قوتابخانه‌ په‌رپووته‌كانی تایبه‌ت.. 1

قوتابخانه‌ی‭ (‬شوه‌یفاتی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی‭) ‬و‭ (‬قوتابخانه‌ی‭ ‬به‌ریتانی‭) ‬به‌‭ ‬نموونه‌‭ ‬

په‌رپووتی،​‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬پلانێك‭ ‬ئاشكرا‭ ‬ده‌كات‭ ‬كه‌‭ ‬یه‌كخه‌ری‭ ‬گوفتار‭ ‬و‭ ‬كردار‭ ‬بێت‭. ‬تۆ‭ ‬شتێك‭ ‬ده‌ڵێیت‭ ‬و‭ ‬نایكه‌یت‭ ‬و‭ ‬شتێكی‭ ‬تر‭ ‬ده‌كه‌ی‭.. ‬خۆبڵاوكردنه‌وه‌،‭ ‬فڕێدانی‭ ‬شتێك‭ ‬لێره‌‭ ‬و‭ ‬یه‌كێ‭ ‬له‌وێ،‭ ‬بڵاوكردنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كۆنه‌كردنه‌وه‌،‭ ‬وتنی‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬كرداری‭ ‬كه‌م،‭ ‬بێ‭ ‬سه‌ره‌وبه‌ره‌یی،‭ ‬هه‌ڵوه‌شاوه‌یی‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵڕژاوی‭ ‬له‌‭ ‬نیشانه‌كانی‭ ‬ناسینه‌وه‌ی‭ ‬په‌رپووتیین‭. ‬په‌رپووتی‭ ‬نیشانه‌ی‭ ‬بێئامانجی‭ ‬و‭ ‬بێبه‌رنامه‌یی‭ ‬و‭ ‬بێپلانییە‌‭. ‬یان‭ ‬لانیكه‌م‭ ‬نیشانه‌ی‭ ‬ڕاستگۆنه‌بوونه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌و‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬به‌رنامانه‌ی‭ ‬ڕات‭ ‬گه‌یاندوون‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬مژدانه‌ی‭ ‬داوتن‭ ‬و‭ ‬نایانبه‌یته‌‭ ‬سه‌ر‭. ‬

په‌رپووت‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬شوێن‭ ‬نییه‌،‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬جێ‭ ‬خۆی‭ ‬بڵاو‭ ‬نه‌كردووه‌ته‌وه‌،‭ (‬له‌‭ ‬هه‌زار‭ ‬ئاشی‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬یه‌كێكی‭ ‬نه‌ماڵیوه‌ته‌وه‌‭)‬،‭ ‬بۆی‭ ‬گرنگ‭ ‬نییه‌‭ (‬قسه‌‭ ‬هه‌زار‭ ‬بێ‭ ‬و‭ ‬دووانی‭ ‬به‌كار‭ ‬بێت‭)‬،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬مامه‌ڵه‌كردن‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬په‌رپووت‭ ‬زۆر‭ ‬ئاسان‭ ‬نییه‌‭. ‬وه‌كئه‌وه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬ده‌بێت‭ ‬له‌سه‌ره‌تاوه‌،‭ ‬له‌‭ (‬ئه‌لف‭)‬ـه‌وه‌‭ ‬له‌گه‌ڵیدا‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێبكه‌یته‌وه‌‭..‬

ناوبردنی‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬هه‌ره‌‭ (‬نموونه‌یی‭) ‬و‭ (‬بێ‭ ‬ڕكابه‌ره‌كان‭)‬ی‭ ‬سوودخوازیی‭ ‬تایبه‌ت،‭ ‬به‌‭ (‬په‌ڕپووت‭) ‬له‌و‭ ‬تێگه‌شتنه‌وه‌‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬تۆكمه‌ترین،‭ ‬ڕێكوپێكترین،‭ ‬ستانداردترین،‭ ‬نێونه‌ته‌وه‌ییترین،‭ ‬ئه‌كادیمیكترین،‭ ‬زانستیترین،‭ ‬به‌شی‭ ‬سیسته‌مه‌كانیشدا‭ ‬په‌رپووتی،‭ ‬ناڕێكی،‭ ‬دژوازی‭ ‬و‭ ‬به‌ربه‌ره‌ڵایی‭ ‬هه‌یه‌‭.‬

