بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوە و دەرنەچوونی لەتاقیگەدا، لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی كارگەیهكى ئاوى خواردنهوه لەگوندی میرەدێی سەر بە ناحیەی وارماوا دادەخات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 14/11/2019، قایمقامیهتى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له ماڵپهڕى فهرمیی خۆى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لیژنەی بەدواداچوونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەر بە لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، دوای پشكنین و دڵنیابوونەوە لە نەشیاوی ئاوەكە بۆ خواردنەوە و بەهەماهەنگسی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی وارماوا، دوای ئاگاداركردنەوە لە كەموكوڕییەكانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان، كارگەی ئاوی
(مەگنالایف) لەگوندی میرەدێ داخست".
ئاماژه بهوهش دراوه، بەپێی ڕاپۆرتی لێژنەی بەدواداچوونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراو كە چاودێریی كۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان و عەمباركردن و گواستنەوەی ئاو لە بتڵ و پەرداخ و دەبەدا دەكات، هۆكارەكانی داخستنی كارگەكە دەرنەچوونی بەرهەمەكەیەتی لە پشكنینی تاقیگەییدا لەگەڵ بوونی ئاژەڵ لەكارگەكەدا كە ڕێگەپێدراو نییە و لەڕووی تەندروستییەوە نەشیاوە.
بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی كارگەی مەگنالایف دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.