“ژیان پیاسه‌یه‌ك نییه‌ به‌ناو باخچه‌یه‌كدا”

خه‌زنه‌دار‭ ‬گوتی‭: ‬چۆن،‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬نه‌تخوێندووه‌ته‌وه‌‭!‬

له‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬33‭ ‬ساڵیدا،‭ ‬واته‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬ساڵی‭ ‬1989،‭ ‬هه‌ستم‭ ‬به‌وه‌‭ ‬ده‌كرد‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬رووی‭ ‬هزر‭ ‬و‭ ‬ئه‌زموونه‌وه‌،‭ ‬وا‭ ‬ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬گه‌شه‌‭ ‬ده‌كه‌م،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬زیاتر‭ ‬پێویستیم‭ ‬به‌‭ ‬خویندنه‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬بڕیارم‭ ‬دا‭ ‬ئه‌و‭ ‬ساڵه‌‭ ‬بۆ‭ ‬خویندنه‌وه‌ی‭ ‬رۆمان‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬ئه‌ده‌بی‭ ‬روسی‭ ‬ته‌رخان‭ ‬بكه‌م،‭ ‬پێشتر‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬رۆژانی‭ ‬مامۆستایه‌تیم‭ ‬له‌‭ ‬گوند،‭ ‬رۆمانی‭ ( ‬دایك‭)‬ی‭ ( ‬گۆركی‭) ‬و‭ ( ‬تاوان‭ ‬و‭ ‬سزا‭) ‬و‭ ( ‬یاده‌وه‌ری‭ ‬له‌‭ ‬ماڵی‭ ‬مردووه‌كان‭)‬ی‭ ( ‬دیستۆڤسكی‭)‬یم‭ ‬خویندبووه‌وه‌،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬چه‌ند‭ ‬ده‌قێكی‭( ‬مایكۆڤسكی‭)‬و‭( ‬یه‌سه‌نین‭)‬و‭( ‬ئیخماتۆفا‭)‬م‭ ‬خوێندبۆوه‌،‭ ‬مه‌راقم‭ ‬بوو‭ ‬رۆمانی‭ ‬دكتۆر‭ ‬زیڤاگۆ‭ ‬بخوینینه‌وه‌‭.‬

زۆر‭ ‬جار‭ ‬ناوی‭ (‬بۆریس‭ ‬باسترناك‭)‬م‭ ‬به‌رگوێ‭ ‬ده‌كه‌وت،‭ ‬له‌‭ ‬رۆژنامه‌‭ ‬و‭ ‬گۆڤاره‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬رۆژگاره‌‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬بابه‌تم‭ ‬ده‌رباره‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شاعیر‭ ‬و‭ ‬رۆماننووسه‌‭ ‬خوێنده‌وه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬هه‌موویان‭ ‬جه‌ختیان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌كرده‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬نووسین‭ ‬و‭ ‬بڵاوكردنه‌وه‌ی‭ ‬رۆمانی‭ (‬دكتۆر‭ ‬زیڤاگۆ‭) ‬باسترناك‭ ‬وڵاتبه‌ده‌ر‭ ‬كراوه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬نووسه‌رانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬باسی‭ ‬باسترناكیان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬دوو‭ ‬جۆره‌‭ ‬بۆچوونیان‭ ‬هه‌بوو‭:‬

یه‌كه‌میان‭: ‬ماركسییه‌كان‭ ‬بوون،‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬دژی‭ ‬رۆمانه‌كه‌‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬باسترناكیان‭ ‬به‌‭ ‬لاده‌ر‭ ‬له‌قه‌ڵه‌م‭ ‬ده‌دا،‭ ‬گوایه‌‭ ‬دژی‭ ‬به‌لشه‌ویه‌ت‭ ‬ئه‌و‭ ‬رۆمانه‌ی‭ ‬نووسیوه‌،‭ ‬كار‭ ‬گه‌یشته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬راده‌یه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ندێكیان‭ ‬بڵێن‭ ‬باسترناك‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬موخابه‌راتی‭ ‬ئه‌مریكیدا‭ ‬هه‌بووه‌‭.‬

