ئه‌و سه‌یرانگایانه‌ی توركمانه‌كانی هه‌ولێر ڕوویان تێ ده‌كرد

له‌‭ ‬كۆندا‭ ‬توركمانی‭ ‬شاری‭ ‬هه‌ولێر،‭ ‬ڕۆژێكیان‭ ‬دیاری‭ ‬كردبوو‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬به‌‭ ‬كۆمه‌ڵ‭ ‬ده‌چوونه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬شار،‭ ‬به‌م‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬ده‌گوترا‭ (‬چه‌رشه‌مبه‌‭ ‬سوروسو‭). ‬به‌ر‭ ‬له‌م‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬به‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬ڕۆژێك،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬خێزانه‌كان‭ ‬ڕێك‭ ‬ده‌كه‌وتن‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬بچنه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬شار‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬وه‌ك‭ ‬دابونه‌ریتێك‭ ‬بۆ‭ ‬توركمانی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬تا‭ ‬ساڵانی‭ ‬شه‌سته‌كانیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬مابوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬چوو‭.‬

توركمانی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬زۆر‭ ‬پابه‌ندن‭ ‬به‌‭ ‬كولتووری‭ ‬خۆیانه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كی‭ ‬پارێزگار‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬كچ‭ ‬و‭ ‬ئافره‌ت‭ ‬و‭ ‬بگره‌‭ ‬گه‌نجیش‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ڕێگای‭ ‬پێ‭ ‬نه‌ده‌درا‭ ‬بچێته‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬شار،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌و‭ ‬ڕۆژه‌دا‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬ده‌رده‌چوونه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬شار‭. ‬شوێنی‭ ‬ئه‌م‭ ‬گه‌شتانه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تادا‭ ‬ده‌چوونه‌‭ ‬باغی‭ ‬عه‌تاوڵاغای‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬سێتاقانی‭ ‬ئێسته‌،‭ ‬باغی‭ ‬سه‌عید‭ ‬ئاغا‭ ‬و‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬شوێنێكی‭ ‬تریش‭ ‬هه‌بوو‭ ‬كه‌‭ ‬پێی‭ ‬ده‌گوترا‭ ‬میری‭ ‬سویو‭ ‬ائاوی‭ ‬میریب،‭ ‬كه‌‭ ‬ئاوی‭ ‬میری‭ ‬وشك‭ ‬بوو،‭ ‬پاشان‭ ‬خه‌ڵكه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬تێكڕا‭ ‬ڕوویان‭ ‬كرده‌‭ ‬امفتاح‭ ‬سویوب‭.‬

ئه‌م‭ ‬خێزانانه‌‭ ‬گه‌شتیان‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬خواردنیان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌برد‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕه‌ك‭ ‬به‌ته‌واوی‭ ‬چۆڵ‭ ‬ده‌بوو،‭ ‬تەنیا‭ ‬ئه‌و‭ ‬خێزانانه‌‭ ‬ده‌رنه‌ده‌چوون‭ ‬كه‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬پرسه‌‭ ‬بوون،‭ ‬ئینجا‭ ‬نزیكی‭ ‬ئێواره‌‭ ‬پیاوه‌كان‭ ‬هه‌ریه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌چووه‌‭ ‬دوای‭ ‬خێزانی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆی‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ماڵ‭ ‬ده‌هاتنه‌وه‌،‭ ‬پاشان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬هۆی‭ ‬گواستنه‌وه‌‭ ‬په‌یتاپه‌یتا‭ ‬سه‌ری‭ ‬هه‌ڵدا،‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬جۆره‌‭ ‬ئۆتۆمبێلێك‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌ی‭ ‬كۆسته‌ری‭ ‬ئێسته‌‭ ‬ده‌چوو‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ماشێنه‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ئاسن‭ ‬و‭ ‬تایه‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬لاستیك‭ ‬دروست‭ ‬كرابوو،‭ ‬ئه‌وی‭ ‬تر‭ ‬هه‌مووی‭ ‬له‌‭ ‬دار‭ ‬دروست‭ ‬كرابوو‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬بزمار‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كتر‭ ‬به‌سترابوون،‭ ‬پێی‭ ‬ده‌گوترا‭ ‬اپه‌ستب‭ ‬واته‌‭ ‬اپاسب،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬پێیان‭ ‬ده‌گوت‭ ‬په‌ست،‭ ‬چونكه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬كورسییه‌كانی‭ ‬نه‌فه‌ریان‭ ‬لێ‭ ‬بار‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬وای‭ ‬ده‌هات‭ ‬یه‌ك‭ ‬ده‌كه‌وتنه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬یه‌ك‭ ‬و‭ ‬ده‌په‌سترانه‌وه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ده‌یانگوت‭ ‬په‌ست،‭ ‬ئینجا‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌م‭ ‬خێزانانه‌‭ ‬ڕێك‭ ‬ده‌كه‌وتن‭ ‬و‭ ‬په‌ستێكیان‭ ‬به‌‭ ‬كرێ‭ ‬ده‌گرت،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬سپێده‌ی‭ ‬به‌یانی‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬شار‭ ‬به‌ڕێ‭ ‬ده‌كه‌وتن‭ ‬كه‌‭ ‬به‌زۆری‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬اعه‌ككاشه‌‭- ‬وه‌كاشه‌ا‭ ‬ده‌ڕۆیشتن‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬نزیك‭ ‬شارۆچكه‌ی‭ ‬ائاڵتوون‭ ‬كۆپری‭- ‬پردێب،‭ ‬ئیتر‭ ‬ناوی‭ ‬ئه‌م‭ ‬په‌سته‌‭ ‬ده‌بووه‌‭ ‬ڕۆژی‭ ‬حه‌شر‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬گریانی‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬پێكه‌نینی‭ ‬كچان‭ ‬و‭ ‬هاتوهاواری‭ ‬ئافره‌تان،‭ ‬به‌‭ ‬جۆرێك‭ ‬كه‌س‭ ‬له‌‭ ‬كه‌س‭ ‬نه‌ده‌گه‌یشت،‭ ‬پاشان‭ ‬ئه‌م‭ ‬شوێنه‌ش‭ ‬باوی‭ ‬نه‌ما‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكه‌كه‌‭ ‬ڕوویان‭ ‬كرده‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬ده‌رماناوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوچه‌یه‌ش‭ ‬ئاوێكی‭ ‬لێ‭ ‬بوو‭ ‬بڕوایان‭ ‬وابوو‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئافره‌تێك‭ ‬منداڵی‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬جامێك‭ ‬له‌م‭ ‬ئاوه‌‭ ‬به‌‭ ‬خۆیدا‭ ‬بكات،‭ ‬منداڵی‭ ‬ده‌بێت‭.‬

