دوای زنجیره ‌وتارێكی هه‌فته‌نامه‌ی (باس) كه‌وتمه‌ به‌ندیخانه‌ی داعشه‌وه‌

ئه‌زموونی‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسێك‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬سوپای‭ ‬نه‌قشبه‌ندی 7

مانگی‭ ‬ئاداری‭ ‬ساڵی‭ ‬2013‭ ‬وه‌ك‭ ‬په‌یامنێری‭ ‬كه‌ناڵی‭ (‬ئه‌لجه‌زیره‌‭)‬،‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاپۆرتێك‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‭ ‬به‌ره‌ی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬چووبوومه‌‭ ‬كه‌ركووك،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌لی‭ ‬ناوێك‭ (‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ڕژێمی‭ ‬سه‌دامدا‭ ‬ئه‌فسه‌ر‭ ‬بووه‌‭ ‬به‌‭ ‬پله‌ی‭ ‬عه‌قید‭ ‬و‭ ‬ئێستاش‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌كی‭ ‬باشی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هێزه‌‭ ‬كوردییه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شاره‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬حزبه‌‭ ‬‌كوردییه‌‭ ‬‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‭)‬،‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬ڕه‌وشی‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬زۆر‭ ‬قسه‌‭ ‬و‭ ‬باسمان‭ ‬كرد‭. ‬

 

دوای‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌د‭ ‬مه‌ترێك‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬چه‌یدا‭ ‬سووڕاینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬چووینه‌‭ ‬به‌رده‌م‭ ‬ده‌روازه‌ی‭ ‬كۆشكه‌كانی‭ ‬خێزانی‭ ‬سه‌دام‭ ‬حوسێن،‭ ‬منیش‭ ‬ترسی‭ ‬ئه‌وه‌م‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬دڵه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌یانگوت‭ ‬ئه‌و‭ ‬كۆشكانه‌‭ ‬به‌‭ ‬مووشه‌كی‭ ‬یۆرانیۆمی‭ ‬پیتێنراو‭ ‬پێكراون،‭ ‬ده‌ترسام‭ ‬تیشك‭ ‬لێمان‭ ‬بدات،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬نه‌مزانی‭ ‬كه‌‭ ‬خراپتر‭ ‬به‌ڕێوه‌یه‌‭. ‬

دابه‌زیم‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هاوه‌ڵه‌كانم‭ ‬گوت‭ ‬چاوه‌ڕێم‭ ‬بن‭ ‬تا‭ ‬له‌‭ ‬وه‌زعه‌كه‌‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌م،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كابرا‭ ‬چووینه‌‭ ‬ناو‭ ‬ژوورێكی‭ ‬دوورودرێژ،‭ ‬چه‌كدارێك‭ ‬دانیشتبوو‭ ‬له‌‭ ‬دواوه‌‭ ‬سڵاوم‭ ‬لێ‭ ‬كرد،‭ ‬گوتی‭ ‬چیتان‭ ‬ده‌وێت؟‭ ‬گوتم‭ ‬من‭ ‬فلان‭ ‬كه‌سم‭ ‬و‭ ‬په‌یامنێری‭ ‬كه‌ناڵی‭ (‬الجزیره‌‭)‬م،‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬فلان‭ ‬كه‌سه‌وه‌‭ ‬هاتووم‭ ‬ڕێگام‭ ‬بده‌ن‭ ‬ڕووماڵی‭ ‬تكریت‭ ‬بكه‌م،‭ ‬هه‌تا‭ ‬ئه‌م‭ ‬قسانه‌م‭ ‬كرد‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌زام‭ ‬دیار‭ ‬نه‌ما‭ ‬و‭ ‬چه‌كداره‌كه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬منی‭ ‬گوت‭ ‬چاوه‌ڕوان‭ ‬به‌،‭ ‬دوای‭ ‬چه‌ند‭ ‬خوله‌كێك‭ ‬بینیم‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌زام‭ ‬له‌‭ ‬ژووره‌وه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬ده‌رێ‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬خواخافیز،‭ ‬گوتم‭ ‬ئه‌ی‭ ‬چیت‭ ‬بۆ‭ ‬ئێمه‌‭ ‬كرد؟‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬لای‭ ‬ئه‌مانه‌یه‌،‭ ‬به‌جێی‭ ‬هێشتم‭ ‬و‭ ‬ڕۆیشت،‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌دا‭ ‬زانیم‭ ‬شتێك‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬منیش‭ ‬هیچم‭ ‬پێی‭ ‬نه‌گوت،‭ ‬هه‌رچییه‌كم‭ ‬گوتبایه‌‭ ‬بێ‭ ‬سوود‭ ‬ده‌بوو‭.‬

