گه‌نجه‌ كورده‌كان... 3

ئایا‭ (‬گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كان‭) ‬پڕۆژه‌یه‌كی‭ ‬مه‌عریفییان‭ ‬هه‌بووه‌؟

ئه‌گه‌ر‭ ‬دیارترین‭ ‬سیمای‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‭ ‬مه‌ده‌نی،‭ ‬كاری‭ ‬ڕێكخراوه‌یی‭ ‬و‭ ‬خه‌باتی‭ ‬سیاسی‭ ‬بێت‭ (‬له‌جیاتی‭ ‬جموجۆڵی‭ ‬چه‌كداری‭ ‬و‭ ‬عه‌شایه‌رگه‌ری‭) ‬ئه‌وا‭ ( ‬گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كان‭) ‬ده‌بنه‌‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬گرووپی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕووناكبیره‌‭ ‬كوردانه‌ی‭ ‬ده‌یانویست‭ ‬له‌‭ ‬كه‌ناڵێكی‭ ‬مه‌عریفی‭ ‬و‭ ‬مه‌ده‌نییه‌وه‌‭ ‬تێ‭ ‬بكۆشن‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕینی‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌‭.‬

‭( ‬گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كان‭) ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬كوردا‭ ‬هاتن‭ ‬خه‌باتی‭ ‬ڕزگاریخوازی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬چه‌كدارییان‭ ‬ته‌رجه‌مه‌‭ ‬كرده‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬خه‌باتێكی‭ ‬كولتووری،‭ ‬خه‌باتی‭ ‬ئه‌پستمۆلۆژییان‭ ‬له‌‭ ‬جێگه‌ی‭ ‬میلیتاریه‌ت‭ ‬و‭ ‬چه‌ك‭ ‬دانا،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ئامرازه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پرۆژه‌‭ ‬مه‌عریفییه‌شیان‭ ‬تاقی‭ ‬كرده‌وه‌‭: ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬په‌خشكردنی‭ ‬بیر‭ ‬و‭ ‬بۆچوونه‌كانی‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬بایه‌خدان‭ ‬به‌‭ ‬زانست‭ ‬و‭ ‬هونه‌ر‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬ڕێكخراوه‌‭ ‬جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌‭ ‬بگره‌‭ ‬تا‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬خه‌باتی‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسی‭ ‬و‭ ‬چاپه‌مه‌نی‭ ‬و‭ ‬نوێكردنه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌ده‌بیات‭.‬

له‌‭ ‬به‌ستێنی‭ ‬ئایدیۆلۆژیاوه‌،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬هێڵی‭ ‬بیركردنه‌وه‌ی‭ ‬سیاسی‭ ‬بۆ‭ ‬خه‌بات‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬چۆنیه‌تیی‭ ‬چاره‌سه‌ركردنی‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬چه‌ندین‭ ‬ئایدۆلۆژیای‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬هه‌بوون‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬نیشانه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬خودی‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‭ ‬كورده‌واری‭ ‬پێكهاته‌یه‌كی‭ ‬تێكه‌ڵ‭ ‬و‭ ‬فره‌توێژ‭ ‬و‭ ‬فره‌ڕه‌هه‌ندی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ژیۆپۆله‌تیكی‭ ‬كوردستانی‭ ‬دابه‌شكراویش‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬داگیركه‌ر‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هه‌بوو‭ ‬له‌‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬دروستبوونی‭ ‬ئه‌م‭ ‬فره‌‭ ‬ئایدیۆلۆژیایه‌ی‭ ‬له‌و‭ ‬زه‌مانه‌وه‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌‭ ‬یاخییه‌كاندا‭ ‬سه‌ری‭ ‬هه‌ڵدا‭.‬