دووه‌میان‭: ‬له‌و‭ ‬باوه‌ڕه‌دا‭ ‬بوون،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬رۆمانه‌‭ ‬دژ‭ ‬به‌‭ ‬جه‌ور‭ ‬و‭ ‬سته‌می‭ ‬حكومڕانه‌كانی‭ ‬سۆڤیه‌ت،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رووی‭ ‬هه‌موویانه‌وه‌‭  (‬ستالین‭) ‬نووسراوه‌‭ ‬و‭ ‬په‌رده‌ی‭ ‬له‌‭ ‬رووی‭ ‬ساخته‌ی‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬داماڵیوه‌‭.‬

داوای‭ ‬ئه‌و‭ ‬رۆمانه‌م‭ ‬له‌‭ ‬دكتۆر‭ ‬مارف‭ ‬خه‌زنه‌دار‭ ‬كرد،‭ ‬به‌‭ ‬زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬گوتی‭:‬

چۆن،‭ ‬تا‭ ‬ئیستا‭ ‬نه‌تخوێندووه‌ته‌وه‌،‭ ‬بابه‌‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگه‌‭.‬

رۆمانه‌كه‌م‭ ‬وه‌رگرت‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬وردی‭ ‬كه‌وتمه‌‭ ‬خوێندنه‌وه‌ی،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌شێكدا‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬شتێكم‭ ‬لێ‭ ‬عاسێ‭ ‬ببا،‭ ‬پرسیارم‭ ‬له‌‭ ‬خه‌زنه‌دار‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬ئه‌میش‭ ‬زیاتر‭ ‬بۆی‭ ‬روون‭ ‬ده‌كردمه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬جارێكیش‭ ‬زانیاریی‭ ‬تازه‌ی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌دام‭.‬

به‌‭ ‬خویندنه‌وه‌ی‭ (‬دكتۆر‭ ‬زیڤاگۆ‭)‬دا،‭ ‬زۆر‭ ‬نهێنی‭ ‬و‭ ‬كون‭ ‬و‭ ‬كه‌له‌به‌ری‭ ‬نێوان‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬راسته‌قینه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬به‌دیار‭ ‬كه‌وت،‭ ‬باسترناك‭ ‬نه‌وه‌ی‭ ‬نێوان‭ ‬دوو‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬جیهان‭ ‬بوو،‭ ‬دیمه‌نه‌‭ ‬تۆقێنه‌ره‌كان‭ ‬و‭ ‬ئازاره‌‭ ‬به‌‭ ‬سفته‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌ور‭ ‬و‭ ‬زه‌مانه‌ی‭ ‬بینیبوو‭ ‬و‭ ‬چه‌شتبوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬وه‌رچه‌رخانه‌‭ ‬گه‌وره‌كانی‭ ‬ژیانی‭ ‬گه‌لی‭ ‬روسیا‭ ‬ده‌كات‭ ‬كه‌‭ ‬كاره‌ساتی‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬خه‌ون‭ ‬به‌‭ ‬ئازادییه‌وه‌‭ ‬به‌خۆوه‌‭ ‬ده‌بینێت،‭ ‬باسترناك‭ ‬زۆر‭ ‬به‌وردی‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬كاره‌ساته‌كانی‭ ‬نێوان‭ ‬ساڵانی‭ ‬1903‭ ‬ـ‭ ‬1929‭ ‬ده‌كات‭.‬