هێنده‌ی‭ ‬نه‌برد‭ ‬كوڕێكی‭ ‬كورته‌باڵای‭ ‬ئه‌سمه‌ر‭ ‬هاته‌‭ ‬لام‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬فه‌رموون،‭ ‬من‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ماریام‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ڕاگه‌یاندنی‭ ‬ویلایه‌تم،‭ ‬منیش‭ ‬سڵاوم‭ ‬لێ‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬پێم‭ ‬گوت‭ ‬من‭ ‬له‌‭ ‬فلان‭ ‬كه‌ناڵه‌وه‌‭ ‬كار‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌عات‭ ‬دوو‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌ی‭ ‬ڕاسته‌وخۆ‭ ‬ڕووماڵێكی‭ ‬ناو‭ ‬شاری‭ ‬تكریت‭ ‬بكه‌م،‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌شدا‭ ‬سه‌یری‭ ‬مۆبایله‌كه‌م‭ ‬كرد‭ ‬بینیم‭ ‬چه‌ند‭ ‬خوله‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌عات‭ ‬یه‌ك‭ ‬تێپه‌ڕ‭ ‬بووه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬باشه‌‭ ‬با‭ ‬قسه‌یه‌ك‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬برایان‭ ‬بكه‌م‭ (‬داعش‭ ‬ده‌ڵیت‭ (‬الاخوه‌‭) ‬نه‌ك‭ (‬الاخوان‭)) ‬ئه‌وان‭ ‬وشه‌ی‭ ‬دووه‌م‭ ‬به‌‭ (‬ئیخوان‭ ‬موسلمین‭) ‬حیساب‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬وشه‌كه‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬مانایان‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ده‌سته‌واژه‌ی‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬به‌كار‭ ‬دێنن‭ ‬و‭ ‬پێیان‭ ‬ناخۆشه‌‭ ‬به‌‭ (‬الاخوان‭) ‬ناویان‭ ‬بێنیت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬به‌‭ ‬هی‭ ‬ئیخوانی‭ ‬ده‌زانن‭ ‬و‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ئیخوانه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬مورته‌د‭ ‬ده‌زانن‭.‬

ئه‌بو‭ ‬ماریا‭ ‬نه‌هاته‌وه‌،‭ ‬چه‌ند‭ ‬كه‌سێك‭ ‬هاتن‭ ‬و‭ ‬یه‌كێكیكان‭ ‬تراكسودێكی‭ ‬خۆڵه‌مێشی‭ ‬له‌به‌ردابوو،‭ ‬گوتیان‭ ‬فه‌رموون‭ ‬ده‌چینه‌‭ ‬ژووره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬با‭ ‬براده‌ره‌كانیشت‭ ‬بێن،‭ ‬منیش‭ ‬ئیشاره‌تم‭ ‬بۆ‭ ‬كردن‭ ‬و‭ ‬هاتن،‭ ‬تراكسود‭ ‬خۆڵه‌مێشییه‌كه‌‭ ‬ڕیشێكی‭ ‬ته‌نكی‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬زه‌به‌لاح‭ ‬بوو،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌‭ ‬نه‌رمی‭ ‬گوتی‭ ‬ده‌بێت‭ ‬چاوتان‭ ‬داپۆشین،‭ ‬په‌ڕۆی‭ ‬لێ‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬به‌په‌له‌‭ ‬پارچه‌‭ ‬قوماشێكیان‭ ‬دڕاند‭ ‬نازانم‭ ‬كراس‭ ‬بوو‭ ‬یان‭ ‬نا،‭ ‬پارچه‌‭ ‬پارچه‌یان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬بیرم‭ ‬دێت‭ ‬سپی‭ ‬بوو،‭ ‬توند‭ ‬چاویان‭ ‬پێچاین‭ ‬و‭ ‬له‌ناو‭ ‬سه‌یاره‌كه‌ی‭ ‬خۆماندا‭ ‬گوتیان‭ ‬تكایه‌‭ ‬سه‌رتان‭ ‬داگرن،‭ ‬كابرا‭ ‬گوتی‭ ‬ته‌نیا‭ ‬چه‌ند‭ ‬خوله‌كێكه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌بێ‭ ‬لێمان‭ ‬ببوورن‭. ‬

