سه‌ما له‌گه‌ڵ دڕنده‌كان

له‌سه‌ر‭ ‬ژماره‌‭ ‬و‭ ‬داتا‭ ‬و‭ ‬پێوه‌ر‭ ‬و‭ ‬پێوانه‌كان‭ ‬ناوه‌ستم،‭ ‬پێموایه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬مرۆڤه‌ى‭ ‬له‌‭ (‬داتابه‌یس‭)‬دایه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬مرۆڤه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ژى‭ ‬و‭ ‬هه‌ناسه‌‭ ‬ده‌دات‭ ‬و‭ ‬خه‌ون‭ ‬ده‌بینێت‭ ‬و‭ ‬ئازار‭ ‬ده‌چێژێت‭ ‬و‭ ‬گۆرانى‭ ‬ده‌ڵێت‭ ‬و‭ ‬سه‌ما‭ ‬ده‌كات‭.‬

به‌شى‭ ‬زۆرى‭ ‬لێكۆڵینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌رژمێرى‭ ‬و‭ ‬رووپێوییه‌كانى‭ ‬ئه‌م‭ ‬سه‌رده‌مه‌،‭ ‬مه‌رامى‭ ‬پێچه‌وانه‌یان‭ ‬هه‌یه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬لێكۆڵینه‌وانه‌ى‭ ‬به‌‭ ‬شوێن‭ ‬چاره‌سه‌ریى‭ ‬جه‌نگه‌وه‌ن،‭ ‬له‌ڕاستیدا‭ ‬به‌شى‭ ‬زۆریان‭ ‬كۆمپانیاكانى‭ ‬دروستكردنى‭ ‬چه‌ك‭ ‬و‭ ‬ته‌قه‌مه‌نى،‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینه‌وه‌ى‭ ‬بازاڕ‭ ‬پشتیوانییان‭ ‬ده‌كه‌ن‭!‬

به‌شێكى‭ ‬ترى‭ ‬ئه‌و‭ ‬لێكۆڵینه‌وانه‌ى‭ ‬به‌شوێن‭ ‬چاره‌سه‌ریى‭ ‬نه‌خۆشییه‌وه‌ن،‭ ‬له‌ڕاستیدا‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینه‌وه‌ى‭ ‬نه‌خۆشى‭ ‬ده‌گه‌ڕێن،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬بره‌و‭ ‬به‌‭ ‬بازاڕى‭ ‬كۆمپانیاكانى‭ ‬ده‌رمان‭ ‬بده‌ن‭!‬

به‌دواداچوونى‭ ‬ئه‌م‭ ‬تۆڕه‌‭ ‬ئاڵۆزه‌،‭ ‬له‌‭ ‬په‌یوه‌ندیى‭ ‬نێوان‭ ‬سه‌رمایه‌‭ ‬و‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندى‭ ‬و‭ ‬دووباره‌‭ ‬وێناكردن‭ ‬و‭ ‬به‌رهه‌م‭ ‬هێنانه‌وه‌ى‭ ‬جیهان،‭ ‬له‌‭ ‬رێگاى‭ ‬ژماره‌‭ ‬و‭ ‬پێوانه‌‭ ‬و‭ ‬ڕووپێوى‭ ‬و‭ ‬راپرسى‭ ‬و‭ ‬لێكۆڵینه‌وه‌وه‌،‭ ‬ورده‌كارى‭ ‬و‭ ‬شاره‌زاییه‌كى‭ ‬زۆرى‭ ‬ده‌وێت،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬ره‌وتى‭ ‬راست‭ ‬و‭ ‬چه‌وت‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كتر‭ ‬جیا‭ ‬بكه‌ینه‌وه‌‭!‬