به‌‭ ‬په‌یسه‌ر‭ ‬ئه‌مانه‌دا‭ ‬و‭ ‬كاتێك‭ ‬نامه‌یه‌كمان‭ ‬له‌‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬شوه‌یفاته‌وه‌‭ ‬پێگه‌یشت،‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬باسی‭ ‬به‌شداریی‭ ‬قوتابیه‌كانیان‭ ‬كردبوو‭ ‬له‌‭ ‬ئاهه‌نگێكی‭ ‬تایبه‌تدا،‭ ‬بڕیارم‭ ‬دا‭ ‬ڕووبه‌ڕوو‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‭ ‬ببینم‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬ڕێكه‌وتی‭ ‬نوڤێمبه‌ری‭ ‬ساڵی‭ ‬2010ی‭ ‬كرد‭. ‬به‌یانییه‌كیان‭ ‬پاش‭ ‬كه‌مێك‭ ‬چاوه‌ڕوانی‭ ‬خانمێكی‭ ‬ئه‌سمه‌رم‭ ‬بینی‭ ‬به‌ناوی‭ (‬دكتۆر‭ ‬هومه‌یرا‭ ‬بوخاری‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ری‭ ‬قوتابخانه‌كه‌‭ ‬بوو‭. ‬له‌و‭ ‬دانیشتنه‌دا‭ ‬باسی‭ ‬ناوه‌ڕ‌ۆكی‭ ‬نامه‌كه‌مان‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬نووسرابوو‭: (‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬به‌شداریكردن‭ ‬له‌‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌دا‭ ‬تۆمار‭ ‬كردووه‌‭. ‬له‌به‌رئه‌وه‌‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ئه‌و‭ ‬كراسه‌‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬بكات‭ ‬كه‌‭ ‬ئاماده‌‭ ‬كراوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌‭. ‬نرخی‭ ‬هه‌ر‭ ‬جلكێك‭ ‬له‌م‭ ‬بابه‌ته‌،‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬50‭ ‬هه‌زار‭ ‬دیناری‭ ‬عێراقی‭. ‬له‌پاش‭ ‬بۆنه‌كه‌‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬بۆی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬جلكه‌‭ ‬بۆ‭ ‬خۆی‭ ‬گل‭ ‬بداته‌وه‌‭. ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬تۆش‭ ‬له‌مه‌دا‭ ‬هاوڕای‭ ‬و‭ ‬حه‌ز‭ ‬ئه‌كه‌ی‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬له‌م‭ ‬بۆنه‌یه‌دا‭ ‬به‌شداری‭ ‬بكات،‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ئه‌م‭ ‬زانیارییانه‌ی‭ ‬خواره‌وه‌‭ ‬پڕ‭ ‬بكه‌یته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬واژووی‭ ‬بكه‌یت‭ ‬و‭ ‬بیده‌یته‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬خاتوو‭... ) ‬له‌‭ ‬كۆتاییی‭ ‬نامه‌كه‌شدا‭ ‬نووسرابوو‭: (‬دوا‭ ‬واده‌‭ ‬بۆ‭ ‬پاره‌دان‭ ‬بریتییه‌‭ ‬له‌‭ ‬9ی‭ ‬دێسه‌مبه‌ری‭ ‬2010‭). ‬