هێنده‌ی‭ ‬نه‌برد‭ ‬گه‌یشتین‭ ‬و‭ ‬دایانگرتین‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬قادرمه‌یه‌كدا‭ ‬سه‌ریان‭ ‬خستین،‭ ‬له‌پڕ‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬پشكنینمان‭ ‬و‭ ‬هه‌رچیمان‭ ‬پێ‭ ‬بوو‭ ‬لێیان‭ ‬ستاندین،‭ ‬جوان‭ ‬جوان‭ ‬ئێمه‌یان‭ ‬پشكنی‭. ‬باش‭ ‬بوو‭ ‬ئێمه‌‭ ‬پێشوه‌خته‌‭ ‬و‭ ‬پێش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬بچینه‌‭ ‬سلێمان‭ ‬بێك‭ ‬هه‌رچییه‌كمان‭ ‬پێ‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬دوعا‭ ‬و‭ ‬ته‌زبیح‭ ‬و‭ ‬وێنه‌ی‭ ‬ناو‭ ‬مۆبایلی‭ ‬خاووخێزانمان،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ئه‌نگوستیله‌‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێكمان‭ ‬دابووه‌‭ ‬هه‌رێم‭ ‬جاف‭.‬

له‌‭ ‬پڕدا‭ ‬كه‌له‌پچه‌یان‭ ‬هێنا‭ ‬و‭ ‬توند‭ ‬كه‌له‌پچه‌یان‭ ‬كردین،‭ ‬گوتم‭ ‬برا‭ ‬ئێوه‌‭ ‬چی‭ ‬ده‌كه‌ن؟‭ ‬یه‌كێك‭ ‬ده‌ستی‭ ‬خسته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شانم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌ندینخانه‌ی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئیسلامیدان،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬بێتاوان‭ ‬بن‭ ‬به‌رده‌بن‭ ‬و‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬تاوانباریش‭ ‬بن‭ ‬ئه‌وا‭ ‬به‌پێی‭ ‬شه‌رعی‭ ‬خوا‭ ‬حوكم‭ ‬ئه‌درێن‭ (‬ئه‌مه‌ش‭ ‬به‌زۆری‭ ‬مانای‭ ‬كوشتنه‌‭)‬،‭ ‬گوتم‭ ‬برا‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬زوڵمه‌،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬هیچمان‭ ‬نه‌كردووه‌‭ ‬و‭ ‬هاتووین‭ ‬پرس‭ ‬و‭ ‬ڕاتان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬گوتی‭ ‬یه‌ك‭ ‬وشه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬نه‌ڵێیت،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬شته‌كانتانه‌‭ ‬ده‌یخه‌ینه‌‭ ‬ئه‌مانه‌ته‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬كاتی‭ ‬محاكه‌مه‌تان‭.‬