دووباره‌‭ ‬وێناكردنه‌وه‌ى‭ ‬جیهان‭ ‬و‭ ‬خولقاندنى‭ ‬نموونه‌یه‌كى‭ ‬ژیان،‭ ‬له‌‭ ‬رێگاى‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌زگا‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراوانه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬رێگاى‭ ‬هۆكاره‌كانى‭ ‬راگه‌یاندن‭ ‬و‭ ‬له‌م‭ ‬سه‌رده‌مه‌شدا‭ ‬له‌‭ ‬رێگاى‭ ‬سۆشیال‭ ‬میدیاوه‌،‭ ‬له‌‭ ‬راستیدا‭ ‬به‌رهه‌مهێنانى‭ ‬وێنه‌یه‌كى‭ ‬گریمانه‌ییه‌،‭ ‬به‌پێى‭ ‬پێداوێستى‭ ‬و‭ ‬داخوازییه‌كانى‭ ‬بازاڕ‭!‬

دونیایه‌كى‭ ‬جوانت‭ ‬ده‌وێت‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كرێت‭! ‬دونیاى‭ ‬ناشیرین؟‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬هه‌ر‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كرێت‭!‬

له‌نێوان‭ ‬هه‌وڵه‌كانى‭ ‬دونیاى‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬ناشیرینیشدا،‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬كارتێڵه‌كانى‭ ‬سه‌رمایه‌دارى‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌مینه‌یه‌‭ ‬ناچار‭ ‬ده‌كات،‭ ‬كه‌‭ ‬كۆنتڕۆڵى‭ ‬سامانى‭ ‬مرۆڤایه‌تى‭ ‬و‭ ‬بازاڕى‭ ‬جیهانیان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌شێكى‭ ‬تایبه‌تى‭ ‬داهاتیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬لێكۆڵینه‌وانه‌‭ ‬ته‌رخان‭ ‬بكه‌ن‭ ‬كه‌،‭ ‬ئه‌گه‌رچى‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌‭ ‬مه‌به‌ستى‭ ‬ته‌مه‌ن‭ ‬درێژى‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزه‌رانى‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬بنه‌ماڵه‌كانیان‭ ‬ئه‌نجامى‭ ‬ده‌ده‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ده‌ره‌نجام‭ ‬به‌‭ ‬سوود‭ ‬و‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیى‭ ‬گشتى‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭.‬

به‌و‭ ‬پێه‌یى‭ ‬ده‌ره‌نجام‭ ‬به‌رى‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌وڵانه‌یه‌،‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كى‭ ‬فراوانتر‭ ‬سوودى‭ ‬لێ‭ ‬ببینرێت‭.‬

به‌م‭ ‬هه‌موو‭ ‬گومان‭ ‬و‭ ‬دوودڵیه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬لێكۆڵینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬پێوه‌ر‭ ‬و‭ ‬پێوانه‌كان‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌توانین‭ ‬دیمه‌نێكى‭ ‬گشتى‭ ‬هه‌ڵبسه‌نگێنین‭ ‬و‭ ‬وێنه‌یه‌كى‭ ‬راست‭ ‬و‭ ‬دروست‭ ‬بگوازینه‌وه‌؟‭! ‬ئه‌مه‌‭ ‬بڕێكى‭ ‬زۆرى‭ ‬له‌‭ ‬هۆشیارى‭ ‬و‭ ‬به‌رپرسیاریه‌تى‭ ‬ده‌وێت،‭ ‬بڕێك‭ ‬له‌‭ ‬شڕۆڤه‌‭ ‬و‭ ‬شیكارى‭ ‬و‭ ‬ئاشكراكردنى‭ ‬په‌نهانى،‭ ‬بڕێكى‭ ‬زۆرتریش‭ ‬خوێندنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تێڕامان‭.‬

