بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک راگیرا.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاندووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێران بۆ ماوەی 24 کاتژمێر راگیراوە.
بەپرسێکی وەزارەتەکە بە ئاژانسی (ئیسنا)ی راگەیاندووە، بڕینی ئینتەرنێت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوەیە و دیار نییە کەی ئەو خزمەتگوزارییە دەگەڕێندرێتەوە.
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لە شەوی هەینی 15-11-2019ـەوە لە شارەکانی تارانی پایتەخت، مەشهەد، ئابادان، شیراز، ئەهواز، بێهبەهان، سیرجان، خوڕەمشەهر و موحەممەرە دەستی پێ کردووە.