ملیاردێرێک بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی کەنیسە سووتاوەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دەدات.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 15-4-2019، ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەی نۆتردام لە پاریس کەوتەوە و بووە هۆی وێرانبوونی کەنیسەکە بە تەواوی، کە بە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی جیهان دادەنرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2019، فرانسوا هێنری پینۆ، ملیاردێری فەرەنسی و سەرۆکی ئیدارەی گرووپی کۆمپانیاکانی کیرینگ، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەی نۆتردام، دەبەخشێت.