كاوانییه‌كان سەربازی ونی خه‌باتی كوردایه‌تین

كاوانییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬په‌نجاكانه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ئه‌مڕۆ،‭ ‬له‌‭ ‬شۆڕش‭ ‬و‭ ‬خه‌بات‭ ‬و‭ ‬قوربانیدان‭ ‬پشكی‭ ‬شێریان‭ ‬به‌ركه‌وتووه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زیندانیكردنیان‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانی‭ ‬په‌نجاكان‭ ‬له‌‭ (‬نوگره‌سه‌لمان‭)‬ه‌وه‌‭ ‬بگره‌‭ ‬تاكو‭ ‬پاراستن‭ ‬و‭ ‬پاسه‌وانی‭ ‬كردنی‭ ‬باره‌گاكانی‭ ‬پارتی‭ ‬دیموكراتی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬شۆڕشی‭ ‬14‭ ‬ته‌مووزی‭ ‬ساڵی‭ ‬1958‭ ‬له‌‭ ‬به‌غدا‭ ‬و‭ ‬دواتریش‭ ‬ئه‌شقیابوون‭ ‬و‭ ‬یاخیبوونی‭ ‬سیاسی‭ ‬له‌‭ ‬داگیركه‌رانی‭ ‬كوردستان،‭ ‬پێش‭ ‬هه‌ڵگیرسانی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئه‌یلوول‭ ‬و‭ ‬ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬به‌ده‌ره‌به‌گكردن‭ ‬و‭ ‬به‌رگریكردن‭ ‬له‌‭ ‬مافی‭ ‬جوتیاران‭ ‬و‭ ‬زه‌حمه‌تكێشانی‭ ‬كوردستان‭. ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬ڕاگه‌یاندنی‭ ‬شۆڕشیشدا‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬خه‌باتی‭ ‬پێشمه‌رگایه‌تی‭ ‬و‭ ‬به‌شدارییان‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌ركێكی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬زانیوه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬شه‌ره‌فی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬شه‌هیدی‭ ‬شۆڕش،‭ ‬كه‌‭ ‬شه‌هیدی‭ ‬فه‌رمانده‌‭ (‬حه‌مید‭ ‬كاوانی‭)‬یه‌‭ ‬له‌‭ ‬سنووری‭ ‬پارێزگای‭ ‬سلێمانی‭ ‬و‭ ‬دوور‭ ‬له‌‭ ‬زێدی‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬به‌خشرا‭ ‬و‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رقافڵه‌ی‭ ‬شه‌هیدانی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬كاوانی‭.‬

وا‭ ‬له‌‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬به‌كورتی‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬به‌شداریی‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬ده‌كه‌ین‭ ‬له‌‭ ‬شۆڕش‭ ‬و‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌كاندا،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬په‌نجاكانی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬ڕابردوو‭ ‬تا‭ ‬ئه‌مڕۆ‭:‬

1‭-‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1953‭ ‬بۆ‭ ‬1955‭ ‬پۆلێك‭ ‬له‌‭ ‬تێكۆشه‌رانی‭ ‬كاوانی،‭ ‬به‌‭ ‬تاوانی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬بڕیاری‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬ئه‌وسای‭ ‬عێراقی‭ ‬له‌‭ ‬زیندانی‭ (‬به‌غدا‭) ‬زیندانی‭ ‬كراون‭. ‬

2‭- ‬ساڵی‭ ‬2002‭ ‬له‌‭ ‬سلێمانی،‭ (‬نه‌وشیروان‭ ‬مسته‌فا‭) ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌‭ ‬جێگری‭ ‬سكرتێری‭ ‬یه‌كێتیی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬كوردستان‭ ‬بوو،‭ ‬له‌‭ ‬دانیشتنێكدا‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬وه‌بیر‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬هێنایه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ته‌مووزی‭ ‬1958،‭ ‬كاتێ‭ ‬پارتی‭ ‬دیموكراتی‭ ‬كوردستان‭ ‬باره‌گای‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬به‌غدا‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬خوالێخۆشبوو‭ (‬مه‌لا‭ ‬مسته‌فای‭ ‬بارزانی‭) ‬داوای‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬چه‌كه‌كانیانه‌وه‌‭ ‬بچن‭ ‬بۆ‭ ‬به‌غدا‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستن‭ ‬و‭ ‬پاسه‌وانی‭ ‬كردنی‭ ‬باره‌گاكه‌‭ ‬له‌و‭ ‬شاره‌دا‭ ‬و‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬ئه‌و‭ ‬فه‌رمانه‌یان‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬چوونه‌ته‌‭ ‬به‌غدا‭.‬

