گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، یووتێرنێكى 60 مه‌تریى هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/11/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) زانیارییه‌كى بۆ شۆفێران بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى سووڕانه‌وه‌یه‌كى شه‌قامى 60 مه‌ترى نزیك فرۆشگه‌ى مه‌رعى به به‌ربه‌ستى كۆنكریتى و بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ داده‌خرێت و به فسفۆرى دیلانتێر شوێنه‌كه ڕێك ده‌خرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه بزانن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامى 60 مه‌ترى، یان نا، وئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت سه‌ركه‌وتووه، ئه‌و كاته به‌شێوه‌ی كۆتایی داده‌خرێت.