دواجار كچه‌که‌م ماره‌ كرد

بیرم‭ ‬له‌وه‌‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬ژن‭ ‬هێنان‭ ‬لای‭ ‬باوكم‭ ‬باس‭ ‬بكه‌م،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ده‌مزانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوه‌‭ ‬هێور‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ره‌خۆیه‌،‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬بێت‭ ‬بۆ‭ ‬من‭ ‬درێغی‭ ‬ناكات،‭ ‬ڕۆژێكیان‭ ‬گوتم‭:‬

ــ‭ ‬یا‭ ‬شیخ،‭ ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬ببمه‌‭ ‬پیاو‭ ‬و‭ ‬ژن‭ ‬بێنم،‭ ‬ده‌توانی‭ ‬یارمه‌تیم‭ ‬بده‌ی؟

ده‌ستێكی‭ ‬به‌‭ ‬لچكی‭ ‬جه‌مه‌دانییە‌كه‌یدا‭ ‬هینا‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬جا‭ ‬له‌وه‌‭ ‬باشتر‭ ‬هه‌یه‌؟‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌‭ ‬خۆت‭ ‬ده‌زانی‭ ‬وه‌زع‭ ‬كوه‌،‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬پێم‭ ‬بكرێت‭ ‬ته‌قسیری‭ ‬ناكه‌م‭.‬

من‭ ‬باش‭ ‬ده‌مزانی‭ ‬وه‌زعی‭ ‬دارایی‭ ‬باوكم‭ ‬چۆنه‌،‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌ش‭ ‬دوو‭ ‬سه‌د‭ ‬دۆنم‭ ‬زه‌ویی‭ ‬له‌‭ ‬گوندی‭ ‬میره‌كان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌و‭ ‬ڕۆژگاره‌دا‭ ‬به‌عس‭ ‬یه‌ك‭ ‬گوندی‭ ‬به‌پێوه‌‭ ‬نه‌هێشتبوو،‭ ‬كه‌س‭ ‬یه‌ك‭ ‬دیناری‭ ‬به‌‭ ‬زه‌وی‭ ‬نه‌ده‌دا،‭ ‬هه‌موو‭ ‬سه‌روه‌تی‭ ‬باوكیشم‭ ‬ئه‌و‭ ‬زه‌ویانه‌‭ ‬بوو‭.‬

شێخ‭ ‬له‌تیفی‭ ‬ڕه‌حمه‌تی،‭ ‬له‌و‭ ‬خزم‭ ‬و‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬دڵسۆزانه‌‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌مزانی‭ ‬ته‌ریقم‭ ‬ناكاته‌وه‌،‭ ‬ئێواره‌یه‌ك‭ ‬چوومه‌‭ ‬لای‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬ژن‭ ‬هێنانه‌كه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬كرد،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬ئاماده‌یی‭ ‬خۆی‭ ‬پیشان‭ ‬دا،‭ ‬ئینجا‭ ‬براده‌ره‌‭ ‬دلسۆزه‌كانم‭ ( ‬د‭.‬خه‌زنه‌دار،‭ ‬فیكره‌تی‭ ‬پارێزه‌ر،‭ ‬بورهانی‭ ‬ئه‌ندازیار،‭ ‬تاریق‭ ‬جامباز‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬مه‌سه‌له‌كه‌یان‭ ‬زانی،‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬باربوویان‭ ‬كردم‭.‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬یه‌كترمان‭ ‬بینی،‭ ‬باسی‭ ‬هه‌ڵوێستی‭ ‬ئه‌و‭ ‬خزم‭ ‬و‭ ‬براده‌رانه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬كرد،‭ ‬به‌‭ ‬بزه‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬منیش‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬زێڕم‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬زۆر‭ ‬ڕقم‭ ‬لێیانه‌،‭ ‬ده‌یانفرۆشم‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬خوای‭ ‬لێ‭ ‬دێنین‭.‬

