به‌ره‌و كولتووری ناوزڕاندن

دوو‭ ‬ساڵ‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ئێستا‭ ‬وتارێكم‭ ‬بڵاو‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ناونیشانی‭ (‬ئۆتێله‌كه‌م‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شه‌قامی‭ ‬سه‌ت‭ ‬مه‌تری‭!)‬

وتاره‌كه‌م‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كرد‭:‬

دۆستێكی‭ ‬نزیكم‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬دووره‌وه‌‭ ‬ته‌لیفۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬كردم،‭ ‬به‌‭ ‬ته‌وسه‌وه‌‭ ‬پێی‭ ‬گوتم‭:‬

‭- ‬نه‌مزانیوه‌‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬ئۆتێلیت،‭ ‬دیاره‌‭ ‬ئێستا‭ ‬ملیۆنێریت‭ ‬و‭ ‬قسه‌یش‭ ‬ناكه‌یت‭!‬،‭ ‬به‌ڵی‭ ‬ملیۆنێریت‭ ‬به‌‭ ‬دۆلار‭! ‬ههههههههه‭!‬

‭- ‬تۆ‭ ‬بڵێیت‭ ‬ملیۆنێر‭ ‬بم‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬خۆم‭ ‬نه‌زانیبێت؟‭ ‬ئه‌ی‭ ‬تۆ‭ ‬چۆن‭ ‬زانیت؟

‭- ‬بڕۆ‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬په‌یجه‌كانی‭ ‬فه‌یسبووك‭ ‬بكه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬نووسه‌ران‭ ‬و‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسانی‭ ‬گه‌نده‌ڵ‭ ‬ده‌كات،‭ ‬تۆش‭ ‬وه‌كو‭ ‬گه‌نده‌ڵێكی‭ ‬ناقۆڵای‭ ‬ئه‌م‭ ‬وڵاته‌‭ ‬ناوت‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬وینه‌كه‌یشت‭ ‬دانراوه‌‭. ‬له‌و‭ ‬په‌یجه‌دا‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌واڵه‌م‭ ‬خوێنده‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬ئۆتێلێكیت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شه‌قامی‭ ‬سه‌ت‭ ‬مه‌تریی‭ ‬هه‌ولێر،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬سێ‭ ‬خانووشت‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬شاندی‭ ‬وه‌زاره‌ت‭ ‬چه‌ندین‭ ‬جار‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌شتی‭ ‬چێژ‭ ‬و‭ ‬ڕابواردن،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬چه‌ند‭ ‬خانمێك‭ ‬بۆ‭ ‬ئیستانبول‭ ‬سه‌فه‌رت‭ ‬كردووه‌‭.‬

‭- ‬باشه‌‭ ‬ئه‌ی‭ ‬نه‌یانگوتووه‌‭ ‬ناوی‭ ‬ئۆتیله‌كه‌‭ ‬چییه‌،‭ ‬ناونیشانه‌كه‌ی‭ ‬كامه‌یه‌‭! ‬ئاخر‭ ‬ئۆتیل‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ناوی‭ ‬هه‌بێت‭ ‬و‭ ‬ئه‌درێسه‌كه‌ی‭ ‬دیار‭ ‬بێت،‭ ‬تاكو‭ ‬بتوانین‭ ‬ڕیكلامی‭ ‬بۆ‭ ‬بكه‌ین‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬كه‌‭ ‬ئوتێلی‭ ‬خۆم‭ ‬بێت‭!‬

له‌م‭ ‬ڕۆژانه‌دا‭ ‬دیسانه‌وه‌‭ ‬له‌و‭ ‬په‌یجانه‌ی‭ ‬فه‌یسبووك،‭ ‬كه‌‭ ‬گوایه‌‭ ‬بەڕێوە‌به‌رانی‭ ‬په‌یجكه‌‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕیسواكردنی‭ ‬گه‌نده‌ڵی‭ ‬ته‌رخان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬ناوی‭ ‬منیشیان‭ ‬وه‌كو‭ ‬گه‌نده‌ڵێكی‭ ‬زۆر‭ ‬خه‌ته‌رناك‭ ‬هێناوه‌،‭ ‬گه‌نده‌ڵێك‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نه‌ته‌وه‌ییمان‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬خه‌ته‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬قه‌یرانی‭ ‬دارایی‭ ‬سه‌ختتر‭ ‬كردووه‌‭.‬

سه‌یره‌‭! ‬كاتێك‭ ‬هه‌واڵی‭ ‬ئه‌وه‌م‭ ‬خوێنده‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬ئۆتێلم،‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬شت‭ ‬بیرم‭ ‬لێ‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬ناوی‭ ‬ئۆتێله‌كه‌‭ ‬بوو‭. ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬ئۆتێل‭ ‬بوایه‌م‭ ‬ناوی‭ ‬چی‭ ‬ده‌بوو؟

