نەوزاد و فواد لەنێو بەفر و کڕێوەدا ڕەق بوونەوە

فوئاد‭ ‬كه‌ریم،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌شت‭ ‬سال‭ ‬له‌‭ ‬من‭ ‬گچكه‌تر‭ ‬بوو،‭ ‬گه‌نجێكی‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ ‬و‭ ‬یاخی‭ ‬و‭ ‬جوانپه‌رست‭ ‬و‭ ‬شێوه‌كار‭ ‬بوو،‭ ‬له‌چاو‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬خۆی‭ ‬زۆر‭ ‬شاره‌زا‭ ‬و‭ ‬ده‌ستڕه‌نگین‭ ‬بوو،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬ڕه‌سمی‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬ده‌یخوێنده‌وه‌،‭ ‬ماڵیان‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬سه‌یداوه‌‭ ‬و‭ ‬كوڕی‭ ‬خانه‌واده‌یه‌كی‭ ‬هه‌ژار‭ ‬و‭ ‬ده‌سكورت‭ ‬بوو،‭ ‬خه‌ونی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬فوئاد‭ ‬كه‌ریم‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌ردانی‭ ‬موزه‌خانه‌‭ ‬و‭ ‬گه‌له‌رییه‌‭ ‬هونه‌رییه‌كانی‭ ‬دنیا‭ ‬بكات‭. ‬به‌ڵام‭ ‬دێوه‌زمه‌ی‭ ‬عه‌سكه‌ری‭ ‬پێشی‭ ‬لێ‭ ‬گرتبوو،‭ ‬به‌‭ ‬فیراری‭ ‬ده‌سووڕایه‌وه‌‭.‬

نه‌وزاد‭ ‬محه‌مه‌د،‭ ‬گه‌نجێكی‭ ‬ڕوو‭ ‬خۆش‭ ‬و‭ ‬هونه‌ردۆست،‭ ‬براده‌ری‭ ‬فوئاد‭ ‬بوو،‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬گه‌نجه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬متووی‭ ‬ماڵه‌‭ ‬تازه‌كه‌ی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬بوون،‭ ‬گه‌له‌ك‭ ‬ڕۆژان،‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬باران‭ ‬بووایه‌،‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬ده‌هاتنه‌‭ ‬لام،‭ ‬ساماڵ‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وام‭ ‬ده‌گه‌ڕایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬برنجه‌‭ ‬سووره‌ی‭ ‬لێده‌نا‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬فراڤینمان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬ساماڵ‭ ‬به‌‭ ‬وانی‭ ‬ده‌گوت‭: ‬سدوو‭ ‬كوڕه‌‭ ‬تاقانه‌كه‌مز‭. ‬

به‌ده‌م‭ ‬چا‭ ‬خواردنه‌وه‌وه‌،‭ ‬ساماڵ‭ ‬به‌‭ ‬فوئادی‭ ‬ده‌گوت‭:‬

كچێكی‭ ‬چاك‭ ‬ده‌ناسم،‭ ‬وه‌ره‌‭ ‬ناوی‭ ‬خوای‭ ‬لێ‭ ‬بێنه‌‭ ‬و‭ ‬بۆت‭ ‬بخوازم‭.‬

به‌‭ ‬جووڵه‌یه‌كی‭ ‬سه‌یر‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬ده‌ستی‭ ‬به‌رز‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬

روحه‌كه‌م،‭ ‬من‭ ‬ده‌مێكه‌‭ ‬ژنم‭ ‬هێناوه‌،‭ ‬ژنی‭ ‬من‭ ‬ناوی‭ ‬تابلۆیه‌‭.‬

ئینجا‭ ‬چایه‌كه‌ی‭ ‬فڕ‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬په‌له‌په‌ل‭ ‬دووسێ‭ ‬مژی‭ ‬له‌‭ ‬جگه‌ره‌كه‌ی‭ ‬ده‌دا‭ ‬و‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬

من‭ ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬وه‌ك‭ (‬ڤان‭ ‬كوخ‭) ‬ته‌عبیر‭ ‬له‌‭ ‬ڕه‌نگی‭ ‬زه‌ركه‌فت‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكانی‭ ‬غه‌ریب‭ ‬و‭ ‬په‌تاته‌خۆر‭ ‬بكه‌م،‭ ‬حه‌ز‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬وێنه‌ی‭ (‬گۆگمان‭) ‬چۆن‭ ‬پۆرترێتی‭ ‬ژنه‌كه‌ی‭ ‬هایتی‭ ‬ڕه‌سم‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬ئه‌وها‭ ‬ڕه‌سمی‭ ‬ژنه‌‭ ‬دۆمه‌كان‭ ‬بكه‌م،‭ ‬مه‌راقمه‌‭ ‬وه‌ك‭ ( ‬تۆلۆزلۆتریك‭) ‬فڵچه‌‭ ‬بوه‌شێنم‭ ‬و‭ ‬تابلۆی‭ ‬سۆزانییە‌كان‭ ‬بڕازێنمه‌وه‌‭. ‬

