ئەمڕۆ یەكشەممە تەقینەوەی بۆمبێك له نێوان كفرى و خورماتوو، برینداربوونى پێشمەرگەیەك و چوار سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانانی شەڕی دژی داعشی لێكەوتەوە.
عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و هۆشیارى نیشتیمانىی هێزه‌كانى حه‌فتای پێشمەرگە به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له سنوورى قۆرى چای نێوان قه‌زاى كفرى ـ خورماتوو، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان به دواى چه‌كدارانى ڕێكخراى داعشدا ئه‌نجام داوه، چوونه‌ته ناو قووڵایی سنوورى ڕێكخراوه‌كه.
گوتیشی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چه‌ندین شوێنى چه‌كدارانى داعش ئاشكرا كراون و چه‌ندین ماتۆڕ و كه‌ره‌سته‌یان لێ به‌جێماوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كه‌دا بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه 4 سه‌ربازى هاوپەیمانان و پێشمه‌رگه‌یه‌كى هێزه‌كانى پشتیوانى دوو بریندار بوون.