‭(‬یۆری‭ ‬زیڤاگۆ‭)‬ی‭ ‬پاڵه‌وانی‭ ‬رۆمانه‌كه‌،‭ ‬به‌‭ ‬منداڵی‭ ‬له‌‭ ‬په‌نجه‌ره‌وه‌‭ ‬سه‌یری‭ ‬دیمه‌نی‭ ‬دوا‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ساڵه‌‭ ‬ده‌كات،‭ ‬پاشان‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬پزیشك‭ ‬و‭ ‬ناوبه‌ناویش‭ ‬شیعر‭ ‬ده‌نووسێت،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬وه‌ك‭ ‬پزیشكێك‭ ‬به‌شداری‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬جیهانیدا‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬چاوی‭ ‬خۆی‭ ‬كاره‌ساته‌كان‭ ‬ده‌بینێت،‭ ‬كاتێكیش‭ ‬شۆڕش‭ ‬هه‌ڵده‌گیرسێت‭ (‬زیڤاگۆ‭) ‬له‌‭ ‬مۆسكۆدا‭ ‬ده‌بینن‭ ‬و‭ ‬به‌وردی‭ ‬سه‌یری‭ ‬رووداوه‌كان‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌ڵێت‭: ‬بژی،‭ ‬له‌گه‌ڵیدا‭ ‬بژی،‭ ‬ئه‌م‭ ‬كاره‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬جارێك‭ ‬له‌‭ ‬ژیاندا‭ ‬روو‭ ‬ده‌دات،‭ ‬پیاوان‭ ‬و‭ ‬سه‌رانی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬به‌لشه‌فیش‭ ‬خۆیان‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سانی‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬وره‌ی‭ ‬پۆڵایین‭ ‬نمایش‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬كه‌شوهه‌وای‭ ‬شۆڕشگێڕی‭ ‬پاشه‌كشه‌‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬زوڵم‭ ‬و‭ ‬توندوتیژی‭ ‬شوێنی‭ ‬ده‌گرێته‌وه‌،‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬ناوه‌خۆ‭ ‬وڵات‭ ‬هه‌تك‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬پاڵه‌وان‭ ‬تووشی‭ ‬نائومیدی‭ ‬ده‌بێت،

باسترناك،‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬ریژێمی‭ ‬سۆڤیه‌تی‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬په‌نجه‌ی‭ ‬ناڕه‌زایی‭ ‬به‌رز‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬وێرای‭ ‬بڵێت‭: ‬له‌ل،‭ ‬توانی‭ ‬زۆر‭ ‬بوێرانه‌‭ ‬مێژووی‭ ‬هاوچه‌رخی‭ ‬روسیا‭ ‬بخاته‌‭ ‬به‌رچاوان،‭ ‬بۆ‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬40‭ ‬ساڵ‭ ‬باسترناك‭ ‬و‭ ‬نه‌وه‌كان‭ ‬ئازاریان‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬سێ‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ناوه‌خۆ‭ ‬و‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬براكوژییه‌وه‌‭ ‬چه‌شت،‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌دا‭ ‬چه‌ندان‭ ‬كاره‌ساتی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬وه‌ك‭ ‬گرانی‭ ‬و‭ ‬تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ستگیركردنی‭ ‬بیرمه‌ند‭ ‬و‭ ‬رووناكبیران‭ ‬و‭ ‬نه‌فیكردنیان،‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬وڵاته‌دا‭ ‬هات‭.‬

دوای‭ ‬خوێندنه‌وه‌ی‭ ‬رۆمانه‌كه‌،‭ ‬مارف‭ ‬خه‌زنه‌دار‭ ‬گوتی‭:‬

ها‭ ‬چۆن‭ ‬رۆمانێك‭ ‬بوو؟

گوتم‭:‬

له‌‭ ‬كاتی‭ ‬خوێندنه‌وه‌ی‭ ‬دكتۆر‭ ‬زیڤاگۆدا،‭ ‬مووی‭ ‬سه‌رم‭ ‬قیت‭ ‬بوونه‌وه‌‭.‬

خه‌زنه‌دار‭ ‬گوتی‭:‬

ستالین‭ ‬و‭ ‬خرۆشۆف‭ ‬زۆر‭ ‬دژی‭ ‬باسترناك‭ ‬بوون،‭ ‬كار‭ ‬گه‌یشته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬راده‌یه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬خرۆشۆف‭ ‬بڵێت‭: ‬سمن‭ ‬به‌رهه‌مه‌كانی‭ ‬باسترناكم‭ ‬نه‌خویندووه‌ته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬سه‌ركۆنه‌یان‭ ‬ده‌كه‌مز‭.‬

به‌هۆی‭ ‬نووسینی‭ ‬ئه‌و‭ ‬رۆمانه‌وه‌،‭ ‬ساڵی‭ ‬1958‭ ‬خه‌ڵاتی‭ ‬نۆبل‭ ‬به‌‭ ‬باسترناك‭ ‬به‌خشرا،‭ ‬ساڵی‭ ‬1965‭ ‬رۆمانه‌كه‌‭ ‬كرا‭ ‬به‌‭ ‬فیلم‭ ‬و‭ ‬عومه‌ر‭ ‬شه‌ریف‭ ‬و‭ ‬جولی‭ ‬كریستی‭ ‬زیڤاگۆ‭ ‬رۆڵیان‭ ‬تێدا‭ ‬بینی،‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌وه‌‭ ‬رۆمانی‭ ‬دكتۆر‭ ‬زیڤاگۆ‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌یان‭ ‬زمانی‭ ‬دنیا‭ ‬وه‌ڕگێردرا‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵڵایه‌كی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬نایه‌وه‌‭.‬

