له شارى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، 1200 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ناوخۆ درووستده‌كرێت و سه‌رپه‌رشتیارى دابه‌شكردنى فۆرمى یه‌كه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت یه‌كه‌كان له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه درووستده‌كرێن و زۆرینه‌ى كاره‌كانیان ته‌واوبووه و به‌مزووانه ده‌ستده‌كرێت به‌كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا.
ڕزگار وه‌هاب، سه‌رپه‌رشتیارى دابه‌شكردنى فۆرمى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى هێزه‌كانى ناوخۆ، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دراوه بۆ درووستكردنى شوێنى نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌رانى داموده‌زگا جیاوازه‌كانى حكوومه‌ت، له سنوورى شارى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، 1200 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كارمه‌ندانى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ درووست ده‌كرێت".
گوتیشی: "پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن 2 كۆمپانیاوه جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ئێستادا زۆرینه‌ى كاره‌كانى درووستكردنى پرۆژه‌كه‌یان ته‌واوكردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "فۆرمى یه‌كه‌كانى پرۆژه‌كه ئاماده‌كراوه و هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رانى هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس له وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌شیده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا".