خه‌ڵاتی تایه‌ر تۆفیق

وه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌ڵقه‌كانی‭ ‬پێشوودا‭ ‬ئاماژه‌م‭ ‬به‌وه‌‭ ‬دا،‭ ‬كه‌‭ ‬فیكره‌ت‭ ‬عیزه‌تی‭ ‬پارێزه‌ر‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬چه‌ندان‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬هونه‌ر‭ ‬و‭ ‬كولتووری‭ ‬كورد،‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌و‭ ‬بیرۆكه‌‭ ‬جوانانه‌‭ ‬دروستكردنی‭ ‬خه‌ڵاتی‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ (‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭) ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬ساڵانه‌‭ ‬بدرێت‭ ‬به‌و‭ ‬خوێندكاره‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬په‌یمانگه‌ی‭ ‬هونه‌ره‌‭ ‬جوانه‌كان‭ ‬پله‌ی‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬دێنێت،‭ ‬من‭ ‬ئاگاداری‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بووم‭ ‬و‭ ‬به‌شێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬یاده‌وه‌ریم،‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬كه‌س،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬خه‌ڵاته‌ی‭ ‬دروست‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬شاعیر‭ ‬و‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ ‬فازیل‭ ‬شه‌وڕۆ‭ ‬بوو‭ ‬به‌‭ ‬ته‌له‌فۆن‭ ‬قسه‌م‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬نامه‌یه‌كی‭ ‬جوان‭ ‬وه‌رامی‭ ‬دامه‌وه‌،‭ ‬من‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬باسیشم‭ ‬بكردایه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬كاك‭ ‬فازیل‭ ‬ئه‌وها‭ ‬شاره‌زای‭ ‬ورده‌كاریه‌كان‭ ‬نه‌بووم،‭ ‬لێره‌دا‭ ‬ده‌قی‭ ‬نامه‌كه‌ی‭ ‬شه‌وڕۆ‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كه‌مه‌وه‌‭.‬

‭(‬كۆچكردنی‭ ‬هونه‌رمه‌ندی‭ ‬گه‌ل‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬له‌‭ ‬20ی‭ ‬ئۆكتۆبه‌ری‭ ‬1987‭ ‬ده‌نگدانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ژاندن‭ ‬و‭ ‬گڕوگڵپه‌یه‌كی‭ ‬دیاری‭ ‬له‌‭ ‬كوردستانی‭ ‬گه‌وره‌دا‭ ‬نایه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬سه‌دای‭ ‬ده‌نگ‭ ‬و‭ ‬ئاوازی‭ ‬له‌لایه‌ك‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵوێستی‭ ‬كوردانه‌ی‭ ‬له‌لایه‌كی‭ ‬تر،‭ ‬پله‌‭ ‬و‭ ‬مه‌قامێكی‭ ‬به‌رز‭ ‬و‭ ‬باڵای‭ ‬به‌و‭ ‬به‌خشیبوو،‭ ‬ماته‌مینی‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵئاوایی‭ ‬یه‌كجاره‌كی‭ ‬ئه‌و،‭ ‬ته‌واو‭ ‬كوردستانی‭ ‬باشوور‭ ‬و‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬خامۆش‭ ‬كردبوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬دوای‭ ‬چه‌ند‭ ‬مانگێك‭ ‬خه‌مخۆر‭ ‬و‭ ‬جه‌رگسۆز‭ ‬و‭ ‬هه‌وادارانی‭ ‬خاڵه‌‭ ‬تایه‌ر‭ ‬كه‌وتنه‌‭ ‬جۆش‭ ‬و‭ ‬خرۆش‭ ‬بۆ‭ ‬به‌رزڕاگرتنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پێگه‌‭ ‬جوانه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬له‌ناو‭ ‬جه‌ماوه‌ردا‭ ‬هه‌یبوو،‭ ‬بۆ‭ ‬مێژوو‭ ‬دوو‭ ‬خاڵی‭ ‬گرنگ‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌بێ‭ ‬بۆ‭ ‬نه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬ڕوون‭ ‬بكرێته‌وه‌‭:‬

یه‌كه‌م‭/ ‬ساته‌واده‌ی‭ ‬كۆچی‭ ‬ئه‌و‭ ‬هونه‌رمه‌نده‌،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌وقیتێكی‭ ‬هێنده‌‭ ‬ناسك‭ ‬و‭ ‬دژوار‭ ‬و‭ ‬ناخۆش‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬كورد،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬قۆناغه‌كانی‭ ‬ئه‌نفال‭ ‬و‭ ‬دابه‌زینی‭ ‬وره‌ی‭ ‬هێزی‭ ‬جه‌ماوه‌ر‭ ‬و‭ ‬كزیی‭ ‬چالاكیی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬و‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬شوومی‭ ‬حه‌وت‭ ‬ساڵه‌ی‭ ‬نێوان‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬ئێرانـ،‭ ‬باڵی‭ ‬نائومێدی‭ ‬و‭ ‬ڕه‌شبینیی‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬كوردستانی‭ ‬باشووردا‭ ‬كشابوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬كوردپه‌روه‌ران‭ ‬و‭ ‬دڵسۆزانی‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬خوا‭ ‬خوایان‭ ‬بوو‭ ‬درزێك‭... ‬كه‌لێنێك‭ ‬بدۆزنه‌وه‌،‭ ‬تا‭ ‬كارێك‭ ‬بكه‌ن‭ ‬هه‌م‭ ‬وره‌ی‭ ‬جه‌ماوه‌ر‭ ‬به‌رز‭ ‬بكه‌نه‌وه‌،‭ ‬هه‌م‭ ‬ئیراده‌ی‭ ‬ڕۆشنبیرانی‭ ‬كوردی‭ ‬قه‌ڵه‌م‭ ‬خاوێن‭ ‬پیشان‭ ‬بده‌ن،‭ ‬باوه‌ڕ‭ ‬بفه‌رموون‭ ‬كه‌ژاوه‌ی‭ ‬جه‌نازه‌ی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬به‌‭ ‬خاك‭ ‬سپاردنی‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬ئاپۆره‌ی‭ ‬جه‌ماوه‌ری‭ ‬به‌دواوه‌‭ ‬بوو،‭ ‬ئه‌وه‌شمان‭ ‬له‌بیر‭ ‬نه‌چێت‭ ‬تازه‌‭ ‬سه‌ركۆماری‭ ‬عێراق‭ ( ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬به‌كر‭) ‬مردبوو،‭ ‬كه‌س‭ ‬په‌رۆشی‭ ‬و‭ ‬نیگه‌رانی‭ ‬پیشان‭ ‬نه‌دا،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬داموده‌زگای‭ ‬حزبی‭ ‬به‌عسی‭ ‬ته‌واو‭ ‬توڕه‌كرد‭.‬

دووه‌م‭/ ‬هونه‌ردۆستانی‭ ‬كورد‭ ‬ده‌یانویست‭ ‬به‌‭ ‬دوژمن‭ ‬بڵێن،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌ركوتكردنی‭ ‬كورد‭ ‬كارێكی‭ ‬مه‌حاڵه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬میانه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬جموجۆڵه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵیادی‭ ‬كۆچی‭ ‬دوایی‭ ‬خاڵه‌‭ ‬تایه‌ر،‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬مه‌حموود‭ ‬زامدار‭ ‬و‭ ‬فیكره‌ت‭ ‬عیزه‌ت‭ ‬و‭ ‬جیهانبه‌خش‭ ‬كۆیی‭ ‬له‌‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬1987‭ ‬هاتنه‌‭ ‬كۆیێ‭ ‬بۆ‭ ‬كۆكردنه‌وه‌ی‭ ‬زانیاری‭ ‬ده‌رباره‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬هونه‌رمه‌نده‌،‭ ‬به‌نده‌ش‭ ‬یاوه‌ریان‭ ‬بوو،‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژ‭ ‬و‭ ‬شه‌وێك‭ ‬له‌‭ ‬كۆیه‌‭ ‬مانه‌وه‌،‭ ‬چاوپێكه‌وتن‭ ‬و‭ ‬دیداریان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬شاعیر‭ ‬و‭ ‬هونه‌رمه‌ندانی‭ ‬كۆیه‌‭ ‬ساز‭ ‬دا،‭ ‬له‌مانه‌‭: ‬عوسمان‭ ‬عه‌ونی،‭ ‬سه‌ردار‭ ‬ئه‌حمه‌د،‭ ‬زاهیر‭ ‬مه‌دانه‌،‭ ‬ڕۆسته‌م‭ ‬حه‌وێزی،‭ ‬جه‌لال‭ ‬جۆبار‭.‬

له‌م‭ ‬سه‌ردانه‌دا،‭ ‬كاك‭ ‬فیكره‌ت‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬خه‌ڵاتی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیقی‭ ‬داهێنا،‭ ‬پوخته‌كه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬ساڵێك‭ ‬بۆ‭ ‬به‌رزڕاگرتنی‭ ‬ناوی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬خه‌ڵاتێك‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬بكرێت‭ ‬به‌‭ ‬مه‌رجێك‭ ‬ئه‌و‭ ‬هونه‌رمه‌نده‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ڵاته‌كه‌‭ ‬دیزاین‭ ‬و‭ ‬دروستی‭ ‬ده‌كات‭ ‬كورد‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵاته‌كه‌ش‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬شیاو‭ ‬بكرێت،‭ ‬كه‌‭ ‬كار‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬موزیك‭ ‬و‭ ‬گۆرانی‭ ‬كوردیدا‭ ‬بكات،‭ ‬هه‌ڤاڵان‭ ‬بیرۆكه‌كه‌یان‭ ‬په‌سه‌ند‭ ‬كرد،‭ ‬كاك‭ ‬فیكره‌ت‭ ‬هاته‌‭ ‬ماڵی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬ئێمه‌‭ ‬تۆمان‭ ‬ده‌ستنیشان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬هونه‌رمه‌ندێكی‭ ‬به‌توانا‭ ‬له‌‭ ‬كاری‭ ‬میناتۆڕ‭ ‬شتێكی‭ ‬وا‭ ‬دروست‭ ‬بكه‌یت‭ ‬بكرێت‭ ‬به‌‭ ‬خه‌ڵاتی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬بۆ‭ ‬ساڵی‭ ‬1988،‭ ‬ئه‌م‭ ‬خه‌ڵاته‌‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬خوێندكاری‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬په‌یمانگه‌ی‭ ‬هونه‌ره‌‭ ‬جوانه‌كانی‭ ‬سلێمانی‭ ‬ده‌كرێت‭. ‬به‌وپه‌ڕی‭ ‬خۆشحاڵیه‌وه‌‭ ‬بیرۆكه‌كه‌م‭ ‬په‌سند‭ ‬كرد،‭ ‬په‌نجا‭ ‬سه‌عات‭ ‬زیاتر‭ ‬كارم‭ ‬كرد،‭ ‬پارچه‌‭ ‬به‌رده‌كه‌‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌ی‭ ‬نه‌خشه‌ی‭ ‬كوردستان‭ ‬بوو،‭ ‬له‌و‭ ‬به‌رده‌‭ ‬گه‌وره‌یه‌م‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬گه‌نجی‭ ‬له‌‭ ‬ته‌متومانی‭ ‬كۆیه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬داده‌نیشت‭ ‬و‭ ‬گۆرانیی‭ ‬ده‌چڕی،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬ئێواره‌‭ ‬و‭ ‬شه‌وان،‭ ‬پارچه‌‭ ‬پشدێنێكی‭ ‬خاڵه‌‭ ‬تایه‌ر‭ ‬بۆته‌‭ ‬باكگڕاوه‌ند‭ ‬و‭ ‬نۆته‌ی‭ ‬گۆرانیی‭ (‬نه‌سرین‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬به‌هاره‌‭) ‬وه‌ك‭ ‬په‌لكه‌‭ ‬زێڕینه‌‭ ‬به‌سه‌ریه‌وه‌‭ ‬نه‌خشێندرابوو،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬هونه‌رمه‌ند‭ ‬سه‌رتیپ‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬به‌‭ ‬قه‌ڵه‌م‭ ‬په‌ندانی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬نووسرابووه‌وه‌‭.‬

رۆژی‭ ‬20‭ ‬ئۆكتۆبه‌ری‭ ‬ساڵی‭ ‬1988،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێره‌وه‌‭ (‬مه‌حموود‭ ‬زامدار،‭ ‬فیكره‌ت‭ ‬عیزه‌ت،‭ ‬ئیسماعیل‭ ‬به‌رزنجی،‭ ‬هاشم‭ ‬سه‌راج،‭ ‬سادق‭ ‬هه‌ریری،‭ ‬جیهانبه‌خش‭ ‬كۆیی،‭ ‬بورهان‭ ‬ئیبراهیم،‭ ‬مامۆستا‭ ‬وریا‭ ‬ئه‌حمه‌د‭)‬،‭ ‬له‌‭ ‬كۆیه‌ش‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬هونه‌رمه‌ندانی‭ ‬تیپی‭ ‬باواجیی‭ ‬كۆیه‌‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رپه‌رشتیی‭ ‬مامۆستا‭ ‬سه‌ردار‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬شاری‭ ‬سلێمانی،‭ ‬دوای‭ ‬نیوه‌ڕۆ،‭ ‬له‌‭ ‬هۆڵی‭ ‬په‌یمانگه‌ی‭ ‬هونه‌ره‌‭ ‬جوانه‌كانی،‭ ‬به‌‭ ‬ئاماده‌بوونی‭ ‬ژماره‌یه‌كی‭ ‬به‌رچاو‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆشنبیران‭ ‬و‭ ‬هونه‌رمه‌ندانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شاره‌‭ ‬مه‌راسیمی‭ ‬پێشكه‌شكردنی‭ ‬خه‌ڵاته‌كه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬پێكرد،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تادا،‭ ‬تیپی‭ ‬مۆسیقای‭ ‬باواجیی‭ ‬كۆیه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ئاوازی‭ ‬گۆرانییە‌كی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬چه‌ند‭ ‬بڕگه‌یه‌كیان‭ ‬ژه‌نی،‭ ‬پاشان‭ ‬تیپه‌‭ ‬موزیكه‌كانی‭ ‬سلێمانی‭ ‬چه‌ند‭ ‬پارچه‌‭ ‬موزیكێكیان‭ ‬ژه‌نی‭ ‬و‭ ‬تیپی‭ ‬موزیكی‭ ‬باواجی‭ ‬كۆیه‌ش،‭ ‬دیاری‭ ‬خۆی‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬تیپی‭ ‬موزیكی‭ ‬سلێمانی‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬عودێك‭ ‬به‌‭ ‬قه‌د‭ ‬ناوله‌پ‭ ‬و‭ ‬فازیل‭ ‬شه‌وڕۆ‭ ‬دروستی‭ ‬كردبوو،‭ ‬پاشان‭ ‬خه‌ڵاتی‭ ‬تایه‌ر‭ ‬تۆفیق‭ ‬به‌خشرا‭ ‬به‌‭ ‬قوتابیه‌‭ ‬یه‌كه‌مه‌كه‌ی‭ ‬په‌یمانگه‌ی‭ ‬هونه‌ره‌‭ ‬جوانه‌كان‭). ‬ده‌قی‭ ‬نامه‌كه‌ی‭ ‬كاك‭ ‬فازیل‭ ‬ته‌واو‭ ‬بوو،‭ ‬لێره‌دا،‭ ‬دروود‭ ‬بۆ‭ ‬گیانی‭ ‬پارێزه‌ر‭( ‬فیكره‌ت‭ ‬عیزه‌ت‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌بێ‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬پاداشتێك‭ ‬ده‌یان‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬جوانی‭ ‬به‌خشی‭ ‬و‭ ‬سڵاو‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆحی‭ ‬خاڵه‌‭ ‬تایه‌ر‭ ‬و‭ ‬مه‌حموود‭ ‬زامداریش‭.‬