ناوازه‌ و ده‌گمه‌نن به‌ڵام هه‌ن!

ئافەرین‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوانه‌ی‭ ‬بە‭ ‬دڵ‭ ‬ته‌نیا‭ ‬مێیینه‌یه‌كیان‭ ‬خۆش‭ ‬ده‌وێ

له‌‭ ‬هزری‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬ژناندا،‭ ‬گه‌لێ‭ ‬جار‭ ‬پیاو‭ ‬وه‌ك‭ ‬مه‌خلووقێكی‭ ‬شه‌هوانی‭ ‬وێنا‭ ‬ده‌كرێت،‭ ‬مه‌خلوقێك‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬وجوودیدا‭ ‬له‌‭ ‬مێیینه‌یه‌ك‭ ‬زیاتری‭ ‬ده‌وێت‭. ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌مه‌شه‌‭ ‬وای‭ ‬كردووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬پیاو‭ ‬له‌‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬هه‌ستی‭ ‬مێیینه‌كاندا‭ ‬ئه‌و‭ ‬پاكی‭ ‬و‭ ‬مه‌زنییه‌ی‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬ئه‌گه‌ریش‭ ‬هه‌یبێت‭ ‬ئه‌وا‭ ‬ئه‌گه‌ری‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬بدات‭. ‬هه‌ڵبه‌ت‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬به‌و‭ ‬سروشته‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬خودا‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌زه‌له‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬پیاوی‭ ‬به‌خشیوه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬كه‌من،‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌من‭ ‬ئه‌و‭ ‬مێیینانه‌ی‭ ‬له‌م‭ ‬ڕاستییه‌‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ن‭.‬

اكه‌‭ ‬ژنێكی‭ ‬باشت‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬چاوت‭ ‬له‌‭ ‬ئاست‭ ‬ئه‌وانی‭ ‬دیدا‭ ‬دابخه‌ب‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬قسه‌یه‌كه‌‭ ‬زۆر‭ ‬جار‭ ‬به‌رگوێمان‭ ‬كه‌وتووه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌كه‌وێت،‭ ‬وه‌لێ‭ ‬من‭ ‬له‌و‭ ‬باوه‌ڕه‌دام‭ ‬كه‌‭ ‬دوو‭ ‬جۆر‭ ‬له‌‭ ‬ته‌ماشاكردن‭ ‬هه‌بێت،‭ ‬جۆری‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬ته‌ماشاكردنی‭ ‬مێیینه‌یه‌ك‭ ‬كه‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ڕوخسارێكی‭ ‬جوان‭ ‬بێت‭ ‬ته‌واو‭ ‬ئاساییه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئێمه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ائۆگۆشینب‭ ‬سروشت‭ ‬به‌‭ ‬كاری‭ ‬هونه‌ریی‭ ‬خودا‭ ‬دابنێین،‭ ‬لێره‌دا‭ ‬ژیان‭ ‬هاوشێوه‌ی‭ ‬پێشانگایه‌كی‭ ‬هونه‌ریی‭ ‬دێته‌‭ ‬پێش‭ ‬چاو،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬جوانییه‌كی‭ ‬سروشت‭ ‬به‌‭ ‬مه‌خلووقه‌كانی‭ ‬خوداشه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬كاری‭ ‬هونه‌ریی‭ ‬خودا‭ ‬ده‌رده‌كه‌ون‭. ‬لێره‌دا‭ ‬زۆر‭ ‬ئاساییه‌‭ ‬كه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬تابلۆیه‌كی‭ ‬نێو‭ ‬ئه‌و‭ ‬پێشانگایه‌‭ ‬سه‌رنجمان‭ ‬ڕابكێشێت‭. ‬من‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆم‭ ‬كاتێك‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هاوسه‌ره‌كه‌مدام،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچێك‭ ‬ببینێت‭ ‬و‭ ‬بڵێت‭ ‬ابه‌‭ ‬ڕاستی‭ ‬جوانه‌ب‭ ‬منیش‭ ‬له‌‭ ‬وه‌ڵامدا‭ ‬ده‌شێ‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رسامییه‌وه‌‭ ‬بڵێم‭ ‬ائای‭ ‬له‌‭ ‬كاری‭ ‬خودا،‭ ‬بەڕاستی‭ ‬جوانه‌ب،‭ ‬دواتریش‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬بڵێین‭ ‬اخودایه‌‭ ‬سوپاس‭ ‬بۆ‭ ‬مه‌زنیت،‭ ‬سوپاس‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬جوانییه‌ب‭. ‬لەڕاستیدا‭ ‬كێشه‌كه‌‭ ‬لێره‌دا‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬له‌‭ ‬جۆری‭ ‬دووه‌مدایه‌‭ ‬كه‌‭ ‬پیاوێك‭ ‬له‌نێو‭ ‬هه‌مان‭ ‬پێشانگای‭ ‬هونه‌ریدا‭ ‬تابلۆیه‌كی‭ ‬هونه‌ری،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬مانایه‌ك‭ ‬مرۆڤێكه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬سه‌رسامبوونی‭ ‬به‌‭ ‬دیوی‭ ‬ئه‌مدیوی‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬گوێدانه‌‭ ‬هه‌ستی‭ ‬هاوسه‌ره‌كه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬هه‌ر‭ ‬مرۆڤێكه‌،‭ ‬بباته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬دیواری‭ ‬ماڵه‌‭ ‬سارد‭ ‬و‭ ‬سڕه‌كه‌یدا‭ ‬هه‌ڵی‭ ‬بواسێت‭ ‬و‭ ‬ئه‌مه‌نده‌ش‭ ‬نه‌فام‭ ‬بێت‭ ‬پێی‭ ‬وا‭ ‬بێت‭ ‬تابلۆیه‌كی‭ ‬جوان‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬ماڵه‌كه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌رم‭ ‬بكاته‌وه‌‭.‬