چه‌ند‭ ‬قادرمه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬سه‌ریانخستین،‭ ‬ئه‌مجاره‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوازێكی‭ ‬جیاواز‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬خسته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ملم‭ ‬و‭ ‬سه‌ریان‭ ‬نه‌وی‭ ‬كردم،‭ ‬بۆنساردی‭ ‬خوێن‭ ‬كاسی‭ ‬كردم،‭ ‬هه‌زار‭ ‬خه‌یاڵی‭ ‬ترسناك‭ ‬به‌‭ ‬مێشكمدا‭ ‬هات،‭ ‬خوایه‌‭ ‬ده‌بێ‭ ‬چیمان‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬ده‌مانكوژن‭ ‬یان‭ ‬سه‌رمان‭ ‬ده‌بڕن،‭ ‬كوڕه‌‭ ‬نازانم‭ ‬یان‭ ‬ده‌مانخۆن؟‭ ‬ئه‌وه‌م‭ ‬ئه‌زانی‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ده‌گمه‌ن‭ ‬كه‌سێك‭ ‬له‌‭ ‬مه‌حكه‌مه‌ی‭ ‬شه‌رعی‭ ‬نه‌جاتی‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬كه‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬قازییه‌‭ ‬شه‌رعییه‌كان‭ ‬تونسی‭ ‬و‭ ‬جه‌زائیری‭ ‬و‭ ‬مه‌غریبی‭ ‬بوون‭. ‬ئه‌وانه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬100‭ ‬فریشته‌ش‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شانت‭ ‬بن‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌تكوژن،‭ ‬له‌و‭ ‬ساته‌وه‌‭ ‬ئیتر‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬دوو‭ ‬هاوڕێیه‌كه‌م‭ ‬كه‌سمان‭ ‬ئاگامان‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كدی‭ ‬نه‌ما،‭ ‬ده‌رگایه‌ك‭ ‬كرایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬پاسه‌وانی‭ ‬به‌ر‭ ‬ده‌رگا‭ ‬هاواری‭ ‬له‌‭ ‬پاسه‌وانی‭ ‬ناوه‌وه‌‭ ‬كرد‭ (‬له‌ناو‭ ‬ژووره‌كه‌شدا‭ ‬پاسه‌وان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ده‌ست‭ ‬و‭ ‬قاچی‭ ‬گیراوه‌كانیان‭ ‬له‌ناو‭ ‬زینداندا‭ ‬كه‌له‌پچه‌‭ ‬ده‌كرد‭). ‬هێنده‌ی‭ ‬نه‌برد‭ ‬یه‌كێك‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬كوردی‭ ‬گوتی‭: ‬سچۆنی،‭ ‬تۆ‭ ‬یه‌كێتیت‭ ‬یان‭ ‬پارتی؟ز‭ ‬منیش‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬وابوو‭ ‬ته‌ورێك‭ ‬بده‌یت‭ ‬به‌‭ ‬ناوچاوانمدا،‭ ‬له‌‭ ‬وه‌ڵامدا‭ ‬گوتم‭ ‬اعلیكم‭ ‬السلامب‭ ‬من‭ ‬نه‌‭ ‬یه‌كێتیم‭ ‬و‭ ‬نه‌‭ ‬پارتی،‭ ‬گوتی‭ ‬با‭ ‬ئه‌بێ‭ ‬یه‌كێكیان‭ ‬بیت،‭ ‬گوتم‭ ‬وه‌ڵڵا‭ ‬هیچیان‭ ‬نیم،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ترسێكم‭ ‬هه‌بووایه‌‭ ‬به‌‭ ‬پێی‭ ‬خۆم‭ ‬نه‌ده‌هاتم‭ ‬بۆ‭ ‬ئێره‌‭. ‬گوتی‭ ‬باشه‌‭ ‬با‭ ‬بزانین‭ ‬مه‌عاشت‭ ‬چه‌نده‌؟