ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌زنه‌دار له‌ ماڵه‌ تازه‌كه‌ماندا

له‌‭ ‬ماڵه‌‭ ‬تازه‌كه‌مان،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ساماڵ،‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬ملمان‭ ‬دایه‌‭ ‬به‌ر‭ ‬باری‭ ‬سه‌ختی‭ ‬ژیانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژگاره‌،‭ ‬كرێی‭ ‬شوقه‌كه‌‭ ‬مانگانه‌‭ ‬25‭ ‬دینار‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬مووچه‌ی‭ ‬ساماڵ‭ ‬ده‌بڕدرا،‭ ‬منیش‭ ‬ناو‭ ‬به‌ناو‭ ‬بابه‌تێكم‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كرده‌وه‌،‭ ‬یان‭ ‬به‌‭ ‬كرێ‭ ‬ده‌سنووسی‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬نووسه‌رانم‭ ‬پاكنووس‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬پاره‌ی‭ ‬عیراق‭ ‬قیمه‌تێكی‭ ‬ئه‌وتۆی‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬ئابووریی‭ ‬وڵات‭ ‬به‌ته‌واوی‭ ‬داته‌پیبوو‭. ‬ناو‭ ‬به‌‭ ‬ناو،‭ ‬ده‌زگای‭ ‬ڕۆشنبیری‭ ‬و‭ ‬بڵاوكردنه‌وه‌ی‭ ‬كوردی‭ ‬لقی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬كۆڕێكی‭ ‬ئه‌ده‌بیی‭ ‬ساز‭ ‬ده‌دا،‭ ‬مه‌حموود‭ ‬زامدار‭ ‬داینه‌مۆی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كۆڕانه‌‭ ‬بوو،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ساماڵ‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬ده‌چووینه‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬كۆڕه‌كان،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬شه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌وه‌‭ ‬بووم‭ ‬و‭ ‬زیاتر‭ ‬ده‌مخوێنده‌وه‌‭.‬

باوكم‭ ‬و‭ ‬دایكم،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌و‭ ‬ژیانه‌‭ ‬تازه‌یه‌م‭ ‬دڵشاد‭ ‬بوون،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬باوكم،‭ ‬كه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬ئازاری‭ ‬من‭ ‬ده‌گه‌یشت‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئاواتی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬داسه‌كنێم،‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬بێ‭ ‬مه‌عاشیه‌كه‌شم‭ ‬تاكه‌‭ ‬گرێی‭ ‬سه‌ر‭ ‬دڵی‭ ‬دایكم‭ ‬بوو،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

نه‌مردبام‭ ‬و‭ ‬بمتدببا‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬مه‌عاش‭ ‬بكه‌ویته‌وه‌‭. ‬

پایزی‭ ‬ساڵی‭ ‬1989،‭ ‬تا‭ ‬بڵێی‭ ‬كشومات‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬هێوریی‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زریان‭ ‬بوو‭ ‬عێراق‭ ‬كه‌وتبووه‌‭ ‬ژێر‭ ‬باری‭ ‬قه‌رز‭ ‬و‭ ‬ماڵوێرانیی‭ ‬دوای‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬هه‌شت‭ ‬ساڵه‌،‭ ‬بازاڕ‭ ‬یه‌ك‭ ‬پارچه‌‭ ‬گرانی‭ ‬بوو،‭ ‬سوپایه‌كی‭ ‬زه‌به‌لاحی‭ ‬هیلاك‭ ‬و‭ ‬ماندووی‭ ‬وه‌ك‭ ‬سوپای‭ ‬عیراق،‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬هیچ‭ ‬ئه‌نجامێك‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬بێنێت،‭ ‬له‌‭ ‬دوارۆژێكی‭ ‬نادیاری‭ ‬ده‌ڕوانی،‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬5000‭ ‬گوند‭ ‬و‭ ‬شاره‌دێ‭ ‬له‌‭ ‬كوردستان،‭ ‬به‌‭ ‬بلدۆزه‌ری‭ ‬به‌عس‭ ‬خاپوور‭ ‬كرابوون،‭ ‬حزبه‌كانی‭ ‬كوردستان‭ ‬باره‌گایان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬سنوور‭ ‬و‭ ‬دیوی‭ ‬ئیران‭ ‬و‭ ‬چالاكیی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌م‭ ‬بوو،‭ ‬هیچ‭ ‬تروسكایی‭ ‬و‭ ‬ئومێدێك‭ ‬به‌دی‭ ‬نه‌ده‌كرا‭.‬

