تۆ بڵێی عه‌شق بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌؟

مانگی‭ ‬حوزه‌یرانی‭ ‬ساڵی‭ ‬1989،‭ ‬ده‌سپێكی‭ ‬وه‌رچه‌رخانێكی‭ ‬سه‌یر‭ ‬و‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬ژیانی‭ ‬مندا،‭ ‬ڕۆژی‭ ‬18‭/‬6‭/‬1989،‭ ‬باوه‌ڕی‭ ‬ته‌واوم‭ ‬به‌وه‌‭ ‬هێنا،‭ ‬كه‌‭( ‬ڕێكه‌وت‭) ‬له‌‭ ‬ژیانی‭ ‬مرۆڤدا‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێكه‌،‭ ‬قه‌ت‭ ‬له‌و‭ ‬باوه‌ڕه‌دا‭ ‬نه‌بووم‭ (‬رێكه‌وت‭) ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆڵه‌‭ ‬سه‌ره‌كییه‌‭ ‬له‌‭ ‬ژیانی‭ ‬مندا‭ ‬ببینێت‭.‬

ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌،‭ ‬سه‌عات‭ ‬10ی‭ ‬سه‌رله‌به‌یانی،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئازاد‭ ‬مه‌ولوود‭ ‬ژووانمان‭ ‬هه‌بوو‭ ‬تا‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كه‌وه‌‭ ‬بچینه‌‭ ‬پێشانگه‌ی‭ ‬هونه‌رمه‌ندی‭ ‬شێوه‌كاری‭ ‬ناسراو‭ (‬سلێمان‭ ‬شاكر‭)‬،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌مونخانه‌كه‌‭ ‬چوومه‌‭ ‬لای‭ ‬ئازاد،‭ ‬مام‭ ‬قادری‭ ‬برای‭ ‬به‌‭ ‬شێوازه‌‭ ‬خۆشه‌كه‌ی‭ ‬دوای‭ ‬چاكوچۆنی‭ ‬گوتی‭:‬

یاڵڵاخیر،‭ ‬چت‭ ‬له‌‭ ‬بن‭ ‬سه‌ریدایه‌‭!‬

گوتم‭:‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ئازاد‭ ‬ده‌چینه‌‭ ‬سه‌یری‭ ‬پێشانگه‌یه‌ك‭.‬

ده‌ستێكی‭ ‬به‌‭ ‬به‌ر‭ ‬پشدێنیدا‭ ‬هێنا‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ئه‌ی‭ ‬خودا‭ ‬عه‌قل‭ ‬بدات‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌ولادتان‭.‬

مام‭ ‬قادر‭ ‬چووه‌‭ ‬ژووره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬منیش‭ ‬چاوه‌ڕێی‭ ‬ئازاد‭ ‬بووم،‭ ‬له‌پڕ‭ ‬كچێكی‭ ‬ناسیاوم‭ ‬به‌دیار‭ ‬كه‌وت،‭ ‬دوای‭ ‬هه‌واڵپرسین،‭ ‬گوتم‭:‬

خێره‌‭ ‬وا‭ ‬له‌و‭ ‬ناوه‌ی؟‭ ‬

گوتی‭:‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬براده‌رێك‭ ‬ده‌چینه‌‭ ‬هۆڵی‭ ‬میدیا‭.‬