میقداد‭ ‬مه‌دحه‌ت‭ ‬به‌درخان‭ ‬له‌‭ (‬1898‭) ‬له‌‭ ‬قاهیره‌‭ ‬ده‌یویست‭ ‬سوڵتان‭ ‬ئازاری‭ ‬كوردان‭ ‬نه‌دات‭ ‬و‭ ‬لێیان‭ ‬گه‌ڕێ‭ ‬بۆ‭ ‬خۆیان‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ ‬بنووسن‭. ‬عه‌بدولڕه‌حمان‭ ‬به‌درخانی‭ ‬برای،‭ ‬له‌‭ ‬ژماره‌ی‭ ‬پێنجه‌می‭ ‬هه‌مان‭ ‬ڕۆژنامه‌وه‌‭ ‬ستراتیژ‭ ‬و‭ ‬وتاره‌كانی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مبه‌ر‭ ‬سوڵتان‭ ‬توندوتیژتر‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬ڕیفۆرمی‭ ‬ده‌كرد‭. ‬سووره‌ییا‭ ‬به‌درخانی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬بنه‌ماڵه‌ش‭ ‬له‌‭ (‬17‭ ‬1918‭) ‬به‌ملاوه‌‭ ‬پێشنیاری‭ ‬چاره‌سه‌ری‭ ‬فیدراڵی‭ ‬یان‭ ‬كۆنفیدراڵیی‭ ‬ده‌كرد‭ ‬بۆ‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬چوارچێوه‌ی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عوسمانیدا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ژه‌نه‌راڵ‭ ‬شه‌ریف‭ ‬پاشا،‭ ‬گه‌نجێكی‭ ‬دیپلۆمات‭ ‬و‭ ‬ئه‌وروپادیده‌ی‭ ‬تر،‭ ‬ڕادیكالێكی‭ ‬عوسمانی‭ ‬بوو‭: ‬پێی‭ ‬وابوو‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬تورك‭ ‬و‭ ‬ئه‌رمه‌ن‭ ‬و‭ ‬چه‌ركه‌س‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬گه‌لێك‭ ‬پێویسته‌‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬چوارچێوه‌یه‌كی‭ ‬عوسمانیدا‭ ‬ئازاد‭ ‬و‭ ‬به‌خته‌وه‌ر‭ ‬بژین،‭ ‬كه‌چی‭ ‬پاشان‭ ‬له‌‭ ‬1919‭ ‬به‌ملاوه‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوه‌تی‭ ‬له‌م‭ ‬ئایدیۆلۆژییه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬په‌شیمان‭ ‬بووەوه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬كۆنفرانسی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تیی‭ ‬ئاشتی‭ ‬له‌‭ ‬پاریس‭ ‬داوای‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬ده‌وڵه‌تێكی‭ ‬سه‌ربه‌خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستانێكی‭ ‬ئازاد‭ ‬ڕاگه‌یاند‭. ‬له‌‭ ‬لایه‌كی‭ ‬دیكه‌وه‌‭ ‬فیكری‭ ‬لوتفی‭ ‬دیاربه‌كری،‭ ‬باوه‌ڕی‭ ‬وابوو‭ ‬نابێت‭ ‬كورد‭ ‬سه‌ربه‌خۆ‭ ‬بژیت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ ‬جودا‭ ‬بێته‌وه‌،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬گه‌نجی‭ ‬وه‌ك‭ ‬سه‌عید‭ ‬نوڕسی‭ ‬و‭ ‬عه‌بدولقادر‭ ‬ئه‌فه‌ندیش‭ ‬پێیان‭ ‬وا‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬پێویسته‌‭ ‬ته‌نێ‭ ‬له‌‭ ‬چوارچێوه‌ی‭ ‬بیری‭ ‬ئیسلامه‌تیدا‭ ‬چارسه‌ر‭ ‬بكرێ‭. ‬له‌وانه‌یه‌‭ ‬چه‌ندین‭ ‬بۆچوونی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬له‌م‭ ‬به‌ستێنه‌دا‭ ‬هه‌بووبن‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موویان‭ ‬ده‌چوونه‌وه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ڕێگای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬مرۆڤی‭ ‬كورد‭ ‬چۆن‭ ‬به‌‭ ‬ئازادی‭ ‬و‭ ‬ئاسووده‌یی‭ ‬خۆی‭ ‬بگات‭!‬