یه‌كسه‌ر‭ ‬ناونیشانی‭ (‬شادی‭)‬م‭ ‬هه‌ڵبژارد،‭ ‬ئوتێلی‭ ‬شادی،‭ ‬چونكه‌‭ ‬پێم‭ ‬وایه‌‭ ‬شادی‭ ‬و‭ ‬به‌خته‌وه‌ری،‭ ‬مه‌به‌ست‭ ‬و‭ ‬ئامانجی‭ ‬باڵای‭ ‬ژیانه‌‭. ‬هه‌موو‭ ‬ئامانجه‌كانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬به‌‭ ‬به‌راورد‭ ‬له‌گه‌ل‭ ‬شادی‭ ‬و‭ ‬به‌خته‌وه‌ری‭ ‬لاوه‌كین‭. ‬ئۆتێلی‭ ‬شادی‭ - ‬شه‌قامی‭ ‬سه‌ت‭ ‬مه‌تری‭ - ‬ژماره‌‭ ‬سه‌ت‭! ‬بۆچی‭ ‬سه‌ت؟‭ ‬تۆ‭ ‬بڵێیت‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نه‌بێت‭ ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬سه‌تا‭ ‬سه‌ت‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬شادم‭! ‬

ئه‌ی‭ ‬ژووره‌كان؟‭ ‬ڕیزبه‌ندی‭ ‬ژماره‌كانیان‭ ‬چۆن‭ ‬دابنێم؟‭ ‬

ساڵی‭ ‬1986‭ ‬شه‌وێكم‭ ‬له‌‭ ‬ئوتێلێكی‭ ‬قشتیله‌ی‭ ‬شارۆچكه‌كه‌ی‭ ‬شه‌كسپیر‭ (‬سترافۆرد‭) ‬به‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬برد‭. ‬هه‌موو‭ ‬شتێكی‭ ‬ئوتێله‌كه‌‭ ‬پێوه‌ندیی‭ ‬به‌‭ ‬شانۆییه‌كانی‭ ‬شه‌كسپیره‌وه‌‭ ‬هه‌بوو‭. ‬ژووره‌كان‭ ‬ژماره‌یان‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬بگره‌‭ ‬ناویان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬ناوه‌كانیش‭ ‬ناوی‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌كانی‭ ‬شانۆنامه‌كانی‭ ‬شه‌كسپیر‭ ‬بوو‭. ‬بۆ‭ ‬نموونه‌‭ ‬ژووری‭ ‬هاملێت،‭ ‬ماكبیس،‭ ‬ڕومیۆ،‭ ‬جولییت،‭ ‬لیر،‭ ‬ئۆڤیلیا‭.... ‬هتد‭.‬

بیرمه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬شه‌وه‌‭ ‬ژووری‭ ‬شاه‌‭ ‬لیرم‭ ‬به‌ركه‌وت‭! ‬ئه‌و‭ ‬پیره‌میرده‌‭ ‬ئاخرشه‌ڕه‌‭ ‬كه‌‭ ‬نازانم‭ ‬شه‌كسپیر‭ ‬بۆ‭ ‬وا‭ ‬گیرۆده‌ی‭ ‬كرد‭! ‬گوتم‭: ‬نا‭ ‬توخوا،‭ ‬ناكرێت‭ ‬له‌‭ ‬ژووری‭ ‬جولێیت‭ ‬یان‭ ‬ئۆڤیلیا‭ ‬بنووم‭.‬

گوتیان‭: ‬به‌داخه‌وه‌‭ ‬ئه‌مشه‌و‭ ‬و‭ ‬سبه‌ی‭ ‬شه‌ویش‭ ‬جولێیت‭ ‬حیجزه‌،‭ ‬ژووری‭ ‬ئۆڤیلیاش‭ ‬ستافی‭ ‬خزمه‌تگوزاری‭ ‬وا‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬پێدا‭ ‬ده‌هێنێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ژووری‭ ‬گێرترودی‭ ‬دایكی‭ ‬هاملێت‭ ‬به‌تاڵه‌‭! ‬وتم‭: ‬گاڵته‌‭ ‬ده‌كه‌م،‭ ‬كێشه‌یه‌ك‭ ‬نییه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬ژوورێك‭ ‬بم‭.‬