گوتم‭: ‬

منیش‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وێ‭ ‬ده‌چم‭.‬

ئه‌و‭ ‬كچه‌،‭ ‬له‌‭ ‬خانه‌واده‌یه‌كی‭ ‬شیوعی‭ ‬و‭ ‬ده‌مێك‭ ‬بوو‭ ‬ده‌مناسی‭ ‬له‌‭ ‬زۆر‭ ‬كۆڕی‭ ‬ڕۆشنبیریی‭ ‬و‭ ‬هونه‌ری‭ ‬ئاماده‌‭ ‬ده‌بوو‭ ‬و‭ ‬جارجاریش‭ ‬له‌‭ ‬كتیبخانه‌كان‭ ‬ده‌مبینی‭ ‬و‭ ‬ده‌مزانی‭ ‬خوێنه‌رێكی‭ ‬چاكه‌،‭ ‬برایه‌كیشی‭ ‬پێشمه‌رگه‌ی‭ ‬حزبی‭ ‬شیوعی‭ ‬و‭ ‬براده‌رم‭ ‬بوو،‭ ‬به‌‭ ‬پیاسه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬هۆڵی‭ ‬میدیا‭ ‬شۆڕ‭ ‬بووینه‌وه‌،‭ ‬پرسیاری‭ ‬براكه‌یم‭ ‬كرد،‭ ‬گوتی‭:‬

له‌‭ ‬سوید‭ ‬به‌‭ ‬په‌نابه‌ر‭ ‬وه‌رگیراوه‌‭.‬

ماوه‌یه‌كی‭ ‬باش‭ ‬به‌ناو‭ ‬هۆڵه‌كه‌دا‭ ‬سووڕاینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌یری‭ ‬تابلۆكانمان‭ ‬كرد،‭ ‬گوتم‭:‬

سه‌برم‭ ‬نه‌ما،‭ ‬ده‌بێت‭ ‬بچمه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬جگه‌ره‌یه‌ك‭ ‬بكێشم‭.‬

گوتی‭:‬

منیش‭ ‬بیری‭ ‬جگه‌ره‌‭ ‬ده‌كه‌م‭.‬

سه‌ر‭ ‬و‭ ‬جگه‌ره‌ی‭ ‬سۆمه‌رمان‭ ‬داگیرساند،‭ ‬پرسیم‭:‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬خوێندنه‌وه‌دا‭ ‬چۆنیت؟

گوتی‭:‬

به‌رده‌وامم،‭ ‬ئێستا‭ ‬به‌‭ ‬زۆری‭ ‬ڕۆمان‭ ‬ده‌خوێنمه‌وه‌‭. ‬

جانتاكه‌ی‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬تونێل‭)‬ی‭ ‬ئه‌رنستۆ‭ ‬ساباتۆی‭ ‬پیشان‭ ‬دام‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

تازه‌‭ ‬كڕیومه‌‭ ‬و‭ ‬نازانم‭ ‬خوێندووته‌ته‌وه‌‭ ‬یان‭ ‬نا؟

گوتم‭:‬

به‌ڵێ،‭ ‬ڕۆمانیكی‭ ‬زۆر‭ ‬تراژیدییه‌،‭ ‬پاڵه‌وانه‌كه‌ی‭ ‬شێوه‌كاره‌‭ ‬و‭ ‬عه‌شق‭ ‬و‭ ‬ئیره‌یی‭ ‬وای‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كات‭ ‬خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‭ ‬بكوژێت‭.‬

گوتی‭:‬

تۆ‭ ‬بڵێی‭ ‬عه‌شق‭ ‬بگاته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕاده‌یه‌؟

گوتم‭:‬

من‭ ‬عاشق‌‭ ‬نه‌بووم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬بۆ‭ ‬نا‭.‬

كچه‌كه‌،‭ ‬پاكه‌ته‌‭ ‬حه‌بێكی‭ ‬له‌ناو‭ ‬جانتاكه‌ی‭ ‬ده‌رهێنا‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

به‌‭ ‬یارمه‌تیت‭ ‬ده‌چم‭ ‬ئه‌و‭ ‬حه‌به‌‭ ‬ده‌خۆم‭.‬

كه‌‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌‭ ‬لێم‭ ‬پرسی‭:‬

خێره‌؟‭ ‬ده‌ڵێی‭ ‬نه‌ساغی‭.‬

به‌‭ ‬حه‌سره‌ته‌وه‌‭ ‬ڕووی‭ ‬تێكردم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

