جه‌نگى دووه‌مى (شه‌ڕى سارد)

جه‌نگى‭ ‬یه‌كه‌مى‭ (‬شه‌ڕى‭ ‬سارد‭ -‬Cold War‭) ‬نزیكه‌ى‭ ‬45‭ ‬ساڵی‭ ‬خایاند،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬سۆڤیه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬هه‌ڵوه‌شا‭ ‬و‭ ‬ڕێگاى‭ ‬خۆش‭ ‬كرد‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌ر‭ ‬چوارده‌‭ ‬كۆماره‌‭ ‬غه‌یره‌‭ ‬ڕوسییه‌كان‭ ‬سه‌ربه‌خۆیى‭ ‬خۆیان‭ ‬ڕابگه‌یه‌نن،‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌وروپاى‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتیش‭ ‬هه‌موو‭ ‬كۆماره‌‭ ‬سۆشیالیسته‌كان‭ ‬ڕووخێنران‭ ‬و‭ ‬به‌وه‌ش‭ ‬جه‌نگى‭ ‬یه‌كه‌مى‭ ‬سارد‭ ‬كۆتایی‭ ‬هات‭. ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬جێگه‌ى‭ ‬سه‌رنجه‌‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬داڕمانى‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬سۆڤیه‌ت‭ ‬ڕوسیا‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬میراتگرى‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬سۆڤیه‌تى‭ ‬كۆن‭ ‬و‭ ‬بیرۆكه‌ى‭ ‬ئیمپراتۆریه‌تى‭ ‬سۆڤیه‌ت‭ ‬تاكو‭ ‬ئێستاكه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬هزرى‭ ‬سه‌ركرده‌كانى‭ ‬ڕوسیادایه‌،‭ ‬به‌‭ ‬جۆرێك‭ ‬تاكو‭ ‬ئێستاش‭ ‬سه‌یرى‭ ‬كۆماره‌‭ ‬كۆنه‌كانى‭ ‬خۆى‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌شێك‭ ‬له‌‭ ‬ڕووسیا‭ ‬ده‌كات‭. ‬

به‌‭ ‬درێژایى‭ ‬مێژوو،‭ ‬ڕوسیا‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیى‭ ‬خۆى‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگاى‭ ‬نمایشكردنى‭ ‬هێزى‭ ‬سه‌ربازییه‌وه‌‭ ‬پاراستووه‌،‭ ‬قه‌یرانى‭ ‬جۆرجیا‭ ‬له‌‭ ‬ئابى‭ (‬2008‭)‬دا‭ ‬له‌م‭ ‬مه‌یدانه‌دا‭ ‬جۆره‌‭ ‬زه‌نگێك‭ ‬بوو،‭ ‬وێنه‌ى‭ ‬تانكه‌‭ ‬ڕوسییه‌كان‭ ‬و‭ ‬سه‌ربازى‭ ‬ڕوسى‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتێكى‭ ‬دراوسێى‭ ‬وه‌ك‭ ‬جۆرجیا،‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬نیشان‭ ‬دا‭ ‬كه‌‭ ‬كه‌ڵكه‌ڵه‌ى‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬بنه‌ماى‭ ‬هێز‭ ‬هێشتا‭ ‬ماوه‌،‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬شایانى‭ ‬باسه‌،‭ ‬هێرشه‌كه‌ى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬جۆرجیا،‭ ‬له‌‭ ‬چله‌مین‭ ‬ساڵڕۆژى‭ ‬هێرشى‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬سۆڤیه‌ت‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬چیكۆسلۆڤاكیادا‭ ‬بوو،‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌مه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬به‌هارى‭ ‬ساڵى‭ ‬2014‭ ‬دا،‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬تانك‭ ‬و‭ ‬سه‌ربازه‌كانى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬نیمچه‌دوورگه‌ى‭ ‬كریمیان‭ (‬قرم‭) ‬له‌‭ ‬ئۆكرانیا‭ ‬داگیر‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هاوینى‭ ‬هه‌مان‭ ‬ساڵدا‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگه‌ى‭ ‬به‌كرێگیراوه‌كانى‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬توانى‭ ‬باشوورى‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتى‭ ‬ئۆكرانیاش‭ ‬كه‌‭ ‬پێكهاتوون‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌ى‭ ‬دۆنباس‭ (‬دۆنێتسك‭ ‬و‭ ‬لوگانسك‭) ‬به‌هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬داگیر‭ ‬بكات،‭ ‬ئه‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬سیاسه‌ته‌ى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬له‌‭ ‬كۆماره‌كانى‭ ‬تریشدا‭ ‬وه‌ك‭ ‬ماڵدۆڤیا،‭ ‬ئازه‌ربایجان،‭ ‬تاجیكستان‭ ... ‬دووباره‌‭ ‬كراوه‌ته‌وه‌،‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬ده‌توانیین‭ ‬بڵێین‭ ‬ناكۆكییه‌كان‭ ‬و‭ ‬ئاڕاسته‌كانى‭ ‬ڕابردوو‭ ‬سه‌رله‌نوێ‭ ‬سه‌ریان‭ ‬هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌‭.‬

ئه‌گه‌ر‭ ‬كه‌مێك‭ ‬لاپه‌ڕه‌كانى‭ ‬مێژوو‭ ‬هه‌ڵده‌ینه‌وه‌،‭ ‬ده‌بینیین‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كانى‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬به‌هۆى‭ (‬پلانى‭ ‬مارشاڵ‭)‬ه‌وه‌،‭ ‬له‌‭ (‬حوزه‌یرانى‭ ‬ساڵى‭ ‬1947‭)‬دا،‭ ‬پێشنیارى‭ ‬به‌خشینى‭ ‬یارمه‌تیى‭ ‬دارایى‭ ‬و‭ ‬ئابووریى‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬وڵاتانه‌‭ ‬كرد‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نگى‭ ‬دووه‌مى‭ ‬جیهانیدا‭ ‬زیانیان‭ ‬پێ‭ ‬كه‌وتبوو،‭ ‬چونكه‌‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌دا‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬تاقه‌‭ ‬وڵاتى‭ ‬سه‌رمایه‌دارى‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬جه‌نگ‭ ‬تووشى‭ ‬داڕمانى‭ ‬ئابووریى‭ ‬نه‌كردبێ،‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬ئاشكرایه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كۆمه‌كه‌‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬سۆڤیه‌ت‭ ‬و‭ ‬وڵاتانى‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتى‭ ‬ئه‌وروپاشى‭ ‬ده‌گرته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌و‭ ‬پێشنیاره‌‭ ‬به‌توندى‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ (‬ستالین‭)‬ه‌وه‌‭ ‬ڕه‌ت‭ ‬كرایه‌وه‌،‭ ‬دیاره‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬مه‌رامى‭ ‬خۆى‭ ‬هه‌بوو‭ ‬له‌‭ ‬به‌ستنه‌وه‌ى‭ ‬سۆڤیه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬سسته‌مى‭ ‬سه‌رمایه‌داریى‭ ‬جیهانیه‌وه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬پێشنیاره‌‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬ستالینه‌وه‌‭ ‬قابیلى‭ ‬قبووڵكردن‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌وه‌‭ ‬ئیتر‭ ‬جه‌نگى‭ ‬یه‌كه‌مى‭ ‬سارد‭ ‬ده‌ستى‭ ‬پێكرد،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ ‬1991دا،‭ ‬واتا‭ ‬به‌‭ ‬كۆتایى‭ ‬جه‌نگى‭ ‬ساردى‭ ‬یه‌كه‌م،‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬جارێكى‭ ‬تر‭ ‬پێشنیازى‭ ‬هاریكارییه‌كى‭ ‬به‌رفراوانى‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬ناتۆ‭ ‬و‭ ‬شانسى‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌ندام‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كێتى‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬گرووپى‭ (‬G8‭) ‬خسته‌‭ ‬به‌رده‌م‭ ‬ڕوسیا‭. ‬له‌‭ ‬كۆبوونه‌وه‌ى‭ ‬سه‌رانى‭ ‬هاوپه‌مانێتیى‭ ‬ناتۆدا‭ ‬ستراتیژى‭ ‬هاریكارى‭ ‬و‭ ‬كۆبوونه‌وه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ڕوسیا‭ ‬خرایه‌‭ ‬به‌رباس‭ ‬تاكو‭ ‬ڕوسیا‭ ‬په‌راوێز‭ ‬نه‌خرێت،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬ببێته‌‭ ‬هاریكار،‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬پشتیوانیان‭ ‬له‌‭ ‬ئابوورییه‌‭ ‬داته‌پیوه‌كه‌ى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬كۆمپانیا‭ ‬خۆرئاواییه‌كان‭ ‬سه‌رمایه‌گوزارییه‌كى‭ ‬به‌رچاویان‭ ‬له‌‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬دارایی‭ ‬ڕوسیادا‭ ‬كرد‭. ‬ڕوسیا‭ ‬ده‌یتوانى‭ ‬سوود‭ ‬و‭ ‬قازانجێكى‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬ئابووریى‭ ‬جیهانى‭ ‬وه‌ربگرێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬وه‌ڵامى‭ ‬سه‌ركرده‌كانى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬هه‌ر‭ ‬وه‌ك‭ ‬وه‌ڵامه‌كه‌ى‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌ى‭ ‬ستالین‭ ‬بوو‭.‬

دیاره‌‭ ‬ڕوسه‌كان‭ ‬به‌بێ‭ ‬جه‌نگ‭ ‬به‌‭ ‬گشتى‭ ‬و‭ ‬جه‌نگى‭ ‬سارد‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تى‭ ‬ناتوانن‭ ‬بژین،‭ ‬ئه‌وه‌تا‭ (‬ڤلادیمیر‭ ‬پوتین‭) ‬سه‌رۆكى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬به‌وپه‌ڕى‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬به‌ڕوونى‭ ‬ده‌ڵێت‭ (‬نیگه‌رانى‭ ‬جه‌نگێكى‭ ‬ساردى‭ ‬نوێ‭ ‬نیم‭ ...)‬،‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌هانه‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬دووباره‌كردنه‌وه‌ى‭ ‬جه‌نگێكى‭ ‬ساردى‭ ‬تر،‭ ‬بێزارى‭ ‬و‭ ‬هه‌ڕه‌شه‌ى‭ ‬خۆى‭ ‬دژى‭ ‬قه‌ڵغانى‭ ‬مووشه‌كى‭ ‬ئه‌مه‌ریكا‭ ‬له‌‭ (‬چیك‭ ‬و‭ ‬پۆڵۆنیا‭) ‬ده‌رخستووه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ئاشكرا‭ ‬له‌‭ ‬دواهه‌مین‭ ‬كۆنفرانسى‭ ‬ئاسایشى‭ ‬نێوده‌وڵه‌تى‭ ‬له‌‭ ‬شارى‭ (‬میونیخ‭) ‬له‌‭ ‬ئه‌ڵمانیا‭ ‬گوتى‭: ‬سئه‌و‭ ‬پرۆژه‌‭ ‬ئه‌مه‌ریكییه‌‭ ‬ئاماژه‌یه‌كى‭ ‬نادۆستانه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬كار‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬په‌یوه‌ندیى‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬وڵات،‭ ‬به‌‭ ‬جۆرێك‭ ‬وڵاته‌كه‌ى‭ ‬ناچار‭ ‬ده‌كات‭ ‬ڕێوشوێنى‭ ‬دژ‭ ‬وه‌ربگرێتز،‭ ‬دواتریش‭ ‬سه‌رۆكى‭ ‬ئه‌ركانى‭ ‬گشتیى‭ ‬هێزه‌‭ ‬چه‌كداره‌كانى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬ژه‌نه‌راڵ‭ (‬یورى‭ ‬بالوڤسكى‭) ‬گوتى‭:‬زڕوسیا‭ ‬پلان‭ ‬داده‌نێت‭ ‬هێز‭ ‬به‌كار‭ ‬بهێنێت‭ ‬دژى‭ ‬ئه‌و‭ ‬دامه‌زراوانه‌ى‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬سسته‌مى‭ ‬قه‌ڵغانى‭ ‬مووشه‌كى‭ ‬ئه‌مه‌ریكایه‌‭ ‬له‌‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ئه‌وروپادا‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬پێیوابوو‭ ‬ئه‌م‭ ‬سسته‌مانه‌‭ ‬مایه‌ى‭ ‬هه‌ڕه‌شه‌یه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئاسایشى‭ ‬وڵاته‌كه‌ى‭). ‬جگه‌‭ ‬له‌مانه‌ش‭ ‬ڕوسیا‭ ‬به‌‭ ‬ناوى‭ ‬شه‌ڕى‭ ‬دژه‌تیرۆره‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬هێزێكیه‌وه‌‭ ‬هاتۆته‌‭ ‬ناوچه‌ى‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاسته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬به‌هانه‌ى‭ ‬كه‌وتنه‌‭ ‬خواره‌وه‌ى‭ ‬فڕۆكه‌یه‌كى‭ ‬جه‌نگییه‌وه‌‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬به‌‭ ‬توركیا‭ ‬ده‌فرۆشێت‭ ‬و‭ ‬ده‌یه‌وێت‭ ‬هێز‭ ‬بێنێته‌‭ ‬عێراقیشه‌وه‌‭. ‬ئایا‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌نگاوانه‌ى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬ماناى‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬كه‌‭ ‬جه‌نگى‭ ‬دووه‌مى‭ ‬شه‌ڕى‭ ‬سارد‭ ‬ده‌ستى‭ ‬پێكردووه‌؟