خاتوونه‌‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ر،‭ ‬به‌هێمنی‭ ‬و‭ ‬پاش‭ ‬گفتوگۆیه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵدانی‭ ‬جدی‭ ‬بۆ‭ ‬خۆپه‌ڕاندنه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌ڕۆكی‭ ‬نامه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬په‌یامه‌كه‌ی‭ ‬ناوی،‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬ددانی‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ڵه‌یه‌كدا‭ ‬نا‭ ‬و‭ ‬گفتی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬دا‭ ‬هه‌ڵه‌كه‌‭ ‬ڕاست‭ ‬بكرێته‌وه‌‭. ‬جۆرێك‭ ‬له‌‭ ‬مانوپۆڵاشیۆن‭ (‬قۆرخكاری‭)‬،‭ ‬ناچاركردن‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كردنه‌‭ ‬ماڵ‭ ‬له‌‭ ‬په‌یامه‌كه‌دا‭ ‬هه‌بوو‭. ‬مه‌بله‌غێ‭ ‬پاره‌یان‭ ‬لێ‭ ‬به‌رده‌دایته‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬ناچارییانه‌‭ ‬‌بیده‌ی‭ ‬به‌‭ ‬شتێك،‭ ‬كه‌‌‭ ‬هه‌ڵبژادنی‭ ‬خۆت‭ ‬نه‌بوو‭. ‬بنه‌مای‭ ‬نامه‌كه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‭ ‬پرانسیپی‭ ‬ئازادی‭ ‬بوو‭: ‬به‌زۆر‭ ‬پێكڕینێك‭ ‬له‌‭ ‬په‌یامه‌كه‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باوك‭ ‬ئازاد‭ ‬بن‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ریان‭ ‬نه‌كرێته‌‭ ‬ناچاری‭ ‬و‭ ‬نه‌خرێنه‌‭ ‬نێوان‭ ‬دوو‭ ‬به‌رداشه‌وه‌،‭ ‬ده‌كرا‭ ‬پێویستیی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬منداڵه‌كه‌یانی‭ ‬پێ‭ ‬پڕ‭ ‬بكه‌نه‌وه‌‭. ‬له‌‭ ‬په‌یامه‌كه‌دا‭ ‬سوودێكیی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ (‬شه‌رمنیی‭ ‬خۆرهه‌ڵاتیانه‌ی‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باوكی‭ ‬كورد‭) ‬بۆ‭ ‬مه‌سه‌له‌ی‭ ‬پاره‌،‭ ‬وه‌رگیرابوو‭. ‬له‌‭ ‬خۆرهه‌ڵاتدا‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باوك‭ ‬هه‌رچه‌نده‌ش‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬یان‭ ‬ده‌ستكورت‭ ‬بن،‭ ‬هێشتا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕه‌زامه‌ندیكردن‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬به‌خشینی‭ ‬پاره‌‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵه‌كانیان،‭ ‬ناڵێن‭ ‬نا‭. ‬ئه‌م‭ ‬مه‌سه‌له‌یه‌‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬به‌رده‌م‭ ‬لۆمه‌‭ ‬و‭ ‬پێشگر‭ ‬و‭ ‬پاشگریی‭ ‬ڕه‌زیلبوون‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌‭ ‬ناوبانگێكی‭ ‬خۆش‭ ‬نییه‌‭ ‬و‭ ‬تاڕاده‌یه‌ك‭ ‬ئابڕووبه‌رانه‌یه‌‭..‬

