گه‌ردوونی ئیسلامیزم 4

برایانی‭ ‬موسووڵمان‭ ‬ده‌یانه‌وێت‭ ‬خۆیان‭ ‬شمولیتر‭ ‬له‌‭ ‬سه‌له‌فیزم‭ ‬و‭ ‬سۆفیزم‭ ‬بخه‌نه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شانۆکان؛‭ ‬شموولیه‌تێك‭ ‬که‌‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬سه‌له‌فیزم‭ ‬و‭ ‬سۆفیزم‭ ‬هه‌رس‭ ‬بکات،‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ئازار‭ ‬به‌‭ ‬گه‌ده‌‭ ‬گه‌وره‌که‌ی‭ ‬بگه‌یه‌نێت؛‭ ‬شمولیه‌تێك‭ ‬که‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاوه‌‭ ‬ده‌ستنیشانی‭ ‬ئامانجه‌‭ ‬گه‌وره‌که‌ی‭ ‬ده‌کات‭ ‬و‭ ‬له‌پێناوی‭ ‬به‌دیهێنانیدا‭ ‬ئاماده‌یی‭ ‬هه‌موو‭ ‬جۆره‌‭ ‬قوربانییە‌که‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬مورشیده‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬له‌سێداره‌دانی‭ ‬سه‌ید‭ ‬قوتب‭ ‬و‭ ‬هه‌زاران‭ ‬که‌سی‭ ‬دیکه‌ش‭. ‬ئامانجه‌‭ ‬گه‌وره‌که‌ش‭ ‬بریتییه‌‭ ‬له‌‭:‬

به‌ئیسلامیکردنه‌وه‌ی‭ ‬کۆمه‌ڵگاکان‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌وه‌‭! ‬بیناکردنه‌وه‌ی‭ ‬اداری‭ ‬ئیسلامب،‭ ‬پرۆژه‌یه‌که‌‭ ‬که‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬به‌رد‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬به‌رد،‭ ‬خشت‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬خشت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌‭ ‬و‭ ‬ده‌سته‌جه‌معیانه‌‭ ‬بینا‭ ‬بکرێت‭.‬

له‌پێناوی‭ ‬به‌دیهێنانی‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬له‌م‭ ‬شێوه‌یه‌دا،‭ ‬خودی‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننا‭ ‬چوارچێوه‌ی‭ ‬ائه‌کشن‭-‬جوڵانه‌وه‌ای‭ ‬برایان،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬خاڵی‭ ‬یه‌که‌مه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬دوا‭ ‬خاڵ‭ ‬ده‌ستنیشان‭ ‬ده‌کات‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬تەنیا‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگای‭ ‬په‌ره‌گرافێکه‌وه‌،‭ ‬که‌‭ ‬ده‌کرێت‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬بیکه‌ین‭ ‬به‌‭ ‬کوردی‭: ‬

ائێمه‌‭ ‬سه‌ره‌تا‭ ‬تاکی‭ ‬موسوڵمانمان‭ ‬ده‌وێت،‭ ‬پاشان‭ ‬خێزانی‭ ‬موسوڵمان،‭ ‬پاشان‭ ‬کۆمه‌ڵگای‭ ‬موسوڵمان،‭ ‬پاشان‭ ‬حکوومه‌تی‭ ‬ئیسلامی،‭ ‬دواتر‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬کۆتاییشدا‭ ‬ڕێبه‌رایه‌تیکردنی‭ ‬جیهان‭ ‬به‌پێی‭ ‬بنه‌ما‭ ‬شارستانییە‌کانی‭ ‬ئیسلام‭.‬ب

له‌‭ ‬خه‌یاڵدانی‭ ‬سیاسیی‭ ‬برایاندا،‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬به‌ئیسلامیکردنه‌وه‌ی‭ ‬کۆمه‌ڵگا‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬چه‌ندین‭ ‬پرۆسێسی‭ ‬ئاڵۆزدا‭ ‬تێ‭ ‬ده‌په‌ڕێت‭ ‬و‭ ‬کاری‭ ‬ساڵێك،‭ ‬ده‌‭ ‬ساڵ‭ ‬یان‭ ‬بیست‭ ‬ساڵ‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵکوو‭ ‬پێویستی‭ ‬به‌‭ ‬مێژوویه‌کی‭ ‬درێژه‌؛‭ ‬مێژوویه‌ك‭ ‬که‌‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬میکانیزمه‌کانی‭ ‬نوێ‭ ‬بکاته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ستراتیژیه‌تی‭ ‬کۆتایی‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬لێنه‌دراوی‭ ‬ده‌مێنێته‌وه‌‭.‬

