یه‌كه‌م هه‌نگاو هی كوڕ بووه‌

هه‌ستم‭ ‬به‌وه‌‭ ‬كرد،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئازاری‭ ‬من‭ ‬گه‌یشت‭ ‬و‭ ‬منیش‭ ‬گوێم‭ ‬بۆ‭ ‬ئازار‭ ‬و‭ ‬حه‌سره‌ته‌كانی‭ ‬شل‭ ‬كرد،‭ ‬ئه‌و‭ ‬قسه‌یه‌شی‭: ‬اتۆش‭ ‬كوڕێكی‭ ‬باش‭ ‬بوویت،‭ ‬بۆ‭ ‬ژنت‭ ‬نه‌هێناوه‌ا‭. ‬خستمیه‌‭ ‬بیركردنه‌وه‌،‭ ‬دوای‭ ‬سی‭ ‬و‭ ‬سێ‭ ‬ساڵ‭ ‬ته‌مه‌ن،‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬بوو‭ ‬كچێك‭ ‬ببینم‭ ‬وا‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬بدوێت‭ ‬و‭ ‬به‌و‭ ‬جۆره‌ش‭ ‬حه‌زی‭ ‬له‌‭ ‬خوێندنه‌وه‌ی‭ ‬ڕۆمان‭ ‬و‭ ‬شیعر‭ ‬بێت‭.‬

ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ئیسماعیل‭ ‬حه‌مه‌مین‭ ‬كۆڕێكی‭ ‬ده‌رباره‌ی‭ ‬قه‌سیده‌ی‭ ‬ـ‭ ‬گه‌ردۆز‭ ‬ـ‭ ‬ساز‭ ‬دا،‭ ‬كچه‌كه‌م‭ ‬داوه‌ت‭ ‬كرد،‭ ‬دوای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬شیعره‌كه‌م‭ ‬خوێنده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئاماده‌بووان‭ ‬قسه‌یان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كرد،‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ده‌رگای‭ ‬هۆڵه‌كه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچه‌‭ ‬به‌‭ ‬گه‌رمی‭ ‬ده‌ستی‭ ‬گوشیم‭ ‬و‭ ‬شووشه‌‭ ‬عه‌ترێكیشی‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ئه‌و‭ ‬ته‌نیاییه‌‭ ‬كوشنده‌یه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬باست‭ ‬كرد،‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬هه‌ژاندمی،‭ ‬مه‌گه‌ر‭ ‬من‭ ‬وه‌ك‭ ‬تۆ‭ ‬ته‌نیا‭ ‬بم‭.‬

هه‌وره‌ها‭ ‬گوتی‭: ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬تاقه‌تت‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬با‭ ‬پیاسه‌یه‌ك‭ ‬بكه‌ین‭.‬

گوتم‭: ‬زۆر‭ ‬خۆشحاڵ‭ ‬ده‌بم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌م‭ ‬مه‌غریبه‌،‭ ‬ئاساییه‌‭ ‬كچێكی‭ ‬وه‌ك‭ ‬تۆ‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كوڕێك‭ ‬پیاسه‌‭ ‬بكات؟

به‌‭ ‬سه‌ربادانێكه‌وه‌‭ ‬گوتی‭: ‬من‭ ‬كچێكی‭ ‬ئازادم‭ ‬هاوڕێ‭.‬

به‌‭ ‬پیاسه‌‭ ‬ڕوومان‭ ‬له‌‭ ‬شه‌قامی‭ ‬شه‌ست‭ ‬مه‌تری‭ ‬كرد،‭ ‬به‌ده‌م‭ ‬ڕێگاوه‌،‭ ‬جار‭ ‬جار‭ ‬هه‌ناسه‌یه‌كی‭ ‬هه‌ڵده‌كێشا‭ ‬و‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬خۆشه‌‭ ‬مرۆڤ‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬بگات،‭ ‬هه‌موو‭ ‬كێشه‌كان‭ ‬له‌م‭ ‬دنیایه‌دا‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬لێک‭ ‬تێنەگەیشتنەوە‭ ‬په‌یدا‭ ‬ده‌بن‭.‬