ساماڵ‭ ‬ده‌چوو‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌وام‭ ‬و‭ ‬من‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬ماڵ‭ ‬ده‌مامه‌وه‌،‭ ‬ده‌ستم‭ ‬به‌‭ ‬خویندنه‌وه‌‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬ده‌وروبه‌ری‭ ‬سه‌عات‭ ‬12‭ ‬مه‌ره‌گه‌یه‌كم‭ ‬ئاماده‌‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬ده‌هاته‌وه‌‭ ‬برنجه‌كه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌نا،‭ ‬ڕۆژێكیان‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬له‌‭ ‬ده‌رگا‭ ‬درا،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌رگام‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬ئافره‌تێك‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬سڵاوی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬هاوڕێیه‌كی‭ ‬دێرینی‭ ‬ساماڵ‭ ‬ناساند‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ (‬له‌‭ ‬به‌غداوه‌‭ ‬بەتایبەت‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ردانی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬هاتووم‭)‬،‭ ‬به‌خێرهاتنم‭ ‬كرد،‭ ‬ئافره‌ته‌كه‌‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬باسی‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬سه‌ربرده‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ساماڵ،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬كۆلێژی‭ ‬كارگێڕی‭ ‬و‭ ‬ئابووریی‭ ‬زانكۆی‭ ‬به‌غدا‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬قوتابی‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬كاری‭ ‬حزبایه‌تیان‭ ‬له‌‭ ‬ڕیكخستنه‌كانی‭ ‬حزبی‭ ‬شیوعیدا‭ ‬كردووه‌‭.‬

من‭ ‬هیچ‭ ‬وه‌رامێكم‭ ‬نه‌دایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬سه‌رم‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌له‌قاند،‭ ‬له‌‭ ‬دڵی‭ ‬خۆمدا‭ ‬وا‭ ‬لێكمدایه‌وه‌‭ (‬بۆی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬دائیره‌ی‭ ‬ئه‌من‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئافره‌ته‌ی‭ ‬ناردبێت‭)‬،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌نده‌م‭ ‬گوت‭: ‬سوا‭ ‬بزانم‭ ‬دوای‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوسه‌ریمان‭ ‬ساماڵ‭ ‬وازی‭ ‬له‌‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬هێنایه‌‭ ‬و‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬ده‌وام‭ ‬و‭ ‬كاروباری‭ ‬ماڵه‌وه‌یه‌ز‭.‬

ماڵه‌‭ ‬دراوسییه‌كانمان‭ ‬ته‌له‌فۆنیان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬ته‌له‌فۆنم‭ ‬بۆ‭ ‬ساماڵ‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتم‭: ‬سئافره‌تێك‭ ‬به‌و‭ ‬ناوه‌‭ ‬و‭ ‬به‌و‭ ‬ڕه‌نگه‌،‭ ‬ده‌ڵێت‭ ‬هاوڕێی‭ ‬تۆیه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌غداوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ردانت‭ ‬هاتووه‌ز،‭ ‬ساماڵ‭ ‬گوت‭: ‬سباسی‭ ‬هیچ‭ ‬مه‌كه‌‭ ‬تا‭ ‬من‭ ‬دێمه‌وه‌ز،‭ ‬دوای‭ ‬نیو‭ ‬سه‌عات‭ ‬ساماڵ‭ ‬هاته‌وه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌ڕێزه‌وه‌‭ ‬ئافره‌ته‌كه‌ی‭ ‬به‌خێر‭ ‬هێنا‭ ‬و‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬چوونه‌‭ ‬مه‌تبه‌خ‭ ‬و‭ ‬گوێم‭ ‬لێ‭ ‬بوو‭ ‬ساماڵ‭ ‬پێی‭ ‬ده‌گوت‭: ‬سمن‭ ‬له‌‭ ‬ژیان‭ ‬زۆر‭ ‬ماندوو‭ ‬بووم،‭ ‬هیچم‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬وازم‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شت‭ ‬هێناوه‌،‭ ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬له‌گه‌ل‭ ‬هاوسه‌ری‭ ‬تازه‌م‭ ‬ژیانێكی‭ ‬نوێ‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێ‭ ‬بكه‌مز‭.‬

نیوه‌ڕۆ‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬فراڤینمان‭ ‬خوارد،‭ ‬دوای‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬ئافره‌ته‌كه‌‭ ‬گوتی‭: ‬سمن‭ ‬ده‌ڕۆم‭ ‬و‭ ‬سوپاستان‭ ‬ده‌كه‌مز،‭ ‬ساماڵ‭ ‬ته‌كلیفی‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬شه‌و‭ ‬لامان‭ ‬بمێنێته‌وه‌‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌و‭ ‬گوتی‭: ‬سده‌چمه‌‭ ‬ماڵی‭ ‬خوشكمز‭ ‬،‭ ‬گوتم‭: ‬سماڵی‭ ‬خوشكت‭ ‬له‌‭ ‬كوێیه‌؟ب،‭ ‬كه‌‭ ‬وه‌ڵامی‭ ‬دامه‌وه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬دڵم‭ ‬داخورپا،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كۆمه‌ڵه‌‭ ‬خانووه‌ی‭ ‬لای‭ ‬فیرقه‌ی‭ ‬فارووق،‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬بوون‭ ‬به‌و‭ ‬كادیر‭ ‬و‭ ‬ڕه‌فیقانه‌ی‭ ‬به‌عس،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬كوردستانه‌وه‌‭ ‬هاتبوون‭.‬

ئافره‌ته‌كه‌‭ ‬ڕۆیشت،‭ ‬ساماڵ‭ ‬هه‌ستی‭ ‬به‌وه‌‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬زۆر‭ ‬نیگه‌رانم،‭ ‬گوتی‭:‬