له‌‭ ‬ڕوانگه‌ی‭ ‬ئابووریی‭ ‬خێزانی‭ ‬و‭ ‬به‌رنامه‌ی‭ ‬خێزانیی‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌‌،‭ ‬هیچ‭ ‬شتێكی‭ ‬مادی،‭ ‬وه‌ك‭ ‬خه‌رجكردنی‭ ‬ئامانجدارانه‌ی‭ ‬پاره‌،‭ ‬ناچێته‌‭ ‬چوارچێوه‌ی‭ ‬ناووناتۆره‌‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌‭. ‬خێزانێك‭ ‬بڕیار‭ ‬ده‌ده‌ن‭ ‬چۆن‭ ‬پاره‌كانیان‭ ‬به‌كار‭ ‬بهێنن‭ ‬و‭ ‬بۆچی‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬ده‌چێته‌‭ ‬چێوه‌ی‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬به‌ڕێوه‌بردنی‭ ‬خێزان‭ ‬و‭ ‬به‌رنامه‌یه‌كی‭ ‬په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬له‌وێوه‌‭ ‬منداڵ‭ ‬به‌شداریی‭ ‬پێ‭ ‬بكرێت‭ ‬له‌‭ ‬پاشه‌كه‌وت‭ ‬و‭ ‬ئامانجدارانه‌‭ ‬مه‌سره‌فی‭ ‬ده‌ستكه‌وته‌كانی‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬وا‭ ‬ده‌كات‭ ‬منداڵ‭ ‬له‌‭ ‬زووه‌وه‌‭ ‬به‌رنامه‌‭ ‬دابنێت‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬بدات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬بیری‭ ‬داهاتوودا‭ ‬بێت‭. ‬بۆیه‌‭ ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌بله‌غه‌ی‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬داوای‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌ی‭ ‬گوزه‌رانی‭ ‬هه‌رێمدا‭ (‬2010‭) ‬و‭ ‬به‌ره‌ودوا،‭ ‬زۆر‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬وه‌لێ‭ ‬له‌‭ ‬ڕوانگه‌ی‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬خۆبه‌ڕێوه‌بردنی‭ ‬خێزانییه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌فیڕۆدان‭ ‬وابوو،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬كه‌‭ ‬بۆنه‌كه‌‭ ‬چوون‭ ‬بۆ‭ ‬مۆزه‌خانه‌ی‭ ‬لۆڤه‌ر،‭ ‬یان‭ ‬ته‌یت‭ ‬گالێری‭ ‬له‌نده‌ن‭ ‬نه‌بوو‭.. ‬ئێمه‌‭ ‬به‌‭ ‬بیركردنه‌وه‌‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬هه‌م‭ ‬پێویسته‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬ده‌وام‭ ‬كه‌شێكی‭ ‬خۆش‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵه‌كه‌مان‭ ‬بسازێنین،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هاوڕێكانیدا‭ ‬به‌سه‌ری‭ ‬ببات،‭ ‬بڕیاری‭ ‬كڕینی‭ ‬جلكوبه‌رگه‌‭ ‬تایبه‌تییه‌كه‌مان‭ ‬دا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ده‌مانهویست‭ ‬به‌‭ ‬جیدیش‭ ‬به‌دوایدا‭ ‬وێڵ‭ ‬بین‭. ‬

ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬دانیشتنه‌كه‌دا‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ر‭ ‬ڕووی‭ ‬دا،‭ ‬هه‌م‭ ‬سه‌ركه‌وتنی‭ ‬باوكێكی‭ ‬بێده‌سه‌ڵات‭ ‬بوو‭ ‬ل‭ ‬‌ناوه‌ندی‭ ‬سیسته‌مێكی‭ ‬تایبه‌تیزه‌بوودا‭ ‬كه‌‭ ‬پرانسپبی‭ ‬پاره‌‭ ‬و‭ ‬قازانج‭ ‬له‌سه‌رووی‭ ‬مافی‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باوكانه‌وه‌‭ ‬بوو‭. ‬هه‌م‭ ‬ڕه‌واندنه‌وه‌یه‌كی‭ ‬كاتیی‭ ‬به‌شێكی‭ ‬ئه‌و‭ ‬وێناكردنه‌ش‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌مجۆره‌‭ ‬قوتابخانانه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬كۆڵۆنیاڵیزمیان‭ ‬بیر‭ ‬ده‌خستینه‌وه‌‭. ‬بۆیه‌‭ ‬به‌‭ ‬دڵخۆشییه‌وه‌‭ ‬چاوه‌ڕوانی‭ ‬نامه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌مان‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌بوو‭ ‬تیایدا‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌ڵه‌یه‌‭ ‬ڕاست‭ ‬بكرێته‌وه‌‭. ‬به‌ڵام‭ ‬ڕێك‭ ‬له‌‭ ‬5ی‭ ‬دێسه‌مبه‌ری‭ ‬هه‌مان‭ ‬ساڵدا،‭ ‬نامه‌یه‌كمان‭ ‬پێگه‌یشت،‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬هه‌مان‭ ‬په‌یام‭ ‬و‭ ‬ناوه‌ڕۆك‭ ‬وه‌كخۆی‭ ‬دووباره‌‭ ‬كرابۆوه‌‭. ‬

