کارەکانی لێژنەی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا، دەست پێ دەکەن و رۆژەکەی دیاری کرا.
گێر پیدەرسۆن، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاندووە، لێژنەکە لەلایەن نوێنەرێکی رژێمی سووریا و نوێنەرێکی ئۆپۆزیسیۆن، سەرۆکایەتی دەکرێت.
- نوێنەری رژێمی سووریا، ئەحمەد کەزبەری، سەرۆکی لێژنەی دەستووریی پەرلەمانی رژێمی سووریایە.
- نوێنەری ئۆپۆزیسیۆن هادی بەحرەیە.
گێر پیدەرسۆن هەروەها رایگەیاندووە، هەردوو لایەنی رژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن رێککەوتوون لەسەر دەست پێ کردنی کارەکانی لێژنەی نووسینەوەی دەستوور لە رۆژی چوارشەممە 30-10-2019 لە شاری جنێف لە سویسرا.
هەردوو لایەنی رژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هیچ لایەنێکی دەرەکی بەشداریی کۆبوونەوەکانی لێژنەکە نەکات و کۆبوونەوەکان گفتوگۆی سووری - سووری بن.