له‌نێو‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرۆژه‌یه‌دا،‭ ‬پرۆگرامی‭ ‬ابه‌کۆمه‌لایه‌تیکردنه‌وه‌بی‭ ‬که‌سی‭ ‬تاك،‭ ‬وه‌ك‭ ‬بیلدۆزه‌ر‭ ‬کارده‌کات؛‭ ‬بیلدۆزه‌رێك‭ ‬که‌‭ ‬پرۆگرامی‭ ‬به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی‭ ‬پێشووتری‭ ‬که‌سی‭ ‬تاك‭ ‬ڕاده‌ماڵێت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬جێگاکه‌یدا‭ ‬که‌سایه‌تیه‌کی‭ ‬نوێ‭ ‬دروست‭ ‬ده‌کاته‌وه‌،‭ ‬که‌‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬جار‭ ‬له‌ناوه‌نده‌‭ ‬کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا،‭ ‬هێنده‌‭ ‬گۆڕانکاریی‭ ‬به‌سه‌ردا‭ ‬هاتووه‌‭ ‬ناناسرێته‌وه‌‭.‬

ئه‌م‭ ‬مرۆڤه‌‭ ‬نوێیه‌‭ ‬تاکێکی‭ ‬کارله‌سه‌رکراوه‌،‭ ‬کار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زمانی،‭ ‬عه‌قڵی،‭ ‬خه‌یاڵدانی،‭ ‬وێنه‌کانی،‭ ‬بینینه‌کانی،‭ ‬بیستنه‌کانی،‭ ‬بۆنکردنه‌کانی،‭ ‬سۆزی،‭ ‬هه‌ستی،‭ ‬هه‌ڵچوونی،‭ ‬پێکه‌نینی،‭ ‬گریانی،‭ ‬توڕه‌بوونی،‭ ‬قسه‌کردنی،‭ ‬ته‌نانه‌ت،‭ ‬چۆنییە‌تیی‭ ‬چوون‭ ‬بۆ‭ ‬توالێت‭ ‬و‭ ‬هاتنه‌ده‌ره‌وه‌شی،‭ ‬چۆنییە‌تیی‭ ‬جووتبوونی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ژنه‌که‌یدا،‭ ‬چۆنییە‌تیی‭ ‬خه‌وتن‭ ‬و‭ ‬له‌خه‌وهه‌ستانی،‭...‬،‭ ‬بڕگه‌‭ ‬به‌‭ ‬بڕگه‌ی‭ ‬ژیانی‭ ‬سه‌رله‌نوێ‭ ‬و‭ ‬به‌پێی‭ ‬پرۆگرامی‭ ‬سه‌رله‌نوێ‭ ‬به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنه‌وه‌ی‭ ‬برایان‭ ‬بینا‭ ‬کراوه‌ته‌وه‌‭.‬

تایبه‌تمه‌ندی‭ ‬و‭ ‬بایه‌خی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرۆگرامه‌ی‭ ‬برایان‭ ‬له‌وه‌دایه‌‭ ‬که‌‭ ‬به‌تەنیا‭ ‬له‌‭ ‬نێو‭ ‬مزگه‌وته‌کاندا‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬ناکرێت،‭ ‬به‌ڵکو‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ڕووبه‌ره‌کانی‭ ‬کۆمه‌ڵگادا‭ ‬کشاوه‌‭. ‬برایان‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬ده‌که‌نه‌وه‌،‭ ‬نه‌خۆشخانه‌‭ ‬داده‌مه‌زرێنن،‭ ‬سه‌نته‌ری‭ ‬په‌نادانی‭ ‬بێ‭ ‬په‌ناکان‭ ‬دروست‭ ‬ده‌که‌ن،‭ ‬خواردن‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬هه‌ژاراندا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬ده‌که‌ن،‭ ‬هاوڕێیه‌تیی‭ ‬خوێندکاره‌‭ ‬بێ‭ ‬کولتووره‌کان‭ ‬ده‌که‌ن،‭ ‬خانه‌ی‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬بۆ‭ ‬که‌مئه‌ندامان‭ ‬داده‌مه‌زرێنن،‭ ‬ده‌زگای‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬به‌‭ ‬هه‌تیوان‭ ‬به‌‭ ‬ده‌رزه‌ن‭ ‬ده‌که‌نه‌وه‌،‭...‬،‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕووکه‌شدا‭ ‬به‌لاشن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌ڕاستیدا‭ ‬هه‌ر‭ ‬هه‌موویان‭ ‬له‌پێناوی‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬به‌ئیسلامیکردنه‌وه‌ی‭ ‬کۆمه‌ڵگا‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌وه‌ن‭ ‬و‭ ‬تەنیا‭ ‬هه‌نگاوێکی‭ ‬بچوکیش‭ ‬له‌و‭ ‬هه‌نگاوانه‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرۆژه‌یه‌دا‭ ‬نییه‌‭.‬