ناوه‌ڕۆكی‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬نامه‌كه‌‭ ‬مه‌ترسیدار‭ ‬و‭ ‬دوور‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬په‌یام‭ ‬و‭ ‬نیازی‭ ‬په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌‭. ‬بۆیه‌‭ ‬نامه‌یه‌كم‭ ‬بۆ‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌‭ ‬نووسی‭ ‬و‭ ‬بۆچوونی‭ ‬خۆمم‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌ربڕی‭. ‬كه‌‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬به‌شێكی‭ ‬گرنگی‭ ‬نامه‌كه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئێمه‌یڵ‭ ‬ناردوومه‌‭: ‬

‭(‬بۆ‭ ‬قوتابخانه‌ی‭ ‬شوه‌یفاتی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێر

8ی‭ ‬دێسامبه‌ری‭ ‬2010

به‌ڕێز‭ ‬د‭. ‬بوخاری،

دوای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬نۆڤێمبه‌ری‭ ‬2010‭ ‬یه‌كترمان‭ ‬بینی‭ ‬و‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬پاره‌یه‌ی‭ ‬خراوه‌ته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌ستۆی‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكان،‭ ‬قسه‌مان‭ ‬كرد،‭ ‬جوان‭ ‬به‌بیرم‭ ‬دێت‭ ‬كه‌‭ ‬ئێوه‌‭ ‬له‌و‭ ‬دانیشتنه‌دا‭ ‬وتتان،‭ ‬ئه‌و‭ ‬وشانه‌ی‭ ‬نامه‌كه‌ی‭ ‬پێ‭ ‬نووسراوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكان‭ ‬هه‌ڵه‌ن‭. ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وه‌تا‭ ‬من‭ ‬هه‌مان‭ ‬نامه‌م‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬ئه‌و‭ ‬وشانه‌‭ ‬بۆ‭ ‬هاتووه‌ته‌وه‌‭. (‬ده‌قی‭ ‬نامه‌كه‌م‭ ‬بۆی‭ ‬داناوه‌ته‌وه‌‭).‬

به‌لای‭ ‬منه‌وه‌،‭ ‬ئه‌مه‌ی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬ده‌یكه‌ن‭ ‬قۆرخكاریی‭ (‬مانوپۆڵاشێون‭)‬ێكی‭ ‬ته‌واوه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكانه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬شیاوی‭ ‬قهبووڵكردن‭ ‬نییه‌‭. ‬

ئێوه‌‭ ‬چاوه‌ڕوانیی‭ ‬منداڵه‌كان‭ ‬ده‌به‌نه‌‭ ‬سه‌رێ‭ ‬و‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكانیش‭ ‬ناچار‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬بۆ‭ ‬پاره‌دان‭. ‬من‭ ‬دڵنیاشم‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬ده‌زانن‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكانێك‭ ‬كه‌‭ ‬منداڵیان‭ ‬له‭ ‬قوتابخانه‌كه‌ی‭ ‬ئێوه‌ن،‭ ‬هه‌مان‭ ‬ده‌رامه‌تیان‭ ‬نییه‌‭. ‬من‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌مادا‭ ‬هاوڕا‭ ‬نیم‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌م‭ ‬شێوازه‌ی‭ ‬ئێوه‌دا‭. ‬زۆر‭ ‬ئاشكرایه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬باوانێك‭ ‬نه‌یانتوانی‭ ‬پاره‌كه‌‭ ‬بده‌ن،‭ ‬منداڵه‌كه‌یان‭ ‬نابێت‭ ‬به‌شدار‭ ‬بێت‭. ‬باشه‌‭ ‬ئه‌ی‭ ‬ئێوه‌‭ ‬چی‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬بۆ‭ ‬لایه‌نی‭ ‬مێنتاڵیی‭ ‬و‭ ‬خوێندنی‭ ‬منداڵه‌كه‌‭. ‬