ئێواره‌یه‌ك،‭ ‬د‭.‬خه‌زنه‌دار،‭ ‬شێخ‭ ‬له‌تیف،‭ ‬باوكم،‭ ‬مه‌لا‭ ‬جه‌وهه‌ر،‭ ‬فیكره‌ت،‭ ‬چوونه‌‭ ‬لای‭ ‬باوكی‭ ‬كچه‌كه‌،‭ ‬دیاربوو‭ ‬براده‌ری‭ ‬خه‌زنه‌دار‭ ‬و‭ ‬شێخ‭ ‬له‌تیف‭ ‬بوو،‭ ‬مه‌سه‌له‌كه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬گۆڕێ،‭ ‬باوكه‌كه‌‭ ‬پیاوێكی‭ ‬تێكۆشه‌ری‭ ‬ڕۆژگاری‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬ڕۆشنبیر‭ ‬بوو،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬ڕه‌زامه‌ندیی‭ ‬پیشان‭ ‬دا‭ ‬به‌ڵام‭ ‬گله‌یی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬من‭ ‬هیچ‭ ‬وه‌زیفه‌‭ ‬و‭ ‬مه‌عاشێكم‭ ‬نییه‌،‭ ‬شێخ‭ ‬له‌تیف‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬زروفێكی‭ ‬كاتییه‌‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ده‌چێت،‭ ‬تا‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌گرن،‭ ‬من‭ ‬یارمه‌تییان‭ ‬ده‌ده‌م‭.‬

كچه‌كه‌یان‭ ‬بانگ‭ ‬كرد،‭ ‬مه‌لا‭ ‬جه‌وهه‌ر‭ ‬لێی‭ ‬ماره‌‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬فاتیحه‌یان‭ ‬خوێند‭.‬

رۆژی‭ ‬پاشتر،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬پیاسه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬باخچه‌ی‭ ‬گڵكه‌ند‭ ‬ده‌چووین،‭ ‬تا‭ ‬باسی‭ ‬دواڕۆژی‭ ‬خۆمان‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگا‭ ‬تووشی‭ ‬كاك‭ ‬مومتاز‭ ‬حه‌یده‌ری‭ ‬بووین،‭ ‬كه‌‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬دیت‭ ‬هه‌ستی‭ ‬به‌‭ ‬شتێك‭ ‬كرد،‭ ‬گوڵێكی‭ ‬سووری‭ ‬له‌‭ ‬یه‌خه‌ی‭ ‬چاكه‌ته‌كه‌ی‭ ‬دابوو،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬لێك‭ ‬ده‌وه‌شێنه‌وه‌‭ ‬پیرۆزی‭ ‬یه‌كتر‭ ‬بن‭.‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬باخچه‌ی‭ ‬گڵكه‌ند‭ ‬دانیشتین،‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬سه‌لماندت،‭ ‬كه‌‭ ‬شێخیت‭ ‬و‭ ‬دوعات‭ ‬كاریگه‌ره‌،‭ ‬زۆر‭ ‬ده‌ترسام‭ ‬باوكم‭ ‬بیانووی‭ ‬بێ‭ ‬مه‌عاشی‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬وه‌زیفه‌یی‭ ‬بكاته‌‭ ‬هه‌نجه‌تێك‭ ‬و‭ ‬ڕازی‭ ‬نه‌بێت‭.‬