به‌ڵام‭ ‬ئایا‭ ‬به‌ڕاستی‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننا‭ ‬و‭ ‬هاوڕێکانی،‭ ‬داهێنه‌ری‭ ‬یه‌که‌می‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرۆژه‌یه‌‭ ‬بوون؟

بێگومان‭ ‬نه‌خێر‭. ‬ڕێکخراوی‭ ‬برایانی‭ ‬موسووڵمان‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتێکدا‭ ‬سه‌رهه‌ڵده‌دات،‭ ‬که‌‭ ‬ئه‌زموونێکی‭ ‬دورودرێژی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬پرۆژه‌ی‭ ‬به‌مه‌سیحیکردنی‭ ‬کۆمه‌ڵگا‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌‭. ‬میسری‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬نۆزده‌هه‌م‭ ‬و‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬بیسته‌م‭ ‬لێوان‭ ‬لێو‭ ‬بووه‌‭ ‬له‌و‭ ‬ده‌زگا‭ ‬ته‌بشیرییانه‌ی‭ ‬که‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬میتۆده‌یان‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌کی‭ ‬زۆر‭ ‬قوڵ‭ ‬به‌کارهێناوه‌‭.‬

نه‌رمتر‭ ‬له‌‭ ‬برایان،‭ ‬پرۆسێسی‭ ‬به‌مه‌سیحیکردنی‭ ‬کۆمه‌ڵگا‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌وه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬به‌وریاییه‌وه‌‭ ‬په‌رده‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ناوه‌ڕۆکه‌‭ ‬ئایینییه‌‌که‌ی‭ ‬پرۆژه‌‭ ‬کۆمه‌ڵایه‌تیاکانی‭ ‬لاده‌دات‭. ‬بێهوده‌‭ ‬نییه‌‭ ‬که‌‭ ‬به‌شێکی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬ململانێکانی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬برایانی‭ ‬موسوڵمان‭ ‬ته‌رخان‭ ‬کراوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‭ ‬ڕێکخراوه‌‭ ‬ته‌بشیرییه‌کان‭ ‬و‭ ‬پرۆژه‌‭ ‬کۆمه‌ڵایه‌تیيه‌کانیان‭. ‬

ئه‌مه‌ش‭ ‬به‌ڕوونی‭ ‬له‌‭ ‬یه‌که‌م‭ ‬کۆنگره‌ی‭ ‬برایانی‭ ‬موسوڵمان‭ ‬له‌‭ ‬مانگی‭ ‬پێنجی‭ ‬ساڵی‭ ‬1933دا‭ ‬ده‌رده‌که‌وێت‭. ‬له‌م‭ ‬کۆنگره‌یه‌دا،‭ ‬ئیشکالیه‌تی‭ ‬یه‌که‌م‭ ‬و‭ ‬سه‌ره‌کی‭ ‬که‌‭ ‬کاری‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬کرابێت‭ ‬چۆنییە‌تیی‭ ‬ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‭ ‬پرۆگرامی‭ ‬به‌مه‌سیحیکردنی‭ ‬کۆمه‌ڵگا‭ ‬له‌‭ ‬خواری‭ ‬خواره‌وه‌یه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬له‌م‭ ‬کۆنگره‌یه‌دا،‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننا‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ڕێکخراوه‌که‌ی‭ ‬به‌‭ ‬پیاو‭ ‬و‭ ‬ژنه‌وه‌‭ ‬مۆبیلیزه‌‭ ‬ده‌کات‭ ‬و‭ ‬ده‌یکات‭ ‬به‌‭ ‬ماکینه‌ی‭ ‬جه‌نگێکی‭ ‬نه‌رم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬فراوان‭ ‬و‭ ‬کشاو‭ ‬به‌نێو‭ ‬جوگرافیا‭ ‬و‭ ‬مێژوودا‭.‬