تاكه‌‭ ‬ڕووناكبیرێك‭ ‬بۆ‭ ‬خۆیشی،‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغیكی‭ ‬ژیانی‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬قۆناغێكی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬ژیانی،‭ ‬هه‌مان‭ ‬بۆچوونی‭ ‬نه‌بووه‌‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هه‌مان‭ ‬ئایدیۆلۆژیای‭ ‬پێشووی‭ ‬خۆی‭ ‬نه‌ماوه‌ته‌وه‌‭. ‬ژه‌نه‌راڵ‭ ‬شه‌ریف‭ ‬پاشا‭ ‬و‭ ‬عه‌بدولڕه‌حیم‭ ‬ڕه‌حمی‭ ‬هه‌كاری‭ ‬و‭ ‬عه‌بدولڕه‌حمان‭ ‬به‌درخان‭ ‬و‭ ‬د‭. ‬عه‌بدوڵڵا‭ ‬جه‌وده‌ت‭ ‬نموونه‌یه‌كی‭ ‬دیاری‭ ‬ئه‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬ڕووناكبیره‌‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬چه‌ندین‭ ‬وێستگه‌ی‭ ‬ئایدیۆلۆژیی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬له‌‭ ‬ژیانی‭ ‬فیكری‭ ‬و‭ ‬ئایدیۆلۆژییاندا‭ ‬ده‌بیندرێ‭.‬

شایانی‭ ‬باسه‌‭ ‬ئایدیۆلۆژیای‭ ‬بیری‭ ‬جودابوونه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬توركیا‭ ‬و‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عوسمانی،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانی‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬بیسته‌كانی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬بیسته‌مدا،‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬كوردستانی‭ ‬عێراق‭ ‬پاشانیش‭ ‬لای‭ ‬ڕووناكبیره‌كانی‭ ‬دووره‌وڵات‭ ‬و‭ ‬بزاڤی‭ (‬خۆیبوون‭)‬،‭ ‬په‌ره‌ی‭ ‬سه‌ند‭ ‬و‭ ‬زیاتر‭ ‬جێگه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬گرت‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌ی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬بووبووه‌‭ ‬هێڵێكی‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬زه‌قی‭ ‬گڕگرتوو‭ ‬له‌‭ ‬نێوان‭ ‬شێخ‭ ‬مه‌حموود‭ ‬و‭ ‬ڕووناكبیره‌‭ ‬جوداخوازه‌‭ ‬گه‌نجه‌كانی‭ ‬وه‌ك‭ ‬جه‌مال‭ ‬عیرفان‭ ‬و‭ ‬ڕه‌شید‭ ‬نه‌جیب‭ ‬و‭ ‬جه‌میل‭ ‬سائیب‭ ‬و‭ ‬فایه‌قی‭ ‬تاپۆ‭ ‬و‭ ‬حه‌مدی‭ ‬و‭ ‬ده‌یانی‭ ‬تر‭.‬

یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬ستراتیژه‌كانی‭ ‬ئایدیۆلۆژیه‌تی‭ ‬ئه‌م‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬سیاسه‌تێكی‭ ‬دووفاقیی‭ ‬پۆزه‌تیڤیان‭ ‬هه‌بوو‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬تورك‭ ‬و‭ ‬سوڵتانه‌‭ ‬عوسمانیه‌كان‭: ‬دژی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬توركیا‭ ‬بوون،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتدا‭ ‬باوه‌شیان‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌موو‭ ‬پێشكه‌وتنێكی‭ ‬كولتووری‭ ‬تورك‭ ‬ده‌كرده‌وه‌،‭ ‬هه‌موو‭ ‬جۆره‌‭ ‬هونه‌ر‭ ‬و‭ ‬زانست‭ ‬و‭ ‬ئه‌ده‌بیاتێكی‭ ‬پێشكه‌وتووخوازیان‭ ‬لێیان‭ ‬وه‌رده‌گرت‭.‬

گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كان‭ ‬زۆر‭ ‬باش‭ ‬ده‌ركیان‭ ‬به‌مه‌‭ ‬كردبوو‭ ‬كه‌‭ ‬هێزی‭ ‬ئابووری،‭ ‬واته‌‭ ‬داراییه‌كی‭ ‬سه‌ربه‌خۆی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی،‭ ‬فاكته‌رێكی‭ ‬پله‌ی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬هه‌موو‭ ‬پێشكه‌وتنێكی‭ ‬كوردستانه‌‭ ‬و‭ ‬پێویسته‌‭ ‬كورد‭ ‬داراییه‌كی‭ ‬سه‌ربه‌خۆی‭ ‬هه‌بێت‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ربه‌خۆیی‭ ‬سیاسی،‭ ‬ئه‌م‭ ‬بنه‌مایه‌‭ ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬پره‌نسیپه‌‭ ‬سه‌ره‌كیه‌كانی‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬مه‌عریفییه‌كه‌یان،‭ ‬له‌م‭ ‬باره‌وه‌‭ ‬ده‌توانین‭ ‬ده‌یان‭ ‬نموونه‌ی‭ ‬بیری‭ ‬ئاوها‭ ‬هه‌م‭ ‬لای‭ ‬شاعیران‭ ‬و‭ ‬هه‌م‭ ‬لای‭ ‬ڕووناكبیران‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬لاپه‌ڕه‌ی‭ ‬ڕۆژنامه‌‭ ‬و‭ ‬گۆڤاره‌كان‭ ‬بخوێنینه‌وه‌‭. ‬حه‌مدیی‭ ‬شاعیر‭ ‬ده‌ڵێ‭: (‬ئه‌م‭ ‬ئاو‭ ‬و‭ ‬ئه‌رزه‌ی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬هه‌مانه‌‭ ‬زه‌رع‭ ‬كری‭... ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬ده‌بێ‭ ‬به‌‭ ‬كۆڵكه‌ش‭ ‬و‭ ‬شا‭ ‬به‌‭ ‬سه‌پانمان‭)‬

شایانی‭ ‬باسه‌،‭ ‬هه‌رچی‭ ‬چالاكی‭ ‬و‭ ‬كارێكی‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌‭ ‬ئه‌نجامیان‭ ‬دابێ،‭ ‬واته‌‭ ‬جێبه‌جێكردنی‭ ‬سه‌رتاپای‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬مه‌عریفییه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬پێداویستییە‌كانی،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬كڕینی‭ ‬چاپخانه‌‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬بنكه‌‭ ‬كولتوورییه‌كانه‌وه‌‭ ‬بگره‌‭ ‬تا‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬و‭ ‬چاپی‭ ‬كتێب‭ ‬و‭ ‬ڕۆژنامه‌‭ ‬و‭ ‬گۆڤاره‌كانیان‭... ‬هه‌مووی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬حیسابی‭ ‬گیرفانی‭ ‬خۆیان‭ ‬ئه‌نجامیان‭ ‬داون،‭ ‬خه‌رجیی‭ ‬هه‌موو‭ ‬چالاكییه‌كانیان‭ ‬له‌‭ ‬باخه‌ڵی‭ ‬خۆیانه‌وه‌‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬چالاكییه‌كانیان‭ ‬ئه‌هلی‭ ‬privit‭ ‬بوونه‌‭. ‬هیچ‭ ‬حزبێك‭ ‬كۆمه‌كی‭ ‬نه‌كردوون‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬حكوومه‌تێك‭ ‬بودجه‌ی‭ ‬پێ‭ ‬نه‌داون‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌ی‭ ‬دۆخی‭ ‬هه‌موو‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬دراوسێ‭ (‬تورك،‭ ‬عه‌ره‌ب،‭ ‬فارس‭..) ‬كه‌‭ ‬دیاره‌‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬یان‭ ‬ده‌زگایه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬پشته‌وه‌یان‭ ‬بووه‌‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دڵسۆزیی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕووناكبیره‌‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌شێوه‌یه‌كی‭ ‬شه‌خسی‭ ‬و‭ ‬له‌خۆبوردوویی،‭ ‬به‌بێ‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬هیچ‭ ‬پاداشتێك،‭ ‬له‌پێناو‭ ‬ئایدیالێك،‭ ‬كاریان‭ ‬كردووه‌‭.‬

له‌‭ ‬22‭/‬4‭/‬1898‭ ‬میقداد‭ ‬مه‌دحه‌ت‭ ‬به‌درخان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬خۆی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬ڕۆژنامه‌‭ ‬و‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬چاپخانه‌‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ (‬كوردستان‭) ‬له‌‭ ‬قاهیره‌‭ ‬داده‌مه‌زرێنێ‭. ‬له‌‭ (‬1900‭)‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆڵ‭ ‬ڕێكخراوی‭ (‬عه‌زمی‭ ‬قه‌وی‭ ‬جه‌معیه‌تی‭) ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬فیكری‭ ‬ئه‌فه‌ندی‭ ‬دیاربه‌كری‭ ‬داده‌مه‌زرێ‭. ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬ڕامز‭ ‬كوردیزاده‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬ڕێكخراوه‌كه‌یدا‭ ‬ئه‌ندامێكی‭ ‬چالاك‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ (‬1901‭) ‬كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‭ ‬زانستی‭ ‬داده‌مه‌زرێنێ‭.‬

