به‌ ده‌ستكارییه‌كی (ده‌فته‌رخدمه‌) شوقه‌مان وه‌رگرت!

به‌‭ ‬مه‌لا‭ ‬قادرم‭ ‬گوت‭:‬

عیلاجی‭ ‬ئه‌و‭ ‬لاپه‌ره‌یه‌ی‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬بكه‌،‭ ‬چاره‌نووسی‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬ده‌زگیرانه‌كه‌م‭ ‬په‌یوه‌سته‌‭ ‬به‌‭ ‬مۆرێكی‭ ‬ته‌جنیدی‭ ‬هه‌ولێره‌وه‌‭.‬

مه‌لا‭ ‬قادر‭ ‬گوتی‭: ‬

خه‌مێكی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌خۆم‭.‬

رۆژی‭ ‬پاشتر،‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬هێنامه‌وه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬لاپه‌ڕه‌یه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬كردبۆوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬بریاری‭ ‬736‭ ‬و‭ ‬737ی‭ ‬تێدا‭ ‬نووسرابوو،‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬لاپه‌ڕه‌یه‌كی‭ ‬به‌تاڵدا،‭ ‬ده‌قی‭ ‬بڕیاری‭ (‬غیر‭ ‬مشمول‭ ‬بدعوه‌‭ ‬الاحتیاگ‭)‬ی‭ ‬نووسیبوو‭ ‬و‭ ‬مۆری‭ ‬ته‌جنیدی‭ ‬هه‌ولێریشی‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ره‌وه‌‭ ‬بوو‭. ‬

له‌گه‌ڵ‭( ‬ساماڵ‭) ‬چووینه‌‭ ‬لای‭ ‬ئه‌مینداری‭ ‬فه‌رمانگه‌كه‌یان،‭ ‬كوردێكی‭ ‬به‌عسی‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬ترسنۆك‭ ‬و‭ ‬ڕارا‭ ‬دیار‭ ‬بوو،‭ ‬پێم‭ ‬گوت‭:‬

دیاره‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌‌ڵە‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نابتیان‭ ‬گه‌یاندووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬به‌‭ ‬بریاری‭ ‬736‭ ‬و‭ ‬737‭ ‬ته‌سریح‭ ‬بووم،‭ ‬من‭ ‬مامۆستامه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬سه‌ربازیی‭ ‬یه‌ده‌گیش‭ ‬به‌خشراوم‭ ‬و‭ ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌م‭. ‬

كابرا،‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬وه‌رگرتم‭ ‬و‭ ‬تۆزێك‭ ‬هه‌ڵگێڕ‭ ‬و‭ ‬وه‌رگێڕی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

كوا‭ ‬بڕیاره‌كه‌؟

لاپه‌ڕه‌كه‌م‭ ‬پیشان‭ ‬دا،‭ ‬سه‌یرێكی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌ی‭ ‬دایه‌وه‌‭ ‬ده‌ستم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

خه‌ڵك‭ ‬زمانی‭ ‬به‌خێر‭ ‬ناگه‌ڕێت،‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬فه‌رمانی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌رده‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬شوقه‌كه‌‭ ‬وه‌رده‌گرن‭. ‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ساماڵ‭ ‬هاتینه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ژووره‌كه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬دانیشتم‭ ‬و‭ ‬گوتم‭:‬

ئاخۆ‭ ‬چ‭ ‬نانێكم‭ ‬له‌ڕێی‭ ‬خودا‭ ‬داوه‌،‭ ‬باشه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوه‌‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌ی‭ ‬ڕه‌وانه‌ی‭ ‬ته‌جنید‭ ‬بكردایه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌‭ ‬قوڕم‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌گیراوه‌،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬تۆمه‌تی‭ ‬ته‌زویر‭ ‬ده‌سگیر‭ ‬ده‌كرام‭.‬

له‌‭ ‬ژیانمدا،‭ ‬ئه‌وها‭ ‬بوێر‭ ‬و‭ ‬سه‌ركێش‭ ‬نه‌بووم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هیچ‭ ‬ڕێگایه‌كم‭ ‬له‌‭ ‬به‌ردامدا‭ ‬نه‌مابوو،‭ ‬ده‌بوایه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬سه‌ركێشییه‌‭ ‬بكه‌م‭.‬

به‌ره‌به‌ری‭ ‬نیوه‌ڕۆ،‭ ‬فه‌رمانی‭ ‬كارگێڕی‭ ‬به‌‭ ‬پێدانی‭ (‬شوقه‌ی‭ ‬ژماره‌‭ ‬ج‭ ‬12‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌لگه‌ی‭ ‬ڕووناكی‭) ‬بۆ‭ ‬ساماڵ‭ ‬قاسم‭ ‬سه‌عید‭ ‬ده‌رچوو،‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬سه‌ردانی‭ ‬شوقه‌كه‌مان‭ ‬كرد،‭ ‬پێشتر‭ ‬شوێنی‭ ‬حه‌وانه‌وه‌ی‭ ‬به‌شی‭ ‬ناوه‌خۆی‭ ‬قوتابیانی‭ ‬زانكۆ‭ ‬بوو،‭ ‬تۆزێك‭ ‬كه‌موكوڕیی‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬ده‌بوایه‌‭ ‬پاكی‭ ‬بكه‌مه‌وه‌‭.‬