‭ ‬كاتێك‭ ‬له‌‭ ‬كۆتایى‭ ‬دوا‭ ‬مانگى‭ ‬ساڵێكدا‭ ‬ده‌وه‌ستین‭ ‬و‭ ‬ده‌مانه‌وێت‭ ‬وێنه‌یه‌ك‭ ‬بكێشین‭ ‬نزیك‭ ‬بێت‭ ‬له‌‭ ‬واقیعه‌وه‌،‭ ‬چۆن‭ ‬زانیارییه‌كان‭ ‬ده‌گوازینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬چۆن‭ ‬بڕیار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ریزكردنى‭ ‬نزیكترینیان‭ ‬له‌‭ ‬راستییه‌وه‌‭ ‬ده‌ده‌ین؟‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬هه‌موو‭ ‬جه‌نگ‭ ‬و‭ ‬ئاڵۆزییه‌كانى‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬و‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬رێژه‌ى‭ ‬زۆرى‭ ‬قوربانیى‭ ‬جه‌نگ‭ ‬و‭ ‬تیرۆر،‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬كه‌‭ ‬به‌پێى‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬رێژه‌ى‭ ‬كۆچ‭ ‬و‭ ‬ئاواره‌بوون‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ ‬2015دا‭ ‬كه‌موێنه‌‭ ‬بووه‌،‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬پێناچێت‭ ‬دیمه‌نه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬گشتى،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستى‭ ‬جیهان‭ ‬روو‭ ‬له‌‭ ‬خراپى‭ ‬بووبێت‭.‬

به‌پێى‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان،‭ ‬نزیكه‌ى‭ ‬25‭ ‬ساڵه‌‭ ‬نیوه‌ى‭ ‬دانیشتووانى‭ ‬وڵاته‌‭ ‬تازه‌‭ ‬پێگه‌یشتووه‌كان‭ ‬رۆژانه‌یان‭ ‬به‌‭  ‬1‭.‬25‭ ‬دۆلار‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ده‌به‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئێستا‭ ‬ژماره‌ى‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ى‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئاسته‌‭ ‬گوزه‌رانه‌‭ ‬نزمه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ده‌به‌ن،‭ ‬دابه‌زیوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬14%‭ ‬و‭ ‬چینى‭ ‬مامناوه‌ندییش‭ ‬سێ‭ ‬به‌رابه‌ر‭ ‬زیادى‭ ‬كردووه‌‭.‬

‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬ده‌رد‭ ‬و‭ ‬په‌تا‭ ‬و‭ ‬نه‌خۆشى،‭ ‬ژماره‌ى‭ ‬تووشبوون‭ ‬به‌‭ ‬مه‌لاریا‭ ‬له‌‭ ‬2000ه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬به‌‭ ‬رێژه‌ى‭ ‬58%‭ ‬كه‌مى‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬سوورێژه‌‭ ‬و‭ ‬نه‌خۆشییه‌كانى‭ ‬تریش‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭.  ‬به‌پێى‭ ‬هه‌موو‭ ‬پێوه‌ره‌‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تى‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌یى‭ ‬و‭ ‬ته‌ندروستییه‌كان،‭ ‬مرۆڤایه‌تى‭  ‬له‌‭ ‬بواره‌كانى‭ ‬ئازادیى‭ ‬راده‌ربڕین‭ ‬و‭ ‬په‌ره‌پێدانى‭ ‬ته‌ندروستى‭ ‬و‭ ‬به‌ره‌وپێش‭ ‬بردنى‭ ‬گوزه‌راندا،‭ ‬هه‌نگاوى‭ ‬گه‌وره‌ى‭ ‬ناوه‌‭.‬

‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬هه‌موو‭ ‬ره‌خنه‌كانیش،‭ ‬هه‌وڵێكى‭ ‬جیهانیى‭ ‬هه‌مه‌لایه‌ن‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ئاڕاسته‌ى‭ ‬سه‌پاندنى‭ ‬رێسا‭ ‬و‭ ‬پێوانه‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬پته‌وكردنى‭ ‬په‌یوه‌ندیى‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬سنوورداركردن‭ ‬و‭ ‬كۆنتڕۆڵكردنى‭ ‬كێشه‌‭ ‬و‭ ‬ململانێكان‭. ‬نموونه‌ى‭ ‬باڵاى‭ ‬ئه‌و‭ ‬په‌یوه‌ندى‭ ‬و‭ ‬هه‌ماهه‌نگییه‌ى‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتان‭ ‬له‌‭ ‬بوارى‭ ‬زانستیدا،‭ ‬كۆبوونه‌وه‌ى‭ ‬196‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌‭ ‬له‌‭ ‬پاریس،‭ ‬بۆ‭ ‬پێكهاتن‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬په‌یماننامه‌یه‌ك‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬چاره‌سكردنى‭ ‬كێشه‌كانى‭ ‬ژینگه‌‭.‬