زۆر‭ ‬گرنگه‌‭ ‬و‭ ‬پێویسته‌‭ ‬ئێوه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬جۆری‭ ‬داواكارییه‌‭ ‬بگۆڕن‭: ‬به‌شداربوونه‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پاره‌دان‭ ‬ئازاد‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌یه‌وێت‭ ‬هاوكار‭ ‬بێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پێویسته‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬منداڵه‌كان‭ ‬به‌شداریی‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌‭ ‬بكه‌ن‭. ‬من‭ ‬دڵنیام‭ ‬تۆ‭ ‬له‌م‭ ‬مه‌سه‌له‌یه‌دا‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬بۆچوونه‌كه‌ی‭ ‬مندایت‭ ‬و‭ ‬هیوادارم‭ ‬بڕیارێكی‭ ‬ڕازیكه‌ری‭ ‬له‌باره‌وه‌‭ ‬بده‌ن‭. ‬من‭ ‬بۆ‭ ‬خۆم‭ ‬به‌دوای‭ ‬ئه‌م‭ ‬باسه‌دا‭ ‬ده‌چم،‭ ‬چه‌ندی‭ ‬بوێت‭. ‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ڕێزمدا

ڕێبوار‭ ‬سیوه‌یلی‭)‬

 

په‌ستییه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬نامه‌كه‌ی‭ ‬منه‌وه‌‭ ‬دیاره‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ڕه‌خنه‌یه‌كی‭ ‬جدیشم‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬له‌م‭ ‬قۆرخكارییه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬پێویسته‌‭ ‬به‌‭ ‬پێشنیاری‭ ‬په‌روه‌رده‌یی‭ ‬و‭ ‬ئاكارییانه‌‭ ‬ڕاست‭ ‬بكرێته‌وه‌‭. ‬

سیاسه‌تی‭ ‬ئه‌م‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬تایبه‌تیانه‌‭ ‬قازانج‭ ‬و‭ ‬پاره‌ده‌رهێنانه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬حسابی‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬سه‌رنجڕاكێش‭ ‬بۆ‭ ‬قوتابییه‌كان‭ ‬و‭ ‬سه‌پاندنی‭ ‬گوشاری‭ ‬ئابووری‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬باواندا‭. ‬چه‌نده‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬بیرۆكانه‌‭ ‬سه‌رنجڕاكێش‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتیشدا‭ ‬پێگه‌یه‌نه‌ر‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌كه‌رن،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬جێی‭ ‬گفتوگۆیه‌‭ ‬و‭ ‬پێویسته‌‭ ‬وه‌زاره‌ت‭ ‬له‌مه‌شدا‭ ‬مه‌رجی‭ ‬خۆی‭ ‬هه‌بێت‭ ‬ئاخۆ‭ ‬كۆی‭ ‬ئه‌و‭ ‬چالاكییانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌روونی‭ ‬ئه‌و‭ ‬جۆره‌‭ ‬دامه‌زراوانه‌‌دا‭ ‬ده‌كرێت،‭ ‬چه‌نده‌‭ ‬په‌روه‌رده‌یی‭ ‬و‭ ‬زانستین‭ ‬و‭ ‬به‌شێكن‭ ‬له‌‌و‭ ‬هه‌نگاوانه‌ی‭ ‬پێویسته‌‭ ‬له‌و‭ ‬دامه‌زراوه‌یه‌دا‭ ‬بنرێن،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئامانجه‌‭ ‬په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌دا‭ ‬وێك‭ ‬دێنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬یاسادا‭ ‬دژواز‭ ‬نابنه‌وه‌‭. ‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌شدا‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكان‭ ‬پێویسته‌‭ ‬خوێندنه‌وه‌یان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕه‌هه‌نده‌‭ ‬قۆرخكه‌ره‌كه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬په‌یامانه‌‭ ‬هه‌بێت،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌م‭ ‬قوتابخانانه‌وه‌‭ ‬بۆیان‭ ‬دێن‭. ‬له‌‭ ‬نمزونه‌ی‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌دا،‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬ده‌یتوانی‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار‭ ‬كۆبوونه‌وه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكان‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬ئامانجی‭ ‬چالاكییه‌كه‌یان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕوون‭ ‬بكاته‌وه‌،‭ ‬نه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاوه‌‭ ‬قوتابییه‌كان‭ ‬ئیغرا‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬چاوه‌ڕوانییان‭ ‬بباته‌‭ ‬سه‌رێ‭ ‬تا‭ ‬ئه‌م‭ ‬دۆخه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئامرازێك‭ ‬بۆ‭ ‬ئامانجه‌‭ ‬ئابوورییه‌كه‌‭ ‬به‌كار‭ ‬بهێنرێت‭.. ‬