‭ ‬گوتم‭ (‬3000‭) ‬دۆلار،‭ ‬له‌‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬من‭ ‬زۆر‭ ‬له‌وه‌‭ ‬زیاترم‭ ‬وه‌رده‌گرت،‭ ‬گوتی‭ ‬بڕوانن‭ ‬3000‭ ‬دۆلار‭ ‬وه‌رئه‌گرێت،‭ ‬گوتی‭ ‬من‭ ‬ئه‌بو‭ ‬داوودم،‭ ‬ئه‌مه‌ی‭ ‬گوت‭ ‬و‭ ‬به‌جێی‭ ‬هێشتم،‭ ‬نایشارمه‌وه‌‭ ‬زۆر‭ ‬ترسام،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ته‌له‌فۆنێك‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬كه‌سێك‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتی‭ ‬خۆمان‭ ‬بڵێت‭ ‬پیاوخراپه‌،‭ ‬یان‭ ‬به‌‭ ‬درۆ‭ ‬بڵێت‭ ‬له‌‭ ‬حزبه‌‭ ‬كوردییه‌كانه‌وه‌‭ ‬نزیكه‌‭ ‬یان‭ ‬له‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان،‭ ‬یان‭ ‬ئه‌مه‌ریكی،‭ ‬یاخود‭ ‬له‌‭ ‬حكوومه‌ت،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬قوڕم‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌گیرێته‌وه‌‭. ‬له‌‭ ‬ڕاستیشدا‭ ‬من‭ ‬دژایه‌تیی‭ ‬كه‌سم‭ ‬نه‌كردووه‌‭ ‬و‭ ‬دوژمنیشم‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ترسی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬گه‌وره‌م‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬دوو‭ ‬سێ‭ ‬مانگ‭ ‬له‌مه‌وبه‌ر‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬وتارم‭ ‬له‌‭ ‬هه‌فته‌نامه‌ی‭ (‬باس‭)‬دا‭ ‬بڵاو‭ ‬كردبووه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تێیدا‭ ‬باسی‭ ‬دروستبوونی‭ ‬گرووپه‌كانی‭ ‬جوندولئیسلام‭ ‬و‭ ‬ئه‌نسارولئیسلامم‭ ‬كردبوو،‭ ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬من‭ ‬وه‌كو‭ ‬ڕووداوێك‭ ‬گێڕابوومه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌دواداچوونێكی‭ ‬مه‌یدانی‭ ‬بوو،‭ ‬دژی‭ ‬كه‌س‭ ‬قسه‌م‭ ‬نه‌كردبوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هێشتا‭ ‬زۆر‭ ‬مه‌ترسیداره‌،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬له‌و‭ ‬به‌دواداچوونه‌دا‭ ‬باسی‭ ‬چالاكییه‌‭ ‬نهێنییه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬گرووپانه‌م‭ ‬كردبوو،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬شانه‌كانی‭ ‬ئیخوانه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬دروستبوونی‭ ‬ئه‌نسار‭ ‬و‭ ‬جه‌ماعه‌تی‭ ‬ته‌وحید‭ ‬و‭ ‬جیهادی‭ ‬زه‌رقاوی‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوی‭ ‬قاعیده‌‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتی‭ ‬ڕافیده‌ین‭. ‬بۆ‭ ‬نه‌گبه‌تیی‭ ‬منیش‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬داوود‭ ‬كورده‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌میری‭ ‬سه‌ربازی‭ ‬هه‌یئه‌ی‭ ‬شه‌رعیی‭ ‬ویلایه‌تی‭ ‬سه‌ڵاحه‌دینه‌،‭ ‬واته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌رپرسی‭ ‬گرتن‭ ‬و‭ ‬جێبه‌جێكردنی‭ ‬حوكمه‌كانی‭ ‬هه‌یئه‌ی‭ ‬شه‌رعییه‌‭.‬