به‌‭ ‬نیمچه‌‭ ‬بزه‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬پێم‭ ‬گوت‭: ‬تۆ‭ ‬له‌‭ ‬من‭ ‬ده‌گه‌ی؟

وه‌رامی‭ ‬دامه‌وه‌‭: ‬دوای‭ ‬خوێندنه‌وه‌ی‭ ‬شیعره‌كه‌ت،‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬چوومه‌‭ ‬ناو‭ ‬جیهانی‭ ‬تۆوه‌‭.‬

گوتم‭: ‬چۆن‭ ‬جیهانێكه‌؟

گوتی‭: ‬كت‭ ‬و‭ ‬مت‭ ‬جیهانی‭ ‬من،‭ ‬ته‌نیایی‭ ‬و‭ ‬بێزاری‭ ‬و‭ ‬بێبه‌ش‭ ‬و‭ ‬هاوده‌می‭ ‬جگه‌ره‌‭ ‬و‭ ‬كتێب‭.‬

كه‌‭ ‬وشه‌ی‭ ‬جگه‌ره‌م‭ ‬به‌رگوێ‭ ‬كه‌وت،‭ ‬پاكه‌ته‌كه‌م‭ ‬ده‌رهێنا‭ ‬و‭ ‬جگه‌ره‌یه‌كم‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬و‭ ‬یه‌كێكیشم‭ ‬بۆ‭ ‬خۆم‭ ‬داگیرساند،‭ ‬گوتم‭:‬

ـ‭ ‬ڕات‭ ‬به‌رامبه‌ر،‭ ‬ئه‌و‭ ‬دامه‌زراوه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬پێی‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬مێردایه‌تی،‭ ‬یان‭ ‬هاوسه‌رگیری‭ ‬چییه‌؟

سه‌یرێكی‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬دووكه‌ڵی‭ ‬جگه‌ره‌كه‌ی‭ ‬ڕووه‌‭ ‬و‭ ‬ئاسمان‭ ‬به‌رز‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پرسیاره‌م‭ ‬نه‌ده‌كرد،‭ ‬دیاره‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬كچێكی‭ ‬زۆر‭ ‬ساده‌‭ ‬سه‌یرم‭ ‬ده‌كه‌یت‭.‬

پێم‭ ‬گوت‭:‬

ـ‭ ‬ببووره‌،‭ ‬مه‌به‌ستم‭ ‬ئه‌وها‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬خۆشه‌‭ ‬دوو‭ ‬هاوڕێ‭ ‬شاره‌زای‭ ‬دید‭ ‬و‭ ‬بۆچوونی‭ ‬یه‌كتر‭ ‬بن‭.‬

گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ئه‌و‭ ‬هاوكێشه‌یه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ناوی‭ ‬زه‌واجه‌،‭ ‬لای‭ ‬من‭ ‬ده‌مێكه‌‭ ‬یه‌كلا‭ ‬بووه‌ته‌وه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬مێردكردن‭ ‬بریتی‭ ‬بێت‭ ‬له‌وه‌نده‌‭ ‬مسقاڵ‭ ‬زێڕه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬پاره‌ی‭ ‬نه‌ختینه‌،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬فلس‭ ‬ناهێنێت‭.‬

گوتم‭:‬

ـ‭ ‬منیش‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬بیر‭ ‬ده‌كه‌مه‌وه‌‭.‬

سه‌یرم‭ ‬كرد،‭ ‬دنیا‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬تاریك‭ ‬داهاتووه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬پیاسه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬ئازادی‭ ‬پێچمان‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬ماڵی‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬له‌وێ‭ ‬بوو،‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬جیا‭ ‬ببینه‌وه‌‭ ‬بڕیارمان‭ ‬دا‭ ‬سبه‌ی‭ ‬سه‌عات‭ ‬11‭ ‬له‌‭ ‬پێشانگای‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ ‬ـ‭ ‬بورهان‭ ‬سابیر‭ ‬ـ‭ ‬یه‌كتر‭ ‬ببینین‭.‬

