬كه‌ره‌كه‌‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌كه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬پیاده‌‭ ‬ده‌ڕوات،‭ ‬ئێنجا‭ ‬توانجی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ده‌نه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ته‌ماشا‭ ‬كه‌‭ ‬كه‌‭ ‬بێ‭ ‬ڕه‌حمه‌،‭ ‬منداڵه‌‭ ‬داماوه‌كه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬پێی‭ ‬ده‌ڕوات‭ ‬و‭ ‬خۆشی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬پشتی‭ ‬كه‌ره‌كه‌یه‌‭. ‬جه‌حای‭ ‬داماو‭ ‬ناچار‭ ‬ده‌بێت‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌كه‌ی‭ ‬ده‌چنه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬پشتی‭ ‬كه‌ره‌كه‌وه‌،‭ ‬خه‌ڵكه‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬توانج‭ ‬ناكه‌ون‭ ‬و‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬كه‌‭ ‬بێ‭ ‬ڕه‌حمن،‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬زه‌لامه‌‭ ‬زله‌‭ ‬چوونه‌ته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬پشتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌ره‌‭ ‬داماوه‌وه‌‭. ‬ناچار‭ ‬جه‌حا‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌كه‌ی‭ ‬داده‌به‌زن‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬پێ‭ ‬ده‌ڕۆن،‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬هه‌ر‭ ‬توانج‭ ‬ده‌ده‌ن،‭ ‬ئه‌مجاره‌‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬كه‌‭ ‬بێ‭ ‬عه‌قڵن‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌ره‌یان‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬كه‌چی‭ ‬به‌‭ ‬پێ‭ ‬ده‌ڕۆن‭.‬

ئه‌م‭ ‬حیكایه‌ته‌‭ ‬شیكردنه‌وه‌ی‭ ‬ناوێ،‭ ‬تەنیا‭ ‬پرسیاره‌كه‌‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬جه‌حامان‭ ‬لێ‭ ‬هاتووه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬مانه‌وه‌مان‭ ‬له‌‭ ‬عێراق،‭ ‬باسی‭ ‬به‌شداری‭ ‬بكرێت،‭ ‬ده‌گوترێت‭ ‬سه‌ربه‌خۆیی‭ ‬تیاچوو،‭ ‬به‌شداری‭ ‬ناكرێت‭ ‬ده‌گوترێت‭ ‬بودجه‌‭ ‬ده‌بڕێت‭. ‬ئه‌رێ‭ ‬توانجه‌كانه‌‭ ‬وا‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌مه‌‭ ‬و‭ ‬بڕیارێك‭ ‬بدرێت‭!‬