‭ ‬به‌‭ ‬درێژایى‭ ‬25‭ ‬ساڵى‭ ‬رابردوو،‭ ‬وڵاتانى‭ ‬جیهان‭ ‬سه‌رقاڵى‭ ‬دانانى‭ ‬پێوه‌رێك‭ ‬بوون‭ ‬بۆ‭ ‬بره‌ودان‭ ‬به‌‭ ‬مافى‭ ‬مرۆڤ‭ ‬و‭ ‬دژایه‌تیی‭ ‬هه‌ژارى‭ ‬و‭ ‬زیادكردنى‭ ‬ده‌رفه‌تى‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬سه‌پاندنى‭ ‬سزاش‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وانه‌ى‭ ‬پابه‌ند‭ ‬نابن‭ ‬و‭ ‬سه‌ركێشی‭ ‬و‭ ‬داگیركارى‭ ‬و‭ ‬سنووربه‌زاندن‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬یان‭ ‬ئه‌وانه‌ى‭ ‬په‌ره‌‭ ‬به‌‭ ‬چه‌كى‭ ‬كۆكوژى‭ ‬ده‌ده‌ن‭ ‬و‭ ‬ده‌ستدرێژى‭ ‬ده‌كه‌نه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬دانیشتووانى‭ ‬سڤیل‭.‬

سه‌ره‌ڕاى‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌و‭ ‬كوشتار‭ ‬و‭ ‬كۆچ‭ ‬و‭ ‬تیرۆره‌ى‭ ‬له‌م‭ ‬ناوچه‌یه‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬به‌‭ ‬پێودانگه‌‭ ‬جیهانییه‌كان،‭ ‬ریتمى‭ ‬رووداوه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬ئاڕاسته‌یه‌كى‭ ‬باشدا‭ ‬چووه‌‭. ‬ساڵى‭ ‬2015‭ ‬وه‌ك‭ ‬درێژكردنه‌وه‌ى‭ ‬بیست‭ ‬ساڵى‭ ‬رابردوو،‭ ‬وێنه‌یه‌كى‭ (‬هیگڵ‭)‬ى‭ ‬قۆناغێكى‭ ‬مێژوویى‭ ‬پیشان‭ ‬ده‌دات،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬باش‭ ‬هه‌ڵده‌كشێت‭ ‬و‭ ‬سیماى‭ ‬ئایینده‌یه‌ك‭ ‬ده‌نه‌خشێنێت‭. ‬به‌ڵام‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬به‌‭ ‬باش‭ ‬ناودێر‭ ‬بكرێت،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬وه‌همێكى‭ ‬گه‌وره‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌لاى‭ ‬كه‌مه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ئه‌م‭ ‬ساته‌‭ ‬باسى‭ ‬جیهانێك‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬پێى‭ ‬قایل‭ ‬بین‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬نموونه‌یى‭ ‬وه‌سفى‭ ‬بكه‌ین‭.‬

ئه‌وه‌ى‭ ‬له‌‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭ ‬روو‭ ‬ده‌دات،‭ ‬ناكرێت‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌شێك‭ ‬له‌‭ ‬كێشه‌ى‭ ‬هه‌موو‭ ‬جیهان‭ ‬سه‌یر‭ ‬نه‌كرێت،‭ ‬راسته‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌كان،‭ ‬رووداوه‌كانى‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوچه‌یه‌‭ ‬په‌یوه‌ستن‭ ‬به‌وه‌ى‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬به‌هارى‭ ‬عه‌ره‌بى‭ ‬ناودێر‭ ‬ده‌كرێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬نابێته‌‭ ‬به‌ڵگه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬بگوترێت‭ ‬ئه‌م‭ ‬رووداوانه‌‭ ‬جیهانى‭ ‬نیین‭.‬