بورهان‭ ‬سابیر،‭ ‬له‌ناو‭ ‬گه‌رماوی‭ ‬قه‌ڵاتدا،‭ ‬پێشانگایه‌كی‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬اماسكب‭ ‬وب‭ ‬میناتۆڕبی‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬ئه‌زموونه‌كه‌ی‭ ‬زۆر‭ ‬ناوازه‌‭ ‬و‭ ‬تازه‌‭ ‬بوو،‭ ‬پێش‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬له‌وێ‭ ‬یه‌كترمان‭ ‬بینی،‭ ‬ماوه‌یه‌كی‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬تابلۆكان‭ ‬ڕاماین‭ ‬و‭ ‬چێژمان‭ ‬لێ‭ ‬بینی،‭ ‬له‌‭ ‬حه‌وشه‌كه‌دا‭ ‬ده‌ستمان‭ ‬به‌‭ ‬جگه‌ره‌كێشان‭ ‬كرد،‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬مووچه‌م‭ ‬وه‌رگرتووه‌،‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬داوه‌تی‭ ‬منی‭.‬

هه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬سوعبه‌ت‭ ‬پێم‭ ‬گوت‭:‬

ـ‭ ‬من‭ ‬هیچ‭ ‬معاشێكم‭ ‬نییه‌،‭ ‬جا‭ ‬نازانم‭ ‬كه‌ی‭ ‬داوه‌تت‭ ‬بكه‌م‭.‬

ئه‌و‭ ‬ده‌مه‌،‭ ‬كه‌باب‭ ‬كۆیی‭ ‬به‌ناوبانگترین‭ ‬و‭ ‬به‌تامترین‭ ‬كه‌باب‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێر،‭ ‬چووینه‌‭ ‬ئه‌وێ،‭ ‬به‌ده‌م‭ ‬نان‭ ‬خواردنه‌وه‌‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬لێی‭ ‬پرسیم‭:‬

ـ‭ ‬مه‌به‌ستت‭ ‬له‌وه‌‭ ‬چ‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬گوتت‭ ‬هیچ‭ ‬معاشێكم‭ ‬نییه‌‭.‬

وه‌رامم‭ ‬دایه‌وه‌‭:‬

من‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬دوو‭ ‬بڕیاری‭ ‬736‭ ‬ـ‭ ‬737‭ ‬له‌‭ ‬عه‌سكه‌ری‭ ‬نه‌ماوم،‭ ‬له‌‭ ‬وه‌زیفه‌ش‭ ‬فه‌سڵ‭ ‬كراوم،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬هیچ‭ ‬فه‌رمانگه‌‭ ‬و‭ ‬دائیره‌یه‌كی‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬ئیشم‭ ‬ناڕوات‭.‬

كه‌‭ ‬وام‭ ‬گوت،‭ ‬هه‌ستم‭ ‬كرد‭ ‬تۆزێك‭ ‬تێكچوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬خۆی‭ ‬نه‌هێنا‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬بزه‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ئه‌ی‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌ژیت؟

ـ‭ ‬به‌‭ ‬پاداشتی‭ ‬نووسینه‌كانم‭ ‬و‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬براده‌ری‭ ‬دڵسۆزیش‭ ‬جار‭ ‬جار‭ ‬یارمه‌تیم‭ ‬ده‌ده‌ن‭.‬

