كه‌ركووك له‌نێوان سته‌می عه‌ره‌ب و به‌عسدا

تئه‌سته‌مه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬نه‌خشه‌ی‭ ‬كوردستان‭ ‬شارێك‭ ‬بدۆزینه‌وه‌‭ ‬هێنده‌ی‭ ‬كه‌ركووك،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬ڕووبه‌ڕووی‭ ‬پیلانی‭ ‬سته‌م‭ ‬و‭ ‬چه‌وساندنه‌وه‌ی‭ ‬به‌رده‌وامی‭ ‬نه‌یارانی‭ ‬كورد‭ ‬بووبێته‌وه‌‭. ‬ڕاسته‌‭ ‬به‌هۆی‭ ‬پێگه‌ی‭ ‬جوگرافیی‭ ‬خاكی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬دڕنده‌یی‭ ‬و‭ ‬دڵڕه‌قیی‭ ‬نه‌یارانی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانی‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬تورك‭ ‬و‭ ‬فارسه‌وه‌،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬گوند‭ ‬و‭ ‬شار‭ ‬و‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬كوردستان‭ ‬ڕووبه‌ڕووی‭ ‬شاڵاوی‭ ‬داگیركاری‭ ‬و‭ ‬كاولكاری‭ ‬بووه‌ته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هیچیان‭ ‬هێنده‌ی‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬نه‌بوونه‌ته‌‭ ‬چه‌قی‭ ‬ململانێی‭ ‬سیاسی،‭ ‬ده‌بینین‭ ‬به‌هۆیه‌وه‌‭ ‬چه‌ندین‭ ‬دانوستان‭ ‬شكستیان‭ ‬هێناوه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬1974ز‭) ‬ڕووی‭ ‬دا،‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌هۆی‭ ‬كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‭ (‬كه‌ركووك‭) ‬له‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬ئۆتۆنۆمیی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانی‭ ‬به‌عسی‭ ‬ئێراقی،‭ (‬مسته‌فا‭ ‬بارزانی‭) ‬ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ی‭ ‬ڕه‌ت‭ ‬كرده‌وه‌‭. ‬به‌هۆی‭ ‬ئه‌وه‌شه‌وه‌‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬له‌نێوان‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬ئێراق‭ ‬هه‌ڵگیرسایه‌وه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬ڕووداوه‌ش‭ ‬ساڵێك‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬سه‌ختی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬ئێراقی‭ ‬به‌دوای‭ ‬خۆیدا‭ ‬هێنا،‭ ‬كه‌‭ ‬ئاكامی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شه‌ڕه‌ش‭ ‬ڕێككه‌وتنامه‌ی‭ ‬جه‌زائیری‭ ‬له‌نێوان‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬ئێراق‭ ‬له‌‭ (‬6ی‭ ‬ئازاری1975ز‭) ‬لێ‭ ‬كه‌وته‌وه‌‭. ‬به‌وه‌ش‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئه‌یلوول‭ ‬شكستی‭ ‬خوارد‭ ‬و‭ ‬دڕنده‌یی‭ ‬و‭ ‬دڵڕه‌قیی‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬به‌عس‭ ‬سه‌ركه‌وت‭ ‬و‭ ‬كه‌ركووكیش‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬به‌ر‭ ‬سته‌می‭ ‬ڕه‌شی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانی‭ ‬به‌عسی‭ ‬ئێراق‭. ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬نزیكه‌ی‭ (‬دووسه‌د‭ ‬هه‌زار‭) ‬خێزانی‭ ‬كوردی‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬بۆ‭ ‬سنووری‭ ‬پارێزگاكانی‭ (‬سلێمانی‭-‬هه‌ولێر‭) ‬ڕاگوێزراون‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕاگوێزانی‭ ‬چه‌ندین‭ ‬خێزانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬سنووری‭ ‬پارێزگاكانی‭ (‬سه‌لاحه‌دین،‭ ‬دیاله‌،‭ ‬موسڵ،‭ ‬به‌غدا،‭ ‬پارێزگاكانی‭ ‬باشووری‭ ‬عێراق‭) ‬به‌‭ ‬مه‌به‌ستی‭ ‬تایبه‌ت‭. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ڕژێمی‭ ‬به‌عس‭ ‬به‌وه‌شه‌وه‌‭ ‬نه‌وه‌ستاوه‌،‭ ‬په‌نای‭ ‬برده‌‭ ‬به‌ر‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوی‭ ‬چه‌ند‭ ‬گوندێك،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌و‭ ‬ناوانه‌‭ ‬پێشتر‭ ‬بۆ‭ ‬ناوی‭ ‬توركمانی‭ ‬گۆڕابوون‭ ‬و‭ ‬به‌عسیش‭ ‬كردنییە‌‭ ‬عه‌ره‌بی،‭ ‬تا‭ ‬مۆركێكی‭ ‬مێژوویی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬و‭ ‬ئیسلامییان‭ ‬پێوه‌‭ ‬بكات‭! ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ناوی‭ ‬گوندی‭ (‬شرنجه‌‭ ‬بۆلاق‭)‬ی‭ ‬كرده‌‭ (‬یه‌رمووك‭). ‬ناوی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شه‌ڕه‌ی‭ ‬تێدا‭ ‬عه‌ره‌به‌‭ ‬موسڵمانه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬13ك‭/‬633ز‭) ‬به‌‭ ‬سه‌ركردایه‌تیی‭ (‬خالیدی‭ ‬كوڕی‭ ‬وه‌لید‭) ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئیمپراتۆڕێتی‭ ‬بێزه‌نتیدا‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭! ‬ئه‌مه‌‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬گوندی‭ (‬ترجیل‭)‬ی‭ ‬كرده‌‭ (‬القادسیه‌‭)! ‬ناوی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شه‌ڕه‌ی‭ ‬تێدا‭ ‬عه‌ره‌به‌‭ ‬موسڵمانه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركردایه‌تیی‭ (‬سه‌عدی‭ ‬كوڕی‭ ‬ئه‌بی‭ ‬وه‌قاس‭) ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬15ك‭/‬636ز‭) ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئیمپراتۆڕێتی‭ ‬ساسانیدا‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭. ‬ئامانجیش‭ ‬له‌و‭ ‬دوو‭ ‬گۆرانكارییه‌‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو،‭ ‬تا‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌رده‌مه‌كه‌ی‭ ‬و‭ ‬نه‌وه‌كانی‭ ‬داهاتووی‭ ‬به‌عسی‭ ‬بسه‌لمێنێت،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مان‭ ‬وه‌ك‭ (‬به‌عس‭) ‬نه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ (‬دوو‭) ‬مێژووه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ (‬دوو‭) ‬سه‌ركرده‌‭ ‬عه‌ره‌بییه‌‭ ‬ئیسلامییه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬دوو‭ ‬ئیمپراتۆڕیه‌تی‭ ‬ڕۆم‭ ‬و‭ ‬فارسیان‭ ‬تێكشكان‭! ‬هه‌روه‌ها‭ ‬ناوی‭ ‬گوندی‭ (‬زندانه‌‭)‬ی‭ ‬به‌‭ (‬النصر‭) ‬واته‌‭ (‬سه‌ركه‌وتن‭) ‬گۆڕی‭! ‬له‌كاتێكدا‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نه‌چوو،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬عه‌ره‌به‌‭ ‬موسڵمانه‌كان‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬نزیكه‌ی‭ (‬1340‭) ‬ساڵ‭ ‬به‌سه‌ر‭ (‬دوو‭) ‬ئیمپراتۆڕیه‌تی‭ ‬بێزه‌نتی‭ ‬و‭ ‬ساسانیدا‭ ‬سه‌ركه‌وتبن،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬لێدانی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئه‌یلوول‭ ‬و‭ ‬بزووتنه‌وه‌ی‭ ‬ڕزگاریخوازی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌‭ ‬كوردستانی‭ ‬باشوور‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬1975ز‭) ‬و‭ ‬به‌هۆی‭ (‬ڕێككه‌وتنامه‌ی‭ ‬جه‌زائیر‭)‬ه‌وه‌‭ ‬سازشێكی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬شاهه‌نشاهی‭ ‬په‌هله‌ویی‭ ‬فارسی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬شه‌تولعه‌ره‌بی‭ ‬پێ‭ ‬به‌خشی،‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌‭ ‬هاوكاریی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئه‌یلوول‭ ‬نه‌كات‭! ‬واته‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ (‬1340‭) ‬ساڵ‭ ‬عه‌ره‌به‌‭ ‬موسڵمانه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬ئازایه‌تی‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬خۆیان‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ (‬دوو‭) ‬ئیمپراتۆڕیه‌ته‌دا‭ ‬سه‌ركه‌وتبن،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬خۆی‭ ‬وه‌ك‭ (‬به‌عس‭) ‬له‌و‭ ‬ململانێ‭ ‬و‭ ‬شه‌ڕیدا‭ ‬تێكشكا،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌و‭ ‬پاساوه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬بیه‌وێت‭ ‬قه‌ره‌بووی‭ ‬شكستێكی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬به‌‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوی‭ ‬چه‌ند‭ ‬گوندێكی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬پارێزگای‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬بكاته‌وه‌‭ ‬هیچی‭ ‬تر‭ ‬نه‌بوو‭! ‬له‌وانه‌ش‭ ‬سه‌رنجڕاكێشتر‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوی‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬گوندی‭ ‬‭(‬صاری‭ ‬تبه‌‭ ‬كبیر‭) ‬به‌‭ (‬الرازی‭) ‬و‭ (‬صاری‭ ‬تبه‌‭ ‬صغیر‭)‬‭ ‬به‌‭ (‬سینا‭) ‬له‌و‭ ‬مانایه‌‭ ‬به‌ده‌ر‭ ‬نه‌بوون،‭ ‬كه‌‭ ‬ناوی‭ (‬دوو‭) ‬گوند‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ (‬دوو‭) ‬زانا‭ ‬بگۆڕن،‭ ‬كه‌‭ ‬هیچ‭ ‬كامیان‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬نه‌بوون،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬هه‌ردووكیان‭ (‬دوو‭) ‬زانای‭ (‬فارسی‭) ‬بوون‭! ‬واته‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕه‌گه‌زی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌‭ ‬شاهه‌نشاهییه‌‭ ‬بوون،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬سازشه‌‭ ‬گه‌وره‌ییه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كردن،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬ترسنۆكی‭ ‬و‭ ‬لاوازی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬شاهه‌نشاهی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬هیچی‭ ‬دی‭ ‬نه‌بوو‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬به‌وه‌ی‭ ‬تا‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌‭ ‬بسه‌لمێنێت،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬وه‌ك‭ (‬به‌عس‭ ‬و‭ ‬عێراق‭) ‬هه‌ر‭ ‬نۆكه‌ر‭ ‬و‭ ‬پیاوی‭ ‬ئه‌ون‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬كوردیش‭ ‬بسه‌لمێنێت،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕه‌پانی‭ ‬جه‌نگدا‭ ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ری‭ ‬شكستی‭ ‬خواردبێت،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوی‭ ‬گونده‌كانی‭ ‬سه‌ركه‌وتوو‭ ‬بوو‭! ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌و‭ ‬په‌نده‌‭ ‬كوردییه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێت‭ ‬‌‌ده‌می‭ ‬نه‌ده‌گه‌یشته‌‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬ده‌یگوت‭ ‬سوێره‌‭! ‬هه‌روه‌ها‭ ‬گۆڕێنی‭ ‬ناوی‭ ‬گوندی‭ (‬رجیبات‭ ‬علیا‭) ‬به‌‭ (‬المتبنی‭) ‬و‭ (‬رجیبات‭ ‬سفلی‭) ‬به‌‭ (‬الكندی‭) ‬و‭ (‬گوقما‭ ‬قلو‭) ‬به‌‭ (‬الخنسا‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌‭ (‬المتنبی،‭ ‬الكندی،‭ ‬الخنسا‭) ‬سێ‭ ‬شاعیری‭ ‬دیاری‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬بوون،‭ ‬تا‭ ‬ڕیشه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وان‭ ‬بگێڕێته‌وه‌‭! ‬له‌كاتێكدا‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ (‬سێ‭) ‬شاعیره‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬به‌عس‭ ‬زیندوو‭ ‬بوونایه‌وه‌،‭ ‬نه‌فره‌تیان‭ ‬له‌‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬ناوه‌كه‌یان‭ ‬و‭ ‬ڕه‌گه‌زه‌كه‌شیان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬پارت‭ ‬و‭ ‬ڕژێمێك‭ ‬ئه‌وا‭ ‬سووكایه‌تیان‭ ‬پێ‭ ‬بكات‭! ‬یان‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوی‭ ‬گوندی‭ (‬یارمجه‌‭) ‬به‌‭ (‬جده‌‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬شارێكی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودییه‌‭ ‬و‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوی‭ ‬گوندی‭ (‬قره‌‭ ‬لو‭) ‬به‌‭ (‬المقداد‭)‬،‭ ‬چه‌ند‭ ‬ئاماژه‌یه‌كی‭ ‬تری‭ ‬ترسنۆكی‭ ‬و‭ ‬بێده‌سه‌ڵاتی‭ ‬به‌عسییه‌كان‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭ ‬عێراق،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌‭ ‬ڕاستی‭ ‬قاره‌مان‭ ‬و‭ ‬لێهاتوو‭ ‬و‭ ‬سه‌ركه‌وتوو‭ ‬بوونیایه‌‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕه‌پانی‭ ‬جه‌نگدا‭ ‬شكستیان‭ ‬به‌‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬شۆڕشه‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬1975ز‭) ‬ده‌هێنا،‭ ‬نه‌وه‌ك‭ ‬په‌نا‭ ‬بباته‌‭ ‬به‌ر‭ ‬ده‌وڵه‌تێكی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬وه‌ك‭ (‬جه‌زائیر‭)‬،‭ ‬تا‭ ‬لای‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ئێران‭ ‬قسه‌یه‌كی‭ ‬خێری‭ ‬بۆ‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ (‬شۆڕشی‭ ‬ئه‌یلوول‭) ‬و‭ ‬بزووتنه‌وه‌ی‭ ‬ڕزگاریخوازی‭ ‬ئه‌و‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬بدات‭.‬

له‌‭ ‬دوا‭ ‬په‌یڤدا‭ ‬ده‌بێت‭ ‬بگه‌ینه‌‭ ‬ئه‌وه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ڕژێمی‭ ‬به‌عس‭ ‬به‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌ی‭ ‬هه‌یبوو،‭ ‬نه‌یتوانیبێت‭ ‬مۆركی‭ ‬كوردستانیبوون‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬و‭ ‬چه‌ندین‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬باشووری‭ ‬كوردستان‭ ‬بكاته‌وه‌،‭ ‬ئه‌وا‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانی‭ ‬ئێستای‭ ‬ئێراق‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬چاره‌كی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬به‌عسیان‭ ‬نییه‌‭ ‬و‭ ‬گیرۆده‌ی‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬تیرۆریسانی‭ ‬داعشیش‭ ‬بوون،‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬ناتوانن‭ ‬ببنه‌‭ ‬كۆسپ‭ ‬له‌به‌رده‌م‭ ‬هه‌ر‭ ‬داوا‭ ‬و‭ ‬بڕیارێك‭ ‬كورد‭ ‬بیدات،‭ ‬یان‭ ‬سه‌ركردایه‌تیی‭ ‬سیاسیی‭ ‬كورد‭ ‬له‌بری‭ ‬هاووڵاتییه‌كانی‭ ‬بڕیاری‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬بدات،‭ ‬تا‭ ‬به‌‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬گشتپرسی‭ ‬ده‌گات‭.‬

 

سه‌رچاوه‌‭/‬

1‭. ‬كركوك‭ ‬فی‭ ‬الوثائق‭ ‬السریة‌‭ ‬العراقیة‌‭.‬

2‭. ‬د‭. ‬كه‌یوان‭ ‬ئازاد‭ ‬ئه‌نوه‌ر‭: ‬ترسی‭ ‬به‌عس‭ ‬له‌‭ ‬كه‌ركووك‭.‬