پاشان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬په‌یتا‭ ‬په‌یتا‭ ‬هۆی‭ ‬گواستنه‌وه‌‭ ‬سه‌ری‭ ‬هه‌ڵدا‭ ‬و‭ ‬ڕووی‭ ‬له‌‭ ‬په‌ره‌سه‌ندن‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆمبێل‭ ‬و‭ ‬نایسه‌‭ ‬و‭ ‬فۆرد‭ ‬ده‌رچوو،‭ ‬زۆر‭ ‬خێزانی‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌ندیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬خۆیان‭ ‬بوونه‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ئۆتۆمبێل،‭ ‬هه‌ر‭ ‬هه‌مان‭ ‬كۆمه‌ڵه‌‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬ده‌چوونه‌‭ ‬گه‌راجی‭ ‬مووسڵ‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وكات‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ڕێگای‭ ‬مووسڵ‭ ‬له‌‭ ‬چایخانه‌یه‌ك‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬ده‌گوترا‭ ‬اچایخانه‌ی‭ ‬بایزب،‭ ‬تا‭ ‬ئێسته‌یش‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوچه‌یه‌‭ ‬به‌‭ ‬چایخانه‌ی‭ ‬بایز‭ ‬ناسراوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬گۆڕه‌پانی‭ ‬به‌رده‌رگای‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬وه‌زیرانی‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێم‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬نایسه‌‭ ‬هه‌بوو‭ ‬10‭ ‬نه‌فه‌ری‭ ‬ده‌گرت‭ ‬بۆ‭ ‬شاری‭ ‬مووسڵ‭ ‬ده‌چوو‭ ‬و‭ ‬نه‌فه‌ری‭ ‬به‌‭ ‬25‭ ‬فلس‭ ‬بوو،‭ ‬نایسه‌یه‌ك‭ ‬یا‭ ‬دووانیان‭ ‬به‌‭ ‬كرێ‭ ‬ده‌گرت‭ ‬و‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬خێزان‭ ‬سواری‭ ‬نایسه‌یه‌ك‭ ‬ده‌بوون،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬به‌ره‌به‌یانییان‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬شاری‭ ‬مووسڵ‭ ‬به‌ڕێ‭ ‬ده‌كه‌وتن‭ ‬و‭ ‬نزیكی‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬ده‌گه‌یشته‌‭ ‬مووسڵ،‭ ‬له‌وێدا‭ ‬ده‌چوونه‌‭ ‬نه‌بی‭ ‬یونس‭ ‬و‭ ‬نه‌بی‭ ‬شیت‭ ‬و‭ ‬نه‌بی‭ ‬جه‌رجیس،‭ ‬جاری‭ ‬وا‭ ‬ده‌بوو‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌م‭ ‬شوێنانه‌‭ ‬ڕانه‌ده‌گه‌یشتن‭ ‬و‭ ‬شه‌و‭ ‬ده‌مانه‌وه‌،‭ ‬بۆ‭ ‬به‌یانی‭ ‬ده‌چوونه‌‭ ‬اعین‭ ‬كبریتب‭ ‬و‭ ‬احه‌مام‭ ‬عه‌لیلب‭.‬

به‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬توركمانی‭ ‬شاری‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬ژیانی‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌گوزه‌راند،‭ ‬به‌و‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬ده‌گوترا‭ ‬اچوارشه‌مه‌ی‭ ‬سوورب‭ ‬و‭ ‬ئیتر‭ ‬به‌پێی‭ ‬به‌سه‌رچوونی‭ ‬ڕۆژگار،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬نه‌ما،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ده‌یانگوت‭ ‬هه‌موو‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬ڕۆژی‭ ‬خودایه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬دابونه‌ریته‌یش‭ ‬بنه‌بڕ‭ ‬بوو‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬هۆیه‌كی‭ ‬سه‌ره‌كی‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬لێكترازانی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭.‬

 

ئەلبوومی وێنەکان