سه‌ر‭ ‬و‭ ‬چایه‌مان‭ ‬فڕكرد‭ ‬و‭ ‬دوو‭ ‬جگه‌ره‌مان‭ ‬كێشا‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬پیاسه‌‭ ‬ڕوومان‭ ‬له‌‭ ‬باخچه‌ی‭ ‬گڵكه‌ند‭ ‬كرد،‭ ‬له‌بن‭ ‬دار‭ ‬كالیپتۆسێك‭ ‬دانیشتین،‭ ‬جار‭ ‬جار‭ ‬گه‌ڵای‭ ‬وه‌ریو‭ ‬ده‌كه‌وته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شان‭ ‬و‭ ‬لاملمان،‭ ‬هه‌ستم‭ ‬به‌وه‌‭ ‬كرد‭ ‬ئه‌و‭ ‬كچه‌‭ ‬ده‌یه‌وێت‭ ‬من‭ ‬زیاتر‭ ‬قسه‌‭ ‬بكه‌م‭ ‬و‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬مه‌سه‌له‌یه‌كی‭ ‬گرنگ‭ ‬بوروژێنم،‭ ‬منیش‭ ‬له‌و‭ ‬ته‌نیاییه‌‭ ‬كوشنده‌یه‌‭ ‬و‭ ‬له‌و‭ ‬بێزاریه‌دا،‭ ‬پێویستیم‭ ‬به‌‭ ‬هاوده‌مێك‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬تێم‭ ‬بگات،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬گۆرانیی‭ : (‬یه‌كه‌م‭ ‬هه‌نگاو‭ ‬هی‭ ‬كوڕبووه‌‭)‬م‭ ‬بیر‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتم‭:‬

ـ‭ ‬ئێستا‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬تۆ‭ ‬دوو‭ ‬براده‌رین،‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬ئه‌م‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌‭ ‬گه‌وره‌تر‭ ‬بكه‌ین‭:‬

له‌سه‌ره‌خۆ‭ ‬وه‌رامی‭ ‬دامه‌وه‌‭:‬

ـ‭ ‬بۆ‭ ‬ناكرێت‭!‬

پێم‭ ‬گوت‭:‬

ـ‭ ‬به‌وپه‌ڕی‭ ‬ڕاشكاوییه‌وه‌‭ ‬ده‌ڵێم‭ ‬ئاماده‌م‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوسه‌ری‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬تۆ‭ ‬پێك‭ ‬بهێنم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌م‭ ‬بارودۆخه‌دا،‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬پاره‌‭ ‬و‭ ‬پووله‌وه‌‭ ‬هیچم‭ ‬نییه‌‭.‬

جگه‌ره‌یه‌كی‭ ‬داگیرساند‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬پاره‌‭ ‬كه‌ی‭ ‬گیروگرفته‌،‭ ‬مرۆڤ‭ ‬ئیراده‌ی‭ ‬هه‌بێت‭ ‬هه‌موو‭ ‬كۆسپه‌كان‭ ‬ته‌خت‭ ‬ده‌كات‭.‬

گوتم‭:‬

ـ‭ ‬هه‌ر‭ ‬چۆنێك‭ ‬بێت،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬تۆ‭ ‬ماڵێكی‭ ‬بچكۆڵه‌ش‭ ‬دروست‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬هه‌ر‭ ‬پێویستمان‭ ‬به‌‭ ‬پاره‌‭ ‬ده‌بێت‭.‬

وه‌رامی‭ ‬دامه‌وه‌‭:‬

ـ‭ ‬تۆ‭ ‬هه‌نگاوێك‭ ‬وه‌ره‌‭ ‬پێشه‌وه‌،‭ ‬من‭ ‬ده‌‭ ‬هه‌نگاو‭ ‬دێمه‌‭ ‬پێشه‌وه‌‭.‬

به‌رله‌وه‌ی‭ ‬بڕۆین،‭ ‬گوتم‭:‬

ـ‭ ‬هه‌فته‌یه‌ك‭ ‬مۆڵه‌تم‭ ‬بده‌‭.‬

تا‭ ‬نزیك‭ ‬ماڵه‌وه‌یان‭ ‬هاوڕێی‭ ‬بووم،‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬خواحافیزیی‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌م،‭ ‬گوتم‭:‬

ـ‭ ‬دنیاش‭ ‬كاول‭ ‬بێت،‭ ‬هه‌ر‭ ‬خۆشم‭ ‬ده‌وێی‭.‬

به‌‭ ‬هێوری‭ ‬ورامی‭ ‬دامه‌وه‌‭:‬

ـ‭ ‬من‭ ‬زیاتر‭.‬