‭(‬راشد‭ ‬ئه‌لغه‌نووشى‭) ‬گه‌وره‌‭ ‬سیاسه‌تمه‌دارى‭ ‬تونس‭ ‬ده‌ڵێت‭: (‬له‌سه‌ر‭ ‬پردى‭ ‬په‌ڕینه‌وه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬دیموكراسى،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬بزر‭ ‬بووین‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكى‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬پرده‌كه‌‭ ‬كه‌وتنه‌‭ ‬خوارێ‭)!‬

تاكه‌‭ ‬ئه‌زموونى‭ ‬سه‌ركه‌وتووى‭ ‬به‌هارى‭ ‬عه‌ره‌بى‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬وڵاتى‭ ‬تونسه‌،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌ى‭ ‬وڵاته‌كه‌‭ ‬ده‌ستوورێكى‭ ‬سكۆلارى‭ ‬بۆ‭ ‬نووسراوه‌،‭ ‬سه‌ره‌ڕاى‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ئه‌و‭ ‬وڵاته‌‭ ‬زۆرترین‭ ‬جه‌نگاوه‌رى‭ ‬جیهادیى‭ ‬له‌ناو‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬ئیسلامیدا‭ ‬هه‌یه‌‭!‬

لێره‌دا‭ ‬ره‌نگه‌‭ ‬جێگاى‭ ‬پرسیار‭ ‬بێت،‭ ‬كه‌‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬قۆناغێك،‭ ‬كه‌‭ ‬جه‌نگ‭ ‬و‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬كۆچ‭ ‬و‭ ‬ماڵوێرانى‭ ‬تێدا‭ ‬بێت،‭ ‬له‌‭ ‬ئاستى‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬وڵاته‌كه‌ماندا‭ ‬بڵێین‭ ‬شتێكى‭ ‬باش‭ ‬هه‌یه‌؟

چۆن‭ ‬ساڵێك‭ ‬پڕ‭ ‬بێت‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نگى‭ ‬خوێناوى‭ ‬و‭ ‬كێشه‌‭ ‬و‭ ‬ململانێى‭ ‬سیاسى‭ ‬و‭ ‬قه‌یرانى‭ ‬ئابوورى،‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬زاتى‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بكه‌ین‭ ‬بڵێین‭ ‬ساڵێكى‭ ‬خراپ‭ ‬نییه‌؟

شڕۆڤه‌ى‭ ‬هه‌ڵه‌‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬پاساو‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئازار‭ ‬و‭ ‬نه‌هامه‌تییانه‌‭ ‬بهێنینه‌وه‌،‭ ‬یان‭ ‬كار‭ ‬بكه‌ین‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬به‌‭ ‬رێگاى‭ ‬دروستكردنى‭ ‬وه‌همى‭ ‬مێژووییدا‭ ‬رووداوى‭ ‬كاره‌سات‭ ‬خوڵقێن‭ ‬دروست‭ ‬بكه‌ین‭. ‬جیاوازییه‌كى‭ ‬زۆر‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬هه‌سته‌وه‌ریمان‭ ‬به‌وه‌‭ ‬هه‌بێت‭ ‬كه‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬رووداوى‭ ‬مێژووییداین‭ ‬و‭ ‬ده‌توانین‭ ‬رووداو‭ ‬دروست‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬وه‌ك‭ ‬له‌وه‌ى‭ ‬وه‌همى‭ ‬مێژووییمان‭ ‬هه‌بێت‭.‬

ئه‌وه‌ى‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭ ‬روو‭ ‬ده‌دات‭ ‬چركه‌ساتێكى‭ ‬مێژووییه‌،‭ ‬به‌شێكى‭ ‬جه‌نگ‭ ‬و‭ ‬به‌شێكى‭ ‬سیاسه‌ت‭ ‬یه‌كلایى‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬درككردن‭ ‬به‌م‭ ‬چركه‌ساته‌‭ ‬مێژووییه‌،‭ ‬به‌شێكى‭ ‬گه‌وره‌ى‭ ‬به‌ده‌ستهێنانى‭ ‬ئامانجه‌كه‌یه‌‭.‬