هه‌موو‭ ‬ڕۆژنامه‌‭ ‬و‭ ‬گۆڤار‭ ‬و‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوه‌كان،‭ ‬هه‌موو‭ ‬كتێب‭ ‬و‭ ‬چاپخانه‌كان،‭ ‬هه‌موو‭ ‬چالاكی‭ ‬و‭ ‬پێداویستی‭ ‬و‭ ‬ئامرازه‌كانی‭ ‬جێبه‌جێكردنی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬مه‌عریفییه‌،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬خودی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕووناكبیره‌‭ ‬خۆیان‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬چووه‌‭.‬

له‌‭ ‬1908‭ ‬به‌ملاوه‌،‭ ‬ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬ده‌یان‭ ‬ڕێكخراو‭ ‬و‭ ‬یانه‌ی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵه‌ی‭ ‬كولتووری،‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ده‌سته‌ی‭ ‬جۆراوجۆری‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كانه‌وه‌‭ ‬له‌پێناو‭ ‬پته‌وكردنی‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬مه‌عریفییه‌كه‌یان‭ ‬دروست‭ ‬ده‌بن‭. ‬له‌م‭ ‬بواره‌شدا‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مووی‭ ‬گرنگتر؛‭ ‬وازهێنان‭ ‬له‌‭ (‬ئیتیحاد‭ ‬و‭ ‬ته‌ره‌قی‭) ‬و‭ ‬وازهێنان‭ ‬له‌‭ ‬ئایدیۆلۆژیه‌تی‭ ‬پان‭ ‬عوسمانیزم‭ ‬و‭ ‬فیدڕاڵیزم‭ ‬و‭ ‬ڕادیكالیزم‭.‬

وای‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬توخمانه‌ی‭ ‬جموجۆڵی‭ ‬ناسیونالیزمی‭ ‬كورد‭ ‬پێكده‌هێنن،‭ ‬هێدی‭ ‬هێدی،‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كتری‭ ‬كۆ‭ ‬ببنه‌وه‌؛‭ ‬له‌‭ ‬كۆتاییشدا‭ ‬پڕۆژه‌یه‌كی‭ ‬مه‌عریفیی‭ ‬كوردانه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌ده‌بیاتێكی‭ ‬سه‌ربه‌خۆی‭ ‬جیاواز‭ ‬و‭ ‬كولتوورێكی‭ ‬نه‌وژه‌نی‭ ‬ئه‌وتۆ‭ ‬له‌ناو‭ ‬كورداندا‭ ‬دروست‭ ‬ببێت‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬له‌‭ ‬مێژوونووسان‭ ‬به‌‭( ‬ڕێنسانێكی‭ ‬كولتووری‭) ‬ناوزه‌دی‭ ‬بكه‌ن‭.‬