3‭-‬له‌‭ ‬پاییزی‭ ‬ساڵی‭ ‬1960‭ ‬له‌‭ ‬نزیك‭ ‬گوندی‭ ‬كاوانییان‭ ‬ڕووداوێك‭ ‬ڕووی‭ ‬داوه‌‭ ‬و‭ ‬چه‌كی‭ ‬تێدا‭ ‬به‌كارهێنراوه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬داخه‌وه‌‭ ‬خوێنی‭ ‬تێدا‭ ‬ڕژاوه‌،‭ ‬دوای‭ ‬ڕووداوه‌كه‌‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬و‭ ‬هه‌ڤاڵه‌كانیان‭ ‬به‌‭ ‬چه‌كی‭ ‬خۆیان‭ ‬پاڵیان‭ ‬داوه‌ته‌‭ ‬شاخه‌كان‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ریشدا‭ ‬پۆلیس‭ ‬و‭ ‬هێزه‌‭ ‬چه‌كداره‌كانی‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬عێراقی‭ ‬كه‌وتوونه‌ته‌‭ ‬به‌دواداگه‌ڕان‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵدان‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌ستگیركردنیان،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌هۆی‭ ‬به‌هێزیی‭ ‬ڕۆحی‭ ‬شۆڕشگێڕیی‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬و‭ ‬هه‌ڤاڵه‌كانیان‭ ‬هه‌موو‭ ‬هه‌وڵه‌كان‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌نجام‭ ‬بوونه‌‭.‬

كاوانییه‌كان‭ ‬و‭ ‬هه‌ڤاڵه‌كانیان‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌دا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬شاخ‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬كه‌س‭ ‬به‌‭ (‬ئه‌شقیا‭) ‬ناو‭ ‬ده‌بران،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬كاتێ‭ ‬شه‌هید‭ (‬حه‌مید‭ ‬كاوانی‭) ‬به‌وه‌ی‭ ‬زانیوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬وشه‌ی‭ ‬ئه‌شقیا‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌ڕه‌تدا‭ ‬عه‌ره‌بییه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬مانا‭ ‬سیاسییه‌ی‭ ‬نییه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬پێناویدا‭ ‬له‌‭ ‬چیاكانی‭ ‬كوردستان‭ ‬خه‌باتی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬چه‌كدارییان‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێكردووه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬هه‌ڤاڵه‌كانی‭ ‬تێگه‌یاندووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ئه‌شقیا‭ ‬و‭ ‬یاخی‭ ‬نین،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬پێشمه‌رگه‌ی‭ ‬كوردستانن‭.‬

له‌‭ ‬دوای‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬یه‌كێتیی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی‭ ‬شۆڕش،‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬له‌‭ (‬كاوانییه‌كان‭) ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاوه‌‭ ‬جێگای‭ ‬خۆیان‭ ‬له‌ناو‭ ‬ڕیزه‌كانی‭ (‬ی‭.‬ن‭.‬ك‭)‬دا‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬له‌و‭ ‬پێناوه‌شدا‭ ‬هه‌ندێكیان‭ ‬زیندانی‭ ‬سیاسییان‭ ‬به‌ركه‌وت،‭ ‬دواتریش‭ ‬ژماره‌یه‌كیان‭ ‬بوونه‌‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬شه‌هیدیشیان‭ ‬دا‭.‬

ئه‌و‭ ‬گێڕانه‌وه‌‭ ‬مێژووییه‌ی‭ ‬تێكۆشانی‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬منه‌تكردن‭ ‬نییه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬گه‌لی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كانی‭ ‬كوردستان،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬ئه‌ركێكی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬پیرۆز‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬شانازی‭ ‬به‌وه‌‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شۆڕش‭ ‬و‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌كانی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ناوچه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬داگیركه‌ران‭ ‬جه‌نگاون‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬كه‌ركووكیشه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬خوێنی‭ ‬شه‌هید‭ (‬خه‌سره‌و‭ ‬مه‌حمود‭ ‬كاوانی‭) ‬ئاو‭ ‬درا،‭ ‬بۆیه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬ڕاپه‌ڕینی‭ ‬مه‌زنی‭ ‬به‌هاری‭ ‬1991،‭ ‬مه‌فره‌زه‌یه‌كی‭ ‬هێزی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬به‌‭ ‬فه‌رمانده‌یی‭ ‬شه‌هید‭ ‬ته‌حسین‭ ‬كاوانی‭ ‬هه‌فته‌یه‌ك‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستپێكردنی‭ ‬ڕاپه‌ڕینی‭ ‬شاری‭ ‬ڕانیه‌‭ ‬به‌‭ ‬نهێنی‭ ‬خۆیان‭ ‬گه‌یانده‌‭ (‬گوندی‭ ‬كاوانیان‭) ‬كه‌‭ ‬ناو‭ ‬جه‌رگه‌ی‭ ‬ڕژێم‭ ‬بوو،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬كاوانییه‌كانه‌وه‌‭ ‬ده‌یان‭ ‬نامه‌ی‭ ‬سه‌ركردایه‌تی‭ ‬گه‌یاندرایه‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬سه‌رۆك‭ ‬عه‌شیره‌ت‭ ‬و‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬ڕۆشنبیره‌كانی‭ ‬سنووری‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬و‭ ‬شه‌قڵاوه‌‭ ‬و‭ ‬خۆشناوه‌تی،‭ ‬بۆ‭ ‬خۆئاماده‌كردن‭ ‬و‭ ‬پشتگیری‭ ‬كردن‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬له‌و‭ ‬سنووره‌دا،‭ ‬بۆیه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬به‌ره‌به‌یانی‭ ‬ڕۆژی‭ ‬9‭/‬3،‭ ‬له‌‭ ‬گونده‌كه‌مانه‌وه‌‭ ‬كۆنترۆڵی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕێگایه‌‭ ‬كرا،‭ ‬هێزه‌كانی‭ ‬ڕژێم‭ ‬كه‌‭ ‬زانییان‭ ‬له‌‭ ‬كاوانیان‭ ‬ڕێگای‭ ‬ده‌ربازبوونیان‭ ‬لێ‭ ‬گیراوه‌،‭ ‬به‌‭ ‬زوویی‭ ‬خۆیان‭ ‬ڕاده‌ستی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬و‭ ‬جه‌ماوه‌ری‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوچانه‌‭ ‬كرد‭.‬