له‌سه‌ر‭ ‬شانۆیه‌كى‭ ‬مێژوویى،‭ ‬جه‌نگى‭ ‬نێوان‭ ‬خه‌یاڵى‭ ‬ئیمپراتۆریه‌تى‭ ‬سه‌فه‌وى‭ ‬و‭ ‬عوسمانى،‭ ‬رووسى‭ ‬و‭ ‬ئه‌مریكایى‭ ‬و‭ ‬ئه‌وروپایى‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كدا‭ ‬دێن‭ ‬و‭ ‬كێبركێیانه‌‭. ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬له‌‭ ‬میراتى‭ ‬جه‌نگى‭ ‬جیهانی‭ ‬بێدادانه‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬وڵاتێكى‭ ‬لێ‭ ‬دروست‭ ‬كرابوو،‭ ‬ئێستا‭ ‬هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ورد‭ ‬ده‌بێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتى‭ ‬دیكه‌‭!‬

خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬كات‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌وروپاى‭ ‬سه‌ده‌ى‭ ‬هه‌ژده‌م‭ ‬ده‌چێت،‭ ‬كاتێك‭ ‬سه‌روه‌ریى‭ ‬سیستمى‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬به‌رجه‌سته‌‭ ‬ده‌بوو‭. ‬سه‌یر‭ ‬له‌وه‌دایه‌‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬خۆیشى‭ ‬له‌‭ ‬ئێستادا‭ ‬له‌‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬ده‌چێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬هیچ‭ ‬كاتێك‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬پڕۆژه‌ى‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬تێپه‌ڕاندنى‭ ‬سیستمى‭ ‬ده‌وڵه‌ت،‭ ‬په‌شیمان‭ ‬نه‌بووه‌‭!‬

‭(‬به‌رتۆڵد‭ ‬بریشت‭) ‬نووسه‌رێكى‭ ‬ئه‌ڵمانیاییه‌،‭ ‬جارێكیان‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬نووسیویه‌تى‭:‬

‭(‬ئه‌و‭ ‬ره‌حمه‌ى‭ ‬ئه‌م‭ ‬دڕنده‌یه‌ى‭ ‬لێ‭ ‬بووه‌،‭ ‬هێشتا‭ ‬به‌‭ ‬فه‌ڕ‭ ‬و‭ ‬پیته‌‭!( ‬ئه‌مه‌‭ ‬بۆ‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاستیش‭ ‬راسته‌‭! ‬هێگڵ‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬ساتێكى‭ ‬وا‭ ‬نووسیویه‌تى‭: (‬هه‌ر‭ ‬شتێك‭ ‬واقیعى‭ ‬بێت‭ ‬عه‌قڵگیره‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬شتێك‭ ‬عه‌قڵگیر‭ ‬بێت‭ ‬واقیعییه‌‭). ‬ئێستا‭ ‬ئه‌و‭ ‬ساته‌‭ ‬مێژووییه‌یه‌‭!.‬

ساڵى‭ ‬2015‭ ‬ساڵێكى‭ ‬مێژوویى‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬كورد،‭ ‬بۆ‭ ‬خۆرهه‌ڵاتى‭ ‬ناوه‌ڕاست،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬جیهان،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ساڵێك‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬نه‌خشه‌ى‭ ‬ئایینده‌یدا،‭ ‬مژده‌ى‭ ‬خوڵقاندنى‭ ‬رووداوى‭ ‬گه‌وره‌ترى‭ ‬هه‌ڵگرتووه‌‭!‬

ساڵى‭ ‬2015‭ ‬ساڵێكى‭ ‬جیاواز‭ ‬بوو،‭ ‬ته‌نها‭ ‬له‌‭ ‬ئایینده‌دا‭ ‬بایه‌خى‭ ‬ده‌زانین،‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌ى‭ ‬ساڵى‭ ‬ده‌ستكردن‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ما‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬دڕنده‌كاندا‭!‬