ده‌ستاوه‌ردێكی‭ ‬ئاپستمۆلۆژیی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كان،‭ ‬گۆڕینی‭ ‬سیسته‌می‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬بوو‭: ‬دامه‌زراندنی‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬مۆدێرن،‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬نوێدا‭ ‬به‌‭ ‬میتۆدێكی‭ ‬هاوچه‌رخ‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ناوه‌ڕۆكێكی‭ ‬پێشكه‌وتووی‭ ‬ئه‌وتۆ‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬دۆخ‭ ‬و‭ ‬پێداویستییه‌كانی‭ ‬زه‌مانی‭ ‬نوێ‭ ‬بگونجێ‭. ‬له‌1910‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆڵ‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬دیوانلی‭ ‬داده‌مه‌زرێ،‭ ‬عه‌بدولڕه‌حمان‭ ‬به‌درخان‭ ‬مامۆستا‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬مانگی‭ ‬30‭ ‬لیره‌ی‭ ‬عوسمانلی‭ ‬له‌‭ ‬باخه‌ڵی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬خه‌رجیی‭ ‬ئه‌و‭ ‬قوتابخانه‌یه‌‭ ‬سه‌رف‭ ‬كردووه‌‭. ‬ئنجا‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬1907‭ ‬1911‭ ‬شێخ‭ ‬عه‌بدولسه‌لامی‭ ‬بارزانی‭ ‬یاداشتێك‭ ‬ده‌داته‌‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانی‭ ‬عوسمانی‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆڵ‭ ‬كه‌‭ ‬تێدا‭ ‬داوای‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ده‌كا‭ ‬كه‌‭ ‬خویندن‭ ‬له‌‭ ‬كوردستان‭ ‬پێویسته‌‭ ‬به‌‭ ‬كوردی‭ ‬بێت‭. ‬ئنجا‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬كتێبی‭ ‬چاپكراوه‌ی‭ ‬ڕه‌سمی‭ ‬له‌‭ ‬كوردستانی‭ ‬عێراقدا‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬قوتابخانه‌كان‭ ‬بڵاو‭ ‬كرایه‌وه‌،‭ ‬نووسراوی‭ ‬مامۆستای‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬نموونه‌ی‭ ‬سه‌عاده‌ت،‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬باشقه‌‭ ( ‬1890‭ ‬1980‭) ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬هاوكاریی‭ ‬میجه‌رسۆن‭ ‬و‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬زه‌كی‭ ‬دایناوه‌‭ ‬به‌‭ ‬ناونیشانی‭( ‬ئه‌وه‌له‌مین‭ ‬قیرائه‌تی‭ ‬كوردی‭) ‬له‌‭ ‬1920‭ ‬له‌‭ ‬به‌غدا‭ ‬چاپ‭ ‬كراوه‌‭.‬

هه‌ر‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬مونه‌وه‌ره‌‭ ‬كوردانه‌دا،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1925‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬تیپی‭ ‬مۆسیقا‭ ‬له‌‭ ‬سلێمانی‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رپه‌رشتیی‭ ‬عبدولواحید‭ ‬نووری‭ ‬و‭ ‬فوئاد‭ ‬ڕه‌شید‭ ‬به‌كر‭ ‬دامه‌زرا‭. ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1905‭ ‬به‌ملاوه‌ش‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬شانۆگه‌ری‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شانۆ‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬كراون‭.‬

به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕووناكبیره‌‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌،‭ ‬به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌ی‭ ‬شێخ‭ ‬و‭ ‬موفتی‭ ‬و‭ ‬مه‌لا‭ ‬و‭ ‬میره‌‭ ‬كورده‌كانی‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ڕابردوو،‭ ‬بزووتنه‌وه‌‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌خوازییه‌كه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬سه‌رده‌مه‌ی‭ ‬كوردستانیان‭ ‬له‌‭ ‬ئاستی‭ ‬سه‌رزاره‌كییه‌وه‌‭ ‬گه‌یانده‌‭ ‬ئاستی‭ ‬نووسین‭ ‬و‭ ‬وشیاری‭ ‬و‭ ‬ئایدیۆلۆژیا‭.. ‬بزاڤه‌‭ ‬كوردایه‌تییه‌كه‌یان‭ ‬له‌‭ ‬ئاستی‭ ‬كاره‌سات‭ ‬و‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌‭ ‬ڕۆژانه‌كانه‌وه‌‭ ‬گه‌یانده‌‭ ‬ئاستی‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌بستمۆلۆژیكردن،‭ ‬ئاستی‭ ‬به‌‭ ‬مه‌عریفه‌كردنی‭ ‬كرده‌وه‌كان؛‭ ‬گه‌یاندیانه‌‭ ‬ئێستێتیكا‭ ‬و‭ ‬هونه‌ر‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌ی‭ ‬مۆدێرن‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬ڕۆژنامه‌گه‌ری‭ ‬و‭ ‬چاپه‌مه‌نی‭ ‬و‭ ‬بڵاوكردنه‌وه‌ی‭ ‬خوینده‌واری‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ ‬و‭ ‬كردنه‌وه‌ی‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬و‭ ‬هێنانه‌‭ ‬ئارای‭ ‬سیسته‌مێكی‭ ‬په‌روه‌رده‌یی‭ ‬هاوچه‌رخ‭ ‬و‭ ‬خوڵقاندنی‭ ‬زه‌مینه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دروستكردنی‭ ‬مه‌عریفه‌یه‌كی‭ ‬نوێ‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬كارێك‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬موفتی‭ ‬و‭ ‬میر‭ ‬و‭ ‬مه‌لا‭ ‬و‭ ‬شێخ‭ ‬و‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ته‌ریقه‌ته‌كانی‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬كلاسیك‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬نه‌یانتوانیبوو‭ ‬په‌ی‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌نجامدانی‭ ‬ببه‌ن‭ ‬و‭ ‬جێبه‌جێبه‌كه‌ن‭.‬