دوو‭ ‬گیروگرفتی‭ ‬زۆر‭ ‬گه‌وره‌،‭ ‬له‌به‌رده‌م‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬كچه‌كه‌دا‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬یه‌كه‌میان‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬شوێن‭ ‬و‭ ‬خانوو‭ ‬بوو،‭ ‬دووه‌میان‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬ماره‌كردن‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬دادگا،‭ ‬چونكه‌‭ ‬من‭ ‬به‌‭ ‬بریاری‭ ‬726و727‭ ‬ته‌سریح‭ ‬بووبووم‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هیچ‭ ‬فه‌رمانگه‌یه‌كی‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬ئیشم‭ ‬ڕایی‭ ‬نه‌ده‌كرا،‭ ‬كه‌وتینه‌‭ ‬باس‭ ‬و‭ ‬خواس‭ ‬و‭ ‬دۆزینه‌وه‌ی‭ ‬ڕێگاچاره‌یه‌ك،‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬زۆر‭ ‬به‌‭ ‬وره‌‭ ‬و‭ ‬باوه‌ڕی‭ ‬پته‌وه‌وه‌‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬ده‌چین‭ ‬له‌‭ ‬شوێنێكی‭ ‬وه‌ك‭ ‬خه‌لیفان‭ ‬ژوورێك‭ ‬به‌كرێ‭ ‬ده‌گرین،‭ ‬مه‌عاشه‌كه‌م‭ ‬به‌شمان‭ ‬ده‌كات،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬با‭ ‬سه‌رێكی‭ ‬موسڵ‭ ‬بده‌ین،‭ ‬ماڵه‌‭ ‬خوشكێكم‭ ‬له‌وێیه‌‭ ‬و‭ ‬مێرده‌كه‌ی‭ ‬موحه‌قیقی‭ ‬عه‌دلیه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬له‌‭ ‬دادگای‭ ‬ئه‌وێ‭ ‬چاره‌یه‌كمان‭ ‬بۆ‭ ‬بكات‭.‬

سبه‌ینه‌كی‭ ‬زوو‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬موسڵ‭ ‬به‌ڕێ‭ ‬كه‌وتین،‭ ‬چووینه‌‭ ‬ماڵی‭ ‬خوشكی‭ ‬كچه‌كه‌،‭ ‬ئاوه‌ڵ‭ ‬زاوایه‌كه‌م‭ ‬به‌گه‌رمی‭ ‬پێشوازیی‭ ‬كردین،‭ ‬به‌‭ ‬تڕومبێلی‭ ‬خۆی‭ ‬بردینی‭ ‬بۆ‭ ‬دادگا،‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬حاكمه‌كه‌‭ ‬براده‌ری‭ ‬بوو،‭ ‬حاكمێكی‭ ‬گه‌نج‭ ‬و‭ ‬ڕووخۆش،‭ ‬سه‌یری‭ ‬هه‌ردووكمانی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬نفووسه‌كانی‭ ‬وه‌رگرت‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬گرێبه‌سته‌كه‌‭ ‬ئیمزای‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬پیرۆزه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬پێمان‭ ‬شه‌رم‭ ‬نه‌با،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ژووره‌كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬ده‌ستمان‭ ‬ده‌كرد‭ ‬به‌‭ ‬شایی،‭ ‬به‌م‭ ‬جۆره‌‭ (‬ساماڵ‭ ‬قاسم‭ ‬سه‌عید‭)‬،‭ ‬له‌‭ ( ‬ئیسماعیل‭ ‬ئه‌نوه‌ر‭ ‬شه‌فیق‭)‬ماره‌‭ ‬كرا،‭ ‬هاتینه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬ده‌ستی‭ (‬ئه‌نیس‭ ‬ئه‌لجه‌لیلی‭) ‬ئاوه‌لزاوام‭ ‬ماچ‭ ‬كرد،‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوه‌‭ ‬ژیانی‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬ساماڵی‭ ‬كڕییه‌وه‌‭.‬