هه‌ڵبه‌ت‭ ‬مرۆڤ‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬خودا‭ ‬گه‌وره‌تر‭ ‬نییه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬له‌وه‌‭ ‬به‌شكۆتره‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬تابلۆیه‌ك‭ ‬بشوبهێنرێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ڕاستییه‌‭ ‬و‭ ‬نكۆڵیی‭ ‬لێ‭ ‬ناكرێت‭ ‬كه‌‭ ‬پیاوگه‌لێك‭ ‬هه‌ن،‭ ‬مێیینه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌خلووقه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬په‌راسووی‭ ‬ئاده‌م،‭ ‬نزیك‭ ‬لای‭ ‬دڵییه‌وه‌‭ ‬دروست‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬خۆشیان‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬مێینه‌‭ ‬بوون،‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬تابلۆیه‌ك‭ ‬هیچی‭ ‬دیكه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬لایان‭. ‬لێره‌‭ ‬و‭ ‬له‌وێ‭ ‬شتێك‭ ‬ده‌گوترێته‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬پیاوێك‭ ‬به‌‭ ‬ژنه‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌ڵێت‭: ‬اچۆن‭ ‬دایكێك‭ ‬كه‌‭ ‬چوار‭ ‬منداڵی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬هه‌ر‭ ‬چوار‭ ‬منداڵه‌كه‌ی‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬خۆش‭ ‬بوێت،‭ ‬پیاویش‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬هه‌ر‭ ‬چوار‭ ‬ژنه‌كه‌ی‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬خۆش‭ ‬بوێتب‭. ‬

