سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە وپەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچەیەکی سنووری ئەمەریکا هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە وپەنابەران بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ناوچەی ناشڤێڵ-ی سەر بە ویلایەتی تێنسی ئەمەریكا، گەنجێكی كورد لە لایەن كەسێكی نەناسراوەوە كوژراوە".
ئاشکراشی کرد، ئەو گەنجە كوردە بە ناوی "نەشوان مەلاك"ە تەمەنی 32 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە، لە شوێنی كارەكەی لە بازاڕی نەورۆز لە ناشڤێڵ لە لایەن كەسێكی دەمامكدارەوە بە دوو فیشەك كوژراوە و بكوژەكەش هەڵهاتووە.
ڕاشگەیاند: "ئێستا پۆلیسی ئەو ناوچەیە هەڵمەتەكانی بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە دەستپێكردووە".