دوو‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ،‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬شوقه‌كه‌‭ ‬بووم‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬قاتی‭ ‬سێیه‌م‭ ‬بوو،‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬مانگی‭ ‬ئه‌یلوول‭ ‬ساڵی‭ ‬1989‭ ‬بوو،‭ ‬بڕیارمان‭ ‬دا‭ ‬15ی‭ ‬مانگ‭ ‬زه‌ماوه‌ند‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬شه‌وی‭ ‬15ی‭ ‬ئه‌یلوول،‭ ‬كۆمه‌ڵیك‭ ‬له‌‭ ‬براده‌ره‌‭ ‬نزیكه‌كانم‭ ‬و‭ ‬كه‌سوكاری‭ ‬خۆم‭ ‬و‭ ‬هی‭ ‬بوكێ،‭ ‬له‌‭ ‬باخچه‌كه‌ی‭ ‬ماڵی‭ ‬ساماڵ‭ ‬ئاماده‌‭ ‬بوون،‭ ‬هونه‌رمه‌ندی‭ ‬گه‌وره‌‭ (‬حه‌سه‌ن‭ ‬گه‌رمیانی‭) ‬به‌‭ ‬ده‌نگه‌‭ ‬زوڵاڵه‌كه‌ی‭ ‬كه‌شوهه‌وایه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬ڕۆمانسیی‭ ‬دروست‭ ‬كرد،‭ ‬زامدار‭ ‬جارجاریش‭ ‬به‌‭ ‬توركی‭ ‬قسه‌ی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ساماڵ‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬په‌نجه‌شی‭ ‬بۆ‭ ‬من‭ ‬دریژ‭ ‬ده‌كرد‭: ‬

ب‭ ‬كرمانجه،‭ ‬هارده‌ن‭ ‬تابتو‭( ‬واته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كرمانجه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬كوێ‭ ‬دۆزیه‌وه‌‭).‬

له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌دا،‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬براده‌ری‭ ‬منداڵیم‭ (‬سابیر‭ ‬ڕه‌شید‭)‬،‭ ‬له‌‭ ‬زۆر‭ ‬ڕوه‌وه‌‭ ‬یارمه‌تیی‭ ‬دام،‭ ‬تڕومبێله‌‭ ‬به‌رازیلییه‌‭ ‬سووره‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬خزمه‌ت‭ ‬دانابووم،‭ ‬هه‌ر‭ ‬كارێكم‭ ‬هه‌بوایه‌‭ ‬به‌‭ ‬هانامه‌وه‌‭ ‬ده‌هات‭ ‬و‭ ‬قه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬بیری‭ ‬ناكه‌م‭. ‬

رۆژی‭ ‬هه‌ینی‭ ‬كه‌‭ ‬ڕێكه‌وتی‭ ‬15‭/‬9‭/‬1989‭ ‬بوو،‭ ‬سه‌عات‭ ‬10ی‭ ‬سه‌رله‌به‌یانی،‭ ‬به‌‭ ‬ئاماده‌بوونی‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سوكار‭ ‬و‭ ‬براده‌ره‌كانم،‭ ‬كه‌ژاوه‌مان‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬پیرمه‌م‭ ‬به‌رێ‭ ‬كه‌وت،‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬ئاكره‌یی‭ ‬ڕه‌حمه‌تی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌‭ ‬فه‌رمانبه‌ری‭ ‬گه‌شتوگوزار‭ ‬بوو،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬حیسابی‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬نرخێكی‭ ‬هه‌رزان،‭ ‬كابینه‌یه‌كی‭ ‬بۆ‭ ‬به‌كرێ‭ ‬گرتم،‭ ‬باوكم‭ ‬تاقه‌تی‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌زم‭ ‬و‭ ‬هه‌رایه‌ی‭ ‬نه‌بوو‭ ‬و‭ ‬نه‌هات،‭ ‬مەحموود‭ ‬زامدار‭ ‬له‌‭ ‬پێشه‌وه‌ی‭ ‬تڕومبێله‌كه‌‭ ‬سوار‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬ساماڵیش‭ ‬له‌‭ ‬دواوه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬ئه‌وێ‭ ‬و‭ ‬دوای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ئامادابوون‭ ‬پشوویان‭ ‬دا،‭ ‬زامدار‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬هه‌موو‭ ‬براده‌ران‭ ‬پیرۆزبایی‭ ‬لێ‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬

دڵنیام‭ ‬كه‌‭ ‬ساماڵ‭ ‬خان‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬پشت‭ ‬و‭ ‬په‌نای‭ ‬شیخی‭ ‬جوان‭.‬

