ئەمڕۆ .9.262019، شاندێكی ڕێكخراوی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی (iop)، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردوو و ڕێكکه‌وتنامه‌یه‌كی تێگه‌شتنیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ڵه‌بجه، واژۆ كرد.
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕێكخراوه ئاشتییه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ڵه‌بجه یادداشتنامه‌یه‌كی لێک تێگه‌شتنمان واژۆ كرد، كه به هۆیه‌وه بتوانین هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین تاکوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستی ئاوه‌دانی بهێنرێته هه‌ڵه‌بجه".
ڕوونیشی كرده‌وه: "له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانی به‌تایبه‌تی بواری كشتوكاڵی، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستی سه‌رمایه‌داره‌كان بگرن و بیانهێنه هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی بواری ئابووری و پیشه‌سازی له هه‌ڵه‌بجه گه‌شه پێ بده‌ین".
هاوكات د. فه‌رهاد ئیبراسیمۆڤیچ، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، له لیدوانیكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك ده‌مینێته‌وه له ویژدانی هه‌موو كه‌سێكی عاقڵ، بیرمه‌ند و به‌هۆشدا و ئێمه‌ش یه‌كێك له كار و ئامانجه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ی، كه ئه‌م پارێزگایه پێشكه‌وتنێكی ته‌واو به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌پێی ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ی كه هه‌مانه".