‭ ‬ده‌رئه‌نجامى‭ ‬ئه‌م‭ ‬جه‌نگه‌‭ ‬سارده‌‭ ‬نوێیه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬به‌كارهێنانى‭ (‬ڤیتۆ‭) ‬كانى‭ ‬ڕوسیا‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجومه‌نى‭ ‬ئاسایشى‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬ده‌رباره‌ى‭ ‬سووریا‭ ‬و‭ ‬ئۆكرانیا‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵوێستیان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬به‌رنامه‌‭ ‬ئه‌تۆمییه‌كه‌ى‭ ‬ئێران‭ ‬به‌ئاشكرا‭ ‬ه‌ده‌ركه‌وت‭. ‬به‌‭ ‬بۆچوونى‭ ‬من‭ ‬ڕوسیا‭ ‬ده‌بێ‭ ‬له‌‭ ‬نێوان‭ ‬سه‌ركه‌وتنه‌‭ ‬كورتمه‌ودا‭ ‬و‭ ‬سه‌ربازییه‌كانیدا‭ ‬و‭ ‬ده‌ستكه‌وته‌‭ ‬درێژمه‌ودا‭ ‬ئابووریه‌كانیدا‭ ‬یه‌كێكیان‭ ‬هه‌ڵبژێرێت‭.‬

ئێستا‭ ‬كاتى‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬هاتووه‌‭ ‬بپرسین،‭ ‬ئایا‭ ‬ئێمه‌ى‭ ‬كورد‭ ‬ده‌بێ‭ ‬چى‭ ‬له‌‭ ‬ڕوسیا‭ ‬چاوه‌ڕوان‭ ‬بكه‌ین؟‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬زوو‭ ‬یان‭ ‬دره‌نگ‭ ‬سه‌ربه‌خۆیى‭ ‬كوردستان‭ ‬ڕابگه‌یه‌نین،‭ ‬پشتگیریمان‭ ‬ده‌كات‭ ‬یان‭ ‬به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌وه‌؟‭ ‬به‌و‭ ‬ئه‌زموونه‌‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌مانه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ڕوسه‌كاندا،‭ ‬پێم‭ ‬وایه‌‭  ‬ئه‌سته‌مه‌‭ ‬چاوه‌ڕوانى‭ ‬هه‌ڵوێستێكى‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬ڕوسیا‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌ده‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ئاره‌زووى‭ ‬ئێمه‌‭ ‬و‭ ‬بمانه‌وێت‭ ‬و‭ ‬نه‌مانه‌وێت‭ ‬هێشتاكه‌‭ ‬ڕوسیا‭ ‬زلهێزێكى‭ ‬جیهانییه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌ندامى‭ ‬هه‌میشه‌یى‭ ‬ئه‌نجومه‌نى‭ ‬ئاسایشى‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مافى‭ ‬به‌كارهێنانى‭ ‬ڤیتۆى‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬هه‌رچۆنێك‭ ‬بێت‭ ‬پێویسته‌‭ ‬خوێندنه‌وه‌یه‌كى‭ ‬زۆر‭ ‬وریایانه‌‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌ڵوێستى‭ ‬مۆسكۆ‭ ‬له‌‭ ‬به‌یانكردنى‭ ‬سه‌ربه‌خۆیى‭ ‬كوردستان‭ ‬بكه‌ین‭. ‬له‌‭ ‬كۆتاییدا‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬ماوه‌ته‌وه‌‭ ‬بیڵێم‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ده‌زانیین‭ ‬جه‌نگى‭ ‬سارد‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیى‭ ‬وڵاته‌‭ ‬زلهێزه‌كاندا‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬قوربانییه‌كانیشى‭ ‬وڵاته‌‭ ‬لاواز‭ ‬و‭ ‬بچووكه‌كانن،‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تى‭ ‬ئه‌و‭ ‬میلله‌تانه‌ى‭ ‬كه‌‭ ‬تاكو‭ ‬ئێستاكه‌‭ ‬خاوه‌نى‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬سه‌ربه‌خۆ‭ ‬نیین‭. ‬وه‌ك‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬گه‌مه‌كه‌‭ ‬ده‌ستى‭ ‬پێ‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌نجامه‌كه‌شى‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬تواناى‭ ‬یاریزانه‌كان‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویى‭ ‬ڕاهێنه‌ره‌كان‭.‬