باسترناك‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬رۆمان،‭ ‬بایه‌خێكی‭ ‬زۆری‭ ‬به‌‭ ‬بواری‭ ‬وه‌رگێڕان‭ ‬داوه‌،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬شكسپیردا‭ ‬پسپۆر‭ ‬بووه‌‭ (‬هاملێت‭ ‬و‭ ‬رۆمیۆ‭ ‬جولیت‭ ‬و‭ ‬ئه‌نتۆنیۆ‭ ‬و‭ ‬كلیۆباترا‭ ‬و‭ ‬شالیر‭ ‬و‭ ‬ماكبێس‭)‬ی‭ ‬وه‌رگێڕاوه‌ته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬روسی‭. ‬

باسترناك،‭ ‬شاعیرێكی‭ ‬داهێنه‌ریش‭ ‬بوو،‭ ‬له‌‭ ‬رۆمانی‭ ‬دكتۆر‭ ‬زیڤاگۆدا‭ ‬هه‌ست‭ ‬به‌‭ ‬بوونی‭ ‬شیعر‭ ‬و‭ ‬شعیریه‌ت‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

دوو‭ ‬پارچه‌‭ ‬شیعری‭ ‬باسترناك

ریگا

ئا‭ ‬ئه‌وه‌تا‭ ‬ئێمه‌‭ ‬جارێكی‭ ‬تر‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬به‌رزه‌ڕێدا

تێپه‌ر‭ ‬ده‌بین‭ ‬و‭ ‬پرده‌كه‌‭ ‬جێ‭ ‬دێڵین‭ ‬و‭ ‬ئێستا‭ ‬

به‌ره‌و‭ ‬به‌رزایی‭ ‬هه‌ڵده‌زنێین

رێك‭ ‬ژیان‭ ‬ئه‌وها‭ ‬بوو

به‌‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌راست‭ ‬شه‌كه‌تییه‌

هه‌نگاو‭ ‬هه‌ڵنانێكی‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬هه‌زاران‭ ‬ئاره‌زوو‭ ‬و‭ ‬نهێنی

به‌‭ ‬دریژایی‭ ‬كات‭ ‬و‭ ‬شوێن

سه‌ركه‌وتن‭ ‬و‭ ‬دابه‌زین

به‌‭ ‬چێژ‭ ‬بزوێن‭ ‬و‭ ‬گیرۆییه‌كان

ئه‌وانه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬هێزه‌وه‌‭ ‬رووه‌‭ ‬و‭ ‬ئامانج

پێشمان‭ ‬ده‌كه‌ون‭ ‬

ئا‭ ‬به‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌‭ ‬

ژیان‭ ‬خۆی‭ ‬گوزه‌راند

مه‌نوو،‭ ‬مه‌نوو،‭ ‬كار‭ ‬بكه‌

له‌‭ ‬ئیش‭ ‬مه‌وه‌سته‌

مه‌نوو،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌ستێره‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬فڕۆكه‌وان

رووبه‌رووی‭ ‬وه‌نه‌وز‭ ‬به‌وه‌

ئه‌ی‭ ‬هونه‌رمه‌ند،‭ ‬مه‌نوو،‭ ‬مه‌نوو

خۆت‭ ‬ته‌سلیمی‭ ‬خه‌و‭ ‬مه‌كه‌

تۆ‭ ‬بارمته‌ی‭ ‬زه‌مه‌نی

تۆ‭ ‬لای‭ ‬نه‌مری‭ ‬به‌دیل‭ ‬گیراوی

منیش،‭ ‬دوای‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬ساڵه‌،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬ئه‌و‭ ‬رسته‌یه‌ی‭ ‬باسترناك‭ ‬دووباره‌‭ ‬ده‌كه‌مه‌وه‌‭: ‬سژیان‭ ‬پیاسه‌یه‌ك‭ ‬نییه‌‭ ‬به‌‭ ‬ناو‭ ‬باخچه‌یه‌كداز‭.‬