ئەمڕۆ چوارشەممە بەشار ئەسەد سەرۆكی ڕژێمی دیكتاتۆری سووریا هێرشی كردە سەر توركیا و ئەنكەرەی بە پشتیوانی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان تۆمەتبار كرد، ئۆپەراسیۆنی ئیدلیبیشی وەك بەڵگە هێنایەوە.
ئاژانسی هەواڵی (سانا)ی سووری بڵاوی كردەوە كە ئەسەد لەگەڵ چەند بەرپرسێكی رووسیادا كۆبووەتەوە و سەركەوتنی سوپای سووریای بەسەر تیرۆریستاندا بە سەركەوتنێكی گەورە وەسف كردووە، هەروەها گوتوویەتی هەموو خاكی سووریا لە تیرۆرسیتان پاك دەكەنەوە.
ئەسەد ئاماژەی داوە جگە لە توركیا، چەند وڵاتێكی تریش هاوكاری گروپە تیرۆریستەكان دەكەن لە سووریا، بەڵام سوپای سووریا رووبەڕووی هەموویان دەبێتەوە و ئارامی بۆ تەواوی وڵاتەكە دەگێڕێتەوە.
دیكتاتۆرەكەی سووریا ئەوەشی گوتووە كە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب گرنگە بۆ سووریا، بەڵام توركیا پاڵپشتییەكی زۆری گرووپە تیرۆریستەكانی ناو سووریا دەكات.