بەهۆی شەڕی لایەنگرانی دوو حزب، کە یەکێکیان دەسەڵاتدارە، 22 کەس کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2019، شەڕە تەقە لەنێوان لایەنگرانی هەردوو پارتی گەلی هیندی (دەسەڵاتدار) و پارتی کۆنگرەی ترینامۆل لە ویلایەتی بەنغال لە رۆژئاوای هیندستان، دروست بووە.
بەهۆی شەڕە تەقەکەوە، سێ لایەنگری پارتی گەلی هیندی و لایەنگرێکی پارتی کۆنگری ترینامۆل گیانیان لەدەست داوە و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.