فوئاد‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬

هه‌ر‭ ‬ده‌بێت‭ ‬بڕۆمه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬من‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌توانم‭ ‬بچم‭ ‬و‭ ‬شێوه‌ی‭ ‬به‌عس‭ ‬ببینم‭ ‬و‭ ‬ڕه‌سمیش‭ ‬بكه‌م‭.‬

سه‌ره‌تای‭ ‬مانگی‭ ‬كانوونی‭ ‬دووه‌می‭ ‬ساڵی‭ ‬1990،‭ ‬ڕۆژێكیان،‭ ‬كه‌‭ ‬كڕێوه‌‭ ‬و‭ ‬سارد‭ ‬بوو،‭ ‬سه‌عات‭ ‬ده‌ی‭ ‬سه‌رله‌به‌یانی،‭ ‬فوئاد‭ ‬و‭ ‬نه‌وزاد‭ ‬هاتنه‌‭ ‬لام،‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬نیگه‌رانی‭ ‬و‭ ‬په‌له‌په‌لی‭ ‬جاران،‭ ‬فوئاد‭ ‬ده‌ستی‭ ‬به‌‭ ‬قسه‌‭ ‬و‭ ‬جگه‌ره‌كێشان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬

به‌یانی‭ ‬ده‌ڕۆین،‭ ‬هاتووین‭ ‬خواحافیزیتان‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌ین‭.‬

ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬ساماڵ‭ ‬نه‌چووبوو‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌وام،‭ ‬به‌‭ ‬فوئاد‭ ‬گوتی‭:‬

كوڕم‭ ‬په‌له‌‭ ‬مه‌كه‌،‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬دۆڵمه‌یه‌كی‭ ‬خۆش‭ ‬لێ‭ ‬ده‌نێم‭.‬

فوئاد‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاگر‭ ‬و‭ ‬ئاو‭ ‬بوو،‭ ‬گوتی‭:‬

ئه‌مڕۆ‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬نه‌وزاد،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬ده‌رده‌چین‭ ‬و‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬سیده‌كان‭ ‬ده‌ڕۆین‭.‬

پێم‭ ‬گوت‭: ‬كوڕی‭ ‬جوان،‭ ‬به‌م‭ ‬به‌فر‭ ‬و‭ ‬كڕێوه‌یه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كوێ‭ ‬ده‌چن،‭ ‬تۆزێك‭ ‬ئارام‭ ‬بگرن،‭ ‬با‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬به‌هار‭ ‬بچین‭.‬

نه‌وزاد،‭ ‬جارجار‭ ‬بزه‌ی‭ ‬ده‌هاتێ‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬ده‌نگی‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬ساماڵ‭ ‬پێی‭ ‬گوتن‭: ‬

باشه‌،‭ ‬پاره‌‭ ‬و‭ ‬پوولتان‭ ‬هه‌یه‌؟

فوئاد‭ ‬وه‌رامی‭ ‬دایه‌وه‌‭: ‬هه‌ندێكمان‭ ‬هه‌یه‌‭.‬

به‌‭ ‬فوئادم‭ ‬گوت‭: ‬تكاتان‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كه‌م،‭ ‬خۆتان‭ ‬له‌و‭ ‬ڕێی‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬نه‌هاته‌‭ ‬مه‌ده‌ن،‭ ‬ئێوه‌ی‭ ‬ناشاره‌زا‭ ‬چۆن‭ ‬ملی‭ ‬ئه‌و‭ ‬سه‌فه‌ره‌‭ ‬ترسناكه‌‭ ‬ده‌گرنه‌‭ ‬به‌ر‭.‬

گوتی‭: ‬به‌‭ ‬قوربانت‭ ‬بم،‭ ‬فرسه‌تێكه‌‭ ‬و‭ ‬بۆمان‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬ده‌لیلمان‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬په‌كمان‭ ‬ناكه‌وێت‭.‬

هه‌ردوو‭ ‬ده‌ستی‭ ‬له‌‭ ‬ملم‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬چاوی‭ ‬پڕبوو‭ ‬له‌‭ ‬فرمێسك،‭ ‬به‌‭ ‬گه‌رمی‭ ‬ماڵاواییمان‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كتر‭ ‬كرد،‭ ‬ساماڵ،‭ ‬ئه‌نگوستیله‌یه‌كی‭ ‬زێڕی‭ ‬له‌‭ ‬په‌نجه‌ی‭ ‬داكه‌ند‭ ‬و‭ ‬دای‭ ‬به‌‭ ‬فوئاد‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬گوت‭: ‬ئه‌مه‌‭ ‬دیاریی‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬ئیسماعیله‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬كچێكت‭ ‬خۆشویست‭ ‬پێشكه‌شی‭ ‬بكه‌‭.‬