ڕاسته‌‭ ‬من‭ ‬سه‌ركه‌وتنێكی‭ ‬سه‌مبولیكیانه‌م‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬هێنا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬قوتابخانه‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬پاره‌كه‌دا‭ ‬منی‭ ‬به‌زاند‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬لۆژیكی‭ ‬سه‌رمایه‌داریانه‌یه‌‭: (‬ئامانجه‌كه‌ت‭ ‬له‌بیر‭ ‬نه‌چێت،‭ ‬هۆكاره‌كه‌ش‭ ‬بدۆزه‌وه‌‭. ‬سوور‭ ‬به‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئامانجه‌‭ ‬ئابوورییه‌كه‌ت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬داوای‭ ‬لێبووردنیش‭ ‬له‌‭ ‬شێوازه‌كه‌ت‭ ‬بكه‭)‬‌‭. ‬من‭ ‬كه‌وتمه‌‭ ‬ژێر‭ ‬فشاری‭ ‬چاوه‌ڕوانیی‭ ‬منداڵه‌كه‌مه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬پاره‌كه‌یم‭ ‬دا‭ ‬و‭ ‬بڕواشم‭ ‬پێی‭ ‬هه‌بوو‭. ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌شدا‭ ‬به‌ڕێوه‌به‌ری‭ ‬قوتابخانه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئێمه‌یڵێك‭ ‬دووباره‌‭ ‬دانی‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ڵه‌كه‌یاندا‭ ‬نایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬لێبوردنی‭ ‬كرد‭. ‬من‭ ‬ئێمه‌یڵه‌كه‌ی‭ ‬وه‌كخۆی‭ ‬ده‌خه‌مه‌‭ ‬پێشچاو،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬میانه‌یدا‭ ‬ئه‌و‭ ‬لۆژیكه‌‭ ‬پتر‭ ‬بناسینه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پشتیه‌وه‌‭ ‬ویستێكی‭ ‬زۆر‭ ‬بۆ‭ ‬قازانج‭ ‬و‭ ‬سامان‭ ‬و‭ ‬سووربوون‭ ‬له‌‭ ‬ئارادایه‌‭:‬

به‌ڕێز‭ ‬سیوه‌یلیی‭ ‬ئازیز

له‌گه‌ڵ‭ ‬تێڕادیتنێكی‭ ‬زۆرمدا،‭ ‬ناچارم‭ ‬جارێكی‭ ‬تریش‭ ‬داوای‭ ‬لێبووردنت‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌م‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌و‭ ‬شێوازه‌‭ ‬هه‌ڵه‌یه‌ی‭ ‬داڕشتنی‭ ‬نامه‌كه‌مان‭. ‬به‌ڕێوه‌به‌ری‭ ‬نووسینگه‌كه‌‭ ‬له‌جیاتی‭ ‬داڕشتنی‭ ‬نامه‌‭ ‬نوێیه‌كه‌،‭ ‬كۆنه‌كه‌ی‭ ‬پرێنت‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌‭. ‬له‌به‌رئه‌وه‌‭ ‬به‌ڕاستی‭ ‬پێم‭ ‬ناخۆشه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌ڵه‌یه‌‭ ‬ڕووی‭ ‬داوه‌‭. ‬زۆریش‭ ‬هیوام‭ ‬وایه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬داوای‭ ‬لێبووردنه‌‭ ‬په‌سه‌ند‭ ‬بكه‌یت‭. ‬

سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬نیگه‌رانییه‌كانت‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬په‌نجا‭ ‬هه‌زار‭ ‬دیناره‌ی‭ ‬ده‌بێت‭ ‬له‌جیاتی‭ ‬تێچووی‭ ‬جلوبه‌رگی‭ ‬هه‌ر‭ ‬منداڵێك‭ ‬بدرێت،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌یه‌وێ‭ ‬به‌شداریی‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌‭ ‬بكات،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬مشومڕێكی‭ ‬زۆرمان‭ ‬كرد‭. ‬ئه‌و‭ ‬كاتیش‭ ‬من‭ ‬بۆ‭ ‬ئێوه‌م‭ ‬ڕوون‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌شداریكردن‭ ‬له‌‭ ‬كۆنسێرته‌كه‌دا،‭ ‬ئازادانه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬ناچاره‌كی‭ ‬نییه‌‭. ‬قوتابخاكه‌‭ ‬زۆر‭ ‬چالاكی‭ ‬له‌دوای‭ ‬ده‌وام‭ ‬ده‌كات،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موویان‭ ‬به‌‭ ‬ویست‭ ‬و‭ ‬ئاره‌زوون‭. ‬باوان‭ ‬و‭ ‬قوتابیه‌كان‭ ‬ئازادن‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬به‌شدارییان‭ ‬تێدا‭ ‬بكه‌ن‭. ‬كاتێك‭ ‬ئه‌وان‭ ‬بڕیاری‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌ده‌ن،‭ ‬به‌مانای‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬باوانه‌كان‭ ‬پشتیگریی‭ ‬چالاكییه‌كه‌‭ ‬ده‌كه‌ن‭.. ‬

كۆنسێرته‌كه‌ش‭ ‬به‌هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬ئیختیاریانه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬قوتابییه‌كان‭ ‬دوای‭ ‬ڕێگه‌پێدانی‭ ‬باوانیان،‭ ‬ده‌توانن‭ ‬به‌شداریی‭ ‬تێدا‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬خۆیان‭ ‬حه‌زیان‭ ‬كرد‭. ‬ئێمه‌‭ ‬هیوادارین‭ ‬هه‌مووان‭ ‬به‌شداری‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ناتوانین‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكان‭ ‬ناچار‭ ‬بكه‌ین‭ ‬و‭ ‬شتی‭ ‬وه‌هاش‭ ‬ناكه‌ین‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬هیچ‭ ‬چاوه‌ڕوانییه‌كیشمان‭ ‬لای‭ ‬منداڵه‌كان‭ ‬دروست‭ ‬نه‌كردووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬وا‭ ‬بیر‭ ‬بكه‌نه‌وه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬به‌ناچاری‭ ‬به‌شداری‭ ‬بكه‌ن‭. ‬به‌شداریكردن‭ ‬به‌ستراوه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئیزنی‭ ‬باوان‭ ‬و‭ ‬بڕیاردانیانه‌وه‌‭. ‬هه‌موو‭ ‬ساڵێك‭ ‬چه‌ندین‭ ‬قوتابی،‭ ‬باری‭ ‬ئابوورییان‭ ‬هه‌ر‭ ‬چۆنێك‭ ‬بێت،‭ ‬به‌شداری‭ ‬ناكه‌ن‭ ‬و‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬ڕێز‭ ‬له‌‭ ‬بڕیاری‭ ‬دایكان‭ ‬و‭ ‬باوكان‭ ‬ده‌گرین‭.‬

هیوادارم‭ ‬له‌گه‌ڵمان‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بیت‭ ‬و‭ ‬هاوبه‌شمان‭ ‬كه‌یت‭ ‬له‌‭ ‬خه‌م‌‭ ‬و‭ ‬چاوه‌ڕوانییه‌كانتدا‭.‬

سڵاوی‭ ‬گه‌رم

د‭. ‬هومه‌یرا‭ ‬بوخاری

به‌ڕێوه‌به‌ر

 

Dr.Humaira Bokhari

Director

International‭  ‬School of Choueifat_Erbil

Tel‭ ‬964‭-‬66‭-‬257‭-‬0092‭ (‬ext‭. ‬1056‭) ‬mobile‭ +‬964‭-‬750‭-‬416‭-‬4227

https‭://‬www.iscerbil-sabis.net