مووچەی ژمارهیهك فهرمانبهرى شارێكى كوردستان لهلایهن چهند چهكدارێكهوه دزرا.
كهناڵى (كوردستان 24) له زارى پهیامنێرێكیانهوه بڵاوى كردهوه، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو مووچەی فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووك دزرا.
باس لهوهش كراوه، بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشهممه 19/11/2019، فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووك مووچە وەربگرن، یەكێك لە فەرمانبەران چووەتە بانك مووچەی فەرمانبەران وەرگرێت، كە بڕەكەی 17 ملیۆن دینارە، كاتێك پارەكەی كردووەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی، چەند چەكدارێك ھاتوون پارەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكە بردووە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، چەند فەرمانبەرێك پهیوەندیدارن بە ھێنانی مووچە لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر كراون، بهڵام تا ئێستا ھیچ كەسێك وەك تۆمەتبار لەسەر دزینی پارەكە دەستگیر نەكراوە.
پارێزگاری سەپێندراوی كەركووكیش لەسەر ئەو پرسە بانگهێشتی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كردووە.