ئه‌و‭ ‬ڕۆژگاره‌،‭ ‬به‌‭ ‬گرێبه‌ستی‭ ‬ژن‭ ‬هێنان،‭ ‬بریكاره‌كانی‭ ‬دار‭ ‬و‭ ‬مه‌عه‌كس‭ ‬كه‌لوپه‌لی‭ ‬تاخم‭ ‬و‭ ‬سیسه‌میان‭ ‬ده‌دا‭ ‬به‌‭ ‬بووك‭ ‬و‭ ‬زاوا،‭ ‬یان‭ ‬له‌بری‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬پاره‌یان‭ ‬ده‌دا،‭ ‬گرێبه‌سته‌كه‌مان‭ ‬برده‌‭ ‬لای‭ ‬بریكاریك‭ ‬و‭ ‬500‭ ‬دینارمان‭ ‬وه‌رگرت،‭ ‬ئه‌و‭ ‬پاره‌یه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌مه‌‭ ‬كه‌لێنێكی‭ ‬باشی‭ ‬بۆ‭ ‬پڕكردینه‌وه‌،‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬كه‌لوپه‌لی‭ ‬وه‌ك‭ ‬قه‌نه‌فه‌‭ ‬و‭ ‬سیسه‌م‭ ‬و‭ ‬كاوه‌نته‌رێكی‭ ‬ساده‌مان‭ ‬كڕی‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬شوێنێك‭ ‬دامان‭ ‬نان‭.‬

كه‌وتینه‌‭ ‬مشووری‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬واده‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬زه‌ماوه‌ند‭ ‬دابنین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬خانوو‭ ‬ته‌گه‌ره‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بوو،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬پێكهاتین،‭ ‬كه‌‭ ‬شار‭ ‬جێ‭ ‬بهێڵین‭ ‬و‭ ‬بچینه‌‭ ‬شارۆچكه‌یه‌كی‭ ‬لا‭ ‬چه‌پ،‭ ‬من‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬نووسین‭ ‬بم‭ ‬و‭ ‬ساماڵیش‭ ‬ده‌وامی‭ ‬خۆی‭ ‬بكات،‭ ‬ڕۆژێكیان‭ ‬سه‌ردانی‭ ‬خه‌لیفانم‭ ‬كرد،‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬براده‌رم‭ ‬له‌وێ‭ ‬هه‌بوون،‭ ‬خانوویه‌كم‭ ‬دۆزیه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬دوو‭ ‬ژوور‭ ‬پێكهاتبوو‭ ‬و‭ ‬مانگی‭ ‬به‌‭ ‬سێ‭ ‬دینار‭ ‬به‌كرێم‭ ‬گرت‭ ‬و‭ ‬بڕیارمان‭ ‬دا‭ ‬دوای‭ ‬زه‌ماوه‌ند،‭ ‬ماڵه‌‭ ‬تازه‌كه‌مان‭ ‬له‌وێ‭ ‬دابنێین‭.‬

دیسان‭ ‬ڕێكه‌وت‭ ‬ڕۆڵێكی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬له‌و‭ ‬ژیانه‌ی‭ ‬مندا‭ ‬بینی،‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬چوومه‌‭ ‬دایه‌ره‌ی‭ ‬ئه‌مانه‌تی‭ ‬گشتیی‭ ‬كشتوكاڵ،‭ ‬ساماڵ‭ ‬له‌وێ‭ ‬له‌‭ ‬به‌شی‭ ‬سه‌رژمێری‭ ‬كاری‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ژوور‭ ‬كه‌وتم‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬یاڵڵا‭ ‬سه‌ما‭ ‬بكه‌،‭ ‬هه‌ڵپه‌ڕه‌‭.‬

گوتم‭:‬

ــ‭ ‬خێره‌،‭ ‬چی‭ ‬خۆش‭ ‬هه‌یه‌؟

گوتی‭:‬

ــ‭ ‬سمه‌‭ ‬شێت،‭ ‬سه‌ما‭ ‬بكه‌،‭ ‬زۆربایانه‌‭ ‬سه‌ما‭ ‬بكه‌‭.‬

دانیشتم‭ ‬و‭ ‬جگه‌ره‌یه‌كم‭ ‬داگیرساند،‭ ‬قاوه‌یه‌كی‭ ‬خه‌ستی‭ ‬بۆ‭ ‬بانگ‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬شوقه‌كانی‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬ڕووناكی،‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬فه‌رمانبه‌ران‭ ‬دابه‌ش‭ ‬ده‌كرێن،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌مانه‌تێكی‭ ‬گشتی‭ ‬دوو‭ ‬شوقه‌ی‭ ‬به‌رده‌كه‌وێت،‭ ‬منیش‭ ‬ئه‌نكیتم‭ ‬پڕكردووه‌ته‌وه‌،‭ ‬خزمه‌تم‭ ‬زۆره‌‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ده‌بێ‭ ‬پشتێكمان‭ ‬هه‌بێت‭.‬