به‌ڵام‭ ‬ته‌واو‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌ی‭ ‬بزووتنه‌وه‌‭ ‬ته‌بشیرییه‌کانه‌وه‌،‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننا‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬سنووری‭ ‬ڕووبه‌ری‭ ‬سیاسی‭ ‬ڕاناوه‌ستێت‭ ‬و‭ ‬ناڵێت‭: ‬لێره‌‭ ‬به‌دواوه‌‭ ‬ئیتر‭ ‬کاری‭ ‬من‭ ‬ته‌واو‭ ‬ده‌بێت‭. ‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌،‭ ‬له‌و‭ ‬شوێنه‌دا‭ ‬که‌‭ ‬ئه‌وان‭ ‬راده‌وه‌ستن،‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌ننا‭ ‬خێراتر‭ ‬و‭ ‬وردتر‭  ‬ڕێ‭ ‬ده‌کات‭.‬

1‭ ‬‭- ‬بۆ‭ ‬زانیاریی‭ ‬زیاتر،‭ ‬خوێنه‌ر‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬بگه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵپه‌ڕی‭ ‬فه‌رمیی‭ ‬برایانی‭ ‬موسووڵمان‭ ‬له‌م‭ ‬لینکه‌ی‭ ‬خواره‌وه‌دا‭.‬

http‭://‬www.ikhwanwiki.com​

2‭ - ‬گزاڤێ‭ ‬تێرنیسیه‌ن،‭ ‬تایبه‌تمه‌ند‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬برایانی‭ ‬موسوڵماندا،‭ ‬له‌‭ ‬دوا‭ ‬کتێبیدا‭ ‬به‌ناوی‭ ‬برایانی‭ ‬موسوڵمان،‭ ‬باس‭ ‬له‌م‭ ‬کۆنگره‌یه‌‭ ‬ده‌کات‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬میکانیزمی‭ ‬ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‭ ‬بزووتنه‌وه‌‭ ‬ته‌بشیریه‌کان‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬برایانه‌وه‌‭ ‬ڕاده‌وه‌ستێت‭.‬

Xavier Ternisien‭, ‬Les Frères musulmans‭, ‬Fayard‭, ‬Paris‭, ‬2005‭.‬

3‭ - ‬ماکسیم‭ ‬ڕۆدینسۆن،‭ ‬تایبه‌تمه‌ندیی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬خاکی‭ ‬ئیسلام،‭ ‬له‌‭ ‬یه‌کێك‭ ‬له‌‭ ‬کتێبه‌‭ ‬جوانه‌کانیدا‭ ‬به‌ناوی‭ ‬سیحری‭ ‬ئیسلام‭ ‬که‌‭ ‬ساڵی‭ ‬2003‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬فه‌ره‌نسی‭ ‬چاپ‭ ‬کراوه‌،‭ ‬به‌وردی‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬کار‭ ‬و‭ ‬میکانزیمه‌کانی‭ ‬بزووتنه‌وه‌‭ ‬ته‌بشیرییه‌کانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬خاکی‭ ‬ئیسلام‭ ‬ده‌کات‭. ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬به‌لایه‌وه‌‭ ‬گرنگ‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬فه‌ره‌نسی‭ ‬بزانێت،‭ ‬ده‌توانێت‭ ‬بیخوێنێته‌وه‌،‭ ‬به‌دڵنیایه‌وه‌‭ ‬زانیاریی‭ ‬وردی‭ ‬ده‌ست‭ ‬ده‌که‌وێت‭.‬

 

Maxime Rodinson‭, ‬La fascination de l‌islam‭, ‬La Découvert‭, ‬Paris‭, ‬2003‭.‬