تەقیەوەیەک بە ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیایەکی ئەمنیی بیانی لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رووی دا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
نەسرەت رەحیمی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندووە، تەقینەوەکە کاتژمێر 7:25 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 لە نزیک وەزارەتی ناوخۆ لە باکووری کابوڵی پایتەخت، رووی داوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە، هەروەک نەسرەت رەحیمی رایگەیاندووە، حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە و 10ـی دیکەش بریندار بوون، کە چوار لە بریندارەکان بێگانە بوون.
تەقینەوەکە لەڕێی پاسێکی بچووکی بۆبڕێژکراوەوە رووی داوە، کە ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای (گاردا وۆڕد)ی ئەمنیی بیانی، کردە ئامانج و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.