ئێستاش‭ ‬دوای‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬شۆڕش‭ ‬و‭ ‬ڕاپه‌رینانه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سكه‌وته‌كان،‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬هه‌ڵبژاردن‭ ‬ئه‌نجام‭ ‬دراون،‭ ‬بۆ‭ ‬په‌رله‌مانی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬ئه‌نجوومه‌نی‭ ‬پارێزگاكان‭ ‬و‭.. ‬هتد،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌و‭ ‬بیست‭ ‬ساڵه‌ی‭ ‬په‌رله‌مان‭ ‬و‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێمدا،‭ ‬له‌‭ ‬هیچ‭ ‬له‌و‭ ‬هه‌ڵبژاردنانه‌‭ ‬وێنه‌ی‭ ‬كاندیدێكی‭ (‬كاوانیمان‭) ‬نه‌بینی،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬كه‌سمان‭ ‬بینی‭ ‬كران‭ ‬به‌‭ ‬وه‌زیر‭ ‬و‭ ‬په‌رله‌مانتار،‭ ‬جێگری‭ ‬وه‌زیر‭ ‬و‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ری‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬ڕاوێژكار‭ ‬و‭ ‬قائمقام‭ ‬و‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ری‭ ‬ناحیه‌،‭ ‬كه‌چی‭ ‬نه‌مان‭ ‬بینی‭ ‬كه‌سێكی‭ (‬كاوانی‭) ‬هه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬نموونه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ (‬هه‌وێن‭)‬ه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬كاوانییه‌كانی‭ ‬بۆ‭ ‬خه‌باتی‭ ‬پێشمه‌رگایه‌تی‭ ‬پێ‭ ‬وه‌سف‭ ‬ده‌كرا،‭ ‬له‌ناو‭ ‬لیستی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوانه‌دا‭ ‬هه‌بێ‭.‬

خۆ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێم‭ ‬مه‌رج‭ ‬و‭ ‬بیانووی‭ ‬ته‌كنۆكراتی‭ ‬بوونی‭ ‬بۆ‭ ‬پۆسته‌كان‭ ‬هه‌بێ،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬ژماره‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬كاوانی‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬جۆری‭ ‬ته‌كنۆكراتی‭ ‬زانستی‭ ‬و‭ ‬سیاسین‭ ‬و‭ ‬خه‌بات‭ ‬و‭ ‬تێكۆشان‭ ‬و‭ ‬قوربانیشیان‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬بڕوانامه‌‭ ‬و‭ ‬پشتگیرییه‌‭ ‬بۆ‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬پۆسته‌‭ ‬حكوومیه‌كانی‭ ‬هه‌رێم‭ ‬و‭ ‬عێراق،‭ ‬هه‌ق‭ ‬وابوو‭ ‬له‌به‌رامبه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬خه‌سڵه‌تانه‌ی‭ ‬كاوانییه‌كان،‭ ‬له‌بری‭ ‬په‌راوێزخستن‭ ‬پاداشت‭ ‬كرابان‭ ‬و‭ ‬پۆست‭ ‬و‭ ‬به‌رپرسیاریه‌تییان‭ ‬پێ‭ ‬درابا‭.‬

سیاسه‌تمەداری‭ ‬كورد‭ ‬دكتۆر‭ (‬مه‌حمود‭ ‬عوسمان‭) ‬له‌‭ ‬نووسینێكیدا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬په‌یجی‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كاوانییه‌كانی‭ ‬نووسیبوو،‭ ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬به‌ڕێزیشیان‭ ‬به‌‭ ‬دره‌نگ‭ ‬وه‌خته‌وه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬بابه‌ته‌ی‭ ‬ورووژاند،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬نووسینه‌كه‌ی‭ ‬جێگای‭ ‬پێزانینی‭ ‬كاوانییه‌كانه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬چاكی‭ ‬پێكاوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێت‭ ‬كاوانییه‌كان‭ ‬بوون‭ ‬به‌‭ (‬سه‌ربازی‭ ‬ون‭).‬