من‭ ‬كه‌‭ ‬زۆر‭ ‬خراپ‭ ‬سه‌رم‭ ‬له‌‭ ‬گه‌مژه‌یی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پیاوه‌‭ ‬سووڕ‭ ‬ماوه‌،‭ ‬پێم‭ ‬سه‌یره‌‭ ‬چۆن‭ ‬جورئه‌تی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌كات‭ ‬غه‌ریزه‌یه‌كی‭ ‬بڕێك‭ ‬جار‭ ‬ماڵوێرانكه‌ری‭ ‬نێو‭ ‬پیاوێك‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ستی‭ ‬مه‌زنی‭ ‬دایكێك‭ ‬بچوێنێت،‭ ‬ئاخر‭ ‬خۆشه‌ویستیی‭ ‬دایكێك‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵه‌كه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬نۆ‭ ‬مانگ‭ ‬و‭ ‬نۆ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬له‌‭ ‬سكیدا‭ ‬هه‌ڵی‭ ‬گرتووه‌،‭ ‬دوای‭ ‬چه‌ندین‭ ‬شه‌ونخوونی‭ ‬و‭ ‬ئازار‭ ‬و‭ ‬ماندووبوون‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬گۆشت‭ ‬و‭ ‬خوێنی‭ ‬خۆیه‌تی،‭ ‬چ‭ ‬شتێكی‭ ‬له‌‭ ‬حه‌ز‭ ‬و‭ ‬خولیای‭ ‬پیاوێك‭ ‬ده‌چێت‭ ‬بۆ‭ ‬ژنێك‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سووچی‭ ‬كۆڵانێك،‭ ‬یا‭ ‬هه‌ر‭ ‬جێگایه‌كی‭ ‬دیدا‭ ‬بینیویه‌تی‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬ڕاوچییه‌ك‭ ‬كه‌‭ ‬نێچیرێكی‭ ‬چه‌ور‭ ‬ده‌بینێت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬دڵه‌‭ ‬شه‌هوانییه‌كه‌ی‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬بڕیار‭ ‬ده‌دات‭ ‬ڕاوی‭ ‬بكات،‭ ‬چوار‭ ‬سمێڵ‭ ‬سپی‭ ‬ده‌نێرێته‌‭ ‬ماڵیان‭ ‬و‭ ‬دواجار‭ ‬ده‌یهێنێت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ته‌نیشت‭ ‬تابلۆكانی‭ ‬دیكه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬دیواردا‭ ‬هه‌ڵی‭ ‬ده‌واسێت،‭ ‬به‌‭ ‬مانایه‌كی‭ ‬دیكه‌‭ ‬ده‌یكات‭ ‬به‌‭ ‬شتێك‭ ‬له‌‭ ‬شته‌كانی؟‭ ‬من‭ ‬كه‌‭ ‬باوكم‭ ‬ئازاری‭ ‬نۆ‭ ‬مانگ‭ ‬و‭ ‬نۆ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬و‭ ‬منداڵبوونیشی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ربێنه‌،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬گۆشت‭ ‬و‭ ‬خوێنی‭ ‬ئه‌وم‭ ‬و‭ ‬ماندوو‭ ‬بووه‌‭ ‬به‌‭ ‬گه‌وره‌كردنمه‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬لام‭ ‬وایه‌‭ ‬خۆشه‌ویستیی‭ ‬ئه‌و‭ ‬بۆ‭ ‬من‭ ‬گه‌لێك‭ ‬جوداتره‌‭ ‬له‌‭ ‬خۆشه‌ویستیی‭ ‬ئه‌و‭ ‬بۆ‭ ‬دایكم،‭ ‬ئیدی‭ ‬ناماقووڵییه‌ك‭ ‬كه‌‭ ‬پیاوێكی‭ ‬شه‌هوانی‭ ‬هیچ‭ ‬له‌‭ ‬دنیا‭ ‬حاڵی‭ ‬نه‌بوو‭ ‬ده‌یكات،‭ ‬لای‭ ‬من‭ ‬فلسێكی‭ ‬قه‌ڵپ‭ ‬ناهێنێت‭.‬

له‌‭ ‬كۆتاییدا‭ ‬ده‌ڵێم،‭ ‬ستاییش‭ ‬بۆ‭ ‬پیاوگه‌لێك‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬دڵیانه‌وه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬مێیینه‌یه‌كیان‭ ‬خۆش‭ ‬ده‌وێ‭ ‬و‭ ‬به‌هه‌شتی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌خه‌نه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زه‌وی‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬ئه‌به‌د‭ ‬له‌نێو‭ ‬ڕووحیاندا‭ ‬ده‌ژی‭.. ‬چه‌ند‭ ‬ناوازه‌ن‭! ‬چه‌ند‭ ‬مه‌زنن‭! ‬ئه‌گه‌رچی‭ ‬ده‌گمه‌نن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌ن‭.‬