گه‌نجه‌‭ ‬كورده‌كان‭ ‬له‌پێناو‭ ‬وه‌دیهێنانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬مه‌عریفیه‌دا،‭ ‬بیری‭ ‬هێنانی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬چاپخانه‌ی‭ ‬كوردییان‭ ‬هێنایه‌‭ ‬دی‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تادا‭ ‬دیسان‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬وڵاتدا،‭ ‬پاشان‭ ‬هێنایان‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستان‭. ‬پیره‌مێرد‭ ‬ده‌یزانی‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌بوونی‭ ‬چاپخانه‌‭ ‬دیارده‌یه‌كی‭ ‬مۆدێرنه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬شانازی‭ ‬به‌و‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬ئه‌پستمۆلۆژییانه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌ی‭ ‬هاوڕێكانی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬ده‌یگوت‭:( ‬كورد‭ ‬سه‌حافه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌قافه‌ی‭ ‬هه‌یه‌‭..)‬

ئامرازێكی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬گه‌یاندنی‭ ‬ناوه‌ڕۆكه‌‭ ‬مه‌عریفییه‌كه‌ی‭ ‬گه‌نجانی‭ ‬كورد‭: ‬ڕۆژنامه‌گه‌ری‭ ‬بوو‭. ‬ڕۆژنامه‌ی‭ ( ‬بانگی‭ ‬كوردستان‭) ‬له‌‭ ‬ژ3،‭ ‬ل3دا‭ ‬دووپاتی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭: (‬هه‌ر‭ ‬میلله‌تێك‭ ‬مالیكی‭ ‬غه‌زه‌ته‌یه‌كی‭ ‬خۆی‭ ‬بێ،‭ ‬ده‌توانێ‭ ‬به‌‭ ‬ده‌نگێكی‭ ‬بڵند‭ ‬بیگه‌ینێته‌‭ ‬گوێی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬كه‌‭ ‬گوێگر‭ ‬و‭ ‬خادیمی‭ ‬مه‌عاریف‭ ‬و‭ ‬میلله‌تن‭..).‬

به‌هۆی‭ ‬بزاڤی‭ ‬ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬نووسه‌ره‌‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌،‭ ‬توانیویانه‌‭ ‬ئاگاداری‭ ‬چالاكییه‌كانی‭ ‬یه‌كتر‭ ‬بن‭: ‬هه‌ر‭ ‬به‌شێكی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬به‌شه‌كه‌ی‭ ‬دیكه‌ی،‭ ‬یه‌كانگیر‭ ‬بوونه‌ته‌وه‌‭ ‬كه‌وتوونه‌ته‌‭ ‬ژێر‭ ‬كارگه‌ریگه‌ریی‭ ‬یه‌كتر‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موویان‭ ‬یه‌ك‭ ‬ئه‌ده‌بیاتی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬یه‌كانگیریان‭ ‬دروست‭ ‬كردووه‌‭.‬

ته‌نانه‌ت‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌یشدا‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬خودی‭ ‬زاراوه‌ی‭ ‬مۆدێرنیزم‭ (‬ته‌جه‌دود‭ ‬و‭ ‬موجه‌دید‭) ‬ده‌كه‌ونه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زاری‭ ‬نووسه‌رانمانه‌وه‌‭. ‬ڕۆژنامه‌ی‭ (‬تێگه‌یشتنی‭ ‬ڕاستی‭) ‬له‌‭ ‬1918‭ ‬له‌‭ ‬ژماره‌‭ ‬23‭ ‬و‭ ‬24دا‭ ‬بایه‌خێكی‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬ده‌داته‌‭ ‬بیری‭ ‬نویخوازی‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬وشه‌ی‭..‬​‭ ‬