ئێواره‌‭ ‬چوومه‌‭ ‬لای‭ ‬شێخ‭ ‬له‌تیفی‭ ‬ڕه‌حمه‌تی،‭ ‬باسی‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬شوقه‌كه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬كرد،‭ ‬گوتی‭:‬

ــ‭ ‬جێگری‭ ‬ئه‌مینداری‭ ‬گشتیی‭ ‬كشتوكاڵ‭ ‬دۆستمه‌‭.‬

یه‌كسه‌ر‭ ‬ته‌له‌فۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬منیش‭ ‬گه‌ڕامه‌وه‌‭ ‬یانه‌ی‭ ‬ڕاگه‌یاندن،‭ ‬ساماڵ‭ ‬ته‌له‌فۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬ژماره‌ی‭ ‬یانه‌‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬گوتم‭:‬

ــ‭ ‬جێگری‭ ‬ئه‌میندار‭ ‬بانگی‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬گوتم،‭ ‬كه‌وا‭ ‬میرده‌كه‌ی‭ ‬تۆ‭ ‬به‌‭ ‬بڕیاری‭ ‬726‭ ‬727‭ ‬ته‌سریح‭ ‬بووه‌،‭ ‬ناتوانم‭ ‬شوقه‌كه‌ت‭ ‬بده‌مێ‭.‬

كه‌‭ ‬وای‭ ‬گوت،‭ ‬هه‌ستم‭ ‬كرد‭ ‬كه‌رتكه‌‭ ‬شاخێك‭ ‬به‌سه‌رمدا‭ ‬ڕما،‭ ‬ئه‌و‭ ‬شه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬به‌یانی‭ ‬خه‌و‭ ‬نه‌چووه‌‭ ‬چاوم،‭ ‬چێشته‌نگاوێكی‭ ‬دره‌نگ،‭ ‬به‌‭ ‬په‌ستی‭ ‬و‭ ‬نیگه‌رانی‭ ‬ڕووم‭ ‬له‌‭ ‬چایخانه‌ی‭ ‬مه‌چكۆ‭ ‬كرد،‭ ‬سه‌ڵاح‭ ‬عومه‌ری‭ ‬چیرۆكنووس‭ ‬هاته‌‭ ‬لام،‭ ‬ئه‌و‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬مامۆستایی‭ ‬له‌‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬سه‌ربازی‭ ‬دواخرابوو،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬بیرۆكه‌یه‌كم‭ ‬به‌‭ ‬مێشكدا‭ ‬هات،‭ ‬بیرۆكه‌یه‌كی‭ ‬مه‌ترسیدار،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬چارم‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌بوایه‌‭ ‬وابكه‌م،‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ڵاحم‭ ‬گوت‭:‬

ــ‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬سه‌یرێكی‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬خدمه‌كه‌ت‭ ‬بكه‌م‭.‬

ئه‌و‭ ‬لاپه‌ڕه‌یه‌م‭ ‬دیته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌سریحه‌كه‌ی‭ ‬تێدا‭ ‬نووسرابوو‭ (‬غیر‭ ‬مشمول‭ ‬بدعوة‭ ‬الأحتیاط‭ ‬رقم‭ ‬57‭ ‬لسنه‌‭ ‬1986‭)‬،‭ ‬ده‌قه‌كه‌م‭ ‬لای‭ ‬خۆم‭ ‬نووسی‭ ‬و‭ ‬بڕیارم‭ ‬دا‭ ‬هانا‭ ‬بۆ‭ ‬مه‌لا‭ ‬قادر‭ ‬ببه‌م‭.‬