ئەمڕۆ ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیش پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئەوە خراوەتە ڕوو، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موقه‌ده‌م دڵزار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین سه‌رلق له به‌شی ئامریه‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له ژووره‌كه‌ی خۆی و له كاتی ده‌وامی ئاسایی به هۆكارێكی نادیار به چه‌كه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به ژیانی هێنا.
ئاماژە بەوەش دراوە، "به ناوی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ین و ماته‌مینی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن جێگای كۆچكردوو به‌هه‌شتی به‌رین بێ".