فوئاد‭ ‬و‭ ‬نه‌وزاد،‭ ‬بۆ‭ ‬دواجار‭ ‬له‌‭ ‬حه‌وشی‭ ‬شوقه‌كه‌دا‭ ‬ئاوڕێكیان‭ ‬دایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بزر‭ ‬بوون،‭ ‬ڕۆیشتنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬لاوه‌‭ ‬ئازیزه‌،‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬ساماڵی‭ ‬زۆر‭ ‬نیگه‌ران‭ ‬كرد،‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬وه‌رزێكی‭ ‬وا‭ ‬سارد‭ ‬و‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬ڕه‌بایه‌ی‭ ‬عه‌سكه‌ری،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌ستوپێ‭ ‬سپیانه‌‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌توانن‭ ‬دڕ‭ ‬به‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬به‌رجه‌ست‭ ‬و‭ ‬ئاسته‌نگه‌‭ ‬بده‌ن‭.‬

به‌رده‌وام‭ ‬بیری‭ ‬فوئاد‭ ‬و‭ ‬نه‌وزادمان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬بینینی‭ ‬هه‌ر‭ ‬تابلۆیه‌كی‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬بیستنی‭ ‬پارچه‌‭ ‬مۆسیقایه‌ك،‭ ‬ئه‌وانمان‭ ‬به‌‭ ‬بیر‭ ‬ده‌هاته‌وه‌،‭ ‬ڕۆژێكیان‭ ‬چوومه‌‭ ‬بازاڕ‭ ‬و‭ ‬لای‭ ‬چایخانه‌ی‭ ‬مه‌چكۆـ‭ ‬تووشی‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ ‬عه‌زیز‭ ‬پیرداود‭ ‬بووم،‭ ‬بینیم‭ ‬زۆر‭ ‬نیگه‌رانه‌‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬بڵێی‭ ‬گریان‭ ‬ئه‌و‭ ‬كی‭ ‬گرتبێت،‭ ‬ده‌ستێكی‭ ‬خسته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شانم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

نازانم‭ ‬چۆن‭ ‬ئه‌و‭ ‬خه‌به‌ره‌ت‭ ‬پێ‭ ‬بڵێم‭ ‬گوتم‭:‬

خه‌به‌ری‭ ‬چی‭ ‬بۆ‭ ‬خاتری‭ ‬خوا‭!‬

له‌‭ ‬پرمه‌ی‭ ‬گریانی‭ ‬دا‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ده‌نێگێكی‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬حه‌سره‌ته‌وه‌‭ ‬گوتی‭:‬

فوئاد‭ ‬و‭ ‬نه‌وزاد‭ ‬له‌ناو‭ ‬به‌فر‭ ‬ڕه‌ق‭ ‬بوونه‌ته‌وه‌‭! ‬كه‌‭ ‬وای‭ ‬گوت،‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆم‭ ‬ته‌زیم،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كورسییه‌ك‭ ‬دانیشتم‭ ‬و‭ ‬هه‌ستم‭ ‬كرد‭ ‬وا‭ ‬نوتقم‭ ‬گیرا،‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬بێ‭ ‬ده‌نگ‭ ‬بووم‭ ‬و‭ ‬له‌ناكاو‭ ‬له‌‭ ‬پرمه‌ی‭ ‬گریانم‭ ‬دا‭.‬

وه‌ك‭ ‬گێڕاینه‌وه‌،‭ ‬فوئاد‭ ‬و‭ ‬نه‌وزاد،‭ ‬مل‭ ‬له‌و‭ ‬چیا‭ ‬و‭ ‬هه‌ره‌تانه‌‭ ‬ده‌نێن،‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬ده‌لیله‌كه‌یان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬له‌پڕ‭ ‬زریانێك‭ ‬هه‌ڵده‌كات‭ ‬و‭ ‬ڕێگا‭ ‬بزر‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬سه‌رمایه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬به‌هێز‭ ‬بووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬په‌ل‭ ‬و‭ ‬پۆیان‭ ‬ده‌خات،‭ ‬كار‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕاده‌یه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌رچی‭ ‬پاره‌‭ ‬و‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌ی‭ ‬عه‌سكه‌ری‭ ‬و‭ ‬كاخه‌زی،‭ ‬كه‌‭ ‬لایان‭ ‬بووه‌،‭ ‬هه‌مووی‭ ‬ده‌سووتێنن‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬ته‌زوویه‌كی‭ ‬گه‌رمی‭ ‬به‌‭ ‬له‌شیان‭ ‬ببه‌خشن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬زریان‭ ‬و‭ ‬به‌فر‭ ‬و‭ ‬سه‌رما،‭ ‬زۆر‭ ‬له‌وان‭ ‬به‌هێزتر‭ ‬ده‌بێت‭ ‬و‭ ‬هه‌ردووكیان‭ ‬ڕه‌ق‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬دوای‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬ڕاوچی‭ ‬به‌‭ ‬شوێنه‌كه‌دا‭ ‬تێده‌په‌ڕن،‭ ‬ده‌بینن‭ ‬وا‭ ‬دوو‭ ‬گه‌نج،‭ ‬وه‌ك‭ ‬بڵێی‭ ‬خه‌ویان‭ ‬لێ‭ ‬كه‌وتبێت،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌نیشت‭ ‬یه‌كتر‭ ‬ڕه‌ق‭ ‬بوونه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مردوون‭.‬