مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانى.. یه‌كه‌مین مێژوونووسی كورد كه‌ تیرۆر كرا

پانزه‌‭ ‬ساڵ‭ ‬له‌مه‌وبه‌ر‭ ‬و‭ ‬له‌‭ (‬27ى‭ ‬ئادارى2001ز‭)‬و‭ ‬له‌‭ ‬شارى‭ (‬به‌غداد‭) ‬مامۆستایه‌كى‭ ‬ئایینى‭ ‬و‭ ‬مێژوونووس‭ ‬و‭ ‬توێژه‌رى‭ ‬مێژوو‭ (‬مه‌لا‭ ‬جه‌میل‭ ‬ڕۆژبه‌بانى‭) ‬تیرۆر‭ ‬كرا‭. ‬ئه‌و‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬قوربانیى‭ ‬ده‌ستى‭ ‬تیرۆر‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬بوارى‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغى‭ ‬مێژووى‭ ‬هاوچه‌رخى‭ ‬كوردا،‭ ‬چونكه‌‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كات‭ ‬هیچ‭ ‬پسپۆرێكى‭ ‬بوارى‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬مێژوونووسێكى‭ ‬كورد‭ ‬به‌و‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬بۆچوون‭ ‬و‭ ‬تێڕوانینه‌‭ ‬مێژووییه‌كانى‭ ‬كۆتایی‭ ‬به‌‭ ‬ژیانى‭ ‬نه‌هاتبوو‭ ‬و‭ ‬تیرۆر‭ ‬نه‌كرابوو‭. ‬تاوانه‌كه‌ش‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانى‭ ‬به‌عسى‭ ‬ئێراقه‌وه‌‭ ‬ئه‌نجام‭ ‬درا،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئێستاشی‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬بێت،‭ ‬نه‌‭ ‬تاوانبارانى‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕووداوه‌‭ ‬ده‌ركه‌وتن‭ ‬و‭ ‬ده‌ستگیر‭ ‬كران‭! ‬نه‌‭ ‬كه‌سیش‭ ‬به‌‭ ‬واقیعی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬تاوانه‌‭ ‬ده‌ستگیر‭ ‬و‭ ‬دادگایی‭ ‬كرا،‭ ‬تا‭ ‬به‌هۆیه‌وه‌‭ ‬ئۆباڵه‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ملى‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬بكرێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بێتاوانیى‭ ‬ئه‌وان‭ ‬بسه‌لمێنێت،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬دواجار‭ ‬تاوانه‌كه‌‭ ‬خرایه‌‭ ‬ئه‌ستۆى‭ ‬ڕژێمى‭ ‬به‌عس‭ ‬و‭ ‬چووه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬تاوانه‌‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬زه‌به‌ندانه‌ى‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕژێمه‌‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ى‭ (‬35‭) ‬ساڵى‭ ‬ده‌سه‌ڵاتیدا،‭ ‬به‌‭ ‬ئاگر‭ ‬و‭ ‬ئاسن‭ ‬فه‌رمانڕه‌واى‭ ‬ئێراق‭ ‬و‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستانى‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬سته‌م‭ ‬و‭ ‬زه‌به‌لاحى‭ ‬خۆی‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬پێكهاته‌كانى‭ ‬ئێراقه‌وه‌‭ ‬سه‌پاند‭.‬

مه‌لا‭ ‬جه‌میل‭ ‬ڕۆژبه‌یانى،‭ ‬ناوى‭ ‬ته‌واوى‭ (‬محه‌مه‌د‭ ‬جه‌میل‭ ‬كوڕى‭ ‬مه‌لا‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬كوڕى‭ ‬به‌كر‭ ‬كوڕى‭ ‬سه‌لمان‭ ‬ڕۆژبه‌یانى‭) ‬بووه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌ماڵه‌یه‌كی‭ ‬ئایینى‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هۆزى‭ (‬ڕۆژبه‌یانى‭) ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬1913ز‭) ‬له‌‭ ‬گوندى‭ (‬فرۆخان‭)‬ى‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ناحیه‌ى‭ (‬قه‌ره‌‭ ‬حه‌سه‌ن‭)‬ى‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬لیواى‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬له‌دایك‭ ‬بووه‌‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬بوو‭ ‬گوند‭ ‬و‭ ‬ناوچه‌كه‌ى‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬توركه‌‭ ‬عوسمانییه‌كانه‌وه‌‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬ده‌براو‭ ‬داگیر‭ ‬كرابوو‭. ‬كاتێكیش‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌هۆی‭ ‬شكستیان‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نگی‭ ‬جیهانى‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شانۆی‭ ‬سیاسی‭ ‬نه‌مان‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتیان‭ ‬له‌‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬ڕووی‭ ‬له‌‭ ‬ئاوابوون‭ ‬كرد،‭ (‬مه‌لا‭ ‬جه‌میل‭) ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌م‭ ‬و‭ ‬قۆناغێكى‭ ‬تردا،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌رده‌مى‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدرێتیى‭ ‬ئینگلیزه‌كان‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتى‭ ‬بنه‌ماڵه‌ی‭ ‬پادشایه‌تى‭ ‬و‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬نوێى‭ ‬ئێراق‭ ‬بوو،‭ ‬خرایه‌‭ ‬به‌ر‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬وێستگه‌ى‭ ‬خوێندنیشی‭ ‬له‌‭ ‬حوجره‌كه‌ى‭ (‬مه‌لا‭ ‬سه‌ید‭ ‬یوسف‭ ‬ڕۆژبه‌یانى‭) ‬شارى‭ (‬كه‌ركووك‭) ‬بوو‭. ‬دواتر‭ ‬بۆ‭ ‬درێژه‌دان‭ ‬به‌و‭ ‬خوێندنه‌‭ ‬ئایینییه‌‭ ‬چووه‌‭ ‬شارى‭ ‬سوله‌یمانى‭ ‬و‭ ‬لاى‭ (‬مه‌لا‭ ‬عه‌بدوڵاى‭ ‬بێتواته‌‭) ‬له‌سه‌ر‭ ‬بنه‌ماكانى‭ ‬خوێندنى‭ ‬ئایینى‭ ‬ئیسلامى‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ڕێباز‭ ‬و‭ ‬ئایینزاى‭ ‬سوننه‌‭ ‬درێژه‌ى‭ ‬به‌‭ ‬خوێندن‭ ‬دا‭. ‬پاشان‭ ‬چووه‌‭ ‬شارى‭ (‬هه‌ولێر‭) ‬و‭ ‬لاى‭ (‬مه‌لا‭ ‬عوسمانى‭ ‬عەوینه‌‭) ‬به‌رده‌وام‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬خوێندن‭. ‬دواى‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌وڵانه‌شى‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌ستى‭ (‬شێخ‭ ‬ڕه‌زاى‭ ‬واعیز‭) ‬مۆڵه‌تى‭ ‬مه‌لایه‌تیى‭ ‬وه‌رگرت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬1950ز‭) ‬بووه‌‭ ‬مه‌لا‭ ‬و‭ ‬وتاربێژ‭ ‬له‌‭ ‬مزگه‌وتى‭ ‬گه‌وره‌ى‭ (‬قزلربات‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬ئێستا‭ ‬ناوى‭ ‬شارۆچكه‌ى‭ (‬سه‌عدیه‌‭)‬یه‌‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬كارى‭ ‬ئایینى‭ ‬بووه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬مامۆستا‭ ‬و‭ ‬وتاربێژ‭ ‬له‌و‭ ‬شارۆچكه‌‭ ‬كوردییه‌‭. ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬درێژه‌دان‭ ‬به‌‭ ‬كارى‭ ‬ئایینى‭ ‬و‭ ‬خزمه‌تكردن‭ ‬به‌‭ ‬ئایینى‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬گه‌یاندنى‭ ‬په‌یام‭ ‬و‭ ‬ئه‌ركه‌‭ ‬ئایینه‌كان،‭ ‬ڕووشى‭ ‬له‌‭ ‬مێژوو‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ڕووداو‭ ‬به‌سه‌رهاته‌كانى‭ ‬مێژووش‭ ‬سه‌رنجى‭ ‬ڕاكێشا،‭ ‬تا‭ ‬دواجار‭ ‬ئه‌وه‌نده‌ى‭ ‬وه‌ك‭ ‬مێژوونووس‭ ‬و‭ ‬پسپۆرى‭ ‬مێژوو‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬و‭ ‬ناسرا،‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬مامۆستا‭ ‬و‭ ‬زانایه‌كى‭ ‬ئایینى‭ ‬نه‌ناسرا‭. ‬واته‌‭ ‬ئه‌وه‌نده‌ى‭ ‬جێپه‌نجه‌ى‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ڕووداو‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌رهاته‌كانى‭ ‬مێژووه‌وه‌‭ ‬دیار‭ ‬بوو،‭ ‬چاره‌كى‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬له‌‭ ‬ئاییندا‭ ‬كاری‭ ‬نه‌كرد‭ ‬و‭ ‬ده‌رنه‌كه‌وت‭. ‬شوێنه‌واره‌كانیشی‭ ‬به‌و‭ ‬به‌رهه‌مانه‌وه‌‭ ‬دیار‭ ‬بوون،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ى‭ ‬ژیانیدا‭ ‬نووسی‭ ‬و‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬دا،‭ ‬یان‭ ‬له‌‭ ‬بوارى‭ ‬وه‌رگێراندا‭ ‬كارى‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كرد‭. ‬له‌م‭ ‬بواره‌شدا‭ ‬چه‌ندین‭ ‬به‌رهه‌مى‭ ‬مێژووى‭ ‬نووسی،‭ ‬كه‌‭ ‬دیارترینیان‭ (‬مێژووى‭ ‬حه‌سنه‌وه‌یهى‭ ‬عه‌ییارى‭) ‬و‭ (‬چوار‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬فه‌رامۆشكراوى‭ ‬كوردى‭) ‬بوو‭. ‬هه‌ردوو‭ ‬به‌رهه‌مه‌كه‌ش‭ ‬بۆ‭ ‬تۆمارى‭ ‬شه‌ش‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬میرنشینی‭ ‬كوردی‭ ‬قۆناغى‭ ‬مێژووى‭ ‬سه‌ده‌كانى‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬ته‌رخان‭ ‬كردبوو،‭ ‬كه‌‭ ‬میرنشینه‌كانى‭ (‬حه‌سنه‌وه‌یهى،‭ ‬عه‌ییارى،‭ ‬شاهینى،‭ ‬دونبوڵى،‭ ‬مینه‌تشاهى،‭ ‬شوانكاره‌‭) ‬بوون‭. ‬ئه‌وه‌شی‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سایه‌تیى‭ (‬مه‌لا‭ ‬جه‌میل‭ ‬ڕۆژبه‌بانى‭)‬دا‭ ‬به‌‭ ‬ڕوونى‭ ‬ده‌ركه‌وت،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬مامۆستایه‌كى‭ ‬ئایینى‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌چى‭ ‬به‌رهه‌مه‌كانى‭ ‬مۆركێكى‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬و‭ ‬نیشتمانییان‭ ‬پێوه‌‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭. ‬بۆیه‌‭ ‬ئه‌وى‭ ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ى‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬زۆرى‭ ‬مامۆستایانى‭ ‬ئایینیى‭ ‬كورد‭ ‬جیا‭ ‬كرده‌وه‌‭. ‬واته‌‭ ‬هیچ‭ ‬یه‌ك‭ ‬له‌وانى‭ ‬پێش‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬دواى‭ ‬خۆشی‭ ‬له‌‭ ‬زانا‭ ‬و‭ ‬مامۆستایانى‭ ‬ئایینى،‭ ‬ئه‌زموون‭ ‬و‭ ‬كارى‭ ‬ئه‌ویان‭ ‬دووپات‭ ‬نه‌كرده‌وه‌‭. ‬هه‌ربۆیه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌ستێره‌یه‌كى‭ ‬دیار‭ ‬له‌‭ ‬ئاسمانى‭ ‬مێژووى‭ ‬كوردیدا‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬و‭ ‬ناسرا‭. ‬دیاره‌‭ ‬نه‌ك‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬پانتایی‭ ‬كۆمه‌ڵگاى‭ ‬كوردى،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستى‭ ‬كۆمه‌ڵگاى‭ ‬عه‌ره‌بیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬ناسرا‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬كاتێك‭ ‬له‌‭ ‬هه‌نگاوى‭ ‬یه‌كه‌مدا‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭)‬ى‭ (‬میر‭ ‬شه‌ره‌فخانى‭ ‬به‌دلیسى‭) ‬وه‌ك‭ ‬شاكارێكى‭ ‬گه‌وره‌ى‭ ‬مێژووى‭ ‬كورد‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانى‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬وه‌رگێرا‭. ‬به‌دوایدا‭ (‬مێژووى‭ ‬سلێمانى‭ ‬و‭ ‬وڵاتێ‭)‬ى‭ ‬مێژوونووسى‭ ‬گه‌وره‌ى‭ ‬كورد‭ (‬محه‌مه‌د‭ ‬ئه‌مین‭ ‬زه‌كى‭ ‬به‌گ‭)‬ى‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬هه‌مان‭ ‬زمان‭ ‬وه‌رگێڕاوه‌‭. ‬به‌وه‌ش‭ ‬دوان‭ ‬له‌‭ ‬دیارترین‭ ‬به‌رهه‌مه‌‭ ‬مێژووییه‌كانى‭ ‬كوردى‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬كتێبخانه‌ى‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵگاى‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬كرد،‭ ‬تا‭ ‬به‌‭ ‬چاوى‭ ‬واقیعییه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬ئه‌زموون‭ ‬و‭ ‬نه‌هامه‌تییه‌كانى‭ ‬نه‌ته‌وه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬بڕوانن‭. ‬له‌‭ ‬هه‌وڵێكى‭ ‬تریدا‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ (‬شوكر‭ ‬مسته‌فا‭) ‬بیره‌وه‌رییه‌كانى‭ ‬مەئمونى‭ ‬كوڕى‭ ‬بیگه‌‭ ‬به‌گى‭ ‬ئه‌رده‌ڵانى‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانى‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬وه‌رگێڕاوه‌‭. ‬دیاره‌‭ ‬ئامانجیشی‭ ‬له‌‭ ‬وه‌رگێڕانى‭ ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌و‭ ‬به‌رهه‌مانه‌‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬به‌وه‌ى‭ ‬یه‌كه‌میان‭ ‬تۆمارى‭ ‬ژیاننامه‌ى‭ ‬میر‭ ‬و‭  ‬میرنشینه‌كانى‭ ‬كورد‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ده‌كانى‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭. ‬دووه‌میشیان‭ ‬مێژووى‭ ‬ناوچه‌ى‭ ‬سوله‌یمانى‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬به‌ره‌به‌یانى‭ ‬مێژووه‌،‭ ‬تا‭ ‬نیوه‌ى‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬سه‌ده‌ى‭ ‬بیسته‌مى‭ ‬زایینى‭. ‬سێیه‌میشیان‭ ‬تۆمارێكى‭ ‬بیره‌وه‌ریی‭ ‬یه‌كێك‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬میرانى‭ ‬بنه‌ماڵه‌ى‭ ‬ئه‌رده‌ڵان‭ ‬به‌ناوى‭ (‬مەئموون‭ ‬به‌گ‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ده‌ى‭ ‬شانزه‌یه‌مى‭ ‬زایینى‭ ‬ده‌گه‌ڕایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬باسى‭ ‬پێگه‌ى‭ ‬خۆى‭ ‬و‭ ‬بنه‌ماڵه‌كه‌ى‭ ‬و‭ ‬خزمه‌ته‌كانى‭ ‬به‌‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬عوسمانى‭ ‬كردبوو‭. ‬گه‌وره‌یى‭ ‬كاره‌كانیشى‭ ‬له‌وه‌دا‭ ‬بوون،‭ ‬كه‌‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭)‬ى‭ ‬له‌‭ ‬زمانى‭ ‬فارسییه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانى‭ ‬عه‌ره‌بى‭ ‬وه‌رگێڕا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬دووه‌میان‭ ‬له‌‭ ‬زمانى‭ ‬خۆیه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ (‬كوردی‭) ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانى‭ ‬عه‌ره‌بى‭ ‬وه‌رگێڕا‭. ‬هه‌رچی‭ ‬به‌رهه‌مى‭ ‬سێیه‌مه‌‭ ‬له‌‭ ‬زمانى‭ ‬توركى‭ ‬عوسمانییه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانى‭ ‬عه‌ره‌بى‭ ‬وه‌رگێڕا‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سه‌ڵاتى‭ ‬ئه‌و‭ ‬بوو‭ ‬له‌و‭ (‬سێ‭) ‬زمانه‌ى‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سێكى‭ ‬مێژوونووس‭ ‬پێویست‭ ‬بوو‭. ‬به‌و‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬و‭ ‬خزمه‌ت‭ ‬و‭ ‬مێژووه‌شه‌وه‌‭ (‬88‭) ‬ساڵ‭ ‬ته‌مه‌نى‭ ‬به‌ڕێ‭ ‬كرد،‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌ى‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستێكى‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ڕووداوێكى‭ ‬نادیاردا‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌كه‌ى‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬شارى‭ (‬به‌غداد‭) ‬تیرۆر‭ ‬كرا‭.‬

سه‌رچاوه‌كانى‭ ‬ئه‌م‭ ‬باسه‌‭:‬

1‭.‬‭ ‬د‭. ‬كه‌مال‭ ‬مه‌زهه‌ر‭ ‬ئه‌حمه‌د‭: ‬مێژوو‭.‬

2‭.‬‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬جه‌میل‭ ‬ڕۆژبه‌یانى‭: ‬مێژووى‭ ‬حه‌سنه‌وه‌ى‭ ‬عه‌ییاری‭.‬

3‭.‬‭ ‬جمال‭ ‬بابان‭: ‬أعلام‭ ‬كرد‭ ‬العراق‭.‬