چه‌ند‭ ‬ساڵێك‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ئێستا‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬ئۆتێلێكی‭ ‬كولتووری،‭ ‬ئه‌ده‌بی‭ ‬و‭ ‬هونه‌ریم‭ ‬هه‌بوو‭. ‬بیرۆكه‌كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬نوێ‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬بگره‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬مۆدێلێكی‭ ‬ئه‌وروپایی‭ ‬له‌و‭ ‬چه‌شنه‌‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬ئیلهامم‭ ‬بوو‭. ‬ئه‌ویش‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬بوو‭: ‬ته‌رخانكردنی‭ ‬ئوتێلێك‭ ‬یان‭ ‬میوانخانه‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬هونه‌رمه‌ندان‭ ‬و‭ ‬ڕۆشنبیرانی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬هه‌نده‌ران،‭ ‬ئوتێله‌كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬ته‌رخان‭ ‬بكرێت‭ ‬كه‌‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬نووسینیان‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سته‌وه‌‭ ‬بێت،‭ ‬له‌وێنه‌ده‌رێ‭ ‬كه‌‭ ‬بتوانن‭ ‬كاته‌كه‌یان‭ ‬له‌‭ ‬كه‌شێكی‭ ‬هێمن‭ ‬وئارامدا‭ ‬ته‌نیا‭ ‬بۆ‭ ‬نووسین‭ ‬و‭ ‬توێژینه‌وه‌‭ ‬ته‌رخان‭ ‬بكه‌ن‭. ‬هاوكات‭ ‬به‌‭ ‬نووسه‌ران‭ ‬و‭ ‬داهێنه‌رانی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬بێگانه‌‭ ‬ئاشنا‭ ‬بن‭ ‬و‭ ‬پێوه‌ندیی‭ ‬كولتوورییان‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬دروست‭ ‬بكه‌ن‭. ‬شوێنه‌كه‌‭ ‬وابێت‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬كه‌ره‌سته‌یه‌كی‭ ‬پێویستی‭ ‬تێدا‭ ‬بێت،‭ ‬وه‌كو‭: ‬كتێبخانه‌،‭ ‬كومپیوته‌ر،‭ ‬ئینته‌رنێت،‭ ‬فه‌رهه‌نگی‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬زمانه‌كان،‭ ‬كابینه‌ی‭ ‬جیاجیا‭ ‬بۆ‭ ‬نووسین،‭ ‬ژووری‭ ‬گوێگرتن‭ ‬له‌‭ ‬مۆسیقا‭. ‬

كه‌‭ ‬بیرم‭ ‬له‌م‭ ‬پرۆژه‌یه‌‭ ‬ده‌كرده‌وه‌،‭ ‬بیرم‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌چوو‭ ‬ژماره‌ی‭ ‬سه‌ر‭ ‬ده‌رگای‭ ‬ژووره‌كان‭ ‬به‌‭ ‬سیفری‭ ‬ئاسایی‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬بگره‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬ئۆتێله‌كه‌ی‭ ‬شه‌كسپیر‭ ‬ناویان‭ ‬هه‌بێت‭. ‬ئه‌و‭ ‬ناوانه‌ی‭ ‬هه‌ڵمبژاردبوون‭ ‬له‌م‭ ‬چه‌شنه‌‭ ‬بوون‭: ‬ژووری‭ ‬شادی،‭ ‬به‌خته‌وه‌ری،‭ ‬ئاسووده‌یی،‭ ‬لێبوورده‌یی،‭ ‬هیۆری،‭ ‬هارمۆنیا،‭ ‬داهێنان،‭ ‬فه‌نتازیا،‭ ‬هونه‌ر،‭ ‬ئیلهام،‭ ‬موزیك،‭ ‬هه‌ڵبه‌ست،‭ ‬شانۆ،‭ ‬ئاهه‌نگ،‭ ‬یانیش‭ ‬ناوی‭ ‬شاعیران‭ ‬و‭ ‬هونه‌رمه‌ندان‭ ... ‬هتد‭.‬

سیناریۆی‭ ‬یه‌كه‌م‭:‬

یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬خوشكه‌كانم‭ ‬ته‌لیفۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬كردم‭:‬

‭- ‬كاكه‌،‭ ‬پێویست‭ ‬ناكات‭ ‬ڕاستییه‌كانمان‭ ‬لێ‭ ‬بشاریته‌وه‌‭.‬

‭- ‬بۆ‭ ‬چی‭ ‬بووه‌؟

‭-‬ئه‌ی‭ ‬هه‌ر‭ ‬خۆت‭ ‬نه‌تگووت‭ ‬كه‌‭ ‬مووچه‌كه‌ت‭ ‬وه‌كو‭ ‬ڕاوێژكار‭ ‬بووه‌،‭ ‬ملیۆنێك‭ ‬دووسه‌ت‭ ‬هه‌زار؟

ئه‌وه‌تا‭ ‬له‌‭ ‬سایتێكدا‭ ‬بڵاو‭ ‬كراوه‌ته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬مووچه‌كه‌ت‭ ‬نزیكه‌ی‭ ‬پانزه‌‭ ‬ملیۆنه‌‭! ‬ئێستا‭ ‬تێده‌گه‌م‭ ‬بۆچی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬ده‌تگوت‭: ‬به‌رابنه‌ر‭ ‬به‌م‭ ‬قه‌یرانه‌‭ ‬داراییه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬خۆڕاگر‭ ‬بین،‭ ‬ئێ‭ ‬تۆ‭ ‬چیت‭ ‬بۆ‭ ‬نه‌كراوه‌؟