چه‌ند‭ ‬سه‌عاتێك‭ ‬له‌و‭ ‬شوێنه‌دا‭ ‬دانیشتن‭ ‬كه‌‭ ‬تێیدا‭ ‬به‌ند‭ ‬كرابووم،‭ ‬دوای‭ ‬ئاره‌قه‌‭ ‬كردنه‌وه‌‭ ‬هێدی‭ ‬هێدی‭ ‬تۆزێك‭ ‬په‌تی‭ ‬سه‌ر‭ ‬چاوم‭ ‬به‌هۆی‭ ‬ئاره‌ق‭ ‬كردنه‌وه‌‭ ‬شل‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌مێك‭ ‬چاوم‭ ‬به‌رز‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬بینیم‭ ‬هه‌ر‭ ‬چوارده‌ورم‭ ‬به‌ند‭ ‬كراون،‭ ‬هه‌موو‭ ‬له‌‭ ‬ئاره‌قه‌‭ ‬و‭ ‬خوێندا‭ ‬شین‭ ‬و‭ ‬مۆر‭ ‬بووبوونه‌وه‌،‭ ‬یه‌ك‭ ‬دووانێك‭ ‬ده‌ستوقاچیان‭ ‬شكابوو،‭ ‬منیش‭ ‬له‌‭ ‬ترساندا‭ ‬وه‌خت‭ ‬بوو‭ ‬زریكه‌‭ ‬بكه‌م،‭ ‬له‌‭ ‬دنیادا‭ ‬ته‌نیا‭ ‬دڵم‭ ‬به‌وه‌‭ ‬خۆش‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬خودای‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬كوڕێكی‭ ‬پێداوم‭ ‬ئاگای‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬كچه‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬دایكیان‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ده‌نا‭ ‬ته‌واو‭ ‬ته‌سلیم‭ ‬بووبووم،‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬به‌ندییه‌كان‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ئازار‭ ‬هاواری‭ ‬ئه‌كرد،‭ ‬له‌‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬هاواره‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬نركه‌ی‭ ‬پێش‭ ‬مه‌رگ‭ ‬ده‌چوو،‭ ‬هێنده‌م‭ ‬زانی‭ ‬یه‌كێك‭ ‬هاته‌‭ ‬ژووره‌وه‌،‭ ‬منیش‭ ‬له‌‭ ‬ترسا‭ ‬سه‌رم‭ ‬دانه‌واند،‭ ‬ئینجا‭ ‬به‌‭ ‬شه‌ق‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬لێدانی‭ ‬تا‭ ‬نركه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬بڕی‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌‭ ‬لای‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬كێن؟‭ (‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬ئاگای‭ ‬له‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬نه‌بوو‭)‬،‭ ‬گوتم‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسی‭ ‬جه‌زیره‌ین،‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌ی‭ ‬له‌عنه‌تتان‭ ‬لێ‭ ‬بێت،‭ ‬گوتم‭ ‬برا‭ ‬ئێمه‌‭ ‬هیچمان‭ ‬نه‌كردووه‌،‭ ‬وتی‭ ‬وس‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مووتان‭ ‬جاسوسن،‭ ‬هه‌مووتان‭ ‬له‌ناو‭ ‬ده‌به‌ین،‭ ‬ئیتر‭ ‬ته‌واو‭ ‬مردنمان‭ ‬مسۆگه‌ر‭ ‬كردبوو،‭ ‬كه‌‭ ‬چووه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬یه‌كێك‭ ‬به‌‭ ‬چپه‌وه‌‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌یوب‭ ‬تۆ‭ ‬لێره‌یت،‭ ‬گوتم‭ ‬تۆ‭ ‬كێیت،‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌بو‭ ‬عه‌بدوڵڵام‭ ‬و‭ ‬حه‌سانیش‭ ‬لای‭ ‬منه‌وه‌یه‌،‭ ‬دوای‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌عات‭ ‬به‌ندكردن‭ ‬ئینجا‭ ‬زانیم‭ ‬هاوكاره‌كانم‭ ‬له‌گه‌ڵدان،‭ ‬دوای‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬گوتم‭ ‬مادام‭ ‬هه‌ر‭ ‬كوژراوین‭ ‬كوژراوین،‭ ‬با‭ ‬هه‌وڵێك‭ ‬بده‌م،‭ ‬بانگی‭ ‬پاسه‌وانم‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬هاته‌‭ ‬لام‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬بڵێ،‭ ‬گوتم‭ ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬به‌‭ ‬گوێتدا‭ ‬بچپێنم،‭ ‬گوتم‭ ‬برا‭ ‬خوا‭ ‬ئه‌زانێ‭ ‬ئێمه‌‭ ‬هیچمان‭ ‬نه‌كردووه‌،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسین‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ده‌مانكوژن‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بمانكوژن‭ ‬كه‌‭ ‬ڕۆژنامه‌نووسین،‭ ‬من‭ ‬پێم‭ ‬ناخۆشه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬پۆلیس‭ ‬و‭ ‬سه‌حوه‌دا‭ ‬به‌ندمان‭ ‬بكه‌ن‭. ‬به‌ڕاستی‭ ‬من‭ ‬له‌وه‌‭ ‬ده‌ترسام‭ ‬له‌پڕ‭ ‬یه‌كێك‭ ‬تووڕه‌‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بێته‌‭ ‬ناوه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ستڕێژی‭ ‬گولله‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موومان‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬ڕه‌شه‌كوژمان‭ ‬بكات‭.‬