ها‭...‬سمه‌‭ ‬گیان‭....‬ترسای؟

گوتم‭:‬

ناهه‌قم‭ ‬مه‌گره‌،‭ ‬تۆ‭ ‬له‌‭ ‬من‭ ‬زیاتر‭ ‬به‌عس‭ ‬ده‌ناسیت‭.‬

جگه‌ره‌یه‌كی‭ ‬داگیرساند‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

له‌‭ ‬ڕۆژانی‭ ‬كۆلێژ،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچه‌‭ ‬زۆر‭ ‬هاوڕێم‭ ‬بوو،‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬تۆ‭ ‬بناسم،‭ ‬جارێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬لام،‭ ‬مێردی‭ ‬خوشكه‌كه‌ی‭ ‬ڕه‌فیقێكی‭ ‬گه‌وره‌یه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێره‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌منیش‭ ‬گیرام،‭ ‬پرسیاری‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچه‌یان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬گوتم‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬قوتابی‭ ‬بووین،‭ ‬دوای‭ ‬به‌ربوونم‭ ‬ڕێكخستنه‌كانی‭ ‬حزب‭ ‬ئاگاداریان‭ ‬كردمه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچه‌‭ ‬خۆی‭ ‬فرۆشتووه‌‭.‬

كه‌مێك‭ ‬هێور‭ ‬بوومه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتم‭:‬

من‭ ‬و‭ ‬تۆ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬بنه‌مایه‌كی‭ ‬پته‌و‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوسه‌ریمان‭ ‬پێكهێناوه‌،‭ ‬تۆ‭ ‬ئازادیت‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬بیروباوه‌ڕێك‭ ‬بیت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬زۆر‭ ‬وریا‭ ‬نه‌بیت‭ ‬ئه‌وا‭ ‬هه‌ردووكمان‭ ‬ده‌فه‌وتێین‭.‬

گوتی‭: ‬

به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬موقه‌ده‌ساتێك‭ ‬سوێندت‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌خۆم،‭ ‬كه‌‭ ‬هیچ‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌كم‭ ‬به‌‭ ‬حزبه‌وه‌‭ ‬نه‌ماوه‌‭.‬

گوتم‭:‬

له‌وه‌‭ ‬دڵنیام،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬براده‌ره‌ت‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ئه‌منه‌وه‌‭ ‬نێردراوه‌‭. ‬

گوتی‭: ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬هیچ‭ ‬له‌زمه‌یه‌كم‭ ‬نه‌بێت،‭ ‬بۆ‭ ‬بترسم‭. ‬

ئێواره‌‭ ‬داوه‌تی‭ ‬ماڵی‭ ‬ڕه‌حمه‌تی‭ ‬دكتۆر‭ ‬خه‌زنه‌دار‭ ‬بووین،‭ ‬سه‌عدیه‌‭ ‬خان‭ (‬قه‌بره‌كه‌ی‭ ‬پر‭ ‬نوور‭ ‬بێت‭)‬،‭ ‬خواردنێكی‭ ‬زۆر‭ ‬به‌له‌زه‌تی‭ ‬دروست‭ ‬كردبوو،‭ ‬تا‭ ‬دره‌نگی‭ ‬شه‌و‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬دانیشتین،‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬بڕۆین،‭ ‬سه‌عدییه‌‭ ‬خان‭ ‬گوتی‭:‬

جا‭ ‬با‭ ‬كوڕو‭ ‬كچی‭ ‬خۆم‭ ‬خه‌ڵات‭ ‬بكه‌م‭.‬

گواره‌یه‌كی‭ ‬زێڕی‭ ‬دا‭ ‬به‌‭ ‬ساماڵ‭ ‬و‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬پاره‌شی‭ ‬دا‭ ‬به‌‭ ‬من،‭ ‬ته‌له‌ڤزیۆنێكی‭ ‬ڕه‌نگاوره‌نگی‭ ‬جۆری‭ (‬سایمنس‭)‬یشی‭ ‬داینێ‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

بابی‭ ‬میدیای‭ ‬گوتی‭ ‬ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌تان‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬و‭ ‬سپییه‌،‭ ‬جه‌رگم‭ ‬ژانی‭ ‬كرد‭.‬

دكتۆر‭ ‬خه‌زنه‌دار،‭ ‬ویستی‭ ‬به‌‭ ‬ترومبێله‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬بمانگه‌یه‌نیته‌وه‌‭ ‬ماڵ،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬قبوولمان‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬تاكسییه‌كم‭ ‬هێنا‭ ‬و‭ ‬ته‌له‌ڤزیۆنه‌‭ ‬ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌شم‭ ‬بار‭ ‬كرد،‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌وه‌‭ ‬فیشه‌م‭ ‬خسته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ته‌له‌ڤزیۆن‭ ‬و‭ ‬دیمه‌نێكی‭ ‬جوانی‭ ‬به‌‭ ‬ماڵه‌‭ ‬تازه‌كه‌مان‭ ‬به‌خشی‭. ‬