سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ناوى سه‌رۆكى نوێى شاره‌وانیی هه‌ولێرى ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/11/2019، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكدا ئەندازیار عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، وەکوو سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە شوێنی ئەندازیار سامان محه‌مه‌د بلباس دەست بەکار بوو.
دوێنێ چوارشه‌ممه، (باس‌نیوز) بڵاوى كرده‌وه، كه ئەندازیار سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندبوو: ”سەرۆکی شارەوانیی هەولێر نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش کردووم“. ڕوونیشی کردەوە کە بابەتی دەست لەکار کێشانەوەکە ”لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حکوومەتە و ئەو پۆستە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و دەدرێتە کەسێکی دیکە".