دیاره‌‭ ‬نه‌تزانیوه‌‭!‬

گوتم‭:‬

نه‌خیر،‭ ‬هیچم‭ ‬نه‌زانیوه‌‭.‬

به‌‭ ‬ده‌م‭ ‬هه‌ڵكێشانی‭ ‬هه‌ناسه‌یه‌كی‭ ‬سارده‌وه‌‭ ‬گوتی‭:‬

ده‌‭ ‬ڕۆژی‭ ‬ته‌واو‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌منی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬ده‌ستبه‌سه‌ر‭ ‬بووم،‭ ‬زۆریان‭ ‬ئازار‭ ‬دام‭ ‬و‭ ‬ئێستا‭ ‬ناو‭ ‬به‌ناو‭ ‬ژانه‌سه‌رێكی‭ ‬تووند‭ ‬دام‭ ‬ده‌گرێت‭.‬

پێم‭ ‬گوت‭:‬

بۆ،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬چی؟‭ ‬

وه‌رامی‭ ‬دامه‌وه‌‭:‬

ماوه‌یه‌ك‭ ‬بوو‭ ‬ئه‌من‭ ‬چاوه‌دێریی‭ ‬ده‌كردین،‭ ‬پۆسته‌چییه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬به‌ڵگه‌نامه‌وه‌‭ ‬گیرا،‭ ‬نامه‌یه‌كی‭ ‬منیشی‭ ‬بۆ‭ ‬براكه‌م‭ ‬تێدابوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌ر‭ ‬هه‌واڵپرسین‭ ‬بوو‭.‬

پێم‭ ‬گوت‭: ‬

خۆ‭ ‬تۆ‭ ‬له‌‭ ‬ڕێكخستنه‌كانی‭ ‬حزبی‭ ‬شیوعی‭ ‬نه‌بوویت؟

گوتی‭: ‬

به‌ڵێ،‭ ‬من‭ ‬ئێستاش‭ ‬له‌‭ ‬ڕێكخستن‭ ‬كار‭ ‬ده‌كه‌م،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬گیرانه‌كه‌م‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬نامه‌كه‌‭ ‬بوو‭.‬

گوتم‭:‬

ئه‌ی‭ ‬چۆن‭ ‬دوای‭ ‬ده‌‭ ‬ڕۆژ‭ ‬ئازاد‭ ‬كرایت؟

گوتی‭: ‬

ئامۆزاكانم‭ ‬بازرگانن‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬زۆر‭ ‬ده‌ناسن‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵیان‭ ‬دا،‭ ‬به‌و‭ ‬مه‌رجه‌‭ ‬ئازاد‭ ‬كرام،‭ ‬كه‌‭ ‬چیتر‭ ‬په‌یوه‌ندیم‭ ‬به‌‭ ‬حزبه‌وه‌‭ ‬نه‌مێنێت‭.‬

كات‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬ده‌چوو،‭ ‬گوتم‭:‬

با‭ ‬نیوه‌ڕۆ‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬نانێك‭ ‬بخۆین‭.‬

گه‌سی‭ ‬مام‭ ‬ئیلیاس،‭ ‬به‌تامترین‭ ‬گه‌س‭ ‬بوو،‭ ‬له‌وێ‭ ‬نیوه‌ڕۆژمان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕاینه‌وه‌‭ ‬هۆڵی‭ ‬میدیا،‭ ‬به‌ده‌م‭ ‬جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬پرسیاره‌م‭ ‬به‌‭ ‬مێشكدا‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬كچه‌كه‌م‭ ‬پرسی‭: ‬

كچێكی‭ ‬خوێنده‌وار‭ ‬و‭ ‬پێگه‌یشتووی‭ ‬وه‌ك‭ ‬تۆ،‭ ‬چۆن‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬بیرت‭ ‬له‌‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوسه‌ری‭ ‬نه‌كردووه‌ته‌وه‌؟

یه‌كسه‌ر‭ ‬وه‌رامی‭ ‬دامه‌وه‌‭:‬

ئه‌ی‭ ‬كوڕێكی‭ ‬مامۆستا‭ ‬و‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬وه‌ك‭ ‬تۆ،‭ ‬چۆن‭ ‬تا‭ ‬ئیستا‭ ‬وا‭ ‬ڕه‌به‌نی؟‭.‬