نزیكه‌ی‭ ‬ده‌‭ ‬ڕۆژ،‭ ‬له‌و‭ ‬كابینه‌یه‌دا‭ ‬ماینه‌وه‌،‭ ‬ئه‌نوه‌ر‭ ‬مه‌سیفیی‭ ‬ڕه‌حمه‌تی‭ ‬ماڵیان‭ ‬له‌‭ ‬پیرمه‌م‭ ‬بوو،‭ ‬نیوه‌ڕۆیه‌ك‭ ‬داوه‌تی‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵه‌‭ ‬كتێبێكی‭ ‬به‌‭ ‬دیاری‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬كردین،‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌دا‭ ‬هه‌ستم‭ ‬به‌وه‌‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬ساماڵ‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬من‭ ‬خوێنده‌وارتره‌،‭ ‬باسی‭ ‬ڕۆمانی‭ ‬وه‌های‭ ‬ده‌كرد‭ ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬ناوم‭ ‬نه‌بیستوو،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌‭ ‬غاده‌‭ ‬سه‌مان‭ ‬سه‌رسام‭ ‬بوو،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬كۆمه‌ڵه‌‭ ‬سیمفۆنیایه‌كی‭ ‬جیهانی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆیدا‭ ‬هێنابوو،‭ ‬زیاتر‭ ‬باسی‭ (‬باخ‭) ‬و‭ (‬بتهۆڤن‭)‬ی‭ ‬بۆ‭ ‬كردم‭.‬

رۆژی‭ ‬26‭/‬9‭/‬1989،‭ ‬گه‌ڕاینه‌وه‌‭ ‬هه‌ولێر،‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬بچینه‌‭ ‬ماڵی‭ ‬باوكم،‭ ‬سه‌ردانی‭ (‬شێخ‭ ‬له‌تیف‭)‬مان‭ ‬كرد،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌گه‌رمی‭ ‬سوپاسی‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌ڵوێسته‌‭ ‬جوانه‌یمان‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌رهه‌ق‭ ‬به‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬نواندی،‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬ئیزنی‭ ‬نه‌داین‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

با‭ ‬شۆرباوێكی‭ ‬شێخانه‌‭ ‬بخۆین‭.‬

له‌‭ ‬كاتی‭ ‬نان‭ ‬خوارندا،‭ ‬ساماڵ‭ ‬گوتی‭:‬

مامه‌‭ ‬گیان،‭ ‬چما‭ ‬شۆرباوی‭ ‬شیخان‭ ‬ئه‌وها‭ ‬خۆشه‌؟

ئێواره‌‭ ‬چووینه‌‭ ‬ماڵی‭ ‬باوكم،‭ ‬دوای‭ ‬شیوخواردن‭ ‬چووینه‌وه‌‭ ‬شوقه‌كه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌یه‌‭ ‬له‌‭ ‬48‭ ‬شوقه‌‭ ‬پێكهاتبوو،‭ ‬تاك‭ ‬و‭ ‬تووك‭ ‬ئاوه‌دان‭ ‬بووبوونه‌وه‌،‭ ‬ماڵه‌كه‌ی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬له‌‭ ‬قاتی‭ ‬سێیه‌م‭ ‬بوو،‭ ‬ساماڵ‭ ‬له‌‭ ‬دایه‌ره‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌ستی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌وام‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬سبه‌ینان‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬ماڵ‭ ‬ده‌مامه‌وه‌،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬نیوه‌ڕوان‭ ‬فراڤینم‭ ‬ئاماده‌‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬له‌‭ ‬چلفرای‭ ‬و‭ ‬جۆره‌كانی‭ ‬شله‌‭ ‬باش‭ ‬شاره‌زا‭ ‬بووم،‭ ‬كاتێك‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬ده‌گه‌ڕایه‌وه‌‭ ‬برنجه‌كه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌نا‭.‬

ماڵه‌كه‌مان،‭ ‬زۆر‭ ‬ساده‌‭ ‬و‭ ‬ساكار‭ ‬و‭ ‬ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌مان‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬و‭ ‬سپی‭ ‬بوو،‭ ‬جوانترین‭ ‬شت‭ ‬كه‌‭ ‬دڵمان‭ ‬پێی‭ ‬ده‌كرایه‌وه‌،‭ ‬دیمه‌نی‭ ‬كتیبخانه‌كه‌‭ ‬بوو،‭ ‬ساماڵ‭ ‬به‌‭ ‬كچینی‭ ‬و‭ ‬منیش‭ ‬به‌‭ ‬كورینی‭ ‬ژماره‌یه‌كی‭ ‬به‌رچاو‭ ‬له‌‭ ‬كتێبی‭ ‬هه‌مه‌جۆرمان‭ ‬كۆ‭ ‬كردبووەوه‌،‭ ‬دوو‭ ‬وێنه‌ی‭ ‬پۆست‭ ‬كارتی‭ ( ‬كانو‭) ‬و‭ ( ‬غاده‌‭ ‬سه‌ممان‭)‬مان‭ ‬له‌ناو‭ ‬كتیبخانه‌كه‌‭ ‬دانابوو‭. ‬