‭-‬جا‭ ‬تۆ‭ ‬باوه‌ڕ‭ ‬به‌و‭ ‬بوختانانه‌‭ ‬ده‌كه‌یت؟‭ ‬

‭- ‬بڵێم‭ ‬چی‭! ‬هه‌روه‌ها‭ ‬نووسراوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬دوو‭ ‬خانووشت‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬دوو‭ ‬ئۆتومبیلی‭ ‬مۆنیكات‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬له‌‭ ‬وێنه‌كه‌یشدا‭ ‬له‌‭ ‬نێوان‭ ‬دوو‭ ‬كچدا‭ ‬دانیشتوویت‭.‬

‭- ‬خۆت‭ ‬ده‌زانیت،‭ ‬من‭ ‬خانووم‭ ‬نییه‌،‭ ‬كچه‌كانیش‭ ‬قوتابیی‭ ‬خۆمن،‭ ‬باشیش‭ ‬ده‌زانیت‭ ‬من‭ ‬ئۆتۆمبێلم‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌داخه‌وه‌‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ناشزانم‭ ‬ئۆتۆمبیل‭ ‬لێ‭ ‬بخوڕم‭.‬

‭- ‬ئاخر‭ ‬منیش‭ ‬وام‭ ‬گوت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌و‭ ‬ژنه‌ی‭ ‬دراوسێمان‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬مۆنیكاكانی‭ ‬وه‌كو‭ ‬ته‌كسی،‭ ‬به‌‭ ‬كرێت‭ ‬دابن‭.‬

‭- ‬به‌خوا‭ ‬تۆیش‭ ‬سه‌یریت،‭ ‬مونیكات‭ ‬دیوه‌‭ ‬ته‌كسی‭ ‬بێت‭.‬

سیناریۆی‭ ‬دووه‌م‭ ‬

قوتابییه‌كم‭ ‬له‌‭ ‬به‌شی‭ ‬شانۆی‭ ‬كۆلیژی‭ ‬هونه‌ر‭ ‬پێوه‌ندیی‭ ‬به‌‭ ‬سایتێكه‌وه‌‭ ‬كردبوو‭:‬

له‌‭ ‬سایته‌كه‌تاندا‭ ‬ناوی‭ ‬مامۆستاكه‌ی‭ ‬ئێمه‌تان‭ ‬وه‌كو‭ ‬مامۆستایه‌كی‭ ‬گه‌نده‌ڵ‭ ‬پیشان‭ ‬داوه‌‭:‬

‭- ‬به‌ڵێ،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬هه‌ر‭ ‬كوردێكی‭ ‬به‌شه‌ره‌ف‭! ‬ئه‌ركی‭ ‬سه‌ر‭ ‬شانمانه‌‭ ‬مامۆستایانی‭ ‬گه‌نده‌ڵ‭ ‬ڕیسوا‭ ‬بكه‌ین‭. ‬ئه‌ویش‭ ‬وه‌كو‭ ‬وانه‌بێژ،‭ ‬له‌م‭ ‬قه‌یرانه‌دا،‭ ‬له‌م‭ ‬باردودۆخه‌دا،‭ ‬كه‌‭ ‬مامۆستا‭ ‬كوردپه‌روه‌ره‌كانمان‭ ‬ڕۆژانه‌‭ ‬هه‌زاران‭ ‬كه‌سێان‭ ‬له‌تاو‭ ‬برسێتیدا‭ ‬لێ‭ ‬ده‌مرێت،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬مووچه‌ی‭ ‬وانه‌گوتنه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬زانكۆدا‭ ‬پێنج‭ ‬ملیۆنه‌‭.‬

‭- ‬ئێمه‌‭ ‬ئاگادارین‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬دوو‭ ‬ساڵه‌‭ ‬به‌‭ ‬خۆبه‌شی‭ ‬وانه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌ڵێته‌وه‌‭. ‬ده‌توانن‭ ‬له‌‭ ‬به‌شی‭ ‬دارایی‭ ‬زانكۆ‭ ‬بپرسن‭.‬

‭- ‬جا‭ ‬باشه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬كوردێكی‭ ‬به‌شه‌ره‌فه‌،‭ ‬بۆچی‭ ‬له‌م‭ ‬كاتی‭ ‬بایكۆته‌دا‭ ‬وانه‌‭ ‬ده‌ڵێته‌وه‌؟‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬خۆبه‌خشیش‭ ‬بێت‭!‬