سەرکردەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە ناوی کاندیدانی بزووتنەوەکەیان بۆ پۆستەکانی خوار وەزیر لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی سەرۆکی حکوومەت کردووە.
چالاک موھەندیس، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بزووتنەوەکەی دوای یەکلایی کردنەوەی ناوی کاندیدەکان، ناوی کاندیدەکانی رادەستی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
لەلایەن خۆیەوە سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، مستەفا سەلیم بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، سەیوان فەرەج بۆ بریکاری وەزارەتی پەروەردە، چالاکی موهەندیس بۆ بریکاری وەزارەتی شارەوانی و کامیل قەزاز بۆ بریکاری وەزارەتی کارەبا لەلایەن گۆڕانەوە کاندید کراون.