سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراق ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق دەکرێت و ئەگەر هەیە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، سبه‌ی چوارشەممە کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆژه‌بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ره‌نگه دوای کۆبوونه‌وه‌کە، پڕۆژەکە ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکرێت“.
فارس عیسا باسی لەوە کرد کە به‌غدا سێ پێشنیاری لەبارەی بودجە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە. گوتیشی: ”زۆر نزیک و گه‌شبینین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێککه‌وتن پێش ئەوەی پڕۆژەکە بۆ